REGAY_NUR Telegram 7118
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
سەرکەوتن بە پێوەرە قورئانییەکان

لەوانەیە لای تۆ سەرکەوتن مانایەکی ماددی هەبێت و پێت وا بێت دوای ئەو هەموو وێرانکارییەی کەرتی غەززە، ئەمە پێی ناوترێت سەرکەوتن بۆ موسڵمانان. بەڵام پێوەرەکە بە پێودانگی ئیسلام جیاوازە، جیاوازە لەو پێودانگە ماددیگەراییەی مانای شکست و سەرکەوتنی کورت کردووەتەوە لە شتە ماددییەکاندا.

لە ئیسلامدا هەمیشە سەرکەوتن بە ژمارەوە نەبەستراوەتەوە. ئەوەتا لە قورئاندا کاتێک باسی (الأصحاب الأخدود) دەکات، هیچ ئاماژەیەک بە لەناوبردن یان شکستی بکەران ناکات. وەک سەید دەفەرمووێت: "تاکە نموونەیە لە سەربردەی گەلانی پێشوو لە قورئاندا کە دەستەی ستەمکاران بەر هیچ خەشم و قینێکی خودا نەکەوتوون لە دونیادا و، باس نەکراوە چییان لێ بەسەرهاتووە. ئەوەی هەیە لەناوچوونی دەستەی ئیماندارانە بە دەستی ستەمکارانی ئەو سەردەمە."

بەڵام ئەوەی لە چاویلکە قورئانییەکەوە سەیر بکات، دەزانێت مەرج نییە ئەوەی تۆ پێت وا بێت سەرکەوتنە، لای خوداش سەرکەوتن بێت. مەرج نییە هەمیشە سەرکەوتن بە ژمارە و مانەوەی موسڵمانان و لەناوچوونی ستەمکاران لێکبدرێتەوە. تاکە سەرکەوتن لای موسڵمانان مردنێکە کە بۆ خودایە و لە پێناوی ئەودایە و بۆ ڕەزامەندی ئەوە. تاکە سەرکەوتن بۆ موسڵمان دوورخستنەوەیە لە ئاگری دۆزەخ و خستنە بەهەشتییەتی، وەک خودا دەفەرمووێت: ﴿فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ﴾. یاخود دەفەرم،وێت: ﴿قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ﴾.

بۆیە بۆ موسڵمانان سەرکەوتن لەم جەنگەدا مانای زۆرە. دوای تێپەڕبوونی ٤٦٦ ڕۆژ خۆڕاگری، هیچ سەرکەوتنێک نەهاتبێتە دی، ئەوەی کە گەلانی موسڵمانی بەئاگا هێنایەوە و هەرچی پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە لایەن حەماسەوە شکستی پێهێنرا و تەنانەت یەک دیلیش ئازاد نەکرا، ئەمە بەسە بۆ ئێمە. ئەمە مانای سەرکەوتنە بۆ ئێمە.

#ئاستانە_Astanat

tgoop.com/Regay_nur/7118
Create:
Last Update:

BY ڕێگا بەرەو قورئان

Share with your friend now:
tgoop.com/Regay_nur/7118

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Telegram desktop app: In the upper left corner, click the Menu icon (the one with three lines). Select “New Channel” from the drop-down menu. 3How to create a Telegram channel? Other crimes that the SUCK Channel incited under Ng’s watch included using corrosive chemicals to make explosives and causing grievous bodily harm with intent. The court also found Ng responsible for calling on people to assist protesters who clashed violently with police at several universities in November 2019. Telegram channels fall into two types: Step-by-step tutorial on desktop:
from us

Telegram ڕێگا بەرەو قورئان
FROM American