tgoop.com/Regay_nur/7109
Last Update:
دکتۆر حسام ابوصفیە شاخێک لە خۆڕاگری!
دکتۆر حسام ابوصفیەیە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بوو،
بە فشاری ڕۆبۆتە خۆتەقێنەرەوەکان نەخۆشخانەکەی سووتێندرا و بەشێک لە دکتۆر و کارمەندان شەهیدبوون و سووتان، بریندار و مورافیقەکانیشان لەژێر لولەی دەبابەدا چوار سەعات بەپێ ڕۆیێندران، ئەوانی تریش بەدیل گیران ....
دکتۆر حسام دوای ٨۰ ڕۆژ لە ئابڵوقەی نەخۆشخانەکە و شەهیدبوونی کوڕەکەی و برینداربوونی خۆی، وا ئێستا بێسەروشوێنە! لەپێش گرتنەکەشی زۆر بە وەحشیانە لێیانداوە!
دکتۆر حسام ٨۰ ڕۆژ بوو هاواری دەکرد! هاواری دەکرد بیکەنە خاتری خوا وەرن بەهانامانەوە، هەموو تێدەچین، هیچ شتێکمان نەما! هاواری دەکرد بە سەوت و سورە، ڕووی لە هەموو جیهان دەکرد! وا ئێستا خۆی لەژێر بە ئازارترین ئەشکەنجەدایە و کەس نازانێ چی لێ هاتووە و چی لێ دێت!
دکتۆر حسام زۆر بەداخەوە، قسەکانت ئاڕاستەی کێ دەکرد! ئەگەر ئاڕاستەی موسڵمانانت دەکرد، موسڵمانان وا زەلیل و سەرقاڵ کراون بەنج بوون، جارێ ماویەتی بەنجەکە بەریان بدات!
ئەگەریش ڕووت لە جیهان کردووە ئەوا جیهانیش لەلایەن ستەمکارە خۆرهەڵاتی و خۆرئاواییەکانەوە بەنج و زەلیل و زەبوون کراوە! ئیدی نازانم ڕووت لە کێ کردووە! هەرچەندە خۆتان (غەززەییەکان) هەموو جارێ دەفەرموون: "تەنها خوامان ماوە و بەس"!
تێڕامان
دکتۆر بی، بەڵام واز لە چێژ و خۆشییەکانی دونیا بهێنی، کوڕەکەت شەهید ببێ، دواتر سێ مانگ ئابڵوقەت بدەن، بەڵام چۆکدانەدەی تاوەکو کۆتا سات و نەخۆشەکانت جێ نەهێڵی، دواتریش تووشی لێدان و گرتن ببیەوە، دواتریش بەهۆی بێ هەڵوێستی موسڵمانانەوە زۆر نزیکە شەهیدیش بکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا وەک زۆر دکتۆری تر!
م صلاحەدین احمد
BY ڕێگا بەرەو قورئان

Share with your friend now:
tgoop.com/Regay_nur/7109