tgoop.com/amazhe/1786
Last Update:
🍁#که‌ناڵی_ئاماژه
️🎴 سەرمایه‌داری وه‌کوو ئایین
✍️ به‌یان که‌ریمی
♣️
☯️ ئه‌م وتاره‌ی به‌رده‌ست شیکردنه‌وه و تاوتوێی کورته وتارێکی واڵتێر بێنیامینه لە ژێر ناوی “سه‌رمایه‌داری وه‌کوو ئایین” که ساڵی ١٩٢١ له لایه‌ن ئه‌م بیریاره‌وه نووسراوه. پاشان له ناوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی ١٩٨٠ له ناو کۆی به‌رهه‌مه‌کانیدا چاپ کراوه. بێنیامین له‌م وتاره‌دا سه‌ره‌تا له لێکچوویی خه‌سڵه‌ته‌هاوتەریبه‌کانی سه‌رمایه‌داری و ئایین ده‌دوێ. پاشان جۆرێک جیاوازی له سه‌رمایه‌داریدا ڕه‌چاو ده‌کات که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وه‌کوو ئاینێکی نوێباو پێناسه بکرێت. ئه‌م وتاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به گۆزاره‌گه‌لێکی ڕه‌خنه‌ئامێز هەمبەر به بۆچوونه‌کانی ماکس وێبێر ده‌ست پێده‌کات. به نه‌رینی بێنیامین بۆ ئه‌وه‌ی له بنچینه و چییه‌تی سه‌رمایه‌داری به باشی تێبگه‌ین به ته‌نیا ئه‌و بنه‌ما به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ی وێبێر ته‌واو و بڕاوه نییه که پێی وایه ئایین جۆرێک له سه‌رمایه‌داری له دڵی خۆیدا ساز ده‌کات، به‌ڵکوو خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌داری خۆی ئایینێکی نوێباو و تازه‌یه.
♣️
☯️ سه‌رمایه‌داری جۆرێک ئایینی نوێیه که گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر هه‌ندێک توخم و ماکه،هاوشێوه‌ی ئایینه پیرۆزه‌کانه، به‌ڵام له کۆتاییدا به به چه‌شنێ خۆی ده‌نوێنێ که خاوه‌ن هیچ ڕه‌حم و به‌زه‌یی و واتای خه‌یاڵی و ناوه‌کییه‌ک نییه و زۆرتر ئۆگری بابه‌تی ده‌ره‌کی و به‌رهه‌سته. جگه له‌وه‌ش ته‌نیا ئایینێکە که حه‌ز به ده‌رباز بوونی مرۆڤ له چه‌مکگه‌لی تاوان و گوناه ده‌کات و بۆ یه‌که‌م جار تاوان لێره‌دا به‌ڵگه‌دار و ڕێگه‌پێدراو ده‌کرێت و سیسته‌می‌سه‌رمایه‌داری خوای خۆی له سه‌ر کۆڵە‌که‌ی تاوان داده‌مه‌زرێنێ. یه‌کێکیتر له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئه‌م ئایینە نوێیه ئه‌وه‌یه که تێیایدا به پێچه‌وانه‌ی ئایینه‌کانیتر ئه‌وه‌ی مرۆڤی تووشی نامۆبوون له خۆ کرد چیدی خودا و خوداناسی نییه، به‌ڵکوو کار کردن و پرۆسه‌ی کار کردن له سیسته‌می‌سه‌رمایه‌داری دایه و هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه بنه‌ڕه‌تی ئۆنتۆلۆژیکی سیسته‌می‌سه‌رمایه‌داریمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، واته “ئه‌گه‌ر کارت هه‌بێ بوونت هه‌یه“.
♦️ @Amazhe
ادامه مطلب را در این لینک بخوانید 👇👇👇👇
🔲🔻🔲🔻🔲🔻
http://www.amazhe.com/capitalism-as-religion/
BY ئاماژه
Share with your friend now:
tgoop.com/amazhe/1786