tgoop.com/Regay_nur/7107
Last Update:
پاڵەوان لە بەرگی سپیدا!
ئوممەت پاڵەوانی لی نابڕێت، سینوار تەنیا کەسێک نەبووە، چووبێ و وەفاتی کردبێ، بەڵکوو کەسایەتییە و هەرجارەی خۆی لە گۆشت و ئێسکی کەسێکی تری ئوممەت دەنوێنێتەوە، هەروەکوو پاڵەوانە پێشینەکانمان، مینای: خالید و قەعقاع و عیکریمە و ….هتد.
پاڵەوانانمان کەسانی خەیاڵی نین، وەکوو پاڵەوانە خەیاڵاویە بەناو (سۆپەرهێرۆکانی ناو فیلمی هۆڵیۆد) بەڵکوو پاڵەوانن لە بەرگی کەسایەتییە دەروون بەرزە پڕ لە ئیمانەکان هەرچەندە بە جەستە لەڕ و لاواز بن.
ئەمەی خوارەوەی دەیبینی، وێنەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان "د. حوسام ئەبو صەفيە" پزیشکی پسپۆڕی منداڵانە، دوای خاپوورکردنی نەخۆشخانەکەی بەرەو ڕووی تانکەکانی هێزی داگیرکەر دەڕوات.
لە سێ مانگی ڕابردوودا نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بەردەوام لە ژێر بۆمبارانکردندا بوو و هەر جارە و بەشێکی نەخۆشخانەکە خاپوور دەکرا؛ لەو ماوەیەدا چەندین پزیشک و کارمەندی تەندروستی و نەخۆش گیانیان لەدەستدا، تا ئەوەی تەنیا (350) کەس لە نەخۆشخانەکەدا مابوونەوە، کە ئەوانیش لە ژێر هەڕەشەی لولەی تفەنگدا بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچکران، د. حوسام تا دوا ساتیش ڕەتی کردەوە نەخۆشخانەکەی جێبهێڵێت تا ئەوەی پێی ڕاگەیەندرا کە ئەو کۆتا کەسە لە نەخۆشخانەکەدا ماوەتەوە.
ئەو هەر نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر کاتێک لە نەخۆشخانە خەریکی ڕاپەڕاندنی کارەکانی بوو، "ئیبڕاهیم"ی کوڕی بە شەهید کراوی هاتە بەر دەستەکانی. ئەو تەنانەت لە کاتی نوێژی جەنازە لەسەر کوڕەکەشی لابکۆتە سپییەکەی دانەنا و هەر بەو بەرگە سپیەی نوێژی جەنازەی لەسەر کرد و گەرایەوە سەرکارەکەی. ئەو هەر مانگێک لەمەوبەر بەهۆی بۆمبارانکردنی نەخۆشخانەکەی بریندار بوو، تا ئێستا لەماوەی هێرشی داگیرکەردا سی چوار جار بریندار بوور، ئەو سەرباری ئەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ڕووسییە بەڵام ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی و خەڵکەکەی جێبهێڵێت. ئەو بە هاوشانی لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تری نەخۆشخانەکەی، سەرباری بەردەوامیی جەور و ستەمی داگیرکەر، سەرباری بێدەنگیی جیهان، بەردەوام بوو لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا.
لە ئێستادا د. حوسام و پۆلێک لە پزیشکان و کارمەندانی هاوڕێی لەلایەن داگیرکەرەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.😓
#هشیار
#إبن_ماندي
BY ڕێگا بەرەو قورئان
![](https://photo2.tgoop.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/YzpPldNIEN2MQ6Fsa0YCrmplofELDJZzHIS7aYxQmXXDvbEOOe-_a8XxZaQ5V1gekNr6iAOiDFmrbWE7SRLCAlJJhsQqYwPzmoNrbXGeSTtRe3y1wxixfGFNmszwE7UieqPrfPLo9Z9QvhpQPzJ8gFhrzsYQRCf_PnL9gmOgtkoiv_Ol3rw4RrX8AuS0oMclRtVGfRU0IwOLTkIXOXp83vt1JB19hPDl6l4ZPEhUcpY5xcweEJp1jHjpEgrZYRjxCA7Ux17mYpUWkexGFehHwEVS2ZQJ5eZtq4bg1hDuFNbEHmUcyqMDsx7ha0CDymUnWrmlQ_hrORF9pWgqjSDAHA.jpg)
Share with your friend now:
tgoop.com/Regay_nur/7107