SHARMARKET_KURDISTAN Telegram 802
بزنسی "بێ مێشک" چیە؟🧐
(بەشی یەکەم)

✍️ دانا مەردۆخ
(ئایندەتوێژ و نوێنەری فیدراسیۆنی جیهانی ئایندەتوێژی لە کوردستان)

1⃣ برادەرێک ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەکڕێت بەڵام سایەقێکی زۆر باش نیەو دەیەوێت بۆ یەکەمجار سەفەری پێبکات، بەڵام شارەزای ڕێگاکەش نیەو ناشزانێت دەیەوێت بۆ کوێ بڕوات.

2⃣ چەند هاوڕێی خۆی(کە ئەوانیش وەکوو خۆی شارەزای لێخوڕین و ڕێگا نین) بانگهێشت دەکات و دەڵێت وەرن با بڕۆین بۆ سەفەرێکی خۆش! لەبەر گەرمای هاوین بڕیار دەدەن شەو ڕێبکەون بۆ ئەوەی جەوێکی فێنک و خۆشی هەیە.

3⃣ بەڵام تەنها پاش دوو کاتژمێر دەبینن ڕێگاکە بە هەڵە ڕۆشتوون و دەبێت بەشێکی زۆری ڕێگاکە بگەڕێنەوە. بۆ ئەم مەبەستە بە خێراییەکی زۆر لێدەخوڕن بەڵام لە ناکاو ئۆتۆمبێلەکە تووشی کێشەیەک دەبێت و پێکدادانێکی قورس لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بەرانبەر ڕوودەدات و چەند کەسێک لە هەردوو لایەن بریندار دەبن.

4⃣ دواتر پاش یک مانگ هاتووچۆی خەستەخانەو سەرفکردنی پارەیەکی زۆر لە خۆیان و ئۆتۆمبێلەکە، ئەم برادەرەمان دەڵێت: کاکە قسمەت نەبوو سەفەرێک بکەین بەم ئۆتۆمبێلە جوانەوە!!

🔴 ئەم حاڵەتەی سەرەوە بۆ خەڵکێکی زۆر لە کوردستان ڕوویداوە بەڵام نەک لە ئۆتۆمبێل بەڵکوو لە بزنس و بازرگانی.

🔵 با چیرۆکەکە ئەمجارە بەم شێوازە بڵێینەوە:

1⃣ خاوەن سەرمایەیەک دەیەوێت بزنسێک دەستپێبکات بەڵام بنەماکانی بزنسکردن نازانێت، بزنس پلانی نیە و تەنانەت ناشزانێت دەیەوێت لەم بزنسەدا بە کوێ بگات.

2⃣ چەند هاوڕێی خۆی(کە ئەوانیش وەکوو خۆی شارەزای بزنس و پلاندانان نین) بانگهێشت دەکات و دەڵێت من پارەم هەیە وەرن با بزنسێک پێکەوە ڕێکبخەین.

3⃣ یەکەم شت ئۆفیسێکی تایبەت لە خۆشترین شوێنی شار بە نرخێکی گران بە کرێدەگرن و مەسرەفێکی زۆری تێدا دەکەن و پاشان لە ئێران یان تورکیا کاڵا و شتومەکێکی زۆر دەهێنن و هەوڵدەدەن بیفرۆشن.

4⃣ بەڵام پاش چەند مانگ دەبینن ڕێگاکە بە هەڵە هاتوون و پێشتر ئەم بزنسە لە لایەن چەند کەسێکیترەوە کراوەو شکستی هێناوە. ئەوکات هەموو کاڵا و شتومەکەکان بە زەرەر دەفرۆشن و پاش لەدەستدانی پارەیەکی زۆر دەڵێن: کاکە قسمەت نەبوو لەم بزنسەدا سەرکەوتووبین یان کوردستان شوێنی بزنسکردن نیە!!

❇️ لە ماوەی دەساڵی ڕابردوو کە لە نزیکەوە بەدواداچوونی زۆرێک لە بزنسەکانم کردووە ئەم حاڵەتەی سەرەوەم لە زۆرێک لە بزنس و کۆمپانیاکانی کوردستان بینیوەو من بەم بزنسانە دەڵێم، "بزنسی بێ مێشک"!

✳️ بەڵام با بزانین "بزنسی بێ مێشک" چیە؟

🟦 بزنس سیستەمێکە پێکدێت لە دەیان و بگرە سەدان بەشی جیاواز کە دەبێت هەموویان پێکەوە بە باشترین شێواز کاربکەن بۆ ئەوەی ئەو بزنسە سەرکەوتوو بێت.

🟩 دەتوانین بزنس وەکوو مرۆڤێک بزانین کە چەندین ئەندامی هەیە و بۆ ئەوەی ئەم مرۆڤە تەندروست بێت دەبێت هەموو ئەندامەکانی جەستەی تەندروست بن و بە باشترین شێواز پێکەوە کار بکەن.

🟠 گرنگترین بەش و ئەندامی هەر مرۆڤێک مێشک و سیستەمی بیرکردنەوەیەتی.

🟠 هەروەها گرنگترین بەشی هەر بزنسێک یان باشتر وایە بڵێین مێشکی هەر بزنسێک بەشی بزنس پلان و ستراتیژی و هەروەها گروپی ڕاوێژکاری ئەو بزنسەیە.

🔴 بەداخەوە زۆربەی بزنسەکانی کوردستان ئەم بەشە گرنکەیان نیەو دەتوانین بڵێین زۆربەیان خەریکی "بزنسی بێ مێشک" و بێ پلان و ستراتیژین.

(کۆتایی بەشی یەکەم)

لە بەشی دووەمی ئەم بابەتە هۆکارەکانی ئەم کێشەیە ڕوون دەکەینەوەو دەڵێین چۆن دەبێت بزنسێکی زیرەک دابمەزرێنین.

🔵 ئایا خۆت یان هاوڕێیانت پێشتر تووشی ئەم هەڵە بوون؟ کۆمێنتی خۆت بنووسە.

ئایندە، ئێستایە!

❇️ ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێیانت

🔻بابەتی زیاتر لێرە ببینە🔻

T.me/imFuturist_Kurdistan

tgoop.com/SharMarket_Kurdistan/802
Create:
Last Update:

BY Kurdistan Business🇹🇯

Share with your friend now:
tgoop.com/SharMarket_Kurdistan/802

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

Judge Hui described Ng as inciting others to “commit a massacre” with three posts teaching people to make “toxic chlorine gas bombs,” target police stations, police quarters and the city’s metro stations. This offence was “rather serious,” the court said. Telegram desktop app: In the upper left corner, click the Menu icon (the one with three lines). Select “New Channel” from the drop-down menu. Deputy District Judge Peter Hui sentenced computer technician Ng Man-ho on Thursday, a month after the 27-year-old, who ran a Telegram group called SUCK Channel, was found guilty of seven charges of conspiring to incite others to commit illegal acts during the 2019 extradition bill protests and subsequent months. Don’t publish new content at nighttime. Since not all users disable notifications for the night, you risk inadvertently disturbing them. How to Create a Private or Public Channel on Telegram?
from us

Telegram Kurdistan Business🇹🇯
FROM American