Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
2498 - Telegram Web
Telegram Web
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه…
تَقَبَّلَ الله مِنّا وَمِنكم صَالِحَ الأَعمال...
جەژنی هەموولایەك پیرۆزبێت، هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت إن شاء الله...

ڕۆژوو و عیبادەتی هەموولایەك قبووڵ بێت. اللهم آمین.
7
‏اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَّعَلٰی آل مُحَمَّدٍکَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید.
5
پیاوێک هاتە لای حذيفة -رضي الله عنه- پێی ووت:
ئەی باوکی عبدالله، من دەترسم لە ڕیزی مونافیقەکان بم.

فەرموی: نوێژ دەکەی کاتێک بە تەنها بووی و داوای لێ خۆشبوون دەکەی گەر تاوانت کرد؟

پیاوەکە ووتی: بەڵێ.

فەرموی: دەسا بڕۆ خوای گەورە لە ڕیزی مونافیقەکانی دانەناوی.

[الترغيب والترهيب، للأصبهاني، 1 / 167]
5👍1
میوانەکان ڕۆیشتن..

ئەهلەکەشی مانەوە..

یاااارب بە ئەهلی ماڵەکەی خۆت هەژمارمان بکەی، بێبەشمان نەکەی لە نوێژە بەکۆمەڵەکان.

الحمدلله💙
5👏2👍1
چەندە ناڕێکە، بێ خەبەر بیت لەئەلفییەی نەحو، بەڵام قسە لەتوحفەدا بکەیت!
بناغەیەکی چاکت لەمەنتیقدا نەبێت، بەڵام لەئاستی جەمعولجەوامیعدا قسە بکەیت!
هیچ سەلیقەی لوغەوی و توڵی سوحبەتت نەبێت، ئەمما تەڕجیح لەنێوان موفەسسیریندا بکەیت!

برای من، ڕێگای عیلم و تەعەللوم، ڕوون و ڕووناکە، تۆ بۆ لەخۆتت تێکداوە؟!

یەعنی چی، تۆ ئەلفییە و سەڕف و مەنتیق و بەلاغە و ئادابی بەحست نەخوێندووە و، ئەتەوێت ئوسوڵی بیت، فەقیهـ بیت؟!

وەڵڵاهی نەک نەحو، دەستم بۆ مینهاجی ئیمامی نەوەوی نەبرد، هەتا جەمعولجەوامیعم بە شەرحی دەببان و مەحەللیش خوێند!

ئێستاش هاوار ئەکەم: من جاهیلم بە فیقهـ و ئوسوڵ و هەموو عیلمەکان، تەنها سەقافەیەکی گشتیم هەیە.
تا ئێستاش هەموو تەرکیزم لەسەر ئەوەیە، بناغەیەکی گشتی دابنێم، تا بەشکو بتوانم لەعیلمێکدا ئیختیساس وەربگرم.

ئوممەت فەقهیـ و ئوسوڵی و موفەسسیری نەزانیوە و نەناسیوە، کە شارەزای هەموو عیلمەکانی تر نەبێت!

ئەڵێت: ئەمەوێت ببم بە فەقیهـ…

ئەڵێم: زۆر باشە قوربان، کەواتە فیقهی عیباداتی ئەبی شوجاع بخوێنە بۆ خۆت(بۆ خۆت، فەتوا نا)، پاشان لەفیقهـ داببڕێ، هەتا هەموو عولومی ئالە و غایە تەواو ئەکەیت، بەم مەنهەجە، ئینجا ئەچیتە خزمەت مینهاج و ئاوا و ئاوا ئەکەیت!

لەدەنگ و دەمووچاویدا ئەبینم، بە خۆی ئەڵێت: توخوا من وتم ئەمەوێت فەقیهـ بم، یان نەحوی و بەلاغی و ئوسوڵی!

ئێ نابێت، چاوە ڕاستەکەم نابێت، ئەم بازە بە کەس نەدراوە، ئەبێت ئەم پرد و بناغە دابنێیت، خۆزگە قسەی تۆ بووایە، چی لەوە باشتر!

م. سەید عومەر
3
شێخ سعید الکملی دەڵێت:
هەرچەند زانست و زانیاری بەدەست بێنیت، جگە لە قورئان بە هیچی دیکە بەرز نابیتەوە، جا گەر هەزار کتێبیش بخوێنیتەوە
5👍1
.
قورسترین جەنازەكان
بچوكترینەكانیانن!
ئاخر ئەوان پەپولەی بەهەشتن
ئاخر ئەوان ڕۆحێكی پاك و بێ گوناهیان هەیە
ئاخر ئەوان زۆر بێدەسەڵاتن
زۆر نازدارن
زۆر شایەنی ژیانی خۆش و ئارامن


نازدارە بچكۆڵەكەم
دوژمنان خەجاڵەت بن
هەموو ئەوانەی بێدەنگن خەجاڵەت بن
هەموو ئەوانەی لایان ئاسان و بێ بەهایە خەجاڵەت بن
هەموو ئەوانەی ئەڵێن كەی كێشەی ئێمەیە خەجاڵەت بن
خەجاڵەتی بەردەم قاپی خوابن
5👍2
زۆر دەمێکە ڕووی دەممان بەرەو خەڵکی کردووەتەوە و هاواردەکەین و دەڵێین:
ئەممان سەد ئەممان؛ مەدخەلیزم هاوڕێی یەهودە!!

بەرپرسی حیزبی نوری سەلەفی: جیهادکردن دژی جولەکە حەرامە؛ چونکە ئێمە پەیمانمان لەگەڵ ئەوان هەیە!!

سبحان الله!!!

کام پەیمان؟؟ کوشتنی ژن و منداڵ؟
کام پەیمان؟؟ بۆردومانکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانە و مزگەوت؟؟
کام پەیمان؟؟ سوکایەتیکردن بەهەموو موقەدەساتی مووسڵمانان؟؟

پێمان ناڵێی کاکی مەدخەلی کام پەیمان؟
بۆردومانی دوای ئاگربەست؟؟

ئاخر بە چ حەقێک ئەو فەتوایەت دا؟ بە چ ڕوویەک دەچیتە قیامەت و وەڵامی خودا دەدەیەوە؟؟

وێنەکە:
پیاوێك دینی سەرشۆڕکرد بە ڕیشەکەی، ئافرەتێکیش دینی بەرزکردەوە بە دەنگەکەی..

ڕیشی پیاوەکە بووە عەورەت و دەنگی ئافرەتەکەش شەڕەف!!

ئەو جۆرە ڕیشانە؛ نە خزمەتی دینیان کرد و نە حەلاقەکانیش سوودیان لێ بینی!!!
3😢1
سەییدی سینوار، بۆ ئێمە مردووین، بهێڵین دەنگی مونافیقان بەرزببێتەوە، کە گوایە تۆ ئەو ئوممەتەت بە خەساردا بردووە و دوژمنت هێناوە!

وەڵڵاهی کەرامەتی مونافیقان ئەخەینە ژێر پێمان، وەک کەرامەتی کافرانت خستە ژێر پێت…
هەرچەند حەدمان نییە، بە ڕێتدا بچین…
3
برادەرانی سیکۆلار و ئیزم ئیزمەکان، بە گوێی من بکەن و تۆزێ ڕق و قینە بهێڵنەوە بۆ کۆتایی، چونکە خۆ هێشتا هیچ نەبووە!
مامۆستایانی ئاینی و ئەو هەموو فەقێ گەنجە جوانە هەینی دوای نوێژی هەینی دێنە پێشانگا، ئەو ڕۆژە کارەساتە گەورەکەیە 😅
😁5
پێشانگای کتێب و جوانی💙

هەوڵ بدەن گشت کاتێ گەر کتێبیش کەم بکڕن، سەردانی پێشانگا بکەن...

گەر سەردانیشتان کرد، با زۆرترین سەردانتان بۆ ناوەندە ئاینییەکان بێت...

وەنەبێ ئێمە موفەککیر و بیرمەندی گەورەی ئیسلامی بین...
نە خۆشمان بە زانا و موجتەهید بزانین..
وەلێ ئەو سەردانیەمان دڵی گشت مارکسی و سیکۆلار و فاشیزم و ....ەکانی تەنگ کردووە و دەکات...

ئامانجتان با گەورەبێ و زۆر دوور بڕوانن برایانم...
4🥰2👍1👏1😁1
باشیت یەکسانە بە کاریگەریت بەسەر دەوروبەرتەوە، هیچ کاتێک لە ئاستێک مەمێنەوە بون و نەبونت یەکسان بێت، مانەوە لەم ئاستە لەسەر حیسابی لاوازی کەسیایەتیت و بەفیڕۆدانی تەمەنتە..!
لەگەڵ کتێب بژین، لەگەڵ ئەهلی عیلم و زانستدا تێکەڵبن، ئەگەر خێرێک مابێت لەم ژیانەدا ئەوا لەلای ئەوانە..!
🥰4😁1
مەرجی سەرفرازی و باشبوون ئەوە نییە ناوت لە هەموو شتـێکدا هـەبێـت، لـەم ئایـەتـە وردبـەرەوە.
" وَرُسُلًا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ "
نـاوی هـەندێک لە پـێغەمـبەران لە قـورئـانـدا نـەهـاتووەو باسیان نەکراوە.
مەکەوەرە پـێـشبڕکـێ بـۆئەوەی بـاس بـکرێیـت، نیگەران مـەبـە لـەوەی بـاس نــاکرێیـت تـەنـهــا ئـەوەنـدە بـەســە کە خـودا بـزانـێـت چیـت کردووە و چی دەکەیت.
3
ابن قیم دەفەرمووێت: ئەگەر مرۆڤ بیزانیایە خودا چۆن کارەکانی بۆ بەڕێوەدەبات ئەوا دڵی پڕ دەبوو لە خۆشەویستی خودا.
👏5
#شارستانیەت
ئەو ڕۆژگارەی لە ئەوروپا بۆ ئافرەت حەڕام و قەدەغە بوو دەست لە ئینجیل بدات چونکە باوەڕیان وابوو کە « ئافرەت پیسە » ..
تەنها لە یەک گەڕەکی «غەرناتە»  «١٧٠» ئافرەتی موسڵمان سەرگەرمی نوسینەوەی قورئانی پیرۆز بوون .

مێژوو نووس: زيغرید هونکی.
2
" اللهم لا سهل إلا ما جعلته سهلا وأنت تجعل الحزن إذا شئت سهلا "
3
تەنیا بوونت لە ڕێگەی تەڵەبی عیلمتدا، دەلیلە لەسەر ڕاستی تەڵەبەکەت .

کەسێک کە هیممەتی بەرز بێت، ئەم هیممەتە بەرزە وای لێ ئەکات کە نەترسێت لە کەمی ئەو کەسانەی ڕێگەکەیان بڕیوە لەگەڵیدا، یان لە تەنیا ڕێبواری خۆیدا، وە نەترسێ لە ترسناکی ڕێگا، لەبەر ئەوەی لەگەڵ گشت پلەیەکدا، زیاتر هۆگری پەروەردگاری ئەبێت، کە تەوەکول و پشت بەستن و نیەتیش هەر شایەن بەخۆیەتی، گەر ئەمە لەهەر کەسێکدا نەبوو، لە نیوەی ڕێگا بێ یا سەرەتا واز ئەهێنێت...
5
«رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِي نُفُوسِكُمْ ۚ»

په‌روه‌ردگارتـان زاناتره‌ به‌وه‌ی
چی له‌ نه‌فسی ئێوه‌دایـە....
4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ما أجمل ما قاله أبو العتاهية في وصف الدنيا!!!
4
"ئازیزم دنیاکە لەسەر خۆت قورس مەکە، پێش تۆ 100 ملیار کەس لەسەر ئەم زەوییە ژیاون، ئێستاش 8 ملیار کەس هاوبەشیت ئەکەن لەزەویدا

-هەر کێشەیەکت هەیە ملیۆنانی پێش تۆ تووشی بوون و چارەیان کردووە

-هەر ئامانجێکت هەیە ملیۆنانی پێش تۆ پێی گەشتوون

ئەوەی لەسەرتە تەماشای ئەوان بکە، بزانە چۆن کێشەکانیان چارە کرد، چۆن گەشتن بەئامانجەکە، ئەوان نەخشەکەیان لایە، کیبر و فیزت نەبێ بڕۆ لێیان وەربگرە و داوا بکە فێرت بکەن، تاکو وەک ئەوان تۆش بگەیت، ئەو نەخشەی تۆ بەدوای ئەگەڕێیت زۆرێک لایانە و دایان ناوە لە کتێب وڤیدیۆ و نوسینەکانیان، چاوەڕێ مەبە بەوەحییەکی ئاسمانی بۆت بێت، خۆت بڕۆ نەخشەکە بێنە و جێ بەجێی بکە."
2👍1
2025/08/24 10:59:26
Back to Top
HTML Embed Code: