tgoop.com/ahyxam/427
Last Update:
سۆزێک بۆ خیلافەت..
ئازیزه‌كه‌م
ده‌بوو وه‌ك وه‌لی دێوانه
وه‌كو فه‌رهاد
وه‌كو مه‌جنوون
بێ چه‌ندو چوون
به پێی په‌تی ..
به سه‌ری رووت
وێڵ بم له دووت..
جوامێرانه
به‌ری هێرشی دژ بگرم
له ئامێزت ستار بگرم
به‌رامبه‌رت هه‌ڵتروشكێم
بۆ ساتێكیش چاو لێك نه‌نێم
له سه‌یری رووت..
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
من وه‌ك مه‌ستی فوولی شه‌راب
وه‌ك هه‌رزه‌بیر
له دووی به‌دیلێكی سه‌راب..
وه‌ك جوتیاری خه‌رمان سووتاو
وه‌كو دایكی جه‌رگبڕاو
وا به دوومدا ده‌تزریكان:
تۆ به‌دووی وه‌همـدا وێڵی..
بۆچی بۆ چێژی باوه‌شی
له‌شـفرۆشێكی ئـه‌وروپا
به جێم دێڵی؟!
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
تۆ به‌وه‌فا
منیش سپڵه‌و موراهیقێكی پڕ جه‌فا
تۆ هه‌ر وه‌ك خۆت
سونبولی عیشق و دڵداریی
منی هه‌رزه‌ش پڕ ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی..
تۆ تروسكه‌ی ئومێدی هه‌موو زه‌مه‌نی
تۆ خولیایه‌كی ده‌گمه‌نی
ساڵ به ساڵانی ته‌مه‌نی
تۆ په‌رژینی
هه‌موو به‌هایه‌كی دینی..
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
تۆ چه‌تری سایه‌ی سه‌رم بووی
باوه‌شی سۆزی غه‌ریبی و
هه‌ستی ئه‌وینی گه‌رم بووی
تۆ (ئه‌مان)ی
گه‌لانی ده‌وروبه‌رم بووی
مناره‌یه‌كی فسفۆریی
میراتی پێغه‌مبه‌رم بووی..!
* * * * * *
ئازیزه‌كه‌م
وه‌ره‌وه بۆم
رۆحم ده‌رچوو
له زه‌لیلی به‌رده‌ستی رۆم..
ئه‌مجاره‌یان هه‌تا ده‌مرم
چ به‌رگه بگرم چ نه‌گرم
به‌ر له ناحه‌زانت ده‌گرم
(قال و قیل)ی عاشقانیش له‌خۆ ده‌گرم
ئه‌مجاره‌یان به‌خوا قه‌سه‌م
راسته.. شه‌یدام
تاكو ده‌مرم
دژ به‌و (خیلاف)اته‌م هه‌ته
هاناو هاوارو سه‌رسه‌دام
بۆ كۆتایی ئه‌م فیراقه‌و
ساتێك سایه‌ی (خیلاف)ه‌ته..
..
مامۆستا کرێ، کار
#پێگەی_دووربین #شیعر
BY دووربین | شیعر‌و سروود
![](https://photo2.tgoop.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/Am8CnL1L7JPrpawsh5D9a-x6orTJQfufaXJIcCGCQ1Xx8EmaCbXqpJs8blUEdOBRDfCPXnxu6ig1LeS3I1dUG_475yVTwwyW6pCWFeL3RlSc06xjrJnXVVN26P0mlh3e2lwuZpT5hosYPdQlS8WT8cfx_10rfRzsrlsrh4aVqZxV0_AOsqWH6AulGNAydtp5rsFMPUoU9jCqbTFnB1q5xdz2pEEyEEmIXLtY7uRc1bf0AgJ51QqWYhRt9u8_xAHoFJ8UWwGFdbw1hpC9NTL1Jb5PAknqppFOQs04ayLMfH5y_hB-S9RKmX1l05eu9zF71Ac_Xfphng5EivDjTVlAOw.jpg)
Share with your friend now:
tgoop.com/ahyxam/427