من ئەو...
من ئەو کەسەم:
بۆ هەمیشە باری خەمم لە کۆڵ ناوە
چاوەکانم سیس و لێڵن
بزەم بزرە و...
فرمێسکەکەم بە لێشاوه
پەلەم زۆرە، گەلێک ماندووم...
وەکو ئەوەی لە کاروانێ بەجێ ماوە.
من نامۆ نیم:
کە چی هەموو بۆنی غەریبیم لێ دەکەن
رەنگە چوونکە نیشانێکی مۆرکراوم پێ نەماوە.
یەک پڕ بە دەم:
هاوار دەکەم!!،
من ئەو کەسەم بە هۆی جوانی پەرستیەوە
لەشار دا ناوم زڕاوە.
ئاخ... دیسان بڕوا ناکەن
وا تێ دەگەن:
ئەوەی هەیە لە بەر چاوە و چ نەماوە.
من ئەو کەسەم:
گەلێک شەوان چیای رژدم
بە شەوە زەنگێ پێواوە؛
بنەو سیپەی زۆرم دیون؛
کەڵەکی تەزی مەتەرێزم بە سەرشانی دا
روخاوە؛
کاکۆڵەکانم خوساوە:
بە خوێنی گەش، یان بە باران و خوناوە.
ئێستا وێڵم:
رو لە هەر لایێکی دەکەم سپڵە زۆرن،
تێم ڕادەخوڕن؛ دەڵێن: لاوە.
ئای... چەندە سووکن!، چەند سەهەندەن!!
ئەو نەدیتۆکە لا لەوەڕە بێ خێرانەی، ملیان
لە بێ توکی و نارەسەنی بێ فەڕانە دا شکاوە.
من ئەو کەسەم:
دڵم بووم"ی تابڵۆیەکە
نەخشەی نیشتمانی شەنگم،
لەگەڵ سڵی ئاسکانەی گەورە کچان
تێیا کوتاوە،
کردومەتە بێشکەیەک و رایدەژێنم:
بۆ ئارامیی...
ئەو هەتیوەی بێ پەسیوە روتەڵانەی
نازی نەرمی ساوایەتیان لێ شێواوە.
پاییزی ۱۳٦٤ی هەتاوی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر:خاڵید ئەویندار
@Xaled_Avyndar

لاسی خۆم
ئەگەر چیرۆکی ژینم قەت نەگوترێش دڵ چ بێ باکە
مەگەر کێم من ؟! لە دێوانەو لە شێتێ وێوەتر کاکه
سەری گێژە مناڵی نیشتمانی من بە ئەفسانان
کە تیر ئەنگێوی چاکی، بێنە نیشانێکی نوێ داکە
نەماوەباوی زلحۆرت و مەڵا و دێو و درنج ئیتر
سەرم قوربانی ئەو مەزنەی کە بەرزەو پا بەسەی خاکە
ئەگەر چی دورم ئێستاکێ و بزر بوومە لە توێیخۆم دا
روحم سەیوانی سەرتانەو دڵم پاتاوە ؛پێ تاکە
لە هەر جێ بن لە زیندانو لە سەیران و لە قونماڵان
چەمیوەئەم سەرەی یاخیم لە بەر پێی ئێوە تاک تاکە
هەرۆ...هەی دێڵەرێوی چاوچنوکی دەمشڕی بەدفەڕ
هەڕاکە... زووکە، خێراکە، قوڕی دنیا بەسەر داکە؛
نە ترسی نەوسی لاسار و نە پللار و تف و تەوست
نیە کاریی، نەما باری، چەکێکی تازە پەیدا کە.
گەلێ جوامێرە هاوڕێی من، بەرزتر لەو "دەماوەند"ەس
لە پشتی چاک و پاکانە و نەیاری تۆمی "زەهاک"ە.
لە رێگەی خۆشەویستی دا بە....
وەرە مەرد بە، "ئەویندار" بە،ئەتۆش هەر وابە، هەر واکە.
ــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار

پێشکەشە بەگیانی مەزنی جەلال مەلەکشا
وشەی سووری ئاگرینت
بۆ نیشتمان لەمپەرێبوون ؛
وەک پێشمەرگە
چاوی تیژی سەنگەرێ بوون ،
دەیانپاراست خاکی وڵات
له درۆ و دەهۆی "ئەهریمەن" و دێۆی شەوێ .
لە هەڵوێستا :
چاونەترسێ بووی وەک " بێ کەس" .
قەت یار نەبووی لەگەڵ نەیاری کوردستان،
بۆ "هەستان"ی بێ نەوەستان،
شێعر و گۆرانی و سرودت رێبەرێ بوون .
بێزار بووی لە داو و دانە و
فێڵ و گەڕی خێوی کەوێ .
هونەری تۆ : خۆشەویستی نیشتمانە و
سەوداسەرییە بۆ ئازادی ؛
وەشاندنی تۆمی شادی و ورە دان بوو بە تێکۆشەر ،
بزەت بەخشی بەو دوو لێوەی باریان گرت بوو ،
خەمخۆرێ بووی بۆو ئازایەی
ئاوەدانی و ئاشتی دەوێ ،
ملکەچ نەبووی بۆ داگیرکەر ؛ له پێناوی نان و مان دا و...
بەرزە فڕ بووی
چەنی هەڵۆی لە گش لوتکە و دوند و تەلان سەر بکەوێ .
گەورەم ، جەلال ؛
ئەی نەبەزیوەی تاڵ و سوێری ژیان چەشتوو :
ئەم سێیانە سەکۆیێ بوون تا باڵ بگری
بۆ مەڵبەندی ئەو"مەزن"انەی چاوی "مەرگ" یان
لێ تۆقیوە و
لە ژوانگەی هێڵی "هەرمان"دا لەنگەر گرتوون ،
بەرگی "نەمری"و زیندە بوونیان لێ پۆشیوە .
چەن سەربەرزی، گەورەم ، چەند روسووری...
لە سۆنگەی "ئەوین"ی خۆتا
بوویتە پەیکەر :
وەکو "ئارێز" ، وەکو "شاهۆ"
پات له خاکی نیشتمانە و سەرت لە هەوران دەرچووە .
خوای شێعر و هونەری روت دایرشتووە
لە جنسی گزنگی خۆر وئاوی کانی و بۆنی گوڵاڵەی کەژ وکۆ .
چاوت لێک نێ، بە ئارامیی...
وچانێ دە :
گیانی یاخیت لە ئامێزی گەرمی گەل دا با بسرەوێ
ب....ا بسرەو....ێ .
خانێ _ ۲۷۲۰/۸/۱۰
ــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاسە جێژنە
جێژنە ھات ، نەوسی چڵێس: داوای پڵاوم لێدەکا
گێژ نە، لات و سۆدرەیە ، فکری گڵاوم لێدەکا
کاسەجێژنە نیە بەرم بۆ جیرانەکەی دەسکورتی لام،
سواری سەر ملمە چەشەی گۆشت و چڵاوم لێدەکا.
روت و بێ بەرگن ھەتیوانی شەھیدی زێدەکەم؛
سەرسەری و بادیھەوا ، داوای کڵاوم لێدەکا.
پیرە دایک و جوانەژن رەشپۆشن و دڵ پڕ لە خەم،
کەشخە !، جێژنانەی دەوێ داوای سڵاوم لێدەکا.
شەرمە بەم وەزعە بڵێم جێژنەی دەکەم لێر و لەوێ
وەک « ئەویندار»، ئاقڵیش، داوای بەربڵاوم لێدەکا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر:خالید ئەویندار
١٤٠٠/٢/٢١

پێشکەشە بە ھەڵاڵە ئیسماعیلی ، لە ھەر کوێی سەر ئەم گۆ خڕەی زەوی بێ ...
گوڵی بۆنخۆشی جوانی من ، ھەڵاڵە
کەسی مامی، کچۆڵەی چاو کەژاڵە :
لەمێژە لێم نەدیوی، دەردی دووریت
کزی کردووم، ھەموو رۆژم بە ساڵە ؛
لە ئاسمانی تەماوی ژینی پڕ سۆم
خەمی تۆشم لەسەر سەر بوون گەواڵە.
دەمێکە چارەنووسی شوومی بەد فەڕ
دەکا بۆم تیر لە دوای تیرێ حەواڵە
لە لایەک سوورەگوڵ پەڕپەڕ دەکا لێم
لە لایێکی دەبینم دڵ بەتاڵە؛
بەگوڕ دەمبا بەرەو ھەڵدێری پڕ سام
لەسەر رێگام ھەزاران داوە، چاڵە.
گەلێک دژوارە دەردی دابڕانێ:
درۆ داڵدەی دزێوی بێ کەماڵە ! :
لە تاوی تۆ و جەفای ئەو بێ وەفایەی
بڕا قەلبی « ئەویندار» یم بە ناڵە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار.
١٣٦٦/٢/١٨
یەکەمجارە بڵاوی دەکەمەوە
@Xaled_Avyndar
گوڵی بۆنخۆشی جوانی من ، ھەڵاڵە
کەسی مامی، کچۆڵەی چاو کەژاڵە :
لەمێژە لێم نەدیوی، دەردی دووریت
کزی کردووم، ھەموو رۆژم بە ساڵە ؛
لە ئاسمانی تەماوی ژینی پڕ سۆم
خەمی تۆشم لەسەر سەر بوون گەواڵە.
دەمێکە چارەنووسی شوومی بەد فەڕ
دەکا بۆم تیر لە دوای تیرێ حەواڵە
لە لایەک سوورەگوڵ پەڕپەڕ دەکا لێم
لە لایێکی دەبینم دڵ بەتاڵە؛
بەگوڕ دەمبا بەرەو ھەڵدێری پڕ سام
لەسەر رێگام ھەزاران داوە، چاڵە.
گەلێک دژوارە دەردی دابڕانێ:
درۆ داڵدەی دزێوی بێ کەماڵە ! :
لە تاوی تۆ و جەفای ئەو بێ وەفایەی
بڕا قەلبی « ئەویندار» یم بە ناڵە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر: خالید ئەویندار.
١٣٦٦/٢/١٨
یەکەمجارە بڵاوی دەکەمەوە
@Xaled_Avyndar
پێنج خشتەکیەک لە سەر غەزەلێکی ناسکی مامۆستایان ئاسۆ و شلێر
پایزی ٢٧١٩
ھەزاران بەردی سارد و گەرمی رۆژگارێم لەسەر رایە
کوڵ و کۆی دانەمرکاوی دڵ و بیرم دەکەن کایە
لەوەندی بەندی جەرگی من پساوە تازە بۆم نایە
« ئەوەندی دەردی ھیجران و خەمی ناسۆری تۆم لایە»
« کزەی سووتانی دوا کۆچت بە گیانت وەک مەرگ وایە».
رەچاوی سۆزی دڵ ناکەم ؛ دڵم بێعار و بارێکە
ھەتاوی زەردەکەت گیانە ھومێدی منە و ئی شارێکە
بە داوی زولفەکەی لوولت، ئەقڵ لە دوای خەسارێکە
« بە چاوی تۆ قەسەم وا پاک و پیس شێتی ئیشارێکە»
« منم مەجنوونی شێعری تۆ ئەرێ بۆ نابیە لەیلایە»
لەسای سەودای سەری شێتم ئەوێستەش ھەر دەڵەی لاوم
ئەوینی خاک و زێدە ئەو گوڕ و تینەی کە پێداوم
نەیار سەت داوی دانابێ نەخەجڵاوم؛ نەترساوم
« بەڵام گیانە خەمی عەفرین وەکو بارەش لە روی داوم»
« بە دووری تۆ قەسەم شاعیر ھەمیشە شێت و شەیدایە».
ئەمن سەرخێڵی خەمخانەی خەمی رۆژگاری ئەم دەورەم
بە دڵ بێزار لە ئازار ودژی گش ئەم جەفا و جەورەم
بەلێ پێموابوو تاقە سوار خەنیمی ئەم خەش و غەورەم
« خەمی ئەم خاکە ھێند سەختە بە شاعیر ناکشێ گەورەم»
وەرە ئامێزی ئەم شێعرە ھەمووی ھەر شۆر و غەوغایە».
لەھەر چوار لاوە تێمرۆ دێن، نزانن لەمپەر و کەوشەن
دڕ و سپڵەن ھەموو خەرمانی عومرم با شەن وکەو کەن
پەژارەی دووری یارانە جەخاری سەر دڵی ئێمەن
« خەمی خاک و خەمی ژین و خەمی دووری ئەگەرچی ھەن»
« بەری باخ و چڕۆی ژینم لە بەر لولەی تفەنگایە»
کەحێل ساز و ھەموو تازەن: رکێف، قەڵپووز و سامورتە
ھیوا چاوی لە ئاسۆ چاڤگرۆکی دەرفەتە، خورتە
دڵی شەورەش دەبێ شەق بێ و لە ناحەز دەر نەیە ورتە
« عەزیزم وەحشەتی ناوێ بەری تەنگانە زۆر کورتە»
« بەھار دێت و بەفر دەروا، ئەوە ئاکاری دنیایە»
دەبێ ئاگام لە خۆ زۆر بێ، منی چاو لە رێی ناکام
دەھۆی زۆرن شوڤاری قین لەزگ، بێھوودە دێتە لام
ئەمن قەت ناگرم بەرگەی شەپۆلی سۆزی تۆ، ئەنجام
« لەبەر دەردی دڵئەستێنی لە شێعرا ناگرم ئارام»
«- شلێر- گەرچی لە ھەڵدێرە، بەڵام - ئاسۆ- ی لەگەڵ دایە
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر : خالید ئەویندار

گوڵی پەڕپەڕ
کچی جوان، ئەی کچی تەڕپۆشی دڵتەڕ
دەبا بەس بێ، لە ھەڵپەرکێ مەدە گەڕ
کوریژگەی شێت وشەیدا چاوەرێش بێ
مەچۆ بۆ ژوان؛ مەبەخشە ماچەکی تەڕ
ببە ھاودەردم : و بگری لەگەڵ من
لە داخ کرداری شەیتان و خودای شەڕ
بەھارە ، جەنگەیەتی گوڵ بپشکوون ؛ کەچی : لای ئێمە خونچە بوونە پەڕپەڕ
گوڵی سوور ئێستە پێپەستە لە چیمەن
بە پۆستاڵی رەشی خێوی دەھۆ و گەڕ .
بەجوت کەوتوونە نێو گوڵزاری رەنگین
رەشەبای گرژ و توڕە و دێوی بێ فەڕ ،
ھەچی جوانە و ھەموو جوانیی تەبیعەت
دەکەونە بەر رەھێڵە و قینی سەڕسەڕ .
لە تاوی گوڵ دەگورێنم : بەیانان ؛
ھەتاکو گوێی زەمانە پڕ کەم و کەڕ :
ئەوی گوڵ ھەڵپسێنێ و خونچە سیس کا
گەرەک بمرێ لە تۆڵەی کاری بەدفەڕ .
دەبا بشکێ دەسی زۆرداری لاسار
گوڵی ئاڵی وڵاتی کردووە پەڕپەڕ .
پێشکەشە بە گیانی نەمری « مەمەدە چکۆڵە» ی شەھید
ــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیر :خالید ئەویندار
@xaled_Avyndar

فتوا
قاوەڵتوونی «قوربان»یە و
قاقا و قریوەی مناڵە و...
قانەقدیلەی جێژنەیە،
لە قەدیمی زەمانەوە «قەڵا» قافڵەی بەرێوەیە ؛
لە دیرۆکا...
لە تۆماری تەمەن درێژی چیرۆکا ،
ھا... وەخوێنە دێڕ بە دێڕ... لاپەڕ لاپەڕە :
رێناسێکە و رێگای «برایم»ی گرتووە و
دژی بڕوا و فڕوفێڵی بێ باوەڕی لالەوەڕە ،
لە «مزگت» و «کڵێسە» و «دێر»ەکانی دا ،
چەمیون سەر بۆ «سمایل» و رێز بۆ بەرزی «یەزدان»ی یە و
دیارە دیاریش بزەی شیرنە لە «مەزدا» وە و
ھەقەپەڵەی خێروبێری بە خوڕەمە و دابارینی حەز و ھیوای بە رێژنەیە .
وا لەو ساتەی «ئاھوورایی»...
وای... ئا لەم رۆژەی پڕ لە کەیف و بەزم و شایی ،
بە «قانوون»ی قێزەونی «قەمە» و «قەنارە» و «قات وقڕ» ،
بە «زاکوون»ی «قفڵ» و «قەدارە»و «قڵت وبڕ» ،
بە رەسمی «ئەنفال» و «تەعریب» ،
بە دابی «ئەشکەنجە» و «تەعزیب» ،
بە رێوشوێنی دڵرەنجێنی «عەبد» و «جاریە» و «ناندێ دڕ» ،
بە ئەمری «مورشید»، «دارۆغە» و «ئەمیر» :
جێژنیان رفاند ، دزیان بزە و قڕیان کردین،
بڕیان سەری «خۆزگە و ھیوا» و
پڕیان کردین ؛
لە «نفرەت» و «تۆڵە»ی نابەرزەفڕی سارد و سڕ ،
بە «فەرمان»ی نەزۆکانەی شڕودڕی «شەوپەرەست»ی لە خۆ بایی.
نیشتمانە دابەشەکەی جێژنە دزراوی کڵۆڵم !!...
سەر ھەڵبڕە...سەرھەڵبڕە :
«خوازەڵۆک»ی نوور نەدیوی «قڕخەمەرەس»،
دەستی رەشە، بیری گڵاو ، دڵی سڕە .
تا سڕینی ھەرچی «رەشی» و «بێنووری»یە
لە ئێستاوە ، بە فتوای من
تا ئەو دەمت «جێژن» نیە،
داپیرەکەی جەرگ سووتاوی کۆستکەوتوی دژە «زۆڵ»م .
دامەمێنە
ئەو «نەبوون»یەت پتر مایەی «روسووری»یە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ