حەقیقەتێکی تاڵ!!!
کۆلکە خوێنەوار لەنێوان کۆن و نوێدا.
- کۆلکەی کۆن کێشەی لەعیبارات و زمانەوانیدا هەبو، ئێستا کێشەی لەعیبادات و زمان بازیشداهەیە.
- کۆلکەی کۆن تەنها سەری لەخەڵکی نەخوێنەوار دەشێواند، ئێستا سەر لەخوێندەواریش دشێوێنن.
- کۆلکەی کۆن تانیوەی زانستەکان دەڕۆشتن زۆرجار ئیجازەشیان پێنەدەدرا، ئێستا نیوەشی نەدیوەو ئەم ئیجازە دەبەخشێت.
- کۆلکەی کۆن چیرۆکی صاڵحینیان باس دەکرد خۆیان زۆر لەباسی ئایەت و ئەحادیث نەدەدا لەهەیبەتیان بۆی، کۆلکەی ئێستا چیرۆکی خۆی باس دەکات چەندین ئایەت و حەدیثیش دەکاتە بەڵگە تاهەیبەتی زیاد بێت.
- کۆلکەی کۆن نەدەچونە مەجلیسی خوێنەوار تا نەناسرێنەوە، ئێستا دەڵێن کێ خۆی بەپیاو دەزانێ بێتەبەردەمم.
- کۆلکەی کۆن تافەزح نەبن جوابی پرسیاریان دوادەخست، ئێستا لایڤ دەکرێتەوە بۆ وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بێ باک وبێ خەم.
- کۆلکەی کۆن زۆر کۆمەڵایەتی بوون خەڵکی نێو ماڵانیان بەمیوانداری دەهێنایە مزگەوت، کەچی هەندێ کۆلکەی ئێستا خەڵکی مزگەوت دەنێرنە ماڵەوە.
- کۆلکەی کۆن بەتەوازوع تەوازونیان لەگەڵ خوێنەواردا دروست دەکرد، ئێستا بەخود فەرزی وکیبر درووستی دەکەن.
- کۆلکەی کۆن سەرسامی یەک دوو چاک مەلای هاوچەرخی خۆیان بوون هەمیشە شانازیان بەوەوە دەکرد کەبەخزمەتی گەشتووەو فڵان دەرسی لا خوێندووە، کەچی کۆلکەی ئێستا سەرسامی خۆیەتیو شانازی بەوەوە دەکات وەڵامی فڵانە زانای کۆنی گەورەی ئیسلامی داوەتەوە.
- کۆلکەی کۆن بەسەر خزم و فەقێلکەیەکەوە خۆی فێر دەکرد، ئێستا یاری بە چارەنوسی ئوومەتێکەوە دەکەن.
- کۆلکەی کۆن کە چاک مەلایەک بچوایەتە ووتاری لەشەرم و حەیادا ووتارەکەی پێ تەواو نەدەکراو چاک مەلاکەش لەبەر خوا زۆرجار خۆی دەشاردەوە تالێی تێک نەچێت، کەچی ئێستا لەترسی زوبانیان خوێنەوارەکان خۆیان دەشارنەوە لێیان.
- کۆلکەی کۆن بەدەم مەلایەتییەوە ئیشی جیا جیایان دەکرد، ئێستا بەدەم ئیشی جیا جیاوە مەلایەتیی دەکەن، کۆن لەبەر ئیش خوێندنی پێتەواونەدەکراو دەبووە نیوە، بەڵام ئێستا بۆئیش ئەونیوەش دەخوێنێت.
- هەندێ کۆلکەی کۆن بێدەنگ بوون لەستەمی ئاغا و شوێن شێخێک دەکەوتن.
هەندێ کۆلکەی ئێستا بەئەمری ئاغا دەجوڵێنەوەو شوێن شێتێک دەکەوون.
- کۆلکەی کۆن زۆر بێچارە بوون نەدنیایان هەبوو نە سومعەتێک خەڵکیش دەیان ووت نیوە خوێنەوار دین دەباو نیوە دکتۆر ژین کەچی ئێستا دین و ژینیش لەخەڵکی دەشێوێنێت کەچی هەر زاناو دانایە لای شوێنکەوتوانی.
م. ئەحمەد ڕازی.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من مەسیحیم و ئەوا مسوڵمان ئەبم!
إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ(١)
وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا(٢)

ئاممان لەخۆنەگۆڕێین، نەزانییەک نەمانگرێ کە شەیتان و نەفس بەرگی زانینیان کردبێتەبەر.
پێمان وابێ کە دانانی سەڵەوات لە شەوی جومعە (بۆ نمونە) ئیشی ئێمە نییە، بەڵکو ئیشی ئێمە تەحریری علمی! و تەحلیلی سیاسی!! و تەوجیهی فکرییە!!!
ئەمانە بۆ ئەوەن ئێمە و خەڵکیش لەبیرمان بێ کە شەوی جومعە سەڵەوات تایبەتمەندی خۆی هەیە
فاللهمَّ صلِّ علی محمدِِ وعلی آلِ محمد كما صلَّيتَ علی إبراهيمَ وعلی آلِ إبراهيمَ إنك حميدٌ مجيد، وبارِك علی محمد وعلی آلِ محمد كما باركتَ علی إبراهيم وعلی آلِ إبراهيمَ إنكَ حميد مجيد

نەکەی مەدح و پیاهەڵدان فریوت بدات، وە نەکەی ڕەخنە بتخات، خاوەن بڕیاری خۆت بە..
مەهێڵە کەمێک پیاهەڵدان وات لێبکات زیاد لە حەجمی خۆت وەرگری
مەهێڵە خەڵک حەجمی خۆتت فێربکات..
خۆت حەجمی خۆت بزانە
وە نەهێڵی ڕەخنە بتکەوێنێ، خەڵکانێک هەن لەبەر خوا ڕەخنە ناگرن، خەڵکانێک هەن بۆ ئەو ئامانجەی هەیانە ڕەخنە دەگرن!!

Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
تۆ بڵێی شەڕ لە غەززە تەواوبووبێ؟
تۆ بڵێی برسییان بێ یان تێر بن؟
تۆ بڵێی شەوان سەرمایان بێ یان لە ژێر جێگایەکی گەرم و نەرمدا بخەون؟
تۆ بڵێی بترسن؟
تۆ بڵێی دونیا ئارام بێ یان هەر دەنگی دڵکوتێنی تۆپ و تەیارەیە؟

Forwarded from سەید عومەر : Said omer
حەقیقەتی عیلمت، لەسۆزتدا بەرامبەر تاکەکانی ئومەتت دەرئەکەوێت، کە ئایا خێرا حوکمیان لەسەر ڕیز ئەکەیت، یان بیانوو بۆ هەڵەشیان ئەدۆزیتەوە و تەنانەت پەنجەی تۆمەت، ڕوو لەخۆت ئەکەیت.
دوێنێ دوێنێ، گەنجێکی جوانی بە ئەدەبی دەرچووی زانکۆ، زۆر بە سەرسوڕمانەوە لێی پرسیم: مامۆستا مەگەر قورئان یەک دانە نییە، ئەی تۆ ئەم هەمووە کتێبەت بۆ چییە؟! هەر نا، با (دە)ت هەبێت!
هەر ئەم پرسیارە، لای کەسانێک بەسە بۆ کافرکردنی خاوەنەکەی، لای کەسانێکیش مایەی شەرم و کەمتەرخەمییە، کە بێ باکن و، بەحەق عیلم و مەعریفەیان نەشر نەکردووە، لەئوممەتی ئیقڕەئدا.

وصلى اللهُ علی ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غەوری ناکا غيرُ علمِ اللهِ سُبحانَه
مەحوی
سەڵەواتی خوای گەورە لەسەر ئەو دەریایەی نووری زانست و زانیاری و عیرفان بێت (کە پێغەمبەرە ﷺ)
کە جگە لە زانستی خوای گەورە هیچ کەسێک دەرک بە قووڵیی ئەو دەریایە ناکات و پەی پێ نابات.
اللهم صَلِّ على نبينا محمدٍ وعلى آله وصحبه وسلم
کە دەرکی غەوری ناکا غيرُ علمِ اللهِ سُبحانَه
مەحوی
سەڵەواتی خوای گەورە لەسەر ئەو دەریایەی نووری زانست و زانیاری و عیرفان بێت (کە پێغەمبەرە ﷺ)
کە جگە لە زانستی خوای گەورە هیچ کەسێک دەرک بە قووڵیی ئەو دەریایە ناکات و پەی پێ نابات.
اللهم صَلِّ على نبينا محمدٍ وعلى آله وصحبه وسلم
Forwarded from سەید عومەر : Said omer
وَالخَيلُ تَعلَمُ وَالفَوارِسُ أَنَّني
شَيخُ الحُروبِ وَكَهلُها وَفَتاها
عنترة بن شداد
قوربان، ئێوە لەڕەئسی سجیلی عوقەللای قەڕندا، قەید ئەکرێن.

پێغـەمبەری خـودا ﷺ دەفـەرموێت هـەر ڪەسێڪ بـێ بـەش بێـت لە نـەرم و نیـانی بـێ بـەش بـووە لە هـەموو خێـر و چاڪەیەڪ..
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ
وَاللَّهِ إِنِّي لَأَسْتَغْفِرُ اللَّهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ فِي الْيَوْمِ أَكْثَرَ مِنْ سَبْعِينَ مَرَّةً
سوێند به الله تعالى من داواى لێخۆش بوون دەكەم له الله تعالى و تەوبه دەكەم و دەگەڕێمەوە بۆلاى لەڕۆژێك دا زياد لەحەفتا جاران...
ئەی ئێمەی گوناهباری تاوانباری زێدەڕەو لە سەرپێچی خودا!!!!!😢

چیرۆکێکی ڕاستی و پێکەنیناوی ! 😂
کەتنی ئافرەتان تەواونابێت..
ئەگێڕنەوە ڕۆژێک دوو ژن لە سەر کێشەی نێوانیان چوون بۆ دادگاو بەردەم دادوەر قازی ابن ابی لیلی دادوەرێکی بە ناوبانگ لەو ڕۆژگارەدا
دادوەر فەرموون یەکێکتان قسەبکات بزانم کێشەکەتان چی یە ؟
ژنە گەنجەکەیان هاتە قسەو ووتی : جەنابی قازی من مناڵ بووم باوکم مردوو هەتیوو کەوت دواتر دایکم شووی کردەوەو چوو بۆ شارێکی دوور منی جێهێشت منیش ئەم ژنەی کە ئێستا لە گەڵمایە ئەمە پورمەو خوشکی باوکمە منی بردە لای خۆی و گەورەی کردم و بە خێوی کردم دواتر کە گەورە بووم و وەختی شوو کردنم هات کوڕە مامێکی خۆم واتە ئامۆزام هاتە خوازبێنیم و شووم پێکردوو ژیانێکی خۆشمان بە سەر برد دواتر ئەم پوورەم کچێکی مناڵی هەبوو ووردە ووردە گەورە بوو بووە عازەب ڕۆژێک پوورم پێشنیاری کرد بۆ مێردەکەم کەوا کچەکەی بخوازێ ، کچەکەی بە عیشوەو ناز ڕازاندەوەو سەرنجی مێردەکەمی ڕاکێشاو بە مێردەکەمی ووت : کچەکەی خۆمت ئەدەمێ بەڵام یەک مەرجم هەیە
مێردەکەشم ووتی : باشە ڕازیم کچەکەت بهێنم بەڵام پێم بڵێ مەرجەکەت چی یە ؟
پوورم ووتی : مەرجەکەم ئەوەیە وەکالەتێکم بۆ بکەیتەوەو دەسەڵاتی ژنەکەت کە منم بدەیتە دەست من چی لێ بکەم
مێردەکەشم ڕازی بوو
ئەو شەوەی کچەکەی ئەگوازرایەوە پوورم بە منی ووت : تۆ تەڵاق دراوی و چیتر ژنی ئەو کوڕە مامەت نیت
ژنەکە دەڵێ من تەڵاق درام بەڵام پاش ماوەیەک مێردی پوورەکەم کە ماوەیەکی زۆر بوو سەفەری ووڵاتانی کردبوو گەڕایەوەو هاتەوە پیاوێکی دەۆڵەمەندو ڕۆشنبیر بوو منیش پێم ووت : ئەی مێردی پوور من شووت پێ ئەکەم ئەمهێنی
مێردی پوورەکەشم پێ ی خۆش بوو کە ئافرەتێکی گەنج و جوانی وەک من ببێتە هاوسەری هەروەها ئەم مێردی پوورەم ژنی یەکەمی مردبوو دواتر پورمی هێنایەوەو مناڵی لێ ی نەبوو دواتر سەفەری ووڵاتانی کردبوو بەڵێ کە هاتەوە منیش پێشنیاری شووکردنم بۆ کردوو ئەویش ڕازی بوو بەڵام من مەرجێکم بۆ دانا کە دەبێت کاروباری پوورم کە ژنە کۆنەکەیەتی بداتە دەست من و وەکالەتێکم بۆ بکاتەوە بەڵێ وەکالەتی بۆ کردمەوەو ئەرکی پوورمی بە من سپارد ، ئەویش ڕازی بوو هەر ئەو شەوە ڕۆیشتم بۆ لای پوورم و پێم ووت : ئەوە ئێستا دەسەڵاتی تۆ لە دەست مندایەو بڕیارم دا بە تەڵاق دانت لە مێردەکەت و ئێستا مێردەکەت مێردی منە ، پوورم بە مێردەکەی ووت : ڕاستە مێردەکەی ووتی : بەڵێ ئێستا هەق بە هەق پوورم منی بە تەڵاقدان دا ئێستا منیش پوورمم بە تەڵاق دان دا
حاکم هەڵسایە سەر پێ و تووشی شۆک و سەرسوڕمان بوو ووتی : یا اللە !!!
ژنەکە : بە حاکمەکەی ووت دانیشە هێشتا چیرۆکەکە دەستی پێ نەکردووە
حاکم ووتی : تەواوی کە
ژنەکە ووتی : پاش چەند مانگێک مێردەکەم مردوو میراتی و سەروەت و سامانێکی زۆری بۆ جێهێشتم ڕۆژێک پوورم هات ووتی : بەشی منیش لەو میراتی و سەروەت و سامانەدا هەیە منیش پێم ووت : تۆ پێشتتر تەڵاقدراوی هیچ پەیوەندی یەکت بەو پیاوەوە نەماوەو کاتێ ئەو مردووە تۆ ژنی نەبووی ، هەمدیس دوای 5 مانگی تر پوورم کچەکەی و ئامۆزاکەم کە کۆنە مێردی من بوو زاوای پوورم وەک واسیتەو قسەی خێر کردن هێنابوونی تا لەو میراتی یە بەشیان بدەم ، ئیتر ئەوە بوو کۆنە مێردەکەم کە زاوای پووریشمە کەوتە قسەکردن لە گەڵماو باسی ئەو ساڵانەی دەکرد کە لە گەڵ مندا چەند خۆش ژیاوین و خۆشمان بەسەر بردووە
منیش ووتم : گەر ڕاست ئەکەی مارەم ببڕەو بمکەرەوە بە ژنی خۆت ئێستا پارەو سامانێکی زۆری پیاوەکەم بۆ ماوەتەوە بۆ خۆمان تا ماوین بە خۆشی و دەوڵەمەندی بە سەری ئەبەین
کۆنە مێردەکەم کە هەم ئامۆزامە ووتی : باشە ڕازیم
بەڵام من مەرجێکم بۆ دانا دەبێتە کاروباری ئەم ژنەی ئێستا کە کچی پوورمە بسپێرێ بە من و وەکالەتێکم بۆ بکاتەوەو کارووباری کچە پوورەکەم کە ژنەکەی ئێستایەتی بسپێرێ بە من
ووتی : باشە ڕازیم منیش هەر لەوێدا کجە پوورەکەم کە ژنی مێردە کۆنەکەمە سێ بە سێ تەڵاقم داو لێم جیاکردنەوە
قازی ابن ابی لیلی هەستایە سەر پێ و بە هەردوو دەستی کێشای بە سەری خۆیداو ووتی : برا ڕۆ ئەمە چی یە ئەم نەگبەتە باشە پێم بڵێ ئێستا چ پرسیارێکتان هەیە ؟
پوورەکەم ووتی : ئێستا جەنابی قازی حەرام نی یە ئەم ژنە هەردوو مێردەکەو میراتی هەردوو مێردەکەی لە خۆم و کچەکەم داگیر کردووە ؟
قازی ووتی : والله من هیچ حەرامێک شک نابەم بەڵام ئەوەیە هەردوو پیاوەکە وەکالەتیان بۆ ئەم ژنەیان کردۆتەوە سەرپشکیان کردووە ئەویش هەردووکتانی تەڵاق داوە هههە
دواتر قازی یەکە چوو بۆ لای خەلیفە جەعفەر مەنسورو ڕووداوەکەی بۆ گێڕایەوە
خەلیفە لە سەر کورسی و عرشەکەی ئەوەندە پێکەنی کەوتە خوارەوە ووتی : خوا ئەو پیرەژنە بکوژێ تووشی چ بەڵایەک هاتووە ویستی چاڵێکی قووڵ بۆ کچی براکەی هەڵکەنێ بەڵام خۆی و کچەکەی کەوتنە ناو دەریاو کەسیش نیە دەریان بێنێتەوە 😂 هههههه

سەعیدی کوڕی جوبەیر
رحمه الله فەرموویەتی:
«كل يوم يعيش فيه المؤمن غنيمة»
هەموو ڕۆژێکی ژیان
دەستکەوتێکە بۆ بڕوادار
رحمه الله فەرموویەتی:
«كل يوم يعيش فيه المؤمن غنيمة»
هەموو ڕۆژێکی ژیان
دەستکەوتێکە بۆ بڕوادار
دونیا ئەوەندە گۆڕا....
تا وای لێهات ئافرەتی ناپۆشتە گاڵتە بە ئافرەتی پۆشتە بکات..
لە کاتێکدا خۆدانەپۆشین و دەرخستنی جەستە پێچەوانەی فیترەتە..
تا وای لێهات ئافرەتی ناپۆشتە گاڵتە بە ئافرەتی پۆشتە بکات..
لە کاتێکدا خۆدانەپۆشین و دەرخستنی جەستە پێچەوانەی فیترەتە..
Forwarded from سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
زۆر جاران بە برایانم دەڵێم: ئەوەی هەموو ژیانی لە بیاباندا بەسەربردووە، وا دەزانێ تەپۆڵکە لمەکەی پشت خەیمەکەیان کە بەرزییەکە 80 مەترە، بەرزترین خاڵی گۆی زەوییە!
کاتێ بیابان بەجێدەهێڵێ و دێتە خاکێکی ئاسایی، بۆی دەردەکەوێ: نەخێر، بەرزایی هەیە تا 400 مەتریش دەڕوا.
کاتێکیش ڕێی دەکەوێتە کوردستان، پیرەمەگروون دەبینێ بە ئاسمانەوە و هەڵگورد دەبینێ بەلای ئەو ئەستێرانەوە، بیری دەکەوێتە ڕۆژێ پێم وابوو تەپۆڵکە لمەکە بەرزترین جێگای دونیایە، پێکەنین دەیگرێ و دەڵێ: هەر باشە خەڵک نازانن ڕۆژێ ئەوە قەناعەتم بووە.
ئەوە حاڵی زۆرێکمانە، زۆر جار (ناحەقیشمان نییە) بە هەندێک سەرسام دەبین (ئەوە ئاساییە) بەجۆرێک کە پێمان وایە لەسەروو فڵان کەسەوە کەس نییە!
جار هەیە وادەبینی کەس لە فڵان لە مەزهەبی شافعیدا (بۆ نمونە) فەقیهتر نییە، ڕۆژێ ڕێت دەکەوێتە خزمەتی نەوەوی و رافعی و سوبکی و ابن حجر، لە زیندووانیش جەماعەتێ دەبینی، هەمان هەستی کابرای تەپۆڵکەکەت بۆ دروست دەبێ.
ئێمە ڕۆژانە هەڵەی خۆمان بۆ دەردەکەوێ، ڕۆژانە هەندێ شتمان بۆ ڕاست دەکرێتەوە، پێکەنین دەمانگرێ چۆن هەڵە حاڵی ببووین؟!
ئەوە چۆن درکمان بەو مەسئەلەیە نەکردبوو؟!
وقد قال اللهُ ـ تعالی ـ: (وفَوقَ كلِّ ذي عِلمِِ عليمٌ)

گەڕاندنەوەی مەزهەب بۆ کۆمەڵگا:
بیرتانە پێش پانزە-بیست ساڵ، کە گەرمەی چالاکی و دەعوەی سەلەفییەت بوو، بە هۆی بێ عیلم و حیکمەتییانەوە، چ فیتنەیەک کەوتبووە مزگەوت و زانکۆ و گەڕەک و ماڵ و کۆمەڵگاوە؟!
حەقیقەتێک هەیە، ئەبێت قەبوڵی بکەین، ئەوکات ئەوان چەندە نامۆبوون بە کۆمەڵگا، ئێستا مەزهەبییەت، زۆر لەوکاتی ئەوان نامۆترە، (ولو) کۆمەڵگای ئیسلامی بەدرێژایی مێژوو، لەمەزاهیبی ئەڕبەعە زیاتری، نەناسیوە و نەزانیوە.
وا دین و ئەدەبی خەڵک شێوێنراوە، ئاساییترین شت ئەوەیە: عەوامی عەوام، ئیجماعی هەر چوار مەزهەب ڕەدبکاتەوە!
تکایە با بە بێ حیکمەتی ئەواندا نەچینەوە، ئەسڵەن لەئێستادا تەرکیزمان لەسەر تەقلیدی فوڕوع نەبێت، زیاتر کار لەسەر ئوسوڵ و تەفەققوهـ لەسەر مەزهەب بکەین.
واتە: هەموو تێبگەیەنین، ڕێگای فێربوونی فیقهـ، تەنها مەزاهیبە، با لەهەموو فوڕوعیشدا تەقلیدی مەزهەبێک نەکرێت.

کەفارەتی ئەو کەسەی نوێژێكی لەبیر دەچێ
ئەوەیه هەر كاتێك بيرى هاتەوە نوێژەکەی بکات
قَالَ رَسُول الله ﷺ: مَنْ نَسي صلاة فليصلها إذا ذكرها لا كفارة لها إلا ذلك،
" وأقم الصلاة لذكري "
پیغه مبه ری خوا ﷺفه رموویەتی:
هەر كەسێك نويژى لەبیرچوو" لەکاتی خۆیدا بیكات"
ئەوه هەركات بیری هاتەوه با نویژەکەی بکات چونکه ئەمە هیچ کەفارەتێکی بۆ نیه جگەله ئەنجامدانی نویژەکه، خوای بەرز دەفەرموی: (وأقم الصلاة لذكري )
واته نویژ ئەنجام بدەن تاکو یادی منی تێدا بکەن.
صحيح البخاري - ١٥٩٧

کاتێک زۆرینەی خەڵکی کارێکی حەرام دەکەن مانای ئەوە نییە حەڵاڵە..
مەڵێ ئەی بۆچی خەڵکی ئەنجامی دەدەن، ببینی خەڵک دەچنە ناو ئاگر تۆش دەڕۆی؟!
حەرام هەر حەرامە ئەگەر هەموو خەڵکیش ئەنجامی بدەن..

p_d_aathmn_mhmd_gryb_laedykhbwwny_maesyh_aalyh_lslm_27_12_2024_
<unknown>
#وتاری_هەینی:
لەدایکبوونی مەسیح - علیە السلام
پ.د.عثمان محمد غریب
بەروار: 27 / 12 / 2024
لینکی یوتیوب:
https://youtube.com/watch?v=wQ5lF7oFQ7I
لەدایکبوونی مەسیح - علیە السلام
پ.د.عثمان محمد غریب
بەروار: 27 / 12 / 2024
لینکی یوتیوب:
https://youtube.com/watch?v=wQ5lF7oFQ7I
«رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمْ ۚ»
پهروهردگارتـان زاناتره بهوهی
چی له نهفسی ئێوهدایـە....
پهروهردگارتـان زاناتره بهوهی
چی له نهفسی ئێوهدایـە....