tgoop.com/baroni_xor/11093
Last Update:
ئایا دەتەوێت لە قۆناغی دووەم یارمەتی پڕۆژەی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین بدەیت؟
بەڕێزان خۆشەویستان بۆ ئەوەی سیستەمی گۆڕینی ئاخاوتن بۆ نووسین باشتر ببێت و ڕێژەی هەڵەی زۆر کەمتر ببێتەوە پێویستیمان بە دەقی گەورەی نووسینی کوردی هەیە, ئەمەش لەڕێگەی کتێبی کوردی دەبێت, وە پێی دەگوترێت کۆگای دەقی (text Corpus) بۆ زمانی کوردی تەواوی ژمارەی ئەو وشانەی کۆمان کردینەوە ٣٠٠ ملیۆن وشەیە بەڵام هێشتا ڕێژەکەی زۆر کەمە بۆ ئەوەی سیستەمەکە لەسەر یەوە فێری ڕێنووس و ڕیزمانی کوردی ببێت, بۆیە داوا دەکەین هەر بەڕێزێک هەر نووسینێکی لایە چ کتێبت یاخود هەر شتێکی تر کە نووسینی کوردی بێت بە وۆرد «Word لایەتی دەتوانێت لە ڕێگای ئەم تیلیگرامەوە بۆمان بنێرێت @speechkurdisht یاخود لەڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە [email protected]ئەمەش تەنیا هاوکاری پرۆژەکە نیە بەڵکوو لە ئەنجامی دروست کردنی گەورەترین کۆگای دەقی چەندین پڕۆژەی تر لە کۆتای لەسەری ئەنجام دەدرێت و وە زمانی کوردی بەهۆی کەمی داتا چەندین ساڵە بە بەراورد بەزمانی ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی لەدواوەین, بۆیە هەموو تاکێکی کورد ئەرکی سەرشانیەتی خزمەتی ئەم پڕۆژانە بکات و هاوکاریان بێت بۆ ئەوەی هەموو کورد زمانێک سوودیان لێ وەربگرێت لە بواری سيستەمەکانی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەک هتد..
تێبینی: ئەو کتێب و نووسینانەی دەنێردرێنە لامان تەواوی لای خۆ مان پارێزراو دەبێت و تێکەڵ دەکرێت بەو دەقە گەوەری لامانە کە بە هیچ شێوەیەک بڵاو نا کرێتەوە بۆ مافی بةرهةمةكانيانن بەتەواوی لا ئێمە پارێزراو دەبێت.
BY گۆرینی ئاخاوتن بۆ نووسینی کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/baroni_xor/11093