ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ببورە سانتاکلۆز🥀
بەڕێز سانتاکلۆز سڵاوت لێبێت:
• بچووك بووم کاتێك یەکەمجار ناوی تۆم بیست، پێم بڵێ تۆ دەچیتە نێو ماڵەکان بەنێو دوکەڵکێشەکانەوە تورەکەیەك لە یاری منداڵانیشت هەڵگرتووە، لەنێو دڵمەوە پەرۆشی بینینت بووم، بەڕاستیش لەو شەوەدا چاوەڕێت بووم کە بەسەرمدا بکەوییە خوارەوە سەرەرای ئەوەی خانووەکەمان ئاگردان و دوکەڵکێشی نیە!
• هەتا من سەرنجی ئەوەم نەدابوو کە سەرەوەی خانووەکە هێندە فروان نابێت تا عەرەبانە و ئاسکەکانت لێی بنیشنەوە..
گرینگ ئەوەبوو نەهاتی، بۆیە بڕوام وابوو کە ئەوەی ڕێگربووە لە هاتنت ئەم هۆکارە لۆجستییانەیە کە ئێمە نیمانە!
• بۆیە بە مامۆستام فەرموو کە دەربارەی جەنابت قسەی بۆ دەکردین چۆن شەوەکەم بەدیار سەیرکردنی سەقفەکەوە بەسەر بردووە..پێی گوتم: سانتا نایەتەخوارەوە تەنها لە دوکەلکێشەکانەوە نەبێت!
هەروەها منیش زمانم درێژ بوو لەوەتەی منداڵیمەوە پێم گوت: ئەو ماڵانەی دوکەڵکێشیان هەیە منداڵەکانیان پێویستیان بە یاری زیاتر نیە!
بۆیە بەسەرسورمانێکەوە سەیری کردم و پاشان گوتی: نامەیەك بۆ سانتا بنوسە لە گۆرەوییەکەت دایبنێ ئەم تێبینیەشی بۆ بنوسە!
• بڕیارمدا کە بۆت بنوسمەوە، بەڵام هیچ گۆرەوییەکم نەدۆزییەوە کونی پێوە نەبێت بۆیە ناچار پینەم کرد تا نامەکەت بۆ بنوسم!
لەهەمان شەوی گۆڕەوییە دڕاوەکاندا،داوام لە دایکم کرد کە دیارییەکم بۆ بکڕێت، هی ئەویش پیرۆزە، بەڵام پیرۆزییەکی ڕاستەقینەیە نەوەك وەکو تۆ بێت، زۆر نوێژ دەکات، قورئان دەخوێنێت، لەنێو دەرگاکانەوە دەچێتە نێو ماڵەکان!
بۆیە پێی گوتم: هەفتەیەکی تر یاریت بۆ دەکڕم..
منیش لێم پرسی: لەبەرچی هەفتەیەکی تر؟
ئەویش گوتی: ئێمە خۆمان بەوانی تر ناچوێنین..
گوتم: ئەوانی تر کێنە، ئەوانەی دوکەڵکێشیان لە ماڵەکەیاندا هەیە؟
گوتی: نەخێر، ئەوانەن کە بڕوایان وایە کە سانتا هەیە، لە دوکەڵکێشەکانەوە دادەبەزێت
گوتم: ئەی چی دەربارەی عەرەبانەکەی و ئاسکەکانی؟
پێکەنی، دەربارەی جوبریل قسەی بۆ کردم کە دێتە مەککە، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەسەر پشتی بوراق دەباتە مزگەوتی ئەقسا،هەروەها دەربارەی میعراجی پێغەمبەر قسەی بۆ کردم، دەربارەی ئادەم عليه السلام لە ئاسمانی یەکەم، دەربارەی ئیبراهیم عليه السلام لە ئاسمانی حەفتەم،دەربارەی موسا عليه السلام کە بەشداربووە لەوەی پێنج نوێژ بکرێت لەجیاتی پەنجا نوێژ لەبەرئەوەی ئێمە بەرگە ناگرین... لەو ڕۆژەوە بڕوام بە بوراق هێنا و کوفرم بە ئاسکەکانت کرد!
گەورەبووین سانتا
• وەك پێویست گەورەبووین ئەی سانتا..
وەستاین لەسەیرکردنی سەقفەکە، چونکە تاکە شتی جوان کە لەسەرەوە دابەزێتە خوارەوە ئەوا پێغەمبەر عيسایە عليه السلام !
هەرگیز لە دوکەڵکێشێکەوە دانابەزێت، هەرگیز لە ماڵەکانمان دانابەزێت بەڵکو لە منارەی البيضاء دادەبەزێت لە دیمەشق، لەڕۆژی خۆیدا هەرگیز تورەگەی پڕ لە یاری هەڵناگرێت بەڵکو ڕمێك هەڵدەگرێت تا دەجالی پێ بکوژێت، کاتەکەی ئەو لەوێدا هەرگیز کاتی یاریکردن نیە!
• گەورەبووین بەپێی پێویست ئەی سانتا تا بزانین کە مەسیح عليه السلام لەئێمەیە نەوەك لەئێوە، ئەگەرنا دادەبەزییە فاتیکان و سانتبترسبۆرگ!
• گەورەبووین بەپێی پێویست تا بزانین کە ئاسکەکانت نافڕن، تاکە شت لە ئاسمانەکانمان دەیبینین فڕۆكەی ئێف ١٦ و سوخۆیە کە وا لە منداڵانی غەززە و سوریا و عێراق و ئەفغانستان دەکات بفڕن!
• گەورەبووین بەپێی پێویست تا بزانین کە ڕۆم هەر ڕۆمە هەرچەندە م یەکێتی ئەوروپاش بن، هەروەها فارسیش هەر فارسە هەرچەندە وازیان لە ئاگرپەرستی هێنابێت!
• گەورەبووین بەپێی پێویست تا بزانین ئێوە درۆزنن، چونکە هیچ منداڵێك ڕازی نیە کە منداڵانی غەززە بکوژرێن!..
• سانتا مەیێ بۆ لامان چونکە دەروازەی ڕەفەح داخراوە، ماڵەکانمان دوکەڵکێشی تێدا نیە، ئەسڵەن گەڕەکی شوجاعیە هیچ ماڵێکی تێدا نەماوە، جەبالیا بۆتە گۆڕستانی زیندووان پێش مردووان!
منداڵان لەنێو خێمەکاندا پێویستیان بە یاری نیە بەڵکو پێویستیان بە بەتانیە تا سەرما نەیانکوژێت تەنها لەبەرئەوەی گەورەمان عومەر مردووە!
• خۆت لە زەحمەتی گەشتەکە ڕزگار بکە، ئاسکەکانت ماندوو مەکە، هەرگیز چاوەڕێت ناکەین، بۆ ڕۆڵەکانمان دەربارەی جوبریل و بوراق دەدوێین، دەربارەی عیسای کوڕی مەریەم هەڵگری ڕمەکەیەتی چونکە خواپەرستانی ڕاستەقینە هەرگیز یاری بەسەر منداڵاندا دابەش ناکەن، بەڵکوو دەجەنگن لەدژی دەجالەکان تاوەکو منداڵان بە ئاشتی بژین!
الأستاذ أدهم شرقاوي
وەرگێڕانی یوسف زياد
https://www.tgoop.com/yusfzyad

Telegram
Yousf Zyad :: يوسف زياد
مدرس اللغة العربية وصانع المحتوى
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
مۆدێرنە کاری گەورەی کردووە لەسەر خودی مرۆڤ و و ئەو ژینگەشی کە تییدا دەژی، بە نیسبەت مرۆڤەوە فەرهەنگی مرۆڤی گۆڕی و مانای وشەکانی تێک و پێکدا تا هەڵ بکات لەگەل ئەو ژینگەیەی کە مۆدێرنە بۆی فەراهەم هێنا، مانای کارکردن و سەرکەوتن و شادومانی و هتد هەمووی گۆڕا … مرۆڤ وەک ڕۆبۆتێکی لێهات و چوارچێوەیەکی کۆنکرێتی بۆ مرۆڤ دروستکرا لەژیر ناونیشانی پیشە و ئیشەکەی ئیدی مرۆڤ هەموو ژیانی بووە کارکردن و ئیش کردن لەو ئیش و پیشەیەی کە سیستەمە سەرمایەدارییەکەی بۆی دیاری دەکات و سەرکەوتن و خۆشیش ئەوەیە کە لە سیستەمەکە بۆی دیاری دەکرێ و لەوکاتەوە چووەتەوە نیو دونیای مۆدیرنە مرۆڤ بەردەوامە لە ڕاکردن و نەوەستاوە و تەنیا کاتێک دەوەستیت کە لەریی سیستەمەکەوە پیی دەتریت و عوتڵەیەکی بۆ دادەنرێت، سەرکەوتنیش بچوک کرایەوە ماناکەی بۆ ئەوەی کە تا زیاتر گوێرایەلی سیستەمەکە بیت و پابەندی بکە و مەککەی نێوی بیت سەرکەوتوو تردەبیت، ئەم جۆرە ژیانە پر لە راکە ڕاکە و فشارە دەروونی و جەستەییە مرۆڤی تەواو ماندوو کرد کە پشووە کەمەکەشی تەنیا بۆ ئەوەیە وچانیکی کەم
بدات و بگەریتەوە بۆ سووڕی ئیش و کارکردنەکە، ئەم جۆرە ژیانە مرۆڤ غافل دەکات و ئیستێکی پێ نادات کە بوەستیت و لە خۆی بپرسێت خەریکی چییە و چی دەکات و ئامانجی چی لە ژیان چونکە ئەم پرسیارانە زۆر نامۆن بە سیستەمەکە هەر ئەم جۆرە ژیانەشە کە وەحی نەهی لێدەکات و بە (ظاهر الحیاة الدنیا) ناوی دەبات لە مرۆڤ بەسەرقال بوون پیوەی غافل دەبیت لە ئەرکە سەرەکییەکانی بۆ ئیستخلاف..
وەرگیراوە لە .د راید

«د. حسام ئەبو سەفییە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال العدوان، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ خۆڕاگر بوو و ئەوەی لە توانایدا بوو بەخشی بە براکانی و لە ئازارەکانیاندا ژیا؛ بریندار کرا، کوڕەکەی و ژمارەیەک لە هاوکارەکانی کوژران -خودا ڕەحمیان پێ بکات و بە شەهید قبوڵیان بکات- چەندین جار هەڕەشەی لێکرا... ئەوەتا دواجار بەرەو سوپای داگیرکەر ڕێدەکات کە لەوێدا دەستگیر دەکرێت.
داواکارین لە خودای گەورە بە نزیکی و خێرایی ڕێگەی دەربازبوونیی پێ ببەخشێت، هەروەها لە هەموو ئەوانەی یارمەتیدەر بوون لەسەر گرتنی براکانمان نیشانمان بدات کە چی دڵی گەلی باوەڕداران چاک دەکاتەوە.»
داواکارین لە خودای گەورە بە نزیکی و خێرایی ڕێگەی دەربازبوونیی پێ ببەخشێت، هەروەها لە هەموو ئەوانەی یارمەتیدەر بوون لەسەر گرتنی براکانمان نیشانمان بدات کە چی دڵی گەلی باوەڕداران چاک دەکاتەوە.»
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
پاڵەوان لە بەرگی سپیدا!
ئوممەت پاڵەوانی لی نابڕێت، سینوار تەنیا کەسێک نەبووە، چووبێ و وەفاتی کردبێ، بەڵکوو کەسایەتییە و هەرجارەی خۆی لە گۆشت و ئێسکی کەسێکی تری ئوممەت دەنوێنێتەوە، هەروەکوو پاڵەوانە پێشینەکانمان، مینای: خالید و قەعقاع و عیکریمە و ….هتد.
پاڵەوانانمان کەسانی خەیاڵی نین، وەکوو پاڵەوانە خەیاڵاویە بەناو (سۆپەرهێرۆکانی ناو فیلمی هۆڵیۆد) بەڵکوو پاڵەوانن لە بەرگی کەسایەتییە دەروون بەرزە پڕ لە ئیمانەکان هەرچەندە بە جەستە لەڕ و لاواز بن.
ئەمەی خوارەوەی دەیبینی، وێنەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان "د. حوسام ئەبو صەفيە" پزیشکی پسپۆڕی منداڵانە، دوای خاپوورکردنی نەخۆشخانەکەی بەرەو ڕووی تانکەکانی هێزی داگیرکەر دەڕوات.
لە سێ مانگی ڕابردوودا نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بەردەوام لە ژێر بۆمبارانکردندا بوو و هەر جارە و بەشێکی نەخۆشخانەکە خاپوور دەکرا؛ لەو ماوەیەدا چەندین پزیشک و کارمەندی تەندروستی و نەخۆش گیانیان لەدەستدا، تا ئەوەی تەنیا (350) کەس لە نەخۆشخانەکەدا مابوونەوە، کە ئەوانیش لە ژێر هەڕەشەی لولەی تفەنگدا بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچکران، د. حوسام تا دوا ساتیش ڕەتی کردەوە نەخۆشخانەکەی جێبهێڵێت تا ئەوەی پێی ڕاگەیەندرا کە ئەو کۆتا کەسە لە نەخۆشخانەکەدا ماوەتەوە.
ئەو هەر نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر کاتێک لە نەخۆشخانە خەریکی ڕاپەڕاندنی کارەکانی بوو، "ئیبڕاهیم"ی کوڕی بە شەهید کراوی هاتە بەر دەستەکانی. ئەو تەنانەت لە کاتی نوێژی جەنازە لەسەر کوڕەکەشی لابکۆتە سپییەکەی دانەنا و هەر بەو بەرگە سپیەی نوێژی جەنازەی لەسەر کرد و گەرایەوە سەرکارەکەی. ئەو هەر مانگێک لەمەوبەر بەهۆی بۆمبارانکردنی نەخۆشخانەکەی بریندار بوو، تا ئێستا لەماوەی هێرشی داگیرکەردا سی چوار جار بریندار بوور، ئەو سەرباری ئەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ڕووسییە بەڵام ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی و خەڵکەکەی جێبهێڵێت. ئەو بە هاوشانی لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی تری نەخۆشخانەکەی، سەرباری بەردەوامیی جەور و ستەمی داگیرکەر، سەرباری بێدەنگیی جیهان، بەردەوام بوو لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا.
لە ئێستادا د. حوسام و پۆلێک لە پزیشکان و کارمەندانی هاوڕێی لەلایەن داگیرکەرەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە.😓
#هشیار
#إبن_ماندي

دکتۆر حسام ابوصفیە شاخێک لە خۆڕاگری!
دکتۆر حسام ابوصفیەیە کە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان بوو،
بە فشاری ڕۆبۆتە خۆتەقێنەرەوەکان نەخۆشخانەکەی سووتێندرا و بەشێک لە دکتۆر و کارمەندان شەهیدبوون و سووتان، بریندار و مورافیقەکانیشان لەژێر لولەی دەبابەدا چوار سەعات بەپێ ڕۆیێندران، ئەوانی تریش بەدیل گیران ....
دکتۆر حسام دوای ٨۰ ڕۆژ لە ئابڵوقەی نەخۆشخانەکە و شەهیدبوونی کوڕەکەی و برینداربوونی خۆی، وا ئێستا بێسەروشوێنە! لەپێش گرتنەکەشی زۆر بە وەحشیانە لێیانداوە!
دکتۆر حسام ٨۰ ڕۆژ بوو هاواری دەکرد! هاواری دەکرد بیکەنە خاتری خوا وەرن بەهانامانەوە، هەموو تێدەچین، هیچ شتێکمان نەما! هاواری دەکرد بە سەوت و سورە، ڕووی لە هەموو جیهان دەکرد! وا ئێستا خۆی لەژێر بە ئازارترین ئەشکەنجەدایە و کەس نازانێ چی لێ هاتووە و چی لێ دێت!
دکتۆر حسام زۆر بەداخەوە، قسەکانت ئاڕاستەی کێ دەکرد! ئەگەر ئاڕاستەی موسڵمانانت دەکرد، موسڵمانان وا زەلیل و سەرقاڵ کراون بەنج بوون، جارێ ماویەتی بەنجەکە بەریان بدات!
ئەگەریش ڕووت لە جیهان کردووە ئەوا جیهانیش لەلایەن ستەمکارە خۆرهەڵاتی و خۆرئاواییەکانەوە بەنج و زەلیل و زەبوون کراوە! ئیدی نازانم ڕووت لە کێ کردووە! هەرچەندە خۆتان (غەززەییەکان) هەموو جارێ دەفەرموون: "تەنها خوامان ماوە و بەس"!
تێڕامان
دکتۆر بی، بەڵام واز لە چێژ و خۆشییەکانی دونیا بهێنی، کوڕەکەت شەهید ببێ، دواتر سێ مانگ ئابڵوقەت بدەن، بەڵام چۆکدانەدەی تاوەکو کۆتا سات و نەخۆشەکانت جێ نەهێڵی، دواتریش تووشی لێدان و گرتن ببیەوە، دواتریش بەهۆی بێ هەڵوێستی موسڵمانانەوە زۆر نزیکە شەهیدیش بکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا وەک زۆر دکتۆری تر!
م صلاحەدین احمد

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شکاندنی (بتی) ئەم سەردەمە سیستەمە خوێندنە پێوستی بە ئیبراهیمێکە بەبشکێنت،کاریگەری لەسەر نوخبەو عەوام بەیەکسانەیە ڕەگ و ڕیشەی داکوتیو،
دەتوانم بڵێم کاریگەری لە مانگاکەی بنوئیسرائیل زیاترە لەسەر ئینسانی سەدەی 21

Forwarded from تۆڕی هەواڵی قودس
(فەلسەفەی ئیمان و ئەهلی غەززە)
⭕فەلسەفە و حیکمەت و هێزی ئیمان لە ڕۆژانێکی سەختی وەک غەززەدا دەدرەوشێتەوە و بۆ مرۆڤایەتی پەخش دەبێت.
⭕بیهێنە پێش چاوی خۆت: یان خۆت برینداربی یان نزیکەکانت، یان خۆت شەهیدبی یان نزیک و خزمانت، بێ نان، بێ ئاو، بێ سووتەمەنی، بێ ئینتەرنێت، بێ ماڵ و حاڵ، ماڵ ڕوخێداراو، شار وێرانکراو، بۆ هەر شوێنک دەڕۆی داری لەسەر بەرد نەماوە، کاولکاری هەموو شوێنێکی گرتۆتەوە، بۆنی خوێن و مردن لە هەموو شوێنێک دێت، دەنگی گریانی منداڵ و پیر و ژن لە هەموو کوچە و کۆڵانێک دەبیسترێت، منداڵان لە برسا دەگرین، گەورەکان لە تینوان خەریکە بخنکێن و هاوار دەکەن، نەخۆشخانەکان وێرانکراون، دەرمان و نەشتەگەری نەماوە، ئەگەر بۆشت بکرێ بەبێ بەنج دەبێ مەمنون بی، دایک و ژنانی حامیلە هاوار و ناڵەیانە و بێ بەنج کۆرپەکانیان لە سکدا دەردەهێندرێت، گوێیان لە خڕەخڕی مەقستەکان و چەقۆکانە کە دەکرێ بە چین بە چینی سکیاندا، لەولاوە منداڵ لە دایک دەبێت دوای ئەو هەموو ناڕەحەتییە، بەڵام شیر نییە، ئینجا لە برسا دەست دەکات بە گریان و دایک و باوکیشی بەدیاریەوەن و هیچیان بۆی پێناکرێت، بەشێکی زۆریان بەبێ دایک و باوکی لەدایک دەبن، بەشێکی تری هەر کە لەدایک دەبێت بۆمبی فسفۆری بەسەریدا دەبارێت، لەولاشەوە تا چاو بڕ دەکات ژێرخان و سەرخان وێران بووە، نانەواخانە و بیری ئاو و قوتابخانە و مزگەوت و کەنیسە و زانکۆ و ... لەگەڵ زەویدا تەخت کراون، ئەگەر بگەڕێی بۆ حەبێکی ئازراشکێن دەستت ناکەوێت، سەرباری ئەوانەش باران هات و خێوەت و چادرگەکانیشی برد، ئەو هێلانە موتەوازیعەی دروستکرابوو ئەویش ژێر ئاو کەوت.
⭕واتە چەندی بڕوانی هیچ هیوا و ئومێدێک بۆ ژیان نەماوە، خۆزگە به شەهیدەکان دەخوازی، هەر بەبینینی منداڵانی بێ باوک و دایک و دایکانی جەرگ سووتاو تۆش جەرگت پارچەپارچە دەبێت.
⭕ لەنێو ئەم هەموو کارەسات و کاولکاری و نەهامەتی و مەرگەسانی و تیراژیدیایەدا ئیمان دێت و دڵەکان ئاوەدان دەکاتە، عەقڵ و فیکرەکان قەناعەت پێ دێنێت، هەموو موعادەلەکان هەڵاوگێڕ دەکاتەوە و ڕەنگ و بۆیێکی تر دەکاتەوە بەبەر دڵ و ڕووحەکاندا، هەموو شتێک دەبێتەوە بە قەدەرێکی جوان و بەجێ، بەڵێ لەم کاتەدا ئیمان وەک فریادڕەسێک لە دەرگای دڵەکان دەدات و پێیان دەڵێت ئەم شتانە هەمووی کاتین، ژیانی هەتاهەتایی و بێ ئازار چاوەڕێتانە، شەهیدەکەنتان چاوەڕێتانن، شەهیدەکانتان زیندوون، بەڵێ ئەو ئیمانە قووڵ و ڕاسیخەیە ئەوانی پێ چەسپاو کردووە، ئەگەرنا چ شتێکی خۆش بۆ ئەمان لەژیاندا ماوە؟!
⭕هەموو ساتێک مردنە، بەڵام لای ئەمان مردن تەنها گواستنەوەیە لێرە بۆ ئەم دیو، مردنی نەفس و جەستەیە نەک ڕووح.
⭕م:صلاح الدین احمد✍🏻
#تۆڕی_هەواڵی_قودس
@QudsNewsNet

Forwarded from "المُعْجِزَة" (Miracle)
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
ڕاکە فریا ناکەویت!
ژیان لە سەردەمی نوێدا، وەک ڕاکردنە لەسەر ئامێری ڕاکردن (Treadmill). تۆ لەسەر ئامێری ڕاکردن ڕا دەکەیت، بەڵام بۆ پێشەوەش ناڕۆیت. بەردەوام دەبیت لە ڕاکردن تەنیا بۆئەوەی لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە. نابێت لە ڕاکردن بوەستیت، ئەگینا دەکەویتە سەر زەوی!
ئەم لێکچوواندنە زیرەکانەی «میشێل ساری»ـی فەیلەسووف بەکاری دەهێنێت بۆ وەسفکردنی پەیوەندیمان وەک تاک لە جیهانی ئەمڕۆدا. جیهانێکی زۆر گۆڕاو و پڕ لە ئاڵوگۆڕ کە پێویستی بە جووڵەی بەردەوام هەیە، بەردەوام وزەت لێ دەبات و زوو زوو تووشی شەکەتی دەروونیت دەکات.
لە کۆتایی هەر ساڵێکدا، مرۆڤ خۆی دەبینێتەوە لەنێو گەمارۆی هەموو ئەو پۆست و ڤیدیۆیانەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ دەکەن و، پێت دەڵێن: "دەبێت لە ساڵی نوێدا چی بکەیت؟" نمایشکردنی هەموو ئەو دەستکەوتە گەورانەی کە هاوڕێیان لە ساڵی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە.
بێگومان زیادەڕۆییەکی زۆر هەیە، چونکە پێویستە تۆ ئەوەندە گەورە بووبیت و پێگەیشتبیت و بزانیت کە
نەبینینی ئەم ٥ فیلمە -وەک پێت دەڵێن- نیوەی ژیانت لەدەست نەداوە! خوێندنەوەی ئەم ١٠ پەرتووکە ناتکات بە مرۆڤێکی باشتر! ئەو سێ هەنگاوەی لە یەکێک لە پۆستەکاندا دۆزیتەوە، ژیانت ١٨٠ پلە ناگۆڕێت! هەندێک کەس پێت دەڵێن کە ژیانت ٣٦٠ پلە دەگۆڕن، ئەمەیان ڕاستترینیانە، چونکە دەگەڕێیتەوە شوێنی سەرەتات.
خوێنەری درێژەی بابەتەکە ببە:
https://astane.org/CatDetail.aspx?id=3565&MapID=1&FolderID=8&FileID=8
#ئاستانە_Astana

astane.org
ڕاکە فریانا کەویت!
Astana
ڕێگا بەرەو قورئان
Photo
سەرکەوتن بە پێوەرە قورئانییەکان
لەوانەیە لای تۆ سەرکەوتن مانایەکی ماددی هەبێت و پێت وا بێت دوای ئەو هەموو وێرانکارییەی کەرتی غەززە، ئەمە پێی ناوترێت سەرکەوتن بۆ موسڵمانان. بەڵام پێوەرەکە بە پێودانگی ئیسلام جیاوازە، جیاوازە لەو پێودانگە ماددیگەراییەی مانای شکست و سەرکەوتنی کورت کردووەتەوە لە شتە ماددییەکاندا.
لە ئیسلامدا هەمیشە سەرکەوتن بە ژمارەوە نەبەستراوەتەوە. ئەوەتا لە قورئاندا کاتێک باسی (الأصحاب الأخدود) دەکات، هیچ ئاماژەیەک بە لەناوبردن یان شکستی بکەران ناکات. وەک سەید دەفەرمووێت: "تاکە نموونەیە لە سەربردەی گەلانی پێشوو لە قورئاندا کە دەستەی ستەمکاران بەر هیچ خەشم و قینێکی خودا نەکەوتوون لە دونیادا و، باس نەکراوە چییان لێ بەسەرهاتووە. ئەوەی هەیە لەناوچوونی دەستەی ئیماندارانە بە دەستی ستەمکارانی ئەو سەردەمە."
بەڵام ئەوەی لە چاویلکە قورئانییەکەوە سەیر بکات، دەزانێت مەرج نییە ئەوەی تۆ پێت وا بێت سەرکەوتنە، لای خوداش سەرکەوتن بێت. مەرج نییە هەمیشە سەرکەوتن بە ژمارە و مانەوەی موسڵمانان و لەناوچوونی ستەمکاران لێکبدرێتەوە. تاکە سەرکەوتن لای موسڵمانان مردنێکە کە بۆ خودایە و لە پێناوی ئەودایە و بۆ ڕەزامەندی ئەوە. تاکە سەرکەوتن بۆ موسڵمان دوورخستنەوەیە لە ئاگری دۆزەخ و خستنە بەهەشتییەتی، وەک خودا دەفەرمووێت: ﴿فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ﴾. یاخود دەفەرم،وێت: ﴿قُلْ هَلْ تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحْدَى الْحُسْنَيَيْنِ﴾.
بۆیە بۆ موسڵمانان سەرکەوتن لەم جەنگەدا مانای زۆرە. دوای تێپەڕبوونی ٤٦٦ ڕۆژ خۆڕاگری، هیچ سەرکەوتنێک نەهاتبێتە دی، ئەوەی کە گەلانی موسڵمانی بەئاگا هێنایەوە و هەرچی پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە لایەن حەماسەوە شکستی پێهێنرا و تەنانەت یەک دیلیش ئازاد نەکرا، ئەمە بەسە بۆ ئێمە. ئەمە مانای سەرکەوتنە بۆ ئێمە.
#ئاستانە_Astanat

Forwarded from أنس الشريف Anas Al-Sharif
470 يومًا من الإبادة.
تعبنا، لكننا لم ننكسر.
فقدتُ والدي، أقاربي، أصدقائي، وزملائي، لكننا لم ننكسر.
فقدنا كل ما نملك، ولم ننكسر.
تعرّضتُ للتهديد عشرات المرات، ولم ننكسر.
نزحنا خمسين مرة، ولم ننكسر.
تألمنا بلا انقطاع، ولم ننكسر.
قُصفنا أكثر من مرة، ولم ننكسر.
عشنا في الخيام، ولم ننكسر.
حُوصِرنا من القريب والبعيد، ولم ننكسر.
أكلنا الشعير والذرة، ولم ننكسر.
متنا من الجوع والعطش، ولم ننكسر.
وأنا أكتب الآن، لا أعلم أين ستسكن عائلتي المكونة من أكثر من خمسين فردًا بعد الهدنة، لكنني أعلم أننا لن ننكسر.
لأن الله معنا.
هو نعم المولى ونعم النصير.

470 يومًا من الإبادة. تعبنا، لكننا لم ننكسر. فقدتُ والدي، أقاربي، أصدقائي، وزملائي، لكننا لم ننكسر. فقدنا كل ما نملك، ولم ننكسر. تعرّضتُ للتهديد عشرات المرات، ولم ننكسر. نزحنا خمسين مرة، ولم ننكسر. تألمنا بلا انقطاع، ولم ننكسر. قُصفنا أكثر من مرة، ولم ننكسر.…
470 ڕۆژ لە کۆمەڵکوژی.
ماندوو بووین، بەڵام نەشکاین.
باوک و کەسانی نزیک و هاوڕێ و هاوکارەکانم لەدەست دا، بەڵام نەشکاین.
هەموو ئەوەی هەمانبوو لەدەستمان دا، بەڵام نەشکاین.
دەیان جار هەرەشەم لێکرا، بەڵام نەشکاین.
پەنجا جار ئاوارە بووین، بەڵام نەشکاین.
بە بەردەوامی ئازارمان چەشت، بەڵام نەشکاین.
زیاد لە جارێک بۆردمان کراین، بەڵام نەشکاین.
لەنێو خێمەدا ژیاین، بەڵام نەشکاین.
لەلایەن نزیک و دوورەوە گەمارۆدراین، بەڵام نەشکاین.
گەنم و زەڕاتمان خواردن، بەڵام نەشکاین
لە برس و تینوا مردین، بەڵام نەشکاین.
ئێستا کە ئەمە دەنوسم، خانەوادەکەم کە پەنجا کەسین نازانم لەکوێن، وەلێ ئەزانم کە ناشکێین.
چونکە خوامان لەگەڵە
نعم المولى ونعم النصير.
أنس آل شریف

Forwarded from حەوتی ئۆکتۆبەر
بەرنامەکە دەستی پێکرد، دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە لە چەناڵی جەزیرە لە یوتیوب بینەربن: 👇
https://www.youtube.com/live/bNyUyrR0PHo?si=kiV3U3XGJaeDZ-73
#غەززەی_شکۆبەرز

YouTube
Al Jazeera Arabic Live قناة الجزيرة | البث الحي | البث المباشر

الجزيرة البث الحي | البث المباشر قناة الجزيرة من قطر
Al Jazeera Arabic TV Live / Aljazeera TV
قناة الجزيرة العربية
الجزيرة عربي
▶▶▶▶
#الجزيرة
#مباشر
#aljazeera
▶▶▶▶
▶▶Follow us ▶▶ تابعونا…