Telegram Web
تەماشای فلیمی سێکسی دەکات و مافى خێزانەکەی نادات
پرسیار:
بەڕێزان من کێشەیەکم هەیە ئەویش ئەوەیە ماوەی چەند ساڵێکە مێردەکەم بەچاوی کەم تەماشام دەکات و مافی سەرجێیم نادات ، و تەماشای فیلمی سێکسی دەکات ، و چەند منداڵێکم هەیە وپێم وانیە جیابوونەوە چارەسەر بێت (ئەوەش بەهۆی منداڵەکانەوە) جا ئایا چارەسەر چی یە ؟ و من هەست بەشەرم وحەیا دەکەم لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکەم.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://walamakan.com/3202
پوختەى ڕەوشتى موسڵمان

بەشی یەکەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ خوای گەورە :
١- پاک کردنەوەی عیبادەتەکان تەنیا بۆ خوای گەورە ، و دوور کەوتنەوە لە هاوبەشی دانان بۆ خوای گەورە ، و هەر شتێک لە شیرک نزیکت بکاتەوە .
٢- دۆستایەتی و خۆشویستنی باوەڕداران و دوژمنایەتی کردن ڕق بوونەوە لە بێباوەڕان بەپێی بەستەرە شەرعییەکان .
٣- هەست کردن بە چاودێری خوای گەورە لە هەموو ئانوساتێکدا ، وە بزانین هەمیشە خواى گەورە ئاگای لێمانە .
٤- دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان ، و ئەنجامدانی کردەوە چاکەکان.
٥- بەردەوام بوون و دامەزراو بوون لەسەر دینەکەی ، وە پەشیمان نەبوونەوە لێی وێڕای فیتنە و ئافاتەکان .
٦- پشت بەستن بەخوای گەورە لەگەڵ هەوڵ و تێکۆشان .
٧- ئارامگرتن لەسەر قەزا و قەدەرەکانی.
٨- تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای لەگەڵ داوای لێخۆش بوون لێی .
٩- پێشخستنی فەرمایشتی خوای گەورە بەسەر قسەی خەڵکیدا ، وە ڕەت نەکردنەوەی بەهۆی عەقڵ یان یاساکان.
١٠- بەگەورەدانانی گشت ئەو شتانەی کە خوا بە گەورەی داناون وەکو سوننەتی پەیامبەر ـ صلی الله علیە وسلم ـ ، وە بەگەورە دانانی ئەو شوێنانەی کە خوا بە گەورەی داناون ، وەکو مەکەی پیرۆز و مەدینەی پرشنگدار و مزگەوتەکان ، وه بە گەورە دانانی ئەو کەسانەی کە خوا بە گەورەی داناون وەکو پەیامبەران و زانایان و دایک و باوکان ، ئەمەش بە پێوەری شەریعەت بەبێ زێدەڕەوی .
١١- وریای بە ئاسان سەیرکردنی تاوانە بچوکەکان بن ، چونکە تاوانە بچوکەکان پێشەکین بۆ تاوانە گەورەکان.
١٢- ڕقبوونەوە لە بیدعە و تاوانەکان چونکە خوای گەورە ڕقی لێ دەبێتەوە .
١٣- بیر نەکردنەوە لە زاتی خوای گەورە ، بەڵکو دەبێ بیر لە دروستکراوەکانی بکەینەوە ، لە فەرموودەشدا هاتووە : (( بیر لە دروستکراوەکانی خوا بکەنەوە ، بیر لە خودی خوای گەورە مەکەنەوە )) .
---------------------------
#بەکورتى (٤٣٨)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
بەکورتى pinned «پوختەى ڕەوشتى موسڵمان بەشی یەکەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ خوای گەورە : ١- پاک کردنەوەی عیبادەتەکان تەنیا بۆ خوای گەورە ، و دوور کەوتنەوە لە هاوبەشی دانان بۆ خوای گەورە ، و هەر شتێک لە شیرک نزیکت بکاتەوە . ٢- دۆستایەتی و خۆشویستنی باوەڕداران و دوژمنایەتی کردن…»
پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
دووەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ پەیامبەر ـ صلی الله علیە وسلم ـ

١- پێشخستنی خۆشەویستی پەیامبەر ـ صلی الله علیە وسلم ـ بەسەر هەموو شتێکدا .
٢- زۆر صەڵاواتدان لەسەری ، بەتایبەت لە شەو و ڕۆژی هەینیدا ، وە لەکاتی هێنانی ناوی .
٣- پێشخستنی فەرمووده و سونەتەکانی بەسەر بۆچوونی خەڵکیدا ، وە دڵنیابوونەوە لە ڕاست و دروستی هەر فەرموودەیەک کە دەدرێتە پاڵی .
٤- کار کردن بە سونەتەکانی بەپێی توانا .
٥- بڵاوکردنەوەی سونەتەکەی لە نێو خەڵکیدا بە دانایی و شێوازێکی جوان .
٦- بەرگری کردن لە سونەتەکانی کاتێک کەسێک ڕەخنەی لێ دەگرێت.
٧- بەڕاستخستنەوەی لە هەموو ئەو هەواڵانەی داویەتی سەبارەت بە پرسە نادیار و غەیبەکان .
٨- دوورکەوتنەوە لە هەر شتێک کە حەرامی لێ کردبێت .
٩- زێدەڕەوی نەکردن لێی و پێنەدانی صیفەتی پەرستراو بە داواکردنی لێی و سوێند خواردن پێی .
١٠- گەڕانەوە بۆ سونەتەکانی لەکاتی ناکۆکیدا .
١١- باوەڕبوون بەوەی باشترین دروستکراوی خوایە ، وە بەوەی کۆتا پەیامبەرە و لە پاشی هیچ پەیامبەرێکی تر نایە .
١٢- خوێندنەوەی ژیاننامەکەی و وەرگرتنی پەند و ئامۆژگاری تێیدا .
١٣- خۆشویستن و دۆستایەتی بۆ هاوەڵە بەڕێزەکانی ، و ئەهل و بەیتی.
١٤- بڕوابوون بەوەی وەفاتی کردووە لە پاش ئەوەی پەیامەکەی بە ڕوونی گەیاند.
١٥- ڕق بوونەوە لە بیدعەکاران و سەرپێچی کارانی ڕێنماییەکانی .
------------------------
#بەکورتى (٤٣٩)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
سێیەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ هاوەڵە بەڕێزەکان رضي الله عنهم

١- خۆشویستنیان لە پێناوی خوای گەورە لەبەر ئەوەی هاوەڵێتی پەیامبەریان کردووە ـ صلی الله علیە وسلم ـ و دینیان سەرخستووە و بەرگرییان لێ کردووە.
٢- دوعا کردن بۆیان و داوای ڕەزامەندی کردن بۆیان لە خوای گەورە .
٣- بڕوا بوون بە فەزڵەکانیان وە بەوەی باشترین خەڵکانێکن لە پاش پەیامبەران ، وەکو لە فەرموودەدا هاتووە : (( باشترینی خەڵکی ئەوانەی سەردەمی منن )) .
٤- لێکۆڵینەوە لەو وتە و کردەوانەی کە دەدرێتە پاڵیان ، وە دەم نەکوتانە ناو ئەو ناکۆکییانەی کە کەوتبووە نێوانیانەوە .
٥- خوێندنەوەی ژییاننامەیان بۆ وەرگرتنی پەند و ئامۆژگاری لێیان وە بڵاو کردنەوەی ژییاننامەیان لەنێو کۆمەڵگە و باسکردنی فەزڵەکانیان.
٦- زێدەڕەوی نەکردن لە خۆشویستنیان و بەرز نەکردنەوەیان زیاتر له ئاستی خۆیان .
٧- بەرپەرچدانەوەی ئەوانەی تانەیان لێ ئەدەن و بە خراپە باسیان ئەکەن .
٨- جوێن نەدان پێیان ، هاتووە لە فەرموودە : (( جوێن مەدەن بە هاوەڵەکانم )) .
٩- شایەتی بەهەشتی ئەدەین بۆ ئەوانەیان کە خوای گەورە و پەیامبەرەکەی ـ صلی الله علیه وسلم ـ شایەتی بەهەشتی بۆ داوون ، وەکو ئیمامی ئەبو بەکر و عومەر و دە مژدە پێدراوەکەی تر .
١٠- بڕوامان وایە هەموویان دادگەر و جێی متمانەن .
------------------------
#بەکورتى (٤٤٠)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
چوارەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ زانایان

١- خۆشویستنیان لە پێناوی خوا چونکە زانایان میراتگری پەیامبەرانن وەکو لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە .
٢- بڕوابوون بەوەی خاوەن فەزڵن و خوای گەورە پلەی بەرز کردوونەتەوە .
٣- ڕێز و تەقدیر گرتنیان چی لە ئامادەبوونیان لە کاتی نەبوونیشیان ، وە غەیبەت کردن و گاڵتەکردن پێیان لە حەرامکراوەکانە .
٤- هەوڵدان بۆ فێربوونی زانست لێیانەوە ، وە هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ سەردانی کردنیان یان پەیوەندی پێوە کردنیان ، لەگەڵ پرسیارکردن لێیان بە ڕێز و ئەدەبەوە .
٥- دوعای خێر کردن بۆیان لە پێناو ئەو کارانەی بۆ ئیسلام و موسڵمانان دەیکەن و کردوویانە .
٦- بڵاوکردنەوەی زانستەکەیان بە نێو خەڵکیدا ، وە لێکۆڵینەوە لە هەر وتە و بۆچوونێک کە لێیانەوە نەقڵ ئەکرێت ، وە متمانە پێکردنیان و گوێنەدانە قسەڵۆکی دوژمنەکانیان .
٧- شوێنکەوتنیان لەو شتانەی کە موافەقەی قورئان و سونەتیان کردووە ، وە بڕوا بوون بەوەی پارێزراو نین لە هەڵە ، بەڵکو وەکو مرۆڤەکانی ترن ، تاوان ئەکەن ، توڕە ئەبن ، بیریان ئەچێتەوە ... هتد ، بەڵام دەبێ بزانین چاکەکانیان لە تاوانەکانیان زیاترە .
٨- بەرگری کردن لێیان کاتێک ئازاری خەڵکییان پێ ئەگات ، وە گومانی چاک بردن پێیان .
٩- ئامۆژگاری کردنیان بە ڕێزەوە کاتێک توشی هەڵەیەک ئەبن ، وە ئارام گرتن لەسەریان کاتێک تەمبێت ئەکەن .
١٠- بانگ کردنیان بە نازناوی جوان وەکو : شێخی بەڕێزمان ، مامۆستاگیان ، خوای گەورە پێگەت بەرز بکاتەوە ، خوای گەورە لێت خۆش بێت .
------------------------
#بەکورتى (٤٤١)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
بەکورتى pinned «پوختەى ڕەوشتى موسڵمان چوارەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ زانایان ١- خۆشویستنیان لە پێناوی خوا چونکە زانایان میراتگری پەیامبەرانن وەکو لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە . ٢- بڕوابوون بەوەی خاوەن فەزڵن و خوای گەورە پلەی بەرز کردوونەتەوە . ٣- ڕێز و تەقدیر گرتنیان چی لە…»
پوختەى ڕەوشتى موسڵمان
پێنجەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ دایک و باوکی
١- چاکەکاری لەگەڵیان .
٢- دەربڕینی وشەی جوان لەگەڵیان ، وە دەنگ بەرز نەکردنەوە بەسەریاندا.
٣- گوێڕایەڵی کردنیان تا ئەو کاتەی فەرمانەکانیان پێچەوانەی شەرع نەبن.
٤- خەرجی پێدانیان لەکاتی پێویستدا بەتایبەت کاتێک ئەچنە تەمەنەوە.
٥- بانگ نەکردنیان بە ناوی خۆیانەوە ، بەڵکو دەبێ بڵێین باوکەگیان ، دایکەگیان .
٦- ئارام گرتن لەسەر ئەو ئازارانەی پێمانی ئەدەن .
٧- دوعای خێر کردن بۆیان ، وە دوعای ڕەحمەت و لێخۆشبوون بۆیان لە پاش مردنیان ، وە سەدەقەکردن بۆیان و بەجێ گەیاندنی وەسیەتەکانیان ، وە سەردانی کردنی هاوڕێ و خۆشەویستەکانیان .
٨- خزمەت کردنیان بە هەر شێوەیەک کە لە توانادا هەبێت .
٩- بەردەوام سەردانی کردنیان بەتایبەت گەر تەنیا بوون ، وە پەیوەندی کردن پێیانەوە گەر دوور بیت لێیان .
١٠- گوێ ڕاگرتن لە قسەکانیان بە جوانی ، وە وەڕەس نەبوون لە ئامۆژگارییەکانیان ، وە گفتوگۆ کردن لەگەڵیان بەو پەڕی ڕێزەوە ، وە ڕاوێژ پێکردنیان لە بابەتە گرنگەکاندا .
١١- دەرنەچوون لە ماڵ بۆ گەشت و شوێنەکانی تر بەبێ مۆڵەت خواستن لێیان.
١٢- بەهۆی هاوسەرەکەتەوە نەکەی ئازاری دایک و باوکت بدەیت یان کەمتەرخەم بیت بەرامبەریان .
١٣- گاڵتە و سوعبەت کردن لەگەڵیان بە جوانی و خۆشی خستنە دڵیانەوە .
----------------------
#بەکورتى (٤٤٢)
https://www.tgoop.com/ba_kurty
بەکورتى pinned «پوختەى ڕەوشتى موسڵمان پێنجەم : ڕەوشتی موسڵمان لەگەڵ دایک و باوکی ١- چاکەکاری لەگەڵیان . ٢- دەربڕینی وشەی جوان لەگەڵیان ، وە دەنگ بەرز نەکردنەوە بەسەریاندا. ٣- گوێڕایەڵی کردنیان تا ئەو کاتەی فەرمانەکانیان پێچەوانەی شەرع نەبن. ٤- خەرجی پێدانیان لەکاتی پێویستدا…»
ئایا پێت باشە بەمزوانە پێشبڕێکی کەناڵى بەکورتى دەست پێ بکەینەوە و کتێبی پوختەى (چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) دیاری بکەین؟
Anonymous Poll
95%
بەڵێ
1%
نەخێر
5%
نازانم
بەکورتى pinned «ئایا پێت باشە بەمزوانە پێشبڕێکی کەناڵى بەکورتى دەست پێ بکەینەوە و کتێبی پوختەى (چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) دیاری بکەین؟»
دوو سوننەت لە یەک ڕۆژدا
سبەی دوو شەمەیە ، و له ڕۆژە سپییەکانە ، بۆیه بەڕۆژووبە دوو سوننەت دەپێکی إن شاء اللە .
ئەگەر توانیت ئەوا هاوسەفەرى کاروانى ڕۆژوگرانى سبەینێ بە
ئەگەر ناتوانیت ، ئەوا یادی کەسانى ترى بخەوە
چونکە تۆ نازانى کە کێ بەهۆى یادخستنەوەکەى تۆوە بەڕۆژوو دەبێ!
وە ئێستا زستانە و دنیا ساردە و ڕۆژگاریش کورتە و کەس عوزرى گەرما و برسێتى نیە
-----------------
هەندێك پاداشتی ڕۆژو کەلەفەرمودەکاندا هاتوە،
1ـ ڕۆژووگرتن هاوشێوەی نیە لەپاداشت.
2ـ لەبەر گەورەیی ڕۆژوگرتن پاداشتی دیاری نەکراوە.
3ـ ڕۆژوگرتن پارێزەرەو قەڵغانە لە ئاگر لەقیامەت.
٤ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون حەفتا ساڵ دورت دەخاتەوە لە ئاگر.
٥ـ یەك ڕۆژ بەڕۆژوبون خەندەقێك دروست دەکات لە نێوان تۆو ئاگر کە بەقەد ئاسمان و زەوی دورە.

ماڵپەڕى بەهەشت
ba8.org
مژدە ... مژدە ... مژدە
إن شاء الله سبە شەو خولی یانزەیەمی پێشبڕێکی کەناڵی (بەکورتى) ڕادەگەیەنین کە تایبەتە بە خوێندنەوەى کتێبی (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) بۆ ئەوەى تۆی موسڵمان زیاتر شارەزابیت لە چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم و نوێژەکەت بەو شێوەیە بێ کە خۆی پێمان دەفەرموێ : ((صَلُّوا كَمَا رَأَيتُمونِي أُصَليِ)) .
چاوەڕوان بن
برا و خوشکی موسڵمان چەند ساڵە نوێژ دەکەی ئایا تاوەکو ئێستا هیچ کتێبێکت خوێندۆتەوە سەبارەت بە چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر ﷺ؟
Anonymous Poll
54%
بەڵێ
46%
نەخێر بەڵام بەشدار دەبم لەم پڕۆژەیەتان کە تایبەتە بە چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر ﷺ
خولی یانزەیەم.pdf
4.9 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی یانزەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) بەم شێوەیە :

یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە و لە لاپەڕە (٩) بۆ لاپەڕە (٤٢) واتە تەنها (٣٣) لاپەڕە دەخوێنیتەوە و داخلە.

دووەم : تاقی کردنەوەکە بە ئۆنلاینە و لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٤٥) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٤٠) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیەئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.

سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (١٠/١/٢٠٢٥) دەبێت .

چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.

پێنجەم : خەڵاتەکان بریتین لە کتێب و تەفسیری قورئان .

بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://www.tgoop.com/malpariba8
لە هەڵەکانى خەڵکی لە ڕۆژى جومعەدا
1- وازلێ هێنانی نوێژی هەینی لەلایەن هەندێك كەسەوە بەبێ عوزر.
2- كەمتەرخەمی و تەمەڵی كردن لە ئامادەبوون بۆ وتاری هەینی.
3- كڕین و فرۆشتـن دوای ئەوەی بانگی هەینی دا.
4- هەڵساندنی كەسێك و دانیشتن لە شوێنەكەی.
5- دەنگ بەرزكردنەوە لەكاتی قسەكردن و قورئان خوێندندا، كەبەو هۆیەوە ئەو كەسانەی نوێژ دەكەن لەو كاتەدا یان دانیشتوون و زیكر دەكەن سەریان لێ تێك دەچێت.
6- دەرچوون لە مزگەوت دوای بانگ بەبێ عوزر.
7- قسەكردن لەكاتی وتاردا.
8- تایبەت كردنی ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو ، وە شەوەكەشی بە شەونوێژ .
9- وازهێنان لە خۆشۆردن و خۆبۆن خۆشكردن و سیواك.
10- پێ نان بەملی خەڵكیدا و جیاكردنەوەی خەڵكی لەیەكتر.
11- سيواك كردن له كاتى وتاردا .
12- سەلام كردن لە خەڵکی و وەڵام دانەوەی سەلام لەکاتى وتار خوێندنەوەی ئیمام .
13- نەکردنی (تحیة المسجد) تا تەواو بونی وتارى یەکەم (واتە : کەسێک دێتە مزگەوتەوە ئیمام وتار دەدات ئەم یەکسەر دادەنیشێ و دواى تەواو بونى وتاری یەکەم هەڵدەسێتەوە بۆ (تحیة المسجد))
14- وازهێنان لەنوێژی سوننەتی پاش نوێژی جومعە .
15- وازهێنان لە صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی جومعەدا .
-------------------------

https://www.tgoop.com/ba_kurty
ئاگاداری
تەنها (٢٠) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم)
ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە
👇👇👇
https://www.tgoop.com/ba_kurty/1205
بەکورتى pinned «ئاگاداری تەنها (٢٠) ڕۆژ ماوە بۆ پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە (پوختەى چۆنێتی نوێژى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم) ئەگەر تاوەکو ئێستا زانیارییت نییە لەسەر ئەم پێشبڕکێ یە ئەوا ئەم لینکە بکەرەوە 👇👇👇 https://www.tgoop.com/ba_kurty/1205»
2024/12/22 11:21:30
Back to Top
HTML Embed Code: