Telegram Web
یادێ لە مەزنێ

ھەتا ئەو دەم کە ژین بەژنی درێژ بێ
تەمەنپێوی زەمانە کەللەرێژ بێ
تەمی قورسی تێیاچوون دادەوەستێ
زەوی ماندوو لە خولدان رادەوەستێ
مەرگ ئێجگاری قوڕگی«ھەستیی» دەگرێ
دەخنکێن گیانەوەر؛ بێ گیانیش دەمرێ
ھەتا سوڕ سوڕ دەبێ سووڕدانی دەورە
بە زیندوویی دەمێنێ ناوی گەورە
• • •
ھەتا ئاسمان لە ئەستێران جمەی بێ
بقاسپێنێ کەو و کۆتر گمەی بێ
شنە ببزێوێ خونچە پێکەنێ گوڵ
ھەتاکو ئاوی سەرچاوان بدا قوڵ
بریسکەی بێ لەبەر تیشکی ھەتاوێ
بنازێ قەڵپەزەی زێوینی ئاوێ
ھەتا جوانچاک بە سەت ناز دانێ پەنجەی
کوڕان شێت کا بە عیشوەی لار و لەنجەی
کچی لادێ؛ پەری بێ خەوشی جوانی
شلومل شان بە گۆزە بێتە کانی،
لە لامێردانی ماڵان شاژنی شەنگ
گەرای ئازاری پیاو قڕ کا بە بێ دەنگ.
• • •
ھەتا شینگا لە ژوانگەی کچ پتر بن
ھەتا کوڕ دڵشکاوبن، بیانووگر بن
ھەتا شینگێڕ بگێرێ شینی ھاورێی
ھەتا رێبوار لە ترسی وردە داو رێی
بەرەو لارێ، بەرەو ھەڵدێرێ کل کا
جڵەو بۆ چارەنووسی شوومی شل کا.
ھەتا زیندانی خونکاری دڕی پیر
پراوپڕ بێ لە پیاوی ژیری پڕ بیر
ھەتا سندم لە جێی خڕخاڵی ژن بێ
لە بەند دا کۆرپەڵەی ساوای لە کن بێ
ھەتا ئەشکەنجە ئاشنای گیان و لەش بێ
ھەتا ھیوای ھەتیوان رۆژەرەش بێ
ھەتا شەیتان لە کاتی بەدفەڕی دا
برێژێ خوێن لە مەیدانی شەڕی دا
ھەتا مۆم روندکی سووتان برێژێ
ھەتا بۆم تەرمی ساوایان بنێژێ
لە دنیا تا بڵێسەی شەڕ بدا گڕ
ھەتا چاوزیتی لاساری گڕی دڕ
دڵۆپی خوێنی ئاڵ بتکێ لە چەنگی.
ھەتا قامکی پەلاپیتکەی تفەنگی
کوڕی ئازا ھەقی خۆی پێ دەسێنێ
ئیتر زۆرێک لە ئارا دا نەمێنێ.
• • •
ھەتا دەنگێک لەبۆ ئازادی کورد بێ
ھەتا رەندێک لە ژێر زنجیرێ وردبێ
ھەتا کوندێک لە وێرانێ بخوێنێ
ھەتا گوندێک«دەگەوزێنن دە خوێنێ»
ھەتا تەرمی کوژاوان دەبنە لیژێک
ھەتا چاوێک بە ناز دادەگرێ کیژێک
ھەتا بێری روەو شوان بێنە بێرێ
ھەتا خوای شەڕ بە خێرخوازان نەوێرێ
بخەمڵێ تا وڵات پێدەشت و کێوی
ھەتا ون بێ لە بەر چاوان دزێوی
ھەتاکو جوان ھەبن، جوانچاکی مابێ
وەیان بۆ وان لەپڕ دێوێ پەییا بێ
پەری شێعر و جوانی بێنە تۆران
دەمێنێ نامرێ قەت ناوی «گۆران»
دەنووسرێ ناوی پیرۆزی لە بەرزی
دەگەڵ شێعری تەڕ و ئاکاری بەرزی
ھونەرمەندێ بوو خێوی عاتیفە و سۆز
دەمێنێ تا ھەبێ نەورۆزی پیرۆز

سەرماوەزی١٣٦٥ی ھ..
شاخەوان:
رێگە سەختە و ئامانج دوورە
بەرھەڵستت بێ ئەژمارە و
کۆسپ و کڵۆش وەک نەشتەرێ چەقیون بۆ بەر دڵی پێت
وەک ھارو شێت دێنە سەر رێی
تا سڕی کەن کانیی ورە و ئەو سەر کێشیەی بێ سنوورە.
نەکەی شل کەی ھەنگاوی خۆ؛
دڵت پتەو وەک رەوەزی «سپی سەنگ» بێ.
ھەزار رەنگ بێ:
تاقی کۆلکەزێرینەکەی ھیوای سەوزت
بەرەو ئاسۆ باڵ ببزێوە پەرکورەکەی چاو نەترسی ئاشقەبەرزی.
ھۆی گەورەییت ھەر ئەو جووڵەی بێ قوسوورە.
سڵ مەکەوە لە ھەڵدێر و ھەڵەمووتان
رێگەش پڕ بێ لە گابەرد و تاتی دە لووس
پێ مەگرەوە:
زەرد و ماە وگژەبا و ھەوراز و تەلان ببەزێنە
رنووی بەفر و بەستەڵەک و کەڕەسیسە بتەزێنە
بێ ترس بە لە باپێچ و لەنگێزە و خووس.
تا سەرکەوتن قەت مەسرەوە.
بە نسکۆیەک تخێڵ نەبی
بە رەت بردنێک نەکشێی بەرەو زندۆڵی تەنگ
بەخزینێک لە گۆ نەچن دەست و قاچت.
رانەھاتووی لە پەسار و پەسیوان دا خۆ پەنا دەی .
ھەستانەوەی دوای کەوتنێ ئازایەتی و نەوەستانە؛
خۆ گنخاندن زایە بوونە و داغێکە پڕ شوورەیی و نەنگ.
جوامێرە ھاورێی من «رەقیب»، نادەستەمۆ؛
کەڵەکێوی بەردەڵانە؛ شاخەوانە.
دەڕابەوە ئاواڵەکەی کۆنساڵی خۆم
مل کەچ مەکە...
سەری بەرز و گەردنی کێل لەتۆ جوانە...
لە تۆ جوانە.
رێگا ببڕە:
لە سەر لوتکەی ھەرەبەرزی دوندی چیا
بە دەنگێکی دلێرانە شێعرێ بچڕە:
لەبۆ رەوەزی تێکڕماو،
بۆ دەشت و بۆ لێڕی سووتاو،
بڵێ حەیرانێک بۆ دڵی
لاوی کزی ئەویندار و
دەزگیرانی لێک دابڕاو،
گۆرانییەک بۆ گزنگ و بۆسمۆرە و بەڕوو و گیا
سرودێکیش؛
بۆ نیشتمانی لەتکراو، بە دیل گراو.
دەڕوێن لە سەر رێبازەکەت
نەرمە چیمەن، مێرگی زنوێر،
سوێسنی تەڕ و گوڵە سوورە.
وچان نەدەی عەگیدێ من:
رێگە سەختە و ئامانج دوورە
ئارێ... ھاورێم...
گەلێ دوو...رە.
ــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار
@Xaled_Avyndar
Forwarded from Hezhar Hesenzade
4_5933605389391103169.mp4
16.4 MB
ناوی هۆنراوە: تابڵۆ
شاعیر: مامۆستا خالیدی ئەویندار
بە بۆنەی بۆمبارانە دڕندانەکەی ۱۷ی رەشەمەی ۱۳٦٤ی هەتاوی شاری خانێ، پێشکەش بە گیانی نەمری شەهیدانی ئەو کارەساتە.


شاری تووک لێکراو

دیسان هەوری بۆر و چڵکن
دایانگرت ئاسمانی ساو
دیسان وەک کچی شەرمێون
خۆی شاردەوە تیشکی هەتاو

دیسان نێوچاوانی تێکنا
خێوی گەڕ و شەیتانی شەڕ
دێوەزمەی مەرگ و نەهاتی
چاوی بز کرد لە بزەی تەڕ

دیسان بۆگەنیوی بارووت
بۆنی بەهاری داپۆشی
شاری تووک لێکراوی من
بەرگی رەشی دیسان پۆشی

سەددامی ملهوڕی بەدفەڕ
داخی دڵی خۆی پێ رشتین
بەرگەی گیانبازانی نەگرت
ژن و منداڵی لێ کوشتین

دیسان بەعسی فاشیستی دڕ
داردەستی مستی ئیستیعمار
لە خەڵکی بێ تاوانی کورد
گەزارەی دەرکێشا وەک مار

ئەو بەعسییانەی مێشکی مرۆڤ
دەبەن بۆ سەر سفرەی خۆیان
ئەوانەی دڵۆپی خوێنێ
مایەی شانازییە بۆیان

ئەو قینەزگ و خوێنخۆرانەی
دوژمنی نەتەوەی کوردن
ئەو نامەرد و دڵبەردانەی
کە قاتڵی درشت و وردن

دیسان دایانگرت شارەکەم
بە بۆمبا و رەهێڵەی شەستیر
دایانە بەر گەوزی مردن
پیاو و ژن و منداڵ و پیر

جەهەندەمێکی بە سامە
تینی ئاگر، قینی دژمن
دایپلۆخاند و سووتاندی
زاوا و بووک و زارۆک و ژن

چەند نازداری شۆخ و لەبار
سەتان دڵی پاک و خاوێن
لانک، دەسرازە، شیرەخۆر
بزەی مناڵی خەم تاوێن

هەموو هەموو؛ شاری ئێمە
وێرانە و خاپوور کراوە
داری، بەردی، خاک وخۆڵی
کۆڵان، جادەی سوور کراوە

بە خوێنی ئاڵی بێ تاوان
بە ناڵە ناڵی زاماران
بە لینگەفرتەی گیانلەسیگ
لێک دابڕانی ئەوینداران

دڵخۆشە دوژمنی زۆردار
هەستی دڕندەی وایە
رۆژێ دادێ یەخەی بگرن
لێی بپرسن کەی رەوایە؛

کوشتنی مرۆڤ و ئازادی
کەی رەوایە؟ چۆن دەکرێ چۆن؟
لێی دەستێنن تۆڵە ئەمجار
وە هەزاران تاوانی کۆن .

خانێ- ۱۹/ ۱۲/ ٦٤ی هەتاوی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@Xaled_Avyndar
گەرمە شین ۱

بوومەلێڵە و تاریکانە، شەوەزەنگە و دنیا کپە، وڵات خامۆش.
زەین کوێرن، مێشک وڕن، دڵیش هەموو پەست و پەرۆش. تۆز بەری ئاسمانی گرتووە و تەپ ودومان داوەستاوە، دێوی شەڕ و گەڕ و درۆ هەتاوی لێرە دزیوە؛ مانگ، ئەستێرە، ساماڵ، بەیان، نەورۆز، بەهار، کانی و جوانی هەموو دنیای بە هەورێکی رەشی نامۆ داپۆشیوە.
دەنگ لە گەروو دا نووساون، پشوو سوارن، زار پڕ خوێن و چاو بە مۆلەق راوەستاون. چرکەساتێ ژین وێستاوە؛ بۆ یەکەم جار لەم دنیایە مرۆڤی لانەوازی کورد هەر بە پاوە گیانی داوە. شار و باخ و هێلانەکەش دۆژەهێکی نێڵ دراوە. ئەوەی زیندووی سەربزێو بوون یان سووتاون یان خنکاون، هەرچی مردووی نێو گڵکۆشن گۆڕوبانین هەڵتەکاون.
ئااای...وااای...هەی داد...هەی بێداد.... ئااااخ.... چ قوماگە ...چ روی داوە!!! چن کرررردووە؟؟؟. ئەی هاوار...نان و ئاوی کێن بڕیوە، خاک و ماڵی کێن بردووە، چن دزیوە؟ کەوڵ و ورگی کێن دڕیوە ؟؟؟!!!.
ناڕەوایە...ناڕەوایە... لەبەرچاوی زەقی نووستووی ئەمدنیایە کوردقڕانە و شارێک بە کۆمەڵ مردووە. ئااای گەلۆۆۆ...ئێمەی خنکاو، ئێمەی سووتاو، ئێمەی کوژاو چەند بێ باس و خواسین، چەند بێکەسین چەند کەساسین... خۆ بەوحاڵەش کەس هەر ورتەی لێ دەر نایە.
دە هەستەوە مەزنترین گیانی یاخی ئەم چاخانە، دەی هەستەوە...وا داپیرەی نیشتمانە و لە ژوورسەری دایکە جوانەمەرگەکەی تۆ هەڵکورماوە، ماتەمبارە وگشت گەورەکچی خۆی لەگەڵ دانە: کرماشان، دیاربەکر، بۆتان، ئیلام، هەولێر، قامیشلوو، بۆکان، سنە، سلێمانی، شەمزین و شنۆ، وان، کەرکووک، حەڵەب،مووسڵ و زاخۆ، سیواس، شڕناخ، هەرسین و شنۆ، پاوە، ماکۆ، شیروان تا کۆ بە پانەوە هەرچەندی هەن، گلا وێکڕا چەمەریانە و چەمەڕانە تا کۆڕی شین گەرمتر کەن. دە ڕابەوە..، گەڕی شیوەنیان خۆشتر کە... بڵێسەی ناخی دەروونی حەپەساویان بە جۆشتر کە... بە شێعری پڕ گڕ و تینت سەهۆڵبەندانی بێدادی بتوێنەوە، چڕۆی هیوا بژیێنەوە و نەمامی هومێد بڕوێنەوە... خودای شێعری سەدەی ئەمڕۆ بەسیە مردن... دەی هەستەوە... خۆ شارەکەت مەرگەجاڕە و بە بێ بێشکە و کفن و گڵکۆ منداڵانی لێو بە خەندەی تێدا خەوتوون... نازدارانیش تخێڵ بوونە و بێ ناز کەوتوون... کوڕ و کاڵ و پیرەپیاویش هەر بە پێوە دەستی رەشی مەرگی سڕیان خراوەتە سەر مل و ئەستۆ... دە هەستەوە...ببینە چۆن "هەڵەبجە"کەت بۆتە کۆڵوو لێی دێ بۆسۆ... دە ڕابەوە ئەی "گۆران"ی دزێوبەزێنی دڵ بە سۆ...دە هەستەوە و تۆش بێژە تۆ :
هۆ داپیرەی نیشتمانم...کوردستانم، من دەزانم دڵت بۆ وا پڕ لە کوڵە، بۆ شەپۆڕت وا بێدەنگە و هەر له توێی دڵە، بۆ گریانت بێ فرمێسکە و هەنیسکەکانت ویشکەرۆن، وا تامەزرۆن بۆ قوڵپی سەرچاوەی خەمی ئەو زوخاوەی سەرهەڵدەدا لە سەر کڵە...من دەزانم نیشتمانم...داپیرەکەی کۆسکەوتووی من کوردستانم : هەڵچۆڕاون چاوەکانت هێند گریاوی، ئا بەم زەبرەش وا تاساوی حەپەساوی، رەنگە رێگەی گریانیشی هەر نەزانی، ئاخر باوەشت ڕانەهاتووە لە تەرمی سوور زیاتر لە ئامێزێ گرێ، خووت نەگرتووە بۆ کۆڵووی رەش سەر لە هەش نێی. نەک هەر ئەتۆ دەستەخوشکانیشت نەیاندیوە شارێ تێکڕا بکرێتە گۆڕێکی گەورە و ورد و درشت بە خنکاوی و داپلۆخاوی بگرێتە خۆ...
ئەی داپیرەی پشت شکاوی جەرگ و دڵ و سیی سووتاوم: شین گەرم کە، ئەسرینی سوور دابارێنە بەڵکە دڵت بکرێتەوە و سۆز و کوڵت سەررێژ بکا؛ بێنەوە بیر ئەو رۆژانەی وەک بەشەخێر دابەشکرای، تاڵانکەری دە ملهوڕیش خۆ نایەڵن زامەکانت سارێژ ببن، با ناسۆر و برینی کۆن بکولێنەوە، خەمی دە کۆن بژیێنەوە، کوڵ داتدەگرێ. بدوێنەوە "دمدم"ەکەی نەیار بەزێن، بێنەوە بەرچاوی دڵت قەڵاچۆکەی"موکری قڕان"، بخوێنەوە دیرۆکی پڕ دەهۆ و گەڕی "حەجەمۆک" و "بڵحە رۆمی" ناندێن دڕێن. بێنەوە بەر زەینێ خۆ کوشتوبڕی "بەدرخان"و ئەمارەتەکەی "بابان"ی، تێکڕمانی "سۆرانیان"و "ئەردەڵان"ی و تێکشکانی "کۆمار"ە جوانەمەرگەکە و "ئاگری"و "بتلیس" و شۆرشەکەی "شێخ"ی مەزنی سلێمانی. بێنەوە بەر بیر و یادت زنجیر و سێدارەو تەناف کە لە دەوریان ئەکەن تەواف "شێخ" و" قازی" و "خان" و "مەلا" و "روناکبیر"ی پاک و راست و دڵساف.
تێر بگریە با داسەکنی، با ئۆخژنت بێتە دەروون، لە بانگێ دە...خەڵکی دنیای ویژدان تۆپیو لە خەوڕاچوون، گشتیان نوستوون، سڕ و گێژن.... هەر نابێژن؛ خۆ ئەمانەش بەرەی مرۆن با ئاوڕێکیان لێ دەینەوە، دەروویەکیان لێ کەینەوە. مەستی زێڕ و زۆر و درۆن، دەنا چلۆن ئەو نەیارە مندارانە سەرچاوەی ئاوی سینگی تۆ ئاوا بەلاش هەڵئەقوڕێنن، بێ ئەمەگن، شڕودڕن و شاڵاو دێنن!!!! .
بناڵێنە، سینگ دادڕە، ڕو بڕنەوە، ئەو قژانەی وەک چۆڕی شیر پەشێوتر کە، بەو ناڵین و لەخۆدانە دڵی بەرد و جەرگی بەفر بتوێنەوە. داناڕزن؟؟، شەرمێ ناکەن!!! بەو پیریەش لێت ناگەرێن، وا خەریکن بە " شوو"ت بدەن.
شەپۆڕت تێکەڵی ئاخ کە، دین و دڵی دیزووەکانتی پێ حیزداخ بکە. بەو گریان و شین و خەمە جارێکی دیش گوڕ بگرەوە، ڕێ ببڕەوە، لەم هەورازەش سەر دەکەوی من لێم سوورە. ئاسۆ رونە و تژی نوورە.
ئەی داپیرەی دلۆڤانم،
قیبلەی ویستم
خۆشەویستم
کوردستانم..
کودستااااانم.....


خانێ(پیرانشار)۱۳۷۹ی هەتاوی

۲
مێژوو ھەمیشە لەم خاڵەدا پاتە و چەند پاتە بۆتەوە و دەبێتەوە: ھەڵچووترین راپەرینەکانی فیکری و فەرھەنگی ئەو دەمانە سەرھەڵدەدەن کە ئایدولۆژیا، یانی نێوەرۆکی پێوەندیەکانی پێداویستی و نیازەکان، لە پۆپەی پێگەیشتنی خۆیان دا شان لە شانی رێکخستە کۆمەڵایەتیەکان بدەن، یانێ لە چوارچێوەی یاسایی و مافخوازیدا بە تەواوەتی ھاوتەریب و ھاوسەنگ دێنەوە، لە ئاسمانی ژیانی کۆمەڵگا دا توێ توێ کاکێشانی ئەستێران لە خاوەن بیر و ئەندیشە و ھزر و ھونەر بەدی دێ و سەرھەڵئەدەن، کۆڕ وکۆمەڵە و قوتابخانەی زانستی و فەرھەنگی بە شەپۆلێک لە داھێنان و ئافرێنەری دێنە مەیدانەوە.
ھەرکاتێ ئەم ھاوسنگی و ھاوتەریبیە لە نێوان رێکخستەی کۆمەڵایەتی و ئایدولوژیا دا تێکچوو، کاکێشانەکانی ئەستێران ئاوا دەبن، ھەر دەڵەی چاڵەرەشی ئاسمانی قوتیان دەدا. لە بەربڵاوی ئاسمانی ئەندیشە و بیر دا ھەندێ ئەستێرە، تاق ولۆق لێر ولەوێ، دەبزۆزێن و گرشەیان دیارە. لەم نێوەدا جارجارە شائەستێرەیەک لەم گۆشە و لەو کەنارە دا دەدرەوشێن، ئەم شائەستێرەیە لێورێژە لە تیشک وگرشە و تروسکانەوەی سەرنج راکێش کە دڵی مرۆڤان لەنێو جەرگەی تاریکایی ئەنگوستەچاو دا بە تیشکاوێژی خۆی دادەخورپێنێ.
ھەرچەندی کە ھاوسەنگی و ھاوتەریبی لە نێوان ئایدیا و سیستەمی کۆمەڵایەتی و کارگێڕی لاوازتر بێ ژمارەی ئەم شائەستێرانە کەمتر و رادە و چلۆنایەتی درەوشانەوە و تیشکاوێژیان پتر و بە تەوژمتر ئەبێ.
ئەم شائەستێرانە بەر لە ھەموو شتێک بەرھەمی نایەکسانی و نەبوونی ھاوسەنگی و ھاوتەریبین لە نێوان سیتەمی بەرێوە بردن و ئایدیای زاڵ بەسەر کۆمەڵگا و رەوتی مافخوازی.
ئەوان، ھەر لەو کاتەی دا کە نموونەی ئینسانێکی پێگەیشتوویان بە گشت خووخدەکانی مرۆییەوە راناوە بە ھۆی سروشتی توێگەر و بەرھەڵستکاریان ئاوێنەداری باڵانوێنی چاخ و دەوران و ھەلومەرجی ژینگە و دەوروبەری خۆیانن لە دڵی مێژوو دا و قەواڵە و بەڵگەی ھەرە رەسەنی فکری و ھونەری و وێژەیی و فەلسەفی لە بەستێنی دژبەریی لە نێوان «حەقیقەت» و «واقیعیەت» دەخەنە رو، یانی دەبن بە رێنوێن و رێبەر لە نێوان حەقیقەتی نیاز و خواستەکانی مرۆڤ بۆ گەشەکردن و ھەڵکشان و واقیعیەتی ھەلو مەرج و پێوەندیەکان.
د. قاسملوو یەکێ بوو لەو شائەستێرانەی کە کەسایەتی وی لە چڵەپۆپەی دەورەیەکی مێژوویی لە نەبوونی ھاوسەنگی و ھاوتەریبی لە نێوان سیستەمی کۆمەڵایەتی و نیازەکانی مانایی مرۆڤ- مرۆڤی کورد- دا درەوشایەوە و بە روناکی بیر و ھزری خۆی توانی رێگەی رۆشنی گەیشتن بە ماف و داد پیشانی کۆمەڵگا بدا و گەلەکەی بەرەو گەشەسەندن و یەکسانی بەرێ بخا.
یادی بەرێز و رێگای پڕ لە رێبوار بێ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@Xaled_Avyndar
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
‏فیلم از طرف Xalyd.soleymani.azar
یاسا، سروشت، ئازادی


نووسینی: خ. ئەویندار


تێگەیشتن و ناسینی چەمک لە نێو ئەو دەقانەی کە لە مێژووی ھزر و ئاوەزی کۆمەڵگایە بە جێ دەمێنن ئەو گرینگایەتیەیان ھەیە کە بایەخی فەرھەنگی چەمکەکان، و لە ئاکام دا، ھێز و بڕشت و توانایی زمانیی ئەو گەلە، لە بنیاتنانی پێوەندی لەگەڵ سروشت و شتگەلی دەوروبەری بۆ نەوەکانی داھاتوو دیاری ئەکا. دامەزراندن و بنیاتنانی پێوەندی لەگەڵ سروشت مانایەکی وێوەتر لە گەیشتن بە ئازادی، بە مانای پڕ بە پێستی وشەکە، لێ ناکەوێتەوە.
لێرە دا سروشت بە خودی مرۆڤیش دەگوترێ کە بەشێکە لە سروشت.ھێزەکانی سروشت نامۆن، بەبێ ناسینی ئەو ھێزانە و لە رێگای دەستەمۆ کردنیان و کەڵک لێوەرگرتنیان نەبێ ئینسان لە کۆیلەیی و تەنیایی دا دەمێنێتەوە. ئاخۆ ئەو کەسانەی لە رێگای زانستەوە ھەنگاو دەنێن تایبەتن بە بنیاتنانی پێوەندی لەگەڵ سروشت دا؟ داخوا ھونەرمەند لەم پێوەندییە بێ نیازە؟.
پێوەندی لەگەڵ سروشت دا، لە چەمکێ دا بە مانای ناسینی ھێز و توانای سروشتە و لە چەمکێکیتر دا بە واتای دەستەبەر کردنی تواناکانی مرۆڤە بۆ وەستانەوە لە ھەمبەر سروشت، ھەر بۆیە ناسینی سروشت تایبەت نیە بە ھێندێک مرۆڤی تایبەتەوە، بەڵکو ئەرکی سەر لەبەری مرۆڤەکانە. خاوە خاو وتەمەڵی نواندنی ئینسان سەبارەت بە ھەست پێکردنی زەروورەتی دامەزراندنی پێوەندی ھەمیشەیی لەگەڵ سروشت دا و دۆزینەوەی زاکوون و رێساکانی ئەو پێوەندییە، بە ھۆی پێکەوە ژیانی بە کۆمەڵیەتی و دابەش کردنی کارە بە شێوەی کۆمەڵایەتی.
مرۆڤ بە ھۆی ئەم چەشنە دابەشینە ناسروشتی یەی کار، وردە وردە لە جغزی ناسینی سروشت و دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵی دا دوور دەکەوێتەوە، ئەم تەریک بوونە ھێور و لەسەرخۆیەی ھەتا ئەو جێگایە بڕ دەکا و خۆ دەسەپێنێ کە نەک ھەر مرۆڤە ئاساییەکان پێوەندی خۆیان بە یەکجاری لەگەڵ سروشت دەپچڕێنن بەڵکو خاوەن بیر و ئەندیشە و ئەو کەسانەش کە لەتەک زانستگەل و ھونەرە جوراجورەکان سەر و سڕیان ھەیە ھەر وەھان، ھەرچەندی کە لە نێو سروشت و لەگەڵ زاکوونەکانی دا دەژین. بەڵام لە ئاڵقەو داییرەی بیر و رامان لە بابەت سروشت و لە جەڕباندن و تێکەڵاوی لە تەکیا و بینین و سەرانسوێ کردنی لە رێگای ئەزموونەوە خۆ دەبوێرن. ئەم دوور کەوتنەوەیە ئەوەندە زاڵ دەبێ کە نەوەکی ھەر لە بارەی پێوەندی لەگەڵ سروشت دا، بەڵکو ئەزموون وجەڕباندنی قانوونگەل و رێساکانی ژیان و دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی ژیانیش دەکەونە ژێر سێبەری ئەم دووری و جیاییەی لە سروشت.


درێژەی ھەیە...
٢
یەکەمین شۆپی ئەم دوورکەوتنەوەیە ئەمەیە کە مرۆڤ دەست وقاچی شەتەک دەدرێ لە نێو بۆشایی بەربەستی شتە روتەکانی زەینی دا و لە ئاکام دا دەستی ڕاناگا بە بەستێنەکانی جۆراوجوری سروشت لە رێگەی ئەزموون و ھەست پێکردنی راستەوخۆ. ئەگەر بینای فەرھەنگی بە دوور بێ لەم ئەزموونە و رەوشت و نەریتەکانی ھەر بە تەنێ زانست و زانیاری لە جووڵە ناکەوێ بەڵکو بە ھۆی نەبوونی رامانی زانستیەوە ھونەریش لە بەرکەوتەی راستەوخۆ لەگەڵ سروشت و زاکونەکانی چەق رادەوەستێ. ھونەرمەندیش بەشی ھەرە پتری لە نێو جغزی ھەقایەتی خۆی دا خەریکی پەل کوتان و پەلەقاژەی بێ سوود دەبێ.
بیرمەندێکی مەزن دەڵێ: ئازادی پێویستە حەقیقەتی بوون و وجوودی خۆی بدۆزێتەوە. ئەم گوتەیەی تۆماس مان، ئەوە دەگەیەنێ کە ئازادی، لێرەدا ھیچ مانایەکی جگەلە پێوەندی نێوان بیر و رامان و ھەستی ئینسان لەگەڵ سروشت و یاساکانی و ھەروەتر لەگەڵ ئەو پێوەندیانەی کە مرۆڤ بە یارمەتی ئەو قانوونانە، ژیانی کۆمەڵایەتی خۆی رێک دەخا، نیە. دۆزینەوەی ئازادی بە ھۆی ئازادییەوە بە مەرجێک دەرەخسێ کە مرۆڤ ناسیاری پێویستی بە سەر زاکونەکان و قانوونگەلی بنیاتنانی پێوەندی لەگەڵ سروشتی ژیان دا ھەبێ. ناسیاوێکی لەم چەشنە بە جۆری شێوازگەلی فەرھەنگی، ئایینی و داب و نەریتە کۆمەڵایەتیەکان دەکەوێتە بەر دەستی مرۆڤ و مافی کەڵک وەرگرتن لەم شێواز و رەسمانە لە تەکوزی و نەزمێکی دڵخواز دا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش و بڵاو دەکرێنەوە.
رێکخستەی فەرھەنگی - کۆمەڵایەتی ئەگەر مرۆڤ بەرەو ئەزموون و تێکەڵاوی راستەوخۆ لەگەڵ سروشت و قانوونەکانی رێنوێنی بکا، ھەر لە خۆوە ئاسانگیری و خووھەڵگری و سەلماندنی کوێرکوێرانەی جیا بۆوە لە مەیدانی وێککەوتن و جەڕباندنی، نامێنێ. رامان و ئەندیشەی مرۆڤێکی ئەوتۆ رو دەکاتە راوەستاوی، ھاڵۆزی، دڕدۆنگی، درەنگ بڕواکردن و نەبوونی مەرایی و سازش کردن. لە کاری توێژینەوە و موتاڵای زانستی و ھونەری و وێژەیی دا لە گێڕانە و گوتە ھێنانەوە بە شێوەی دەلیل و بەڵگە دەسڵەمێتەوە و ڕا دەکا، لە پێوەندی گرتن دەگەڵ واقیعیەت دا بە توێژی سەروو دا رۆدەچێ و خۆ دەگەیەنێتە ریشە، لە سەلماندن و قبووڵ کردنی گوێلەمستانەی قانوون و رێساکان و داب و نەریتان خۆ دەبوێرێ و لەبۆ چەمک و ماناکان تێگەیشتن و دەرکێکی ئەزموونکراوی جەڕبێندراو ھەڵدێنجێ. بەم چەشن و شێوازەیە کە جغزی بافیش و خۆھەڵکێشان و ئیغراق بە جوانی و لەباری وێک دێتەوە.
سوژدە

منیش دەشیام:
کێھە ئاسک زۆر رەوەکە دەستەمۆی کەم،
کامە چیا سەخت و رژد و ناڵەشکێنە
دەستی کزیی بێ دەملی دوندی خۆی کەم،
کێھە پێدەشت زۆر قاقڕە و شۆرەکاتە
پڕ لە گەنم و پڕ لە گوڵ و پڕ لە بۆی کەم،
کامە روبار ویشکەرۆیە و کێھە کانی کۆر بۆتەوە
بیژێنمەوە نم نم دیسان
وەکو جاران ئاوەرۆی کەم،
کێھە دەریا مەند و ھێدی و لەسەرخۆیە بیشڵقێنم
پڕ شەپۆل و شڵق و ھۆڕی گێژیی خۆی کەم،
کامە کوڵمە سیس و کزن پڕ گرشەکەم،
ئەو لێوانەی رەق ھەڵاتوونە و بار گرتوو
بزەی زیزیان بگێڕمەوە؛
بزە دزیش بدۆزمەوە و ئاگرەسۆی کەم.
دەشیام گوڵم:
ھەرچی دێوە پەلبەستی کەم،
چی دێولانەی لەم وڵاتە چوار قۆزاخە ھەڵتۆقیوە
بەردی بنچینەی دەر بێنم و لە رەگ و ریشە نوغرۆی کەم.
گەر ئەو خەمە قورسە نەبا؛
چەندە سانا ئەز دکاریم
داپەڵۆسم چی دزێوە و
ھەرچیکی تەرزە وەکۆی کەم.
حەزم دەکرد:
لیزگە لیزگە شائەستێرەم کردبان بە ملوانکەی ملت،
ئامێزێک گزینگی لوتکەم کردبایە گوڵبەستی پرچ و
چی وەنەوشەی کوێستان ھەیە پایەندازی بەر پێی تۆی کەم،
ھەگبە ھەگبە دابەشمەوە نان و کولێرە و پێکەنین،
کێ ھەتیوە شادی کەم و
کێش دۆبڕی ناندێن دڕی لالەوەڕە دەسخەرۆی کەم.
گەر خەمی نان نەیلەرزاندبا پشت و ئەژنۆم
دەشیام شیلەی ژینێ رۆکەم،
دەشیام زڕەی زەنگێ بووبام بۆ نیشتمانی ژێر دەستەم،
دەکرا منیش:
کڕنۆش بەرم بۆ مێلاقە و خاکی وڵات.
دەکرا ھاورێم...دەکرا منیش
سوژدە بەرەو بەری ئاسۆ و بەرەو گڕ و لای پشکۆی کەم.
گەر خەمی نان لێگەڕابا
ھێندە سەرم ھەڵدەبڕی تا وەک ھەڵۆ ھەورە رۆی کەم.
گەر خەمی نان لێگەڕابا...
نازدارەکەی خەمرەوێنم
گەر...
خەمی نان...
لێگەڕابا...
Forwarded from Salam rahim
Forwarded from گۆڤاری سۆما
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
♦️پەری شێعر

🔷 مامۆستا #هێمن



ئەو فایلە دەنگییەی مامۆستا هێمن بۆ یەکەم جارە بڵاو دەکرێتەوە و کۆنترین دەنگی مامۆستایە کە لە ساڵی ١٣٤٦هەتاوی – ١٩٦٧زایینی لە گوندی شیلاناوێی مەهاباد، کاک سمایلی ئەییوبیان تۆماری کردووە.

www.tgoop.com/SomaGovar
Forwarded from Xaled Soleymaniazar
بە ناوی خوای دەھندەی دلۆڤان

بڕوامان وایە ژیان ناپسێتەوە، سروشت ئەستێور نابێ، گەل تووشی نەزۆکی نایە و ژیاری مرۆڤ بەرەو زێدەیی باڵ دەگرێ.
گەشەی ژیار و شارستانیەتی گەلان لە رێگای گووران و بەخۆ داھاتن و پێگەیشتنی «ھەڵکەوتە»کانەوە بەرەو لوتکە و دوندی سەرکەوتن و ھەرمان رێگە دەگرێ و دەگاتە دوا مەنزڵی سانەوە و خۆ دەرخستن. ھەڵکەوتە بوون لە نێو میلەتان دا ھەروا بە سانایی و ھەوەنتە پێک نایە. بە بافیش و خۆ ھەڵمساندن دروست نابێ و بە قسە و لاف لێدان دەستەبەر نابێ. لەخۆ بوردوویی، فیداکاری، سوێری و تاڵی چێشتن، بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ترس، گیانبازی، کۆڵنەدان، سەخاوەت و مێرخاسی و جوامێری ئەو سیفەتانەن کە ھەڵکەوتە لە نێو گەل دا دەبێ خاوەنیان بێ و برەویان پێ بدا.
یەکێ لەو ھەڵکەوتە و گەورە پیاوانەی شاری ئێمە کاک حاجی بایز نیکبەختە کە بە خۆ عاملاندن و خۆ پەروەردە کردنێکی کوردانەوە خەریکە ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو بەرزایی نەمری و ترۆپکی ھەرمان رێگەی گرتووە و بە تەمایە لە رێگای توانایی و زانایی خۆیەوە ئەو کەلێن و کەلەبەرانە پڕ کاتەوە کە دەبنە کۆسپ بۆ خۆشناوی نیشتمان و ناو زڕاندنی گەلەکەی. حاجی بایزی خۆشەویست و گەڕناس و بە ئەمەگ و جوامێری شارەکەمان بە وردبینیەوە بە تەمایە لە رێگای وەرزش و توانای لەشی و خەرمانی بە پیت و بەرەکەتی ھزر و ئەندیشەیەوە بەرپەرچی ئەو بەدخوایانە دەداتەوە کە پێیان وایە گەلی حاجی بایز نازانێ و ناتوانێ وەک خوا پێداوەکانی دنیای ئەمرۆ خۆی دەرخا. ئافەرین دەنێرین بۆ ئیرادە وعەزمی پتەوی کە بە دنیای سەلماند کوڕی کوردیش توانای ململانێی مەیدانە سەختەکانی ئەم دەورەیەی ھەیە.
ھەڵکەوتەی ھەموو میلەتێک لەستۆیەتی ھەوڵ وکۆششی بۆ دەرخستن و سەرخستنی نەتەوەکەی بێ و لە ھەر جێگا و لە ھەر شوێنێک نوێنەری خواست و ھاواری گەل و نیشتمان بێ و لە گەیاندنی پەیامی نەتەوەکەی درێخێ نەکا.
گومانم نیە قارەمانە ھەڵکەوتووەکەی شار و نەتەوەکەمان ھاواری بەردە بریندار، ئەشکەوتە روخاو، دارە شەھیدەکان، ھەڵدێرە خزیوەکان، شاخ و رەوەزە رماوەکان و سمۆرە ھەتیوەکانی «قەندیل» و «شاھۆ»ی گەیاندۆتە «پۆبێدای» و لەو دوندە بەرزەوە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی نیشتمانەکەی بە دنیای ئەمرۆ گەیاندووە.
ھەر بژی و رو سوور بی قارەمان، ھیوامان وایە بانگاوازەکەت دەنگدانەوەی خۆی ھەبێ و ئاشتیخوازانی جیھان بە دەنگتەوە بێن و دەرویەکی خێرێ لە نیشتمانە بێ بەختەکەت وەکەن.

ورەت ھەر وا پۆڵایین و ھەنگاوت خۆشتر بێ
٢٧٢١/٥/٢٧
2025/02/14 18:22:41
Back to Top
HTML Embed Code: