tgoop.com/Rojnews_Sorane/46063
Create:
Last Update:
Last Update:
ڕۆژی ٢٦ـی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری ئەمساڵی فەرمانبەرانی کوردستانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى كاربەڕێكەری هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئاداری هەریەكە لە وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، كارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، سەرۆكایەتییەكانی هەرێم، پەرلەمان و حكومەت دابەش دەکرێت.
دەشڵێن، هەر ئەمڕۆ مووچەی هەریەكە لە دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەی 70 و 80، پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەكان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری بەرگری فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
BY Rojnews_Sorani

Share with your friend now:
tgoop.com/Rojnews_Sorane/46063