tgoop.com/Sor99/2975
Last Update:
وشەی ( #سمکۆڵ ) چییه لای ئێوه ئەم وشه بۆ چی بەکەڵک ئەبەن؟
ئەم وشە ڕەنگه لای ئێوه به شێوەیتر بێژه بکرێت
لە ناوچەکانی سنه له هەندێ مەحاڵات بۆ (ماڵاتکان) چوارپێیەکان ئەم وشه بەکار دەبریت لە کاتێک کە ئەو ئاژەڵانه سم ئەکوتن بە
شتێک یا به زەوینا کاتێک مێش و مەنەز ئازاریان دەدات یا بە هەر هۆکارێک
ئەو شێوه بەکار بردنه دەنگێکه کە پێ دەڵێن (سمکۆڵ وەشێن) سمکۆڵ دەوەشنێ.
بۆ زانیاری
ئەم وشەگەلە بە هەڵە نەگرین
#سَم: مادەیکی ژهراوی، ژەحر
#سم: سەرپەڕی ڕەقی پەلی ئاژەڵ و وڵاخه بەرزه حاڵەتی (جفتک) ی هەیه کاتێک سمکۆڵ ئەوەشێنێ.
#جفتک: لەقه، جیفڕک، جووته
#دام: پاتاڵ؛ مهڕوماڵات؛ گاوگۆڵ؛ ماڵات؛ چوارپێ؛ دهوڵهت؛ وڵس؛ وڵسات؛ سهواڵ؛ سهوال؛ زیندهماڵ؛ ئاژاڵ؛ ئاژهڵی دهستهمۆی ئاڵفخۆر وهک گا و مهڕ و ئهسپ.
#مگس: مێش و مەنەس، یا مەنەز، مەنەز مێشکی جیاوازه زۆرتر ها بەدەوری
ئاژەڵگەلێک وەک ئەسپ وەک وڵاخ، وەک هێسر یا گا مەنەس زۆر ئازارهێنه بۆ ئەو ئاژەڵانه زۆتر لە
هاوینیش هەیە ئەو مەنەسه.
✍نووسینی: #شنەی_زریان
سپاس کە هاوڕێمانن ئازیزان🙏
ئەگەر ڕەخنەی شتێکتان بوو
زۆر خۆشحاڵ دەبم پێمانی ڕاگەینن🙏
#کانالی_وشەی_یەکگرتوو
@Sor99
BY کاناڵی وشەی یەکگرتوو
Share with your friend now:
tgoop.com/Sor99/2975