tgoop.com/baran_naghadeh/1117
Create:
Last Update:
Last Update:
دانیشتنی ئەنجومەنی ئەدەبیی باران ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ (١٤٠٣٫٩٫٧)
ئەم دانیشتنە کە تایبەت بوو بە بەشی چیرۆک بە خوێندنەوەی کورتەچیرۆکی "در ساحل" نووسراوەی "کریستینا پری ڕوسی" نوسەری ئوڕۆگویەیی دەستی پێکرد. دوای خوێندنەوەی چیرۆکەکە هاوڕێیانی بەشدار ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر شێوازی نووسین؛ سەمبولەکانی بەکار هێنراو و مەبەست و ئامانجی نووسەر لە نووسینی ئەو چیرۆکە ئاراستە کرد.
کاک مەسعوود فازڵی بە وردی باسی خۆی لەسەر نزیک بوونی کەلتووری وڵاتانی ئامریکای باشوور لە پێشینە و شێوازی بیرکردنەوە و ئەفسانە و ئوستوورە کولتووری میلەتی کورد کرد. هەروەها کوتی کە ئەدەبیاتی کورد دەبێت زیاتر بایەخ بە کورتە چیرۆک بدات...
@Baran_naghadeh
BY ئەنجومەنی ئەدەبیی بارانی نەغەدە
Share with your friend now:
tgoop.com/baran_naghadeh/1117