tgoop.com/Regay_nur/7083
Last Update:
وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا ( 30 ) الفرقان
(دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.
ئەی خۆشەویست .ئەگەرسەیری ئێستایی حالی ئومەتت بکەیت ،ئەبێت جی بلێت ،ئەی خۆشەویست خۆزگە تۆ لەنێوانمان بویتایە ،بەجاویی خۆت حال ودۆخی ئێمەت بینیایە ،ئەی خۆشەویست تۆ دەرهەق بەو هاوەلانەو ئەو کەسانەدەلێت وازیان لەقورئان هێناوە ئەیی چی بەئێمە دەلێت ؟لەکاتێک لەرەمەزان بۆ رەمەزان دەست بەپەری کتێبەکەی خودا ناکەوێت ،ئێستا لەبری کتێبەکەی خودا ،باویی رۆمان وجیرۆکە لەنێو ئومەتەکەت ،
لەبری گوێ بیستنی قورئان ودەنگی قورئان لەمالەکان دەنگی ئاوازیی گۆرانی پێژانە ،لەبریی ژیان لەگەل قورئان
ئێستا ژیانمان لەگەل فلیم ودرامە بیانیەکانە ،
ئەی خۆشەویست ،ئێستا بەجۆرێک ئەم قورئانە نامۆ بووە بۆمان ،دوژمنانمان لەئێستگا و تەلەفیزۆنەکانی خۆیان بۆمان پەخشی دەکەن ،ئەزانن ئێمە ئەهلی ئەم قورئانە نەماوین ،ترسیان لێ نەماوە ئەزانن ئەگەر گوێش بۆئەم قورئانە بگرین کاریی بێ ناکەین ،تەنیا لەهۆلی پەرلەمانەکان وەک مانشێتێك ئایەتێک هەلواسراوە کەچی هیچ کاری بێ ناکرێت ،لەگۆرستانەکان گوێت لەدەنگی قورئان دەبێت بەلام وەک بلێت قورئان بۆمردوەکانە وەزیندوەکان ناگرێتەوە ،لەنێوسایت وکتێبەکان ئەبینرێت وبەرچاودەکەوێت،ئەی خۆشەویست ،سکالایی دل مردویی مان لایی کێ بکەین ،کەتۆسکالات لایی خودا دەکەیت دەرهەق بەهاوەلانت،ئەی خۆشەویست سکالایی ئێمەش هەردووری ئێمەیە لەقورئانەکەت ،ئەی خۆشەویست
ئەوانەی ئێستا ئەهلی قورئان هەژماردەکرێن ،
ئەوانەی دەی خوێنن لێ تێ ناگەن ،یائەوانەی بەخەتێکی جوان ئەی نوسن کەچی کاریی بێ ناکەن ،
یائەوانەی دەنگیان پێ دەرازێنەوە لەزاریانە بەلام
نەکەوتوتە دلیان،یائەوانەی ناویان لەخۆیان ناوە قورئانی کەچی نەکار بەو قورئانەت دەکەن ،نەهەولی سەرخستنی دینەکەت دەدەن ، .......هتد ،ئەی خۆشەویست ،ئەی نێردراوی خودا ئەزانین دلت بۆئێمە ژان دەکات کەحالی ئێمە وادەبینیت ،ئەزانین تۆ ئەوزاتەی لەوساتەی هەمووان دەلێن نەفسی نەفسی ،کەچی تۆ هەردەلێت ئومەتی ئومەتی ئەرێ خوشک و برایی ئیمندارم کاتی نەهاتووە ،ئێمەش بگەرێینەوە بۆقورئان بی کەینە دەرمان خانەی دلەکانمان ،بی کەینە دەستوری ژیانمان ،بی کەینە وێردی سەرزارمان ،ئەرێ کاتی ئەوەنەهاتوە لەقورئان حالیی بین ؟ ئەی خودا دەرهەق ئیمانداران نافەرمێت .
أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ( 16 ) الحدید
واتە :ئایا ئیتر کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا‌و ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون،ئێستاش زووە بۆئەوەی لەوانە نەبین خودا دەرهەقیان دەفەرمێت
فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ ( 16 ) الحدید
دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون،دەیی برایی خۆم خوشکی خۆم ،لەم ساتەوە لەخزمەت قورئان بە بالەمەودوا
بزانین ژیان لەگەل قورئان چۆنە بچینە خزمەت قورئان ئێمەش ئەوهەستە تاقی بکەینەوە ،نەک تەنیا بەرگوێ وچاومان بکەوێ .
لەکتێبی :"ژیان لەگەل قورئان
لە ئامادەکردنی : "بشاربارانی
#بارانی
#ژیان_له‌گه‌ل_قورئان
BY ڕێگا بەرەو قورئان
Share with your friend now:
tgoop.com/Regay_nur/7083