REGAY_NUR Telegram 7112
(فەلسەفەی ئیمان و ئەهلی غەززە)

فەلسەفە و حیکمەت و هێزی ئیمان لە ڕۆژانێکی سەختی وەک غەززەدا دەدرەوشێتەوە و بۆ مرۆڤایەتی پەخش دەبێت.

بیهێنە پێش چاوی خۆت: یان خۆت برینداربی یان نزیکەکانت، یان خۆت شەهیدبی یان نزیک و خزمانت، بێ نان، بێ ئاو، بێ سووتەمەنی، بێ ئینتەرنێت، بێ ماڵ و حاڵ، ماڵ ڕوخێداراو، شار وێرانکراو، بۆ هەر شوێنک دەڕۆی داری لەسەر بەرد نەماوە، کاولکاری هەموو شوێنێکی گرتۆتەوە، بۆنی خوێن و مردن لە هەموو شوێنێک دێت، دەنگی گریانی منداڵ و پیر و ژن لە هەموو کوچە و کۆڵانێک دەبیسترێت، منداڵان لە برسا دەگرین، گەورەکان لە تینوان خەریکە بخنکێن و هاوار دەکەن، نەخۆشخانەکان وێرانکراون، دەرمان و نەشتەگەری نەماوە، ئەگەر بۆشت بکرێ بەبێ بەنج دەبێ مەمنون بی، دایک و ژنانی حامیلە هاوار و ناڵەیانە و بێ بەنج کۆرپەکانیان لە سکدا دەردەهێندرێت، گوێیان لە خڕەخڕی مەقستەکان و چەقۆکانە کە دەکرێ بە چین بە چینی سکیاندا، لەولاوە منداڵ لە دایک دەبێت دوای ئەو هەموو ناڕەحەتییە، بەڵام شیر نییە، ئینجا لە برسا دەست دەکات بە گریان و دایک و باوکیشی بەدیاریەوەن و هیچیان بۆی پێناکرێت، بەشێکی زۆریان بەبێ دایک و باوکی لەدایک دەبن، بەشێکی تری هەر کە لەدایک دەبێت بۆمبی فسفۆری بەسەریدا دەبارێت، لەولاشەوە تا چاو بڕ دەکات ژێرخان و سەرخان وێران بووە، نانەواخانە و بیری ئاو و قوتابخانە و مزگەوت و کەنیسە و زانکۆ و ... لەگەڵ زەویدا تەخت کراون، ئەگەر بگەڕێی بۆ حەبێکی ئازراشکێن دەستت ناکەوێت، سەرباری ئەوانەش باران هات و خێوەت و چادرگەکانیشی برد، ئەو هێلانە موتەوازیعەی دروستکرابوو ئەویش ژێر ئاو کەوت.

واتە چەندی بڕوانی هیچ هیوا و ئومێدێک بۆ ژیان نەماوە، خۆزگە به شەهیدەکان دەخوازی، هەر بەبینینی منداڵانی بێ باوک و دایک و دایکانی جەرگ سووتاو تۆش جەرگت پارچەپارچە دەبێت.

لەنێو ئەم هەموو کارەسات و کاولکاری و نەهامەتی و مەرگەسانی و تیراژیدیایەدا ئیمان دێت و دڵەکان ئاوەدان دەکاتە، عەقڵ و فیکرەکان قەناعەت پێ دێنێت، هەموو موعادەلەکان هەڵاوگێڕ دەکاتەوە و ڕەنگ و بۆیێکی تر دەکاتەوە بەبەر دڵ و ڕووحەکاندا، هەموو شتێک دەبێتەوە بە قەدەرێکی جوان و بەجێ، بەڵێ لەم کاتەدا ئیمان وەک فریادڕەسێک لە دەرگای دڵەکان دەدات و پێیان دەڵێت ئەم شتانە هەمووی کاتین، ژیانی هەتاهەتایی و بێ ئازار چاوەڕێتانە، شەهیدەکەنتان چاوەڕێتانن، شەهیدەکانتان زیندوون، بەڵێ ئەو ئیمانە قووڵ و ڕاسیخەیە ئەوانی پێ چەسپاو کردووە، ئەگەرنا چ شتێکی خۆش بۆ ئەمان لەژیاندا ماوە؟!

هەموو ساتێک مردنە، بەڵام لای ئەمان مردن تەنها گواستنەوەیە لێرە بۆ ئەم دیو، مردنی نەفس و جەستەیە نەک ڕووح.

م:صلاح الدین احمد✍🏻

#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsNewsNet

tgoop.com/Regay_nur/7112
Create:
Last Update:

BY ڕێگا بەرەو قورئان

Share with your friend now:
tgoop.com/Regay_nur/7112

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

How to create a business channel on Telegram? (Tutorial) Some Telegram Channels content management tips But a Telegram statement also said: "Any requests related to political censorship or limiting human rights such as the rights to free speech or assembly are not and will not be considered." The group also hosted discussions on committing arson, Judge Hui said, including setting roadblocks on fire, hurling petrol bombs at police stations and teaching people to make such weapons. The conversation linked to arson went on for two to three months, Hui said. Healing through screaming therapy
from us

Telegram ڕێگا بەرەو قورئان
FROM American