Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
2563 - Telegram Web
Telegram Web
ناخۆشترین شتی ژیان، نەبوونی و نەخۆشی و لەدەستدانی ئازیزان نییە، ئەمانە هەموویان زۆر ناخۆش و بەسۆن، بەڵام گەورەتر لەمانە، نەبوونی مانایە لەژیاندا، نەزانیت بۆچی ئەژیت، ئامانجت چییە، مەبەستت چییە، ئاوات و خولیا و نمونەی باڵات چییە!

دەردی زۆرێک لەئێمە، بێ مانایی ژیانمانە، لەژیاندا ڕۆڵی زیندەوەرێک ئەبینین، نەک مرۆڤێکی خاوەن ژیری و ڕوئیا…
4
لەڕاستیدا ئەسڵ وایە، مسوڵمان، قییەم و ئەخلاق و سیفاتی، لەئیسلامەوە وەرگرێت و پاکی فیتڕەتی بپارێزێت.

بەڵام بەداخەوە زۆرینەی ئێمە، ئەفلام و زنجیرەکان ئەخلاقمان بۆ دائەڕێژن!

مەسەلەن: تۆ ئیسلام داوای سەرڕاستی و دڵپاکی و لێبوردەیی و گومان باشی و بەخشندەیی و … لێ ئەکات.
بەڵام خاڵۆ ئەڵێت: گوێ بگرە برادەر، ئەوەی جارێک ئەوەی کرد، سەد جار ئەیکات، ئەوەی سەیری ناوچاوی کردیت، بیکوژە و با کۆتا بینینی بێت، ئەوەی …!

ئەمە مایەی گاڵتەیە، بەڵام بڕواکەن ئەمە ئەخلاقییاتی گەنجی ئێمە دیاری ئەکات، دەیان گەنج بەم قسانە، ئێستا لەزیندانن!

ئەسڵ ئەوەیە ئێمە لەگەڵ چواردەورماندا، پاک و سەرڕاست و بێ فێڵ و سیاسەت و پلان و تەڵە بین، خەڵکیش هەروایە.
ئەگەر وا نەبوو، ئینجا تۆ حەزەری خۆت ئەکەیت و خۆپارێز ئەبیت.

ئەمە بانگەشە نییە بۆ بێ باکی، بەڵکو تێکدانی ئارامی دەروونیتە، کە پێت وابێت، ئەم خەڵکە هەمووی لەسەنگەرە بۆ تۆ!


منقول
2
پەروەردەی منداڵ: گەشتێکی ڕۆحانی لە ئەمانەتەوە بۆ خێرێکی نەبڕاوە.


ڕوواڵەت خواز مەبن بۆ ڕۆڵەکانتان؛ فکر و بیریان فراوان بکەن!!

لە باخچەی ئیسلامدا، منداڵ ئەو نەمامە ناسکەیە کە خوای گەورە وەک ئەمانەتێکی پیرۆز دەی سپێرێتە دەستی دایک و باوک، تا بە ئاوی میهرەبانی و تیشکی ئیمان گەورەی بکەن. پەروەردەکردنی منداڵ تەنها ئەرکێک نییە، بەڵکو گەشتێکی ڕۆحانی و هونەری نەخشاندنی جوانییەکانی ئیسلامە لەسەر پەڕەی سپی دڵی منداڵ.

پەروەردە لە ئیسلامدا ئەوە نییە تەنها منداڵ فێری "حەڵاڵ" و "حەرام" بکرێت، بەڵکو ئەوەیە ڕاستگۆیی ببێتە هەناسەی، لێبووردەیی ببێتە بۆنی، و ڕێز ببێتە پۆشاکی. ئەوەیە کە دڵی بە خۆشەویستی خودا و پێغەمبەرەکەی (ﷺ) ئاوەدان بکرێتەوە، تا نوێژکردن ببێتە حەسانەوەی ڕۆحی، نەک تەنها چەند جووڵەیەکی بێ گیان.

منداڵی ساڵح، ئەو چرایەیە کە دوای کۆچی دوایی دایک و باوکیش، قەبرەکەیان ڕووناک دەکاتەوە و دوعاکانی وەک شنەبایەکی فێنک بەسەر گۆڕەکەیاندا دێت و دەچێت. ئەمەیە مانای ڕاستەقینەی "خێری بەردەوام" (صدقة جاریة).

بۆیە پەروەردەکردنی منداڵ لە ئیسلامدا، جوانترین جۆری عیبادەت و پڕ پاداشتترین وەبەرهێنانە؛ گەشتێکە لە ئەمانەتێکی زەمینییەوە دەست پێدەکات و بە خەرمانێکی ئاسمانی و نەبڕاوە کۆتایی دێت.
4👍1
فأنا الذِي أعصِيكَ ثمَّ يمسُّنِي
حزنٌ كأنِّي صِرتُ شيَئًا مُعدَما!


"أبو العتاهية"
4
هەفتەیەکی زێڕیـن

- هەینی: تاسوعا، سوننەتە بەڕۆژووبیت.
- شەممە: عاشورا، تاوانی ساڵێکت دەسڕێتەوە.

- دوو شەممە کردەوەکانتی تێدا بەرزدەکرێتەوە، سوننەتە بە ڕۆژووبیـت.

سێ شەممە و چوار شەممە، پێـنج شەممە
١٣ و ١٤ و ١٥ موحەڕەم، سێ ڕۆژە سپیەکەن، بەڕۆژبوون تێیدا خێرێکی گەورەیە ..


ئەمە بیر خۆتان و موسڵمانان بخەنەوە
👏32
ولم أر في عيوب الناس عيبا
كنقص القادرين على الكمالِ!

أبو العتاهية!
3
كورێك دەيگێرێتەوە دەلێ:
يەکێك لە هاوڕێکانم دەیویست لە ژنەکەی جیابێتەوە.!
ڕۆژیک لە میوانیەکدا بینیم،
پێم گووت:
ژنەکەت عەیبی چیە بۆ ئەتەوێت تەڵاقی بدەیت؟
ووتی: پیاوی خاوەن شەرەف و مەرد...
هەرگیز عەیب وعاری ژنەکەی بەکەس ناڵێت.
دوای ئەوەی کە جیابوونەوە ، پێمگووت بۆ تەڵاقت دا؟
لەوەڵامدا ووتی:
پیاوی خاوەن کەرامەت نابێت لەپاشەملێ باسی کچی خەڵکی بکات.
لەدوای ئەوەی ژنەکەی شووی کردەوە.!
لێم پرسی:
ئێستا پێم بڵێ بۆ تەڵاقتدا؟
ئەویش لەوەڵامدا ووتی:
پیاوی خاوەن عیزەت لە پشتە سەری ژنی خەڵکی قسە ناکات.
لە بیرمان نەچێت...
بێڕەوشترین و پیسترین و خراپترین كەس...
ئەو کەسەیە کە نهێنیەکانی سەردەمی دۆستایەتی لەکاتی دوژمنایەتیدا ئاشکرا دەکات.
یــــــــــــان...
لەوکاتەی کەسێک خۆشەویستە و دواتر لێی جیادەبیتەوە،
بۆیە دەبــــــێ ڕێز لە مرۆڤ بوونی خۆمــــــــــــــان بگرین...!
4
محمد رسول الله صلی الله عليه وسلم💎
5
"سروشت"
چاپخانەیەکی میسالییە، چاپکەر نییە.

نەخشونیگارە، نیگارکێش نییە.

توانای کارتێداکرانی هەیە، بکەر نییە.

ئامرازی پێوانەی شتانە، سەرچاوەیان نییە.

ڕێساو سیستەمە، ڕێساساز نییە.

یاسایە، توانست نییە.

شەریعەتێکی ویستی خواوەندە، شتێکی خاوەن حەقیقەتی دەرەکی نییە.


لە کتێبی (ناوکەکانی حەقیقەت) ی بەدیعوزەممان سەعیدی نەورەسی.
4
دوعای چوونە بە هەشت

الَّلهُمَّ اجعَلِ الجَنَّةَ مَنزِ لاَّ لِأَمَّي
وَارزُقهَا فِردَوسَكَ الأعلَى بِغَيرِ حِسَابٍ

بۆ دایکت 🥺🤲🏻
4
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِـي كُلَّهُ دِقَّهُ وَجِلَّهُ وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ


خوایە لە هەموو تاوانەڪانم خۆشبە ، بچوڪ و گەورەی ، ئەوەڵ و ئەخیری ، ئاشڪرا و نهێنیی 🤍
4
|| اللَّهُمَّ انْفَعْنِـي بِـمَا عَلَّمْتَنِـي ، وَعَلِّمْنِـي مَا يَنْفَعُنِـي ، وَزِدْنِـي عِلْمًا .

خوایە سوودم پێ‌بگەیەنەیە بەوەی كە فێرت كردووم ، وە ئەوەم فێركە كە سوودم پێ‌دەگەیەنێت ، وە زانستم زیادكە. 🤲🏻
6
ما للجَديدَينِ لا يبْلَى اخْتِلافُهُما،
وَكُلُّ غَضٍّ جَديدٍ فيهِما بَالِ

يا مَنْ سَلا عَن حَبيبٍ بَعدَ مِيتَتِهِ،
كم بعدَ موتكَ أيضاً عنكَ من سالِ

كأنّ كُلّ نَعيمٍ أنْتَ ذائِقُهُ،
مِنْ لَذّةَ العَيشِ، يحكي لمعةَ الآلِ

لا تَلْعَبَنّ بكَ الدّنْيا، وَأنتَ تَرى
ما شئتَ من غِيَرٍ فيهَا وأمثالِ

ما حلةُ الموتِ إلا كُلُّ صالحةٍ
أو لا فما حيلةٌ فيهِ لمحتالِ

أبو العتاهية!
2
بزانه کە نێوانی تۆ و دۆزەخ - تۆبەیە-
3
اللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آل مُحَمَّدٍ کَمَا صَلَّيْتَ  عَلَی إبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ

اللّٰهُمَّ بَارِك عَلٰی مُحَمَّدٍ وَعَلٰی آلِ مُحَمَّدٍ کَمَا بَارَکتَ  عَلَی إِبرَاهِيْمَ وَعَلَی آلِ إِبرَاهِيْمَ إنَّكَ حَمِيْدٌ مَّجِید
6
.

لە نێوان ئێمە و ئاسمان دووریەكی بێ ئەندازە و نەبڕاو هەیە...

بەڵام

لەنێوان ئێمە و پەروەردگار
دەست نوێژێك وە نوێژێك هەیە...
5
- «سُبْحَانَ اللهِ»
- «الحَمْدُ للهِ»
- «لَا إلَهَ إلَّا اللهُ»
- «اللهُ أكْبَرُ»
5
يا أَيُّها الحَيُّ الَّذي هُوَ مَيِّتٌ
أَفنَيتُ عُمرَكَ بِالتَعَلُّلِ وَالمُنى!

أبو العتاهية!
4
ئــەو دەمەی گرنگیەڪی زۆر بە پاراستنی زیکرەڪانی
بەیانی و ئێواران ئەدەیت
بەتەواوی مانای ئەوە نیە تۆ بۆ پاراستنی خۆتی ئەڪەیت
لە شەیاطین..


بەڵڪوو

بەجۆرێک نزیک ئەبیتەوە لەخوای گەورە، گەر بێتوو ڕۆژێک زیکرەکانت نەکەی، وادەزانی خوا لێت توڕەبووە و غەزەبی لێ گرتوویت!!
6
کتێبەکەمم لەسەر مێزەکە داناوە...
لە دوورەوە هەر سەیری دەکەم و دەستم ناچێتە کردنەوە و خوێندنی!

ئاخر لە مانگی حەوتی 2025 لەم گەنجینەی نەوت و غاز و زێڕە کارەبا نییە؟
(برادەرانی ئەوروپا لەبیرتان ماوە کارەبا نەبوون یانی چی؟)
دێمە سەر جادە دەڵێم خێرتان دەگاتێ کارەبام پێبفرۆشن، بابە پارەی کارەباتان دەدەمێ! بابە چەند قاتی وڵاتان پارەی کارەبام لێوەردەگرن، نیوەی ئەوان کارەبام بدەنێ!

ئەو جاسوسەی لە ڕۆژی خۆش دەینێرنە ڕیزی پێشەوەی مزگەوت، و لەوێ باسی برایەتی و پێکەوەژیان دەکات، و فیتنە بۆ مامۆستا مزگەوت دەنێتەوە، و ڕاپۆرت دژی گەنجی مزگەوت دەنوسێ، و زمانی درێژە بەسەر خەڵکدا و دەرسی ئیمان دەڵێتەوە: دەبینم لەوێ تەقەم لێدەکا!!!

هەر تەقەی تەقە؟
مەگەر ئەو چەکە پیرۆز نەبوو؟
مەگەر قەرار نەبوو ئەو تەقەیە لە دوژمنانی نیشتیمان بکرێ؟
مەگەر قەرار نەبوو ئەو چەکە بۆ ئەوە بێ من هەست بە ئاسایشی و ئارامی بکەم؟
دەرکەوت کە نا!

قیڕوسیا تا ئێرە، دوای کوژرانیشت ڕاپۆرتێک دادەبەزێ دەڵێ: دەستی دەرەکی لەپشت بوو، خۆفرۆش بوو، تیرۆریست بوو!

دێن بۆ ماڵەوە، ئەو دۆڵابەت کە پڕی بوو لە کتێب و مەعریفەت، لە بۆنی خۆش، لە قەڵەمی جوان (پێچەوانەی کەللەی پوتیان کە پڕیەتی لە بۆگەنی و جەهالەت و ڕق) بەتاڵی دەکەن، و پڕی دەکەن لە فیشەکی ڕزیو و دەمانچەی سیلاک، ڤیدیۆی دەکەن و دەڵێن: ئەوەتا!
نەمانگوت؟!
ڕاشیدەگەیەنن کە پێویستە هاونیشتمانیان سوپاسی شەونخونی و بەرخودانی هێزە ئەمنییەکان بکەن، ئەوان نەبوونایە کێ ئەو هەموو گەنجە جوانانەی جوانەمەرگ دەکرد؟!

کوڕانی ئەوروپا، دوو تکا:
١ـ زۆرتان ئاگا لە دین و ئیمانتان بێ.
٢ـ مەیەنەوە!


منقول
😢4
2025/08/25 14:40:41
Back to Top
HTML Embed Code: