Forwarded from باوکی عبدالله
••
ئەوە نیشانەی سەد لە سەدی ئیمانی حەقیقی نییە كە دوعا كرا، گیرا بێت!!!
بەڵكو ئیمانی حەقیقی ئەوەیە دوعا بكەی، هیوا و ئومێدت بەخوا بێت گەر لە دونیاش گیرای نەكات بێگومان پاداشتێكی زۆر بەچێژتری قیامەتی بۆ ئامادە كردووی...
@bawky_abdullah

بەخێر بێیت ئەی مانگی تەوبەکاران
بەخێر بێیت ئەی مانگی تەقواداران
بەخێر بێیت ئەی مانگی لێخۆشبوون
بەخێر بێیت ئەی مانگی تێکۆشەران
بەخێر بێیت ئەی مانگی تەقواداران
بەخێر بێیت ئەی مانگی لێخۆشبوون
بەخێر بێیت ئەی مانگی تێکۆشەران
Forwarded from باوکی عبدالله
گەلان و قەومانی پێشوو هەمیشە ئیسلامیان قەبول کردبوو و بەلایانەوە پەسەند بوو، ئەیانزانی کە ئەمە دینێکە و ڕاست و ڕەوانە، بەڵام هەمیشە دەیانوویست ئیسلام لە قالبی شەهەوات و حەز و ئارەزووەکانی خۆیان بدەن و بەویست خۆیان ئەوەی بەلایانەوە پەسەندە لە ئیسلامەکە وەریگرن و ئەویتری وەلا نێن! کاتێک ئایەتەکانی قورئان ئەخوێنیتەوە ئەمەت لەلا دەردەکەوێ، یان کاتێک ژیاننامەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەخوێنتەوە یان کاتێک لە خزمەتی فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ دەبین لە باسی گەلانی پێشوو.
لە ئەسلی ئیسلامدا ئاوایە کەسێک بییەوێت موسڵمانێکی ساغی لێ دەرچێت و ئیسلام سەرکەوێ ئەبێت: شەهەوات و حەزەکانی لە قالبی ئیسلام بدات، واتا: ئەو حەزەی ئیسلام قەدەغەی کردووە ئەبێت لێی دوورکەوێتەوە بێ چەند و چۆن.
بەتایبەت ئەم سیفاتە ئەبینرێ لەلایەن دەسەڵاتداران و زلهێزانەوە لە کۆن و نوێ، لەکۆن: بێباوەڕانی قورەیش لاریان نەبوو لە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا ﷺ بەڵام بە مەرجی لەقالبدانی ئیسلام، ئیسلام تەسک بکەنەوە بۆ ئەم بەرنامەیەی کەوا لە زەرەری لووتبەرزی و هەڕالی ئەوان نەدات.
لەنوێ: ئەمریکا کێشەی نییە لەگەڵ ئیسلام گەر هاتوو ئیسلام لە قالبی لیبڕالییەت بێت و قبوڵی لیبڕالیەت بکات.
هیندەکانیش بەهەمان شێوە گەر هاتوو ڕێز و تەقدیری خوایەتی چێڵ و مانگا و جورج و مشک بگرن.
نەکات ڕووسیاش کێشەی لەگەڵ ئیسلام هەبێت، نا بەڵکو جەیشیش ئەدات بە ساویلکانێک کەوا ئیسلامیان لە قالبی شیوعیەت داوە.
فەرەنسا و بەریتانیا کێشەیان لەگەڵ ئیسلامێک نییە کەوا شەهەوات تەواوی باڵی خۆی کێشاوە بەسەر هەڵگرانیدا.
هەرچی عەلمانییەکانیشن ئیسلامێکیان دەوێ ڕێز لەهەموو ئەو بڕیارانە بگرێ.
سەییدی ڕەحمەتی جوانی فەرمووە:
عەلمانییەکان ئیسلامێکی ئەمریکیان دەوێ، ئیسلامێک قسە لەسەر کەم و کورت دەستنوێژ بکات، بەڵام قسە لەسەر کار و باری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی موسڵمانان نەکات!
وە هەروەها دەفەرمووێ: مرۆڤایەتی ئەمڕۆ لە شیرک و کوفر و جاھیلییەتدایە، بەوەی کە حاکمێتیی خوای گەورەی خستۆتە کەنار و لە جێی ئەو (سەرمایەداریی) و (سۆشیالیزم) و دید و دەستوور و سیستمی تری داھێناوە و بارودۆخی ژیانی خۆیانیان لەژێر سێبەریاندا ڕێکخستووە و بە ناوی (دیموکراسیی) و (دیکتاتۆریی) و جۆرەھا ناو و زاراوەی ترەوەن.
ئەمانەش هەموو بەم دید و دەستوور و سیستمانەیان لە رێسا و بنەما و زەمینەی یەکخواپەرستیی دەرچوون و لە دینی خوادا نین.
💠 @bawky_abdullah

📿خوێندنی فەرموودەی نووری چاومان ﷺ
#ڕۆژووگرتن
١-عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
الصِّيَامُ جُنَّةٌ، وَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلاَ يَرْفُثْ وَلاَ يَصْخَبْ، فَإِنْ سَابَّهُ أَحَدٌ أَوْ قَاتَلَهُ فَلْيَقُلْ: إِنِّي امْرُؤٌ صَائِمٌ»
#رواە_البخاری
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:ڕۆژوو قەڵغانە (مرۆڤ دەپارێزێ)، جا ئەگەر کەسێک بەڕۆژوو بوو، با قسەی ناشیرین نەکات و هاتوهاوار نەکات، ئەگەر کەسێکیش جنێوی پێگوت، یان شەڕی لەگەڵ کرد، با بڵێ: بەڕاستی من کەسێکی بەڕۆژووم
٢-عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
«لِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ: فَرْحَةٌ حِينَ يُفْطِرُ، وَفَرْحَةٌ حِينَ يَلْقَی رَبَّهُ»
#رواە_البخاری
ئەبو هوڕەیڕە (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:ڕۆژووگر دوو دڵخۆشی هەیە: دڵخۆشیەک کاتی ڕۆژوو شکاندن، دڵخۆشیەک کاتێ دەگاتەوە پەروەردگاری
٣-عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ، بَعَّدَ اللَّهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا
#رواە_البخاری
ئەبو سەعيدی خودريی (رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:هەر کەسێک یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بێ بە مەبەستی ڕەزامەندی خوا، خوا حەفتا پایز ڕووخساری لە ئاگری دۆزەخ دووردەخاتەوە

دڵنیابن تەنها تەوحیدی ڕاسته قینه
دەتوانێ له هەموو ناخۆشی و نەخۆشی و تاریکیەک دەربازمان کات ...
- له غاری حیراء بڵێ ...
[ان الله معنا ]
- له ناو سگ و تاریکای حوت بڵێ
{ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ}
- له ناو زیندان بڵێ ...
[ما كان لنا ان نشرك ]
- له ئەشکەوت بڵێ ...
[لن ندعوا من دونه ٳلها ]
- له کاتی نەخۆشی بڵێ...
[ وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ (83) فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَكَشَفْنَا مَا بِهِ مِن ضُرٍّ ...]
له کاتی هاتنی لافاو بڵێ...
[وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ...]
یان بڵێ [ قَالَ لَا عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ ...]
ئوممەتی تەوحید
بگەرێنه وە سەر لا اله الا الله و تەوحید
بۆ ئەوەی سەرکەوین و دەربازمان بێت له زوڵمی زاڵم و گێژاوی مولحید ...
له ئامۆژگاری #بـاوکی_عبدالله

Forwarded from رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي
*نەفس لاوازە زوو بێزار ئەبێت هەر بۆیە ئەبینین لەدوای نیوەی ڕەمەزان ئەو گەرم و گوڕیەی سەرەتا بەخۆتەوە نابینیت!*
*بە زیرێک، عیبادەی قلبی پشت بەخوای گەورە دیسانەوە گەرم گوڕ ئەبینەوە!*
*((عیبادەتی تەوەکول و ئیستعانە))*
*پشتت بەخوای گەورە ببستە توانای و هێزو تەوفیق هەر خۆی دەیبەشێت*
*انجا زۆر بڵێ (لاحول ولاقوة الا بالله) چونکەتۆ ناتوانیت حاڵەتی بێتاقەتی و بێهێزیت بگۆری بۆ نەشات وهێز بەحەول وقوەتی خوای گەورە نەبێت!*
*ڕەمەزان گەورەترین دیاری خوای گەورەیە ساڵانە بۆ عەبدەکانی قەدری بگرە وبەدڵساردی بەڕێی مەکە! خۆی هەر زوو ئەڕوات خوایش بە ایام معدوات ناوی هێناوە*

Forwarded from ♡المنقبة الموحدة♡
#بەیانی_یادی_جەنگی_بەدری_گەورەیە
کە لەنێوان موسڵمان بە سەرکردایەتی پێغەمبەری الله و کافر و موشریکانی قوڕەیش و هاوپەیمانەکانیان لە عەرەب بە سەرکردایەتی ئەبو جەهل ڕویدا .
ئەم جەنگە لە 17 ی ڕەمەزانی ساڵی دوی کۆچیدا ڕویدا کە هاوکاتە بە 13/3/624 ی زاینی .
ئەم جەنگە بە یەکەمین جەنگی سوپای ئیسلام دادەنرێت و بۆیە پێی دەوترێت بەدر چونکە لە نزیک بیری بەدر کە دەکەوێتە نێوان مەکەو مەدینە ڕویداوە .
سەرەتای جەنگەکە ئەگەرێتەوە بۆ ئەوەی پاش ئەوەی کە موسڵمانەکان لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە مەکە دەرکران و دەست بەسەر مال و سامانیان گیرا لەلایەن قوڕەیشەوە ، پەیامبەری خواش د.خ فەرمانی بە موسڵمانان کرد کە رێگە لە کاروانێکی بازرگانی قورەیش بگرن و دەستی بەسەردا بگرن کە ابو سوفیان سەرپەرشتی دەکرد ، بەڵام ئەبو سفیان ئەم هەواڵەی گەیاندە قوڕەیشیەکانی مەکە ئەوانیش سوپایەکی بەهێزیان نارد بۆ کوشتنی موسڵمانەکان .
لەم شەڕەدا ژمارەی موسڵمانەکان تەنها 314 کەس بوون .
وە ژمارەی کافرەکان زیاتر لە 1000 کەس بوون .
موسڵمانان تەنها 2 ئەسپ و 70 وشتریان پێبوو .
کافرەکان 200 ئەسپ و 700 وشتریان پێ بوو .
#موسڵمانان_14_کەسیان_لێ_شەهید_بوو .
#کافرەکان_70_کوژرا_و_70_دیلیان_هەبوو .
ئەم جەنگە هەروەک الله تعالى لە قورئانی پیرۆزدا بۆی تۆمار کردوین بەسەرکەوتنی موسڵمانان و لوتشکانی کافران کۆتایی هات و بوونە پەند و عیبرەت بۆ مێژوو ، سەرەتای سەرکەوتن و سەربەرزی ئیسلام و موسڵمانان بوو .
وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللَّهُ بِبَدْرٍ وَأَنْتُمْ أَذِلَّةٌ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (123)
🔴وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَى أَمْرِهِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ🔴
#غەزوەی_بەدری_گەورە
#ڕەمەزان
#خوێنەربن

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
بەرنامەیەکی زۆر عیبادی و ئیمانی
بۆ کۆتا دەشەوی مانـگی ڕەمەزانی
بێ گومان ئەم دەشەوە گەورەترین ڕەحمەتی خوای ڕەحمانە.
بۆ دروستبون و جێگیر بونی ئیمانە.
بۆ تەدەبورو کردن و پەروەردە بونە لەسەر ئەم قورئانە.
بۆ زۆر دوعاکردن و پاڕانەوەیە بەزەلیلیە بۆ خوای ئاسمانە.
بۆ تەوبەو گەڕانەوەیە لەگشت گوناح و تاوانە .
دە شەوی بەخشینی ماڵ و سامانە.
شەوانی دڵ ئاوەدانکردن و دڵ تەڕ کردنە بەزیکرو یادی ڕەحماە.
دەشەوی سیلەی ڕەحمە بەتایبەت لەگەڵ دایە گیانە.
دە شەوی خشوع و ملکەچی بۆ خوا لەنوێژە فەرزو شەونوێژەکانە.
شەوانی پەروەردەکردنی خواپەرست و نیەت پاکانە.
①زۆر خوێندنی قورئان بەتێگەیشتن و تەدەبوروگریانەوە.
②زۆر دوعاکردن و پاڕانەوە بەزەلیلی و لەکاتەکانی دوعا زیاتر قبوڵە .
③زۆرو بەردەوام دڵ تەڕکردن بەیادو زیکری خوای گەورە بەئامادەبونی دڵ و مێشک و هۆشی تەواو.
④زۆر لێدانی سەڵاوات لەسەر رسول اللە .
(صلی الله علیه وسلم )
⑤زۆر زۆر زۆر پارێزی کردن لەنوێژەکان بەتایبەت نوێژە فەرزەکان ، وەکردنیان بەخشوع و لەسەر خۆیی و ئامادەبونی دڵەوە .
⑥ زۆر مانەوە لەسوجدەو ڕوکوعو زۆر دوعاکردن تیایاندا.
⑦پارێزیکردنی تەواو لەکردنی گشت نوێژە سونەتەکان ، بەتایبەت سوونەتی بەیانی و ویترو سونەتە ڕەواتیبەکان .
⑧زۆر تەوبەکردن و گەڕانەوە لەگشت وناحەکان ، وەزۆر کردن و وتنی استغفراللە بەنیەتی لێخۆشونی پەروەردگار لەگوناحەکانت .
⑨ زۆر بیرکردنەوە لەدروستکراوەکانی پەروەردگار بەتایبەت ، ئەرزو ئاسمان و ، شەوو ڕۆژوو ، نەفسی خۆت و چۆنیەتی لەدایکبون و شوێنی لەدایکبونت، ڕوبارو چیاکان ، تاکۆتایی دروستکراوە سەرنج ڕاکێشەکان، بەنیەتی خواناسین و خۆشەویستنی پەروەردگارو ترسان لەم خالیق و معبودە گەورەو عەزیمەو جێگیر بونی ئیمان و عقیدەیەکی بەهێزو بتەوو بەردەوام لەدڵەکانە .
⑩ زۆر بیرکردنەوە لەمردن و ئازارەکانی مردن و نارەحەتیەکانی دوای مردن لەعەزابی گۆڕو تەسکی و تاریکی گۆڕو چۆلی شوێنەکەو غەریبی و تەنیایت لەگۆڕی تاریکت،
بەنیەتی تەرکردنی گوناح و ڕوکردنە عیبادەت .
11) زۆربیرکردنەوە لەبەهەشت و خۆشی نازو نیعمەتە بێ وەسف و بەردەوەمەکانی،
ئەم بەهەشتەی نەهیچ چاوێک بینیویەتی وە نەگوێ بیستیویەتی وە بەخەیاڵی هیچ دڵێک داهاتبێت ،
بەنیەتی خۆیەکلاکردنەوەی تەواوو بەکردەوە بۆ بەدەست هێنانی خۆشترین و بەرزترین پلەی بەهەشت و ، وەهەڵبژاردنی بەسەر ژیانی دونیای کاتی و پڕ ناخۆشی و نەخۆشی .
12) بیرکردنەوە لەدوو گەورەترین و خۆشترین و بەتامترین و بەلەزەترینی نیعمەتەکانی بەهەشت ئەویش
(یەکەمی بێ هاوتا کە بینینی جوانی و کەمال و جەمالی پڕ نوری پەروەردگاری دروسکاری بەهەشتە ، ئیتر کاتێک ئەهلی بەهەشت پەروەردگار دەبینن خۆیان و هۆشیان و هەموو نیعمەتەکانی بەهەشت لەبیر دەکەن، )
(دووەم گەورەترین و خۆشترین نیعمەتی بەهەشت دانیشتن و بینینی جوانی و کەمال و جەمالی پێغەمبەری ڕەحمەت و شەفعی دونیاو قیامەتمانە بەڕوح و بەهەموو کەس و کارو دونیامان فیدای یەک هەناسەی بین .
13) زۆر بیڕکردنەوە لەئاگری سەخت و گەورەو بەردەوام و بلێسە داری دۆزەخ ، بیرکردنەوەت لەم ڕۆژەی مناڵە بێ گوناحەکەت لەبەرسەختی دۆزەخ سەری سپی دەبێت❗
ئینجا بیر لەحاڵی زۆری گوناحت و پڕ تاوانت بکەوە ، دوای بڵێ گەر لەم ڕۆژە پەروەردگار لەگوناحم خۆش نەبێت چی لێ ڕودەدات، حاڵ و چارەنوست بەرەو کوێ دەچێت ، بیر لەوە بکەوە بەرگەی ئاگری دۆزەخ دەگریت ، بەنیەتی ئەوەی ئیتر ترسی دۆزەخ و سەختی سزاکەی و گەورەی ئاگرەکەو زۆری توڕەبونی پەروەردگار وات لێبکات یەکسەر وازلەگوناح بهێنیت بەتەواوی هەموو شەهوەتی دونیا لەدڵت دەربکات،
وەترسی دۆزەخ و خوای گەورە تەواوو پڕاوپڕی دڵت دابگرێت .
14) بیرکردنەوەت لەسەخترین عەزابی دۆزەخ کەکەم کافرو موسوڵمان بیری لێدەکاتەوە ، ئەویش دووری و بێ بەشبونی دۆزەخیەکانە لەبینینی جەمال و کەمالی پڕ نوری موتڵەقی پەروەردگارە ،
ئینجا بیر لەوە کەوە لەدۆزەخ لەگەڵ فیرعەون و قارون و هامان و قەومی لوت و ثمودو صالح و نوح بیت، لەدۆزەخ لەگەڵ ابوو جەهل و عوتبەو ولیدی کوڕی موغیرەو لینین و ستالین و مولیحدو زاڵم و تاغوتەکان بیت .
15)ئینجا بیر لەسەخترین و قورسترین و بەئازارترین عەزابێکی تری دۆزەخ بکەوە ئەویش ئەوە پەروەردگار پێت بفەرموێت : بڕۆ بۆ هەتا هەتایی لەئاگری سەختی دۆزەخ بمێنەوە .
#نوسین_و_ئامادەکردنی_باوکی_عبداللە

Forwarded from ♡داعيـــة ڪُرديــة♡
#لەم شەوانەدا زۆر ئەم دوعایە بخوێنە🌼👇🏻
عائیشە خودای لێ ڕازی بێ دەگێڕێتەوە و دەڵێ:
گوتم: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئەگەر بزانم کام شەو شەوی قەدرە چی بڵێم تێیدا؟
فەرمووی بڵێ:((اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعَفُ عَنِّي))
واتە: خودایە بەڕاستی تۆ لێبوردەیت، لێبوردەییشت خۆش دەوێت،
دەی لێم خۆشبە.

Forwarded from باڵاپۆشی سەرفرازی تۆیە خوشڪەڪەم🌼
ئەگەر ئافرهت لەسوڕی مانگانەدا بوو لەشەوانی قەدردا دەتوانیت زیندویان بکاتەوە ؟ وە ئەجری ئەم شەوەی دەست دەکەوێت ؟ چ بڪات لهشهوانی قهدر بۆ بهدهست هێنان و زیادڪردنی پاداشت ؟
ئافرەت لهڪاتی سوڕی مانگانە ناتوانێت نوێژ و تهواف بهدهوری ڪهعبهدا بڪات ، بهڵام لهبری ئهوه دەتوانێت ئهو شهوه زیندوو بڪاتهوه به چهند عیبادهتێڪی تر جگە لە نوێژ وهڪو:
❶ خوێندنەوەی قورئان .
❷ زیڪرو یادی خودا له سوپاسڪردنی خوا و ڪۆمهڵێڪ زیڪری تر وهڪو سبحان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أڪبر ، سبحان الله وبحمده، وسبحان الله العظيم ... وه چهندهها زیڪری تر .
❸ داوای لێخۆشبوون ڪردن لهخودا: زۆر بڵێ( استغفر الله )
❹ دوعاو پاڕانەوە: زۆر دوعاو پارانهوه لە خوای گەورە وه داواڪردنی خێری دونیا و قیامهت, لهبهر ئهوهی دوعا و پاڕانهوه یهڪێڪه لهباشترین عیبادهتهڪان
پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام فەرموویەتی: ( الدعاء هو العبادة -دوعا عیبادەتە)ترمذی ڕیوایهتی كردووه (2895) ئهلبانی و بهڕاستی داناوه لە صحیح الترمذی (2370)
❺ زۆر دووباره ڪردنهوهی ئهم دوعایه:
{اللهم انڪ عفو تحب العفو فاعف عني}
پـەروەردگــارە تــۆ لــێـخــۆشبووی
لێــخــۆشـبـوونیشت خـــۆشـــــدەوێ
لێـــــم خـــــــۆشــــــبــــــبــــە
❻ دهتوانیت ئهگهر به بڕێڪی ڪهمیش بێت ببهخشیت و سهدهقه بڪهیت .
زیندوو ڪردنهوهی شهوی قهدر تایبەت نیه تهنها به نوێژ و شهونوێژ بهڵڪو ههموو عیبادهتهڪانی تریش لهخۆی دهگرێت
ئیمامی نهوهوی دهفهرمووێت: پێغهمبهری خوا علیه الصلاة والسلام تهواوی شهوهڪهی زیندوو دهڪردهوه و شهو نخونی دهڪرد به نوێژ و عیبادهتهڪانی تر
ئیمامی حافض بن حجر دهفهرمووێت: (زیندوو ڪردنهوهی شهو) واته شهونخونی ڪردن به تاعهت و پهرستنی خوای گهوره
ههربۆیه ئافرەت له سوڕی مانگانە دەتوانێت ئەم عیبادەتانە و چەندین عیبادەتی تریش ئهنجام بدات لهشهوی قهدر جگه له نوێژ و تهواف .
*هەروەها ئەو ئافرەتە لەبەرئەوەی نیەتی هەبووە تەڕاویح و شەونوێژ بڪات بەڵام ڪەوتۆتە عوزری شەریعیەوە ئەوا ئەجری شەونوێژ و تەڕاویح و قەدریشی بۆ حیسابە لەسەر نیەتەڪەی و ناڕەحەتی و ئازاری سوڕی مانگانەڪەشی دەبێتە ڪەفارەتی تاوانەڪانی .

جیاوازی ڕۆیشتنی ڕەمەزان ،
لەنێوان مونافیق و ئیمان لاوازەکان ..
لەگەڵ ئیماندارو موتەقیە ڕاستگۆکان❗
کاتێک مانگی ڕەمەزان دەڕوات لەمونافیق و ئیمان لاوازەکان، ئەوە ،ئەم شت و عیبادەتانەش لەگەڵ خۆی ئەباتن❗
- تەقواش لەگەڵی ئەڕوات.
- نوێژی بەیانیش ئەڕوات.
- زاڵبون بەسەر شەهوەتیش ئەڕوات .
- قورئان خوێندنیش ئەڕوات .
- شەونوێژیش ئەڕوات.
- بەخشینیش ئەڕوات.
- ڕۆژوش ئەڕوات.
- دوعاو پاڕانەوەش ئەڕوات.
- لێبوردەیش ئەڕوات.
- ئارامی و لەسەرخۆیش ئەڕوات.
- کۆڕی عیلم و ئیمانی ئەڕوات .
- بەزاندنی سنوری حەڵاڵ ئەڕوات.
- زیکرو یادی اللە ئەڕوات.
- دڵ نەرمی ئەڕوات .
- گریان بۆ اللە ئەڕوات.
- ڕاستگۆیی ئەڕوات.
- پاراستنی ئەمانەت ئەڕوات.
- ملائیکەی ڕەحمەش ئەڕوات .
×- مانگی ڕەمەزان کاتێک لە ئیمانداری ڕاستگۆو ڕاستەقینەو اللەناسان و لەموتەقیان ئەڕوات ❗
تەنها ناوی مانگەکە ئەڕوات ،
گەرنا ئەوەی لەڕەمەزان ئەیکرد لەپەرستنی پەروەردگار بەهەموو بەش و شێوەکانی ئەیکاتەوەو بەردەوام ئەبێت لەسەری ،
چونکە ئەهلی ئیمانی ڕاستەقینە پەرستراوی ڕاستەقینەی زیندووی بێ سەرەتاو کۆتایی ئەپەرستن، نەوەک ڕەمەزان پەرستبن.
ئیلاهی ئیلاهی ئیلاهی
بۆخاتری ناوی جوانت سیفاتی بەرزت لەوانەمان بکە کە اللەپەرستن لەهەموو مانگەکان ، پەنا ئەگرین لەوانەبین تەنها ڕەمەزان زاتی پیرۆزت ئەپەرستن آمین
فەقیری لێبوردەی اللە...
بــــــــــــــاوکی عبداللە...

ڕۆژوی تەواوو وەرگیراو
لە دیدو تێگەیشتنی ئیمام ئیبن قەییم رحمەاللە...
ڕۆژووگری تەواو ئەوەیە .
لاشەی بەڕۆژوو بێت لەگوناح.
وە زمانی بەڕۆژوو بێت لە درۆکردن، قسەی ناشیرین و وتەی ناحەق.
وە زگی بەڕۆژوو بێت لە خواردن و خواردنەوە.
وە عەوڕەتی لە زیناوو پاراستنی لە خێزانی لە ڕۆژانی ڕەمەزان.
گەر قسەی کرد قسەیەک ناکات ڕۆژوەکەی لەکەدار بێت.
وە ئەگەر کارێکی کرد کردەوەک ناکات ڕۆژوەکەی پێ فاسد بێت.
هەر چ قسەیەک لە زمانی دەردەچێت چاک و بەسودە.
وە هەروەها کردەوەکانی گشت چاک و بەسودن.
قسەو کردەوەی لە شێوەی بۆنە هەموو کەسێک بۆنی دەکات وەک چۆن لای کەسێک دابنیشێت هەڵگری بۆنی میسک بێت.
هەروەها ئەو کەسەی لای ڕۆژوەوانی تەواو دابنیشێت ،سود لەدانیشتنەکەی وەردەگرێت،
وە دڵنیا دەبێت لە وتەی ناحەق و درۆو بەدکاری و زوڵم،
بەڕاستی ئەمەیە ڕۆژووی تەواوو وەرگیراو،
نەوەک تەنها خۆ برسی کردن و خۆ توێنوو کردن،
ڕۆژوو ڕۆژووی لاشەیە لە خۆپارستن لە گوناح.
وە ڕۆژوی زگە لە خواردن و خواردنەوە .
وەکوو چۆن خواردن و خواردنەوە ڕۆژووی بەتاڵ دەکات و فاسدی دەکات .
بەهەمان شێوە گوناح پاداشتی ڕۆژوو دەبڕێت وەبەروبومەکەی ناهێلێت و فاسدی دەکات.
وەکوو وەی لێدەکات کە خاوەنی هەر بەڕۆژوو نەبوبێت .
الوابل الصیب[31/32]
لەئامۆژگاری #باوکی_عبداللە

Forwarded from 🌻توێشووی قیامەت🌻
🤍 اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي 🤍

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴نیقابی پەمەیۍ و سوور و شینۍ ئاسمانۍ و سەوزۍ فستقۍ و نیقابۍ سپۍ و ڕەنگە ناسك و جوان و سەرنج ڕاڪێشەڪان ، بە داخەوە بووەتە دیاردە لەو ناو ئافرەتان‼️
🔴 بەڕاستۍ ئەم جۆرە ڕەنگانە بۆ عەباو نیقاب دەبێتە هۆۍ فیتنەیەك بۆ گەنجان و خەڵڪۍ و ڪۆمەڵگه بەداخەوە‼️
🔴 بەڕاستۍ ئەم جۆرە ڕەنگانە بۆ عەباو نیقاب دەبێتە هۆۍ فیتنەیەك بۆ گەنجان و خەڵڪۍ و ڪۆمەڵگه بەداخەوە‼️
Forwarded from باوکی عبدالله
کۆتا هەینی مانگی ڕەمەزان ۱٤٤٥😭😭
تکایه موسڵمانان لەدوعا لەبیر مەکەن
تکایه موسڵمانان لەدوعا لەبیر مەکەن
Forwarded from باوکی عبدالله
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
دوای سوپاس و ستایشی نەبراوەو تەواوو تەنها بۆ تۆ وە سەڵەوات لەسەر گیانی پاکی پێغەمبەری نازادارو خۆشەویستمان ئینجا
بۆ خاتری ناوی جوان و گەورەت بۆخاتری سیفاتی بەرزو تەواوت
داوات لێدەکەم چۆن ڕێزت لێنام بەگەیشتنم بەڕەمەزان بەو شێوەش ڕێزم ڵێبنێ بۆ تەواو کردنی ڕەمەزان بەتایبەت بۆ جوانترین و باشترین و گەورەترین و زۆرترین خواپەرستی لەم دە شەوەی بەقەدر ،
ئیلاهی پەروەردگار خالقی
ئەی خوای بەقەدر بۆ خاتری قودرەتی خۆت ڕێزو قەدری تایبەتم پێببەخشە لای خۆت وە لای بەندە بەقەدرەکانی خۆت ،
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
ئیزنت دام بەڕۆژوو بم بە لوتفی زاتی خۆت دەسا ڕەحمم پێ بکە بە قەبول و وەرگرتنی ڕۆژوو گشت عیبادەتەکانی ترم
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
پەنا دەگرم بەقودەرەت و عەزەمەت و ڕەحمەتی تۆ لە دۆڕاوان و زەرەرمەندانی ڕەمەزان بم
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
داوای ئیمانی خۆشویستراوت لێدەکەم داوای ڕۆژوی دڵت لێدەکەم داوات لێدەکەم لەگرینگترین و گەورە ترین مەبەستی ڕۆژوو بێبەشم نەکەی کە ترسی زاتی پیرۆزتە
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
لە ڕەمەزان دەرم مەچوێنە ئیڵا حاڵی دڵ و دەرون و ئەخلاق و تزکیەو دین و دونیای خۆم و ماڵ و مناڵ و کەس و کارو دۆست و خۆشەویستانمت بەگشتی باش و چاک و پاک و جێگیر کردبێت
ئیلاهی پەروەەردگارم خالقی
ئەو مانگەم بۆ بکە هۆی بەدەست هێنای ڕەزابونی خۆت وە هۆی دوورخستنەوەم لە دۆزەخ و چونە فیردەوس بەبێ حیساب و کیتاب
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
ئەی خوای یەکتاپەرستان ئەی خوای تێکۆشەران ئەی خوای لاوازو بێ هێزو بێ کەسەکان
داوات لێدەکەم یاجبار یا قهار یا قادر
یا مقتدر یا عزیز یاناصر یا سریع الحساب یا هازم الٲحزاب
له هەر شوێنێک موسوڵمانان و یەکتاپەرستان و ئەهلی سوننەو جەماعە هەن سەریان بخەیت جێگیریان کەیت شیفای نەخۆشیان بدەیت ئافرەتەکانیان ئازاد بکەی و بیانپارێزی وە گیراویان ئازاد بکەی بە زوترین کات وەیەکریزی بخەیە نێوان دڵ و بۆچون و کارەکانیان ،
ئیلاهی پەروەردگارم خالقی
بەقودرەتی خۆت دوژمنەکانیان سەر شۆڕی دونیاو دواڕۆژ بکەیت بەهیلاکیان ببەیت زەوی لەبن پێیان بجوڵێنیت دەسەڵاتی خۆتمان پێ بشان بدە بەرامبەریان
ڕۆژی ڕەشیان پشان بدە وەکوو ڕۆژی بەدرو ئەحزاب و فەتح
یااللە لە زەوی بیانخەرە خوارەوە سەفینەکانیان نقومی ژێر ئاو کە تەیارەکانیان لە ئاسمان بتەقێنەوە مناڵەکانیان یەتیم کە ژنەکانیان بێوە ژن کە جیاوازی بخە نێوانیان ترسی تەواو بخە دڵیان تەواوی توڕە بون و عەزابی خۆت دابەزێنە سەریان یااللە داوات لێدەکەم ئەم دوعایانەم قبوڵ کەی بەڕەحمەت و قودرەتی زاتی خۆت یاارحم الراحمین آمين

ئادەمیزاد له دوو وێستگه بەرامبەر خوای خۆی دەوەستێ:
← یەکەم لەنوێژدا
← دووەم لەڕۆژی قیامەت
↲ بەئەندازەی چاک وەستانی له وێستگەی یەکەمی ڕزگاری دەبێت لەوەستانی دووەم
- ابن القیم [ رحمه الله ]

تەواو!
گڵۆپەكان كوژانەوە،
تەراویحەكان ڕاوەستان،
شیرینی بانگی مەغریب دەڕوات،
لەنوێژی بەیانیان، مزگەوتەكان خاڵی ئەبن!
چێژ و خۆشی ڕەمەزان ڕۆیشت!
دوركەوتینەوە لە مانگی پڕ خێر!
ئاھ بۆ ئەو كەسەی بە ڕۆژوو نەبوو بەبێ عوزر
نەیویست تامی ئیمان و خواردن و خواردنەوە بكات!
مانگی ڕەحمەت،
ئیدی فرمێسكی ئەزیزانت دێنە خوار بە دوور كەوتنەوەت،
چونكە بە هاتنت زۆر دڵخۆشبوون،
كەچی ئێستا خەمبارن بە دوور كەوتنەوەت ..
وە نازانین ئایە ساڵێكیتر بە دیدارت شاد دەبینەوە یاخود نا ..💔