tgoop.com/aZizidllM/51473
Last Update:
🔸السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُە🔸
"تقبل الله منا ومنکم صالح الاعمال"
جەژنی قوربانتان لە هەموو موسڵمانێک پیرۆزت بێت ، یاڕەبی️ اللّٰه ﷻ عیبادەت و پەرستشەکانمانی لێ قبوڵ کردبێ ، لە گوناح و تاوانەکانمان خۆش بووبێت . ئامین ئامین.
وە تکایە هەر کەسێک نێوانی نییە لەگەڵ موسڵمانێک با چاکی بکاتەوە دونیا ئەوە ناهێنێ کە دڵی یەکتری بڕەنجێنن ، تۆ گەورەیی بنوێنە و داوای لێبووردنی لێ بکە .
چەن پەیامێک بۆ برایانم :
١ - تکایە زۆر ئاگاداربن جەژن هی ئەوە نییە بچیت چاو شەحن بکەیتەوە بە تاوان.
٢- جەژن هی ئەوە نییە بچیت لەو کافتریا و لەم کافتریا بکەوی.
کاکە ئەو پارەی ئەیدەیتە ئەوانە بیدە دوو شتی بەسوود نەک زیانی هەبێت بۆ جەستەت و قیامەتت .
چەند پەیامێک بۆ خوشکان :
١- خوشکی بەرێز جەژن بۆ ئەوە نەکراوە تێر خۆت بڕازێنیتەوە بۆ دەرەوە هەرچی کوری نامەحرەم هەیە چاوت تێبکات .
٢- جەژن بۆ ئەوە نییە تاوان بکەی ، کاکە خۆشی هەر دەرەبڕی کارێک مەکە خوای گەورە لێت زویر بێت .
وە لەم سەردەمەش ئافرەت تاوەکو لەماڵ بێت زۆر باشترە چونکە هەر جۆرێ بچێتە دەرەوە ئەبێتە هۆی فیتنە.
لەکۆتاییدا :
گەردنمان ئازاد بکەن گەردنتان ئازاد بێت یاڕەبی هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت ، کارێکیش مەکەن اللّٰه ﷻ لێتان زویر بێت ♥️.
#جەژنتان_پیرۆز_بێت
BY نـامــۆڪـان
Share with your friend now:
tgoop.com/aZizidllM/51473