tgoop.com/anjomansaqezwzewie/452
Last Update:
بەرەبەیانی ئازادی
ئەمڕۆ ٢٧٢٤٫٠٧٫٠٥ دوا ڕۆژی حوکمی نادادپەروەرانەی زیندان و بەرەبەیانی ئازادیمە.
بە ئەرکی خۆم دەزانم لەم ساتە وەقتەدا سپاسی خەڵکی بە شەرەفی شاری سەقز بە گشتی و هەموو ئەو کەس و ئازیزانە بە تایبەت مامۆستایانی مافخواز بکەم وا لە دوور و نزیک ئەم ماوە بەمن و بنەماڵەکەمەوە هیلاک بوون. بە دڵنیایی ژیانێک واتادار و پڕ بایەخە کە لە خزمەتی گەل و نیشتمادا بێت و پێم خۆشە لێرەوە لە گەڵ ئەوەی سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست گەلەکەم دادەنەوێنم بەڵێنیان پێ بدەم تا دوا هەناسە ڕێبواری ڕێگای خزمەت بە گەل و نیشتمان بم و پێیان دەڵێم:
کەندوکۆسپ هەنگاوم پێ ناکا شل
بێتە سەر ڕێم هەزاران گابەردی زل
بەزۆری شان وباهۆی من دەدەم تل
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بوون
س. عەبدی
بەرەبەیانی ئازادی
https://www.tgoop.com/anjomansaqezwzewie
BY کانال انجمن صنفی معلمان کردستان ( سقز و زیویە )
Share with your friend now:
tgoop.com/anjomansaqezwzewie/452