ئیسماعیل قەززاق
خوالێخۆشبوو حاجی ...، پیاوێکی ئیماندار و بەپارێز بوو. لە کۆڕێک، دۆستانی پرسیاریان لێ کرد: فڵانی، تا ئێستا ئارەقت خواردووەتەوە؟
گێڕایەوە: دەوری کۆماری کوردستان، ٨ یا ٩ کەسێک بووین، بۆ سەیران چووینە باغەکانی "کانیشێخان" نیزیک شاری مەهاباد. پاش نان و چای بەیانی، دەمی چێشتانێ هەرکەسە ئیستیکانیان لەپێش دانان و هێندێک شتی خواردن لە ناوەڕاستی کۆڕەکە. گوتم: ئەوە بۆ چییە؟ دەرفەتی وەڵام نەبوو؛ ئارەقیان تێ کردن. گوتیان بخۆ ئارەقە. گوتم: نە قەتم خواردووەتەوە و نە قەتی دەخۆم. ئەمن دمی لێ نادەم. زۆریان هەوڵ دا، بێبەرهەم بوو. خوالێخۆشبوو سەیدپیرەی نیزامی(پیاوێکی ئازا و دەستکەرەوە، ئەوە کەسەی سەرپەرشتی جەماعەتی کرد دوایین بنکەی پاشایەتی واتە شارەبانی مەهابادیان لە ساڵی ١٣٢٤ گرت و پاشان بوو بە بەرپرسی شارەبانیی کۆمار) هەڵی کێشا دەمانچە و سواری کرد و گوتی: هەرسێک تەڵاقم کەوێ، نەیخۆی دەمانچەیەکت لێ دەدەم!
زانیم ئەوە جەفەنگ نییە و بە ڕاستە هەرچۆنێک بوو خواردم.
گوتی: تەواو؛ ئێستا پێت خۆشە بخۆوە یا مەخۆوە؛ بەڵام گەر نەتخورادباوە و گەڕاباینەوە و لە ناوشار پێشەوا فەرمووبای لەکوێ بوون و چتان کرد و چتان خوارد و باسی چتان کرد، لەوانەبوو بڵێی ئارەقیان خواردووە و حەیامان دەچوو. بەڵام چۆن بۆخۆت دەمت لێ داوە، لێت ئەرخەیان دەبین باسی ئارەق ناکەی...
ئەوە یەکەم و ئاخر جار بوو کە خواردم.
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0

سیامەک ـ مەهاباد
دۆستێکم بابی مەلایە، گێڕایەوە: کاتێک فەقێ بووم، مامۆستایەکم بوو زۆرم خۆش دەویست. لە سەرەمەرگ و گیانەڵادا بوو کە لەلای دانیشتبووم و بەهێمنی دەگریام. کەچی مامۆستا کوتی:
فەقێ محەممەد بۆ دەگریت؟! مردن حەقە و منیش عومری خۆم کردووە. لەپاش مردنیشم چیم لە پاش بەجێ نامێنێت خەڵک بە تاڵانی ببەن و تەماحی تێ بکەن، تەنیا ئەو مەلاژنە نەبێ. ئەویش بە سەری تۆ هێندەم گـ...وە تازە بە کاری کەس نایە!
فەقێ کوتی: بەو قسەیە گریانم بوو بە پێکەنین و دواییش مامۆستا بە ڕەحمەتی خوا چوو.
تێبینی: دووپاتەیە

ناسرای خاتووزین
دانپێدانان_هەڵبڕاو
منداڵ بووم؛ کەس بە دانسقە باسی شتێکی بە ناوی نیشتمان و جوانییەکانی بۆ نەکردبووم. بەڵام سرووشتێک بە ناوی نیشتمان بەردەوام باسی خۆی و جوانییەکانی بۆ دەکردم.
ڕۆژێک دوای بینینی دیمەنی خۆلەخۆڵگەوزاندنی سەگێک، دەنگێک لە دوورەوە پێی گوتم، وەرە تاقی کەوە!
بەرەو دەنگەکە وەڕێ کەوتم. لە شار وەدەر کەوتم. خۆم لە داوێنی گردێک و لەنێو شێوەردێکدا دیتەوە. دەنگەکە جارێکی دیکە، بەڵام ئەمجارەیان لە زاری خۆمەوە هەمان قسەی کردەوە!
چاوێکم گێڕا، کەس دیار نەبوو. چاوەکانم داخست و بە هێدییەکی لەسەر زگ ڕاکشام. ڕوومەتم خستە سەر خۆڵەکە و خۆم شل کرد. شلشل، دەتگوت دەڵەمەی لوولاقم لەنێو شۆرباوگۆشتی ساردەوەبوودا کە کەوتووەتە سەر زەوی؛ شڵپ، جا دەلەریمەوە! شتێک لە منەوە دەچووە نێو خۆڵەکەوە و هەزار شت لە خۆڵەکەوە دەهاتە نێو منەوە. لەو حاندانەی لیباسیشم لەبەردابوو، هەر ئەو شتانە دەهاتنە نێو گیانمەوە؛ وەک بڵێی ڕووت بم و هیچم لەبەردا نەبێت. هەروا بەدم ڕاکشانەوە کەوشەکانم بە لاق لە پێیەکانم داماڵی و پەردەیەکی دیکەی ڕەشاییم بەسەر چاوەکانم داکێشا و بە هەموو هەستونستمەوە دەستم کرد بە هەڵمژینی بۆنی خۆڵ و خاکەکەی بەر دەمم. ڕوومەتم هەڵهێنا و لووتم لەنێو خاکوخۆڵەکە نا. ئەو شتەی بۆخۆی دەهاتە لەشمەوە، هیچ نەبوو لەچاو ئەو شتەی بۆخۆم بە لووت هەڵمدەمژییە نێو سییەکانمەوە و لەوێشەوە بۆ نێو مێشک و خوێن و ئێسکانەکانمم دەبرد!
تامەزرۆیی بۆ خۆخەنیکردنی زیاتر بە جەستەی نیشتمان، دەم و زاری پێ کردمەوە و قەپاڵی پێ لە خۆڵەکە دام. ئەوجار تامەکەی لە بۆنەکەشی زیاتر ئەو هەستە هەزاربەهەزارانەی هەڵدەلووشییە ڕۆح و مۆخی هێسکانەکانمەوە! وردەوردە خوودارتر و هارتر دەبووم و حەزم دەکرد هەموو ئازای ئەندامم ئەو تام و بۆنەی هاتبوونە لووت و زارمەوە، بکەن، بۆیە پڕماندم، گرماندم، زیڕاندم، زیقاندم، هۆڕاندم و دەم و لووت و سەر و چاوم لەنێو خۆڵەکەدا دەهێناودەبرد و دەمگوڕاند و هاوارم دەکرد، تا ئەوەی دەستم کرد بە خۆگەوزاندن؛ لەسەرزگ بۆ سەرپشت، لەسەرتەنیشت بۆ سەرزگ، لاقەفرتە، چنگلەخۆڵدان، هاوار و چڵم و لیک تێکەڵکردن و هەناسەبڕکێ و ئاخ و ئۆف، وەی وەی، ئەی، ئەی، ها.. ها.. ئاااااااا...
ـ سەگباب ڕاحەت بوو!
ـ عەرزەکەی گا!
ـ بەسەر پاتۆڵەوە!
ـ کوڕە ئەوە زۆر منداڵە، چووزانێ خۆڕاحەتکردن و شت چییە!
ـ بە حەیاتم شتی وام نەدیتووە!
ـ لەوانەیە فێی لێ هاتبێت!
ـ جا فێ ئاوا؟!
ـ ڕۆڵە چیتە؟ بوات دەکرد؟
کە چاوەکانم کردەوە، سێ چوار پیاوی سمێڵقەوی بە پاچ و پێمەڕەوە لەسەر سەرم ڕاوەستابوون و بەحەپەسانەوە سەیریان دەکردم!
هەستامە سەر پاشووان، قیت بوومەوە و بڕێکم خۆ تەکاند و گوتم: "هیچم نییە! هەر پێم خۆش بوو وا بکەم! زۆر خۆش بوو! ئێوەش تاقی کەنەوە!"
یەکێک لە پیاوەکان گوتی: "کوڕە بە بابت بڵێ تاقی کاتەوە سەگباب!"
کە کابرا ئەو قسەیەی کرد، بێ یەکودوو، تێم قوولاند بەرەو ماڵێ! هەڵاتنێک هەڵدەهاتم دەتگوت کەڵەکێویم! ئەو هەموو وزەیەم لە کوێ بوو؟ بێگومان لە هەناوی نیشتمان! نیشتمانێک کە بەبێ ئەوەی کەسێک بە دانسقە پێم بناسێنێ، دەمناسی! خۆشم دەویست. خۆشەویستییەک کە وای لێ دەکردم بەچێژەوە وەک سەگ خۆی تێدا بگەوزێنم!

Telegram
با قسەی خۆش ون نەبێ
ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە.
ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏
.
@terexe57

دینێ
برادەرێکی ڕەبەنمان بۆ نانی بەیانی، لە ئیدارە هێلکەیەکی وەسەر نابوو بکوڵێ. یەکی دیکە کوتی: جا ئەوە بە هێلکەیەک تێر دەخۆی؟
کوتی: وەڵا ئەوڕۆ زۆرم برسی نییە، دەنا جاری وایە چوار پێنج هێلکە وەسەر دەنێم!
یەکی دی لەولاوە هەڵیدایە: کوڕە لەو چوار و پێنجە گەڕێ گەڕ؛ لە فکری ئەو دووەدا بە غەززەب!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
برادەرێکی ڕەبەنمان بۆ نانی بەیانی، لە ئیدارە هێلکەیەکی وەسەر نابوو بکوڵێ. یەکی دیکە کوتی: جا ئەوە بە هێلکەیەک تێر دەخۆی؟
کوتی: وەڵا ئەوڕۆ زۆرم برسی نییە، دەنا جاری وایە چوار پێنج هێلکە وەسەر دەنێم!
یەکی دی لەولاوە هەڵیدایە: کوڕە لەو چوار و پێنجە گەڕێ گەڕ؛ لە فکری ئەو دووەدا بە غەززەب!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
بابی ئالان
پەتکی شووڕا!
منداڵێکی زیت و وریا هەر دەرکای دووکانی کردەوە، بێ سەروسڵاو یەکبەخۆی کوتی: کاکە پەتکی شووڕات هەیە؟!
تێبینی: تۆمز بووەتە شووڕای قوتابخانەکەیان و کارتی پێناسی شوڕایەتییان داوەتێ و پرێسی کردبوو و دەیهەویست بە ملیدا بکات.

کێوەڕەش
کوڕێکی لاو لە دێهاتێکی سەردەشت بەرەو مەزرا مەڵەغانی نابووە سەرشانی و بە کۆڵانی ماڵی یاردا تێ پەڕیبوو. هۆشی لە خۆی نەمابوو و هێندە ڕکێفی لە خۆی دابوو کە قیتوقۆز بە کۆڵانی ماڵی یاردا تی پەڕێ و دواتریش خەیاڵات هەڵی گرتبوو. کە دەگاتە مەزرا، دەبینێ دەمی مەڵەغانەکە کەوتووە و تەنیا دەسکەکەی بەسەر شانیەوە ماوە. جا باوکی بەزمێکی باشی پێ دەگرێ.
هاوڕێیەکی کە قسەکەی بیستبووەوە، دوای چەند ڕۆژان لەکن کابرای ئاشق، هەڵدەستێت و بە دەنگی بڵیند نیەت دەکات کە نوێژی فەوتاوی پێشوو بگێڕێتەوە و بەم چەشنە نیەت دێنێت:
«قەست و نیەتمە، چوار ڕکات نوێژی قەزا بەجێ دێنم، هی دوێنی نا، هی پێرێش نا، هی ئەو ڕۆژەی ڕەحمانی مام عەوڵا دەمی مەڵەغانەکەی ون کردبوو، بابم نەبووایە، بابی بە شەق دەیکوشت، ئەڵڵاهووئەکبەر!»

هیوا سوڵتانی ـ سەقز
کابرایێ بوو لە ئاواییی ئێمە، ناوی مامەحەمە بوو. چەند ساڵ لەمەوپێش تازە گووشیی موبایل ئەیتوانی دەنگ تۆمار بکات. گۆیا مەڕوماڵاتیان کردبووە ناو گەنمەکەی. ئەویش هاتبووەوە ئاوایی و جنێوی ئەدا و گلەییی ئەکرد. جا دەنگیان هەڵگرتبوو. ئەیوت: موسڵمان کەی کاری وا ئەکات؟ خۆ یەهوودیش کاری وا ناکات، ک...ـرم بە کلیساکەی!
تێبینی: وای ئەزانی یەهوود کلیسایان هەیە و لەگەڵ کنیسە لێی تێک چووبوو.

ئەفشین
ئەوساڵ لە ئاواییی ... سەر بە شاری بۆکان مامۆستای قوتابخانەم. جا قوتابخانەکەمان حەوشەکەی ئاوەڵەیە و منداڵان دوانیوەڕوان کە ئێمە لەوێ نین دەچن بۆ تۆپێن و یاریی دیکە. ڕۆژێکیان لە کاتی تۆپێندا، تۆپەکەیان دەکەوێتە حەساری ماڵە دادەسوغرا. جا خاوەنماڵیش کە لە ماڵ نین، یەکێ لە منداڵەکان بە سەر دیواردا دەچێتە نێو حەسارێ کە تۆپەکە بێنێتەوە. ڕۆژی دواتر کە دادەسوغرا بیستبووی ئەو منداڵە کارێکی وای کردووە بۆ سکاڵا دێتە قوتابخانە. ئەگە چوومە دەرێ دیتم منداڵانی، هەموو لە دەوری خۆی کۆ کردووەتەوە، سوور داگەڕاوە و زۆر بەتوڕەیی هەڕەشە لەو منداڵە دەکات. منداڵی بەستەزمانیش هیچی نەدەکوت. ئێمەش هەرچی کردمان بۆمان ئەهوەن نەبووەوە و دەیکوت هەر دەچم سکاڵا دەکەم. ڕەحیمیش کە ئەقڵی سووکە، وەک هەمیشە خۆی خستبووە نێو ئاڵۆزییەکە. جا لەسەریەک دەیکوت: دادە من نەبووم... بەخودا من نەبووم... وەڵڵا من نەبووم... نە جارێک و نە دووان و هەر دووپاتی دەکردەوە.
دادەسوغراش هێندەی ڕق هەستابوو خوێنی نەدەگەڕا. ڕەحیمیش نەیدەهێشت قسەکەی تەواو کات و ئەوەندەی دیکە ڕقی هەستاند. چاوێکی لە ڕەحیم کرد و کوتی: کوڕە دە بیبڕەوە، دە بەسی کە، خۆ تۆ دایکی منت گا!
وەڵا خودا وەتحەسێنێ منداڵ هەر یەکی بە کونێکدا هەڵاتن و هەموو شتێک کۆتاییی هات.
تێبینی: نێوەکان گۆڕدراون

وشەی "دز" لە قسه نەستەقەکانا
👈 دزی خۆماڵی ناگیرێ!
👈 دز و ساحێوماڵ بکەونە یەک، گا لە کولاوکەوە(ڕۆچنەوە) ئەکێشنە سەرێ!
👈 دز ئازا بێ، تاریکەشەو فرەس!
👈 دز ئازا بوو، ساحێوماڵی گرت!
👈دز بدوێنە، هەر باسی پەینجەت بۆ ئەکا!
👈 دز بۆ بازاڕی ئاڵۆز ئەگەڕێ!
👈دز بەئاشکرا بێ بۆ دزی، فرە ئەدزێ!
👈دز بە و بەئینساف!
👈 دز بە ڕێگایێکا ئەڕوات، ماڵدزراو به هەزار ڕێگا!
👈 دزی تاریکەشەو ناگیرێ!
👈 دز، دز ئەناسێ!
👈 دزی ناشی، کایان(کادان) ئەبڕێ!
👈 دز لە ژمارە ناپرسێ!
👈 دز یەکێکە و شک هەزار!
👈 دز دوژمنی ڕۆشنایییه!
👈دار هەڵێنە سەگی دز بۆخۆی دیارە!
👈 دزەباوانە!
👈 مانگا بەدزییەوە کەڵ ئەگرێ و بەئاشکرا ئەزێ!
👈شەریکی دزە و ڕفێقی قافڵە!
👈سەد شوکر بە کفندزی ئەوەڵ!
👈 ئەونە بکەوە شوێن دز، لێت نەگەڕێتەوە
👈 دز له سێبەری خۆشی ئەترسێ!
👈دزنەوەرە!( بە ئافرەتێکی ناشیرین ئەوترێ)
👈خۆ دز نەباریوە!
👈ئەوەی ساحێوماڵ دەیزانێ، دز نایزانێ دەنا...!
👈ماڵت توند بگرە و کەس به دز مەکە!
👈ئەگەر زانیمان ئەزم، ئەگەر نەتانزانی دزم!
کۆکردنەوە: لوقمان ئەحمەدی
ژێدەر: کەناڵی فەرهەنگی ژین

سەیدکامیل نوورانی ـ سەیداوا، بۆکان
لەلای سەرتاشی سەری کۆڵانەکەی خۆمان سەرم چاک دەکرد. باس باسی شەڕکردن بوو و هەرکەسەو بەسەرهاتێکی خۆی دەگێڕاوە. وفا جەودەت کوتی: بنەماڵەیەک هەن کە بە ماڵی "مێوژە" بەنێوبانگن. عوسمان کاڕەتە لەگەڵیان بەکێشە هاتبوو. تەورداس هەڵدەگرێت و دەچێتە بەردرکی ماڵی مێوژە و هاوار دەکات: دا بۆم ورنە خوارێ، گۆڕی بابو دەگێم! قەستەم بەخودا هەر بە قۆرەییو دەکوژم و ناهێڵم ببن بە مێوژ!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
لەلای سەرتاشی سەری کۆڵانەکەی خۆمان سەرم چاک دەکرد. باس باسی شەڕکردن بوو و هەرکەسەو بەسەرهاتێکی خۆی دەگێڕاوە. وفا جەودەت کوتی: بنەماڵەیەک هەن کە بە ماڵی "مێوژە" بەنێوبانگن. عوسمان کاڕەتە لەگەڵیان بەکێشە هاتبوو. تەورداس هەڵدەگرێت و دەچێتە بەردرکی ماڵی مێوژە و هاوار دەکات: دا بۆم ورنە خوارێ، گۆڕی بابو دەگێم! قەستەم بەخودا هەر بە قۆرەییو دەکوژم و ناهێڵم ببن بە مێوژ!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
ئیسماعیل قەززاق
ئالێک!
چەرچییەکی پیتۆڵ و گەڕیدە گێڕایەوە: ئێوارەیەکی درەنگوەخت گوێدڕێژم وەپێش دابوو و گەیمە هەوارێکی گەورەماڵ. ژنێکی جوان و قیتوقۆز کە تەواو خوی لە گوڵێ دابوو، لە دەرکی ڕەشماڵێ بوو. گوتم: میوانان ڕادەگرن؟ گوتی: پیاون لە ماڵ نین. گوتم: بڕێک نان و پێخورم دەیە، دەڕۆم.
نانم وەرگرت و چوومە بەر ماڵان کەرم بەستەوە و کورتانم دانا. پاڵم وە کورتانێ دا و نانم خوارد. دەهات چاوم گەرم بن هەستی سوارێکم کرد دوور دابەزی و ئەسپی بەستەوە. بەئەسپایی بەرەو تاوڵێ چوو. تاریکەشەوێک، ئەنگووستەچاوو. منیش بۆ لای خوشیم و ماتەم هەڵگرت. سوار گەیشتە بن چیغی و دوو پتەی لێ دا. لایەکی چیغ هەڵدراوە و شتێکی سپی وەک کەلەمی وەدەر کەوت. وەبەر نیشت و پاش بێنەوبەرەیەکی چاک هەستاوە؛ خۆی توند کرد، بە شوێنی خۆیدا گەڕاوە، سوار بوو و ڕکێفی لێ دا. قەدەرئەیامێکی خۆم مراند. پاشان بە دەستووری سوارەی، چوومە بن چیغی و دوو پتەم لێ دا. هەمیسان کەلێنی کەوتێ و کەلەمی سپی حەیان بوو! چاکی تێ ڕزیم و کوڵوکۆم دامرکا. نە قسە لە وی بوو نە لە من. بە پارێز و ماتە خۆم دزییەوە و سەرم وە کورتان کرد و بۆی نووستم.
ڕۆژ هەڵاتبوو. کەر و بارم دەپێچاوە؛ سوارێکی جوان و جحێڵ لفکەی بەردابووەوە و بەو بەری خڕێدا تێ هەڵدەبوو. لە دەرکی تاوڵێ کابان هەرای کردێ: وا دیارە کەیفت سازە. دوو جارت ئالیک داوە. سوارە ڕاوەستا و گوتی: بەڵێ کەیفم سازە؛ بەڵام هەر جارێکم ئالیک داوە. هەر ئەو گوتی دوو جار، سوارە گوتی یەک. منیش لەنێوان تاوڵ و سوارەیدا بووم، گوتم: سەرێ خۆن مەئێشێنن، هەرتک ڕاست دەکەن. ئەمنیش ئەوشۆ ئالێکم داوتە کەرەقیچەی. بۆ خەمێ نابێ!
ئالێک: کا و جۆ و گیاوگژ و ... کە دەیدەن بە کەر و ئەسب و ... .

تەها ڕەسووڵی - بۆکان
ڕۆژێک چوومە دووکانی کاڕەسووڵی وێنەکێش. کاعومبەریش(خەڵکی تورجان) لەوێ بوو. باسی ژنهێنانیان دەکرد. کاڕەسووڵ گوتی: حاجییەک کە خێزانی نەمابوو دوای ماوەیەک گەڕان بەدوای ژندا، کەسێک پەیدا دەکات و دوای خوازبێنی و سازان و خەرجییەکی زۆر، بووک دەباتەوە ماڵێ.
ئەو شەوە حاجی زۆر تامەزرۆ و بەکار دەبێت؛ بەڵام شەوانی دوایی، حاجی هیچی لێ هەڵناوەرێت. دوای ماوەیەک کە قەمتەی حاجی هەر ناکەوێتەوە کار، ژنە داوای جیابوونەوە دەکات. دەچنە لای مەلا و ژنە داواکەی باس دەکات. مەلاش هەوڵ دەدا پەشیمانی کاتەوە و دەڵێت: بابم عەیبە بسازێ. تۆ تازە دوو مانگ نابێ شووت پێ کردووە و ئەو هەموو خەرجەشت بە کابرا کردووە. بۆ جیا دەبییەوە؟
ژنەش دەڵێت: بەخودای مامۆستا هەر تەڵاقم دەوێت. خۆ لەوەتا شووم پێ کردووە تەنیا شەوی ئەوەڵ نەبێ، ئیدی تۆ گانت دیوە من نەمدیوە! خۆ بەزاتی خودا بشمزانیبایە هەر ئەو دەنکەی پێیە، هەر وا دەمدایە و ئەو خەرجەشم پێ نەدەکرد!
تێبینی: دووپاتەیە
✔️کاناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"

کابرایەک لەگەڵ ژنەکەی کێشەیان لێ پەیدا دەبێت. ژنە، مێردەکەی دەر دەکات.
کابرا نازانێ چی بکات؛ ناچار لەگەڵ چەند کەیخودا و ڕدێنسپی دەچێتە بەر دەرگا و لە دەرگا دەدەن؛ بەڵام ژنەکە نایکاتەوە.
کابـرا لەپشت دەرگا هەرای خێزانی دەکات و دەڵێت: سەیزادە، هۆی سەیزادە! کچێ دەرگامان لێ بکەوە؛ بە خۆم و بەو جەماعەتە گوومان خوارد!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
کابرا نازانێ چی بکات؛ ناچار لەگەڵ چەند کەیخودا و ڕدێنسپی دەچێتە بەر دەرگا و لە دەرگا دەدەن؛ بەڵام ژنەکە نایکاتەوە.
کابـرا لەپشت دەرگا هەرای خێزانی دەکات و دەڵێت: سەیزادە، هۆی سەیزادە! کچێ دەرگامان لێ بکەوە؛ بە خۆم و بەو جەماعەتە گوومان خوارد!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت"
https://www.tgoop.com/+7xx41Np2Px84NTc0
Telegram
با قسەی خۆش ون نەبێ
ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە.
ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏
.
@terexe57
ـــــــــــــــــــــــــــــ
ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە.
ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏
.
@terexe57
برایم بابایی(ئارگەش) ـ ئیندرقاش، مەهاباد
مزگهوتی "حاجی ئەحمەدی"ـی مهاباد دوو چاوەی خوارێی، گیرۆدە(موعتاد) ڕایانخستووە و ژیانیان دەبەنە سەرێ. کەریم گێڕایەوە: ئەو ڕۆژانە خەڵک بە ڕیز ڕاوەستابوون و لەناکاو کابرایەکی تەنگاو هات و وەک جوو دەپاڕاوە لێی گەڕێن بچێتە ئاوەدەست. خەڵکەکە فەرموویان کرد و کابرای گووکەر هەر دانیشت و هەتا قوون دەیبا تڕێکی کەند؛ وەک جاوی دادڕی وا بوو.
موعتادەی گۆشەی ئاودەست وەجواب هات و کوتی: لە گۆڕی بابی ئەوەی بەم چەپڵەی بۆ لێ نادات!
بوو بە چەپڵەڕێزانێک مەپرسە.
تێبینی: بابەتێکی وێکچوو پێشتر بڵاو بووەتەوە

حسێن محەممەدی ـ بۆکان
کاک ... گێژۆکەیە. ڕۆژێک بۆ سەرەخۆشی دەچێتە ئاوایییەک. دوای گەڕانەوە لە مزگەوت باس و خواستی سەرەخۆشییەکەی لێ دەپرسن. دەڵێت: وەڵڵاهی من لەوێ کەسم نەدەناسی؛ بەڵام ئەو خەڵکە هەموو وەک کەر منیان دەناسی!

بۆکان
خزمێکان هەیە نێوی کەماڵە. کەماڵ تا خودا حەز بکات ناحەزە. یەکی سووری کەچەڵی ڕیش ناحەزی چاودەرپەڕیوی کزی گوپقوپاو! بە هەموویەوە ٤٠ کیلۆ نابێت. تەنانەت دەگێڕنەوە جارێک لە ڕێگای تورجان خۆی بۆ نەگیراوە و بایەکی زۆر توند بە ماتۆڕەوە داوێتی بە عەرزدا. جا تا دڵت بیهەوێ قسەخۆش بوو. خزموکەس بە شۆخی پێیان دەکوت بڵێی کەس شووت پێ بکات؟! ئەویش هەمیشە دەیکوت شەرت بێ ژنێک بێنم خەڵک بڵێن ئەو سەگبابە چۆن شووی بەو سەگبابە کردووە!(واتە کچە زۆر جوان بێ)!
بە ناشکوری ناڵێم، کچێکی پەیدا کرد، دەتکوت خودا بۆ ئەوی درووست کردووە؛
سوور و کز و باریک. یانی ئەلان کەماڵ و خێزانی بەیەکەوە ببینیت، دەڵێی کەماڵ خەسار بووە!
هێستا سەرمان لە کاری خودا سوڕ ماوە کە ئەو دووانە کە هێندە لێک دێن، چۆنی پێک گەیاندن، ئەویش لە دوو شاری جیاواز!
تێبینی: ناوی کەماڵ خوازراوە

ئوتوبووسێک هەبوو خوێندکارەکانی لە زانستگاوە دەبردەوە کووی زانستگا کە جێی حەسانەوە و ماڵیان بوو. دانیشتبووین و مەحتەل بووین وەرێ کەوێت. کچێک هاتە سەرێ و دیتی جێگای دانیشتن نەماوە، بە فارسی و بە دەنگی بڵیند گوتی: «کوڕەکان هەستنە سەرپێ، با کچەکان دانیشن». ئارەشی برادەرم، بە حیسابی ئەوەی کچە، عەجەمە، بە کوردی گوتی: «لێمان بەوە بابە، دەمت دەڵێی کەوشی جیرە، تاو لێی داوە و پان بووەتەوە».
کچە بە کوردی گوتی: «باشە بە قسەم ناکەی قەیناکە، بۆ جنێوم پێ دەدەیت؟!»
ئەوجار ئارەش لە خەجاڵەتییان و لەبەر ئەوەی لە دڵی دەرهێنێت، بە سوێند و قورعان، جیگای خۆی دایە کە دانیشێت.

مەحمووداغا دڵی بە بێوەژنێکەوە بوو. ڕۆژێک خۆی لە گوڵێ دەدا و بە سواری ئەسپ بۆی دەچێت.
شۆڕەلاوێکی ئەو دێیەش بەو بەزمە دەزانێت و پێی ناخۆش دەبێت. ڕۆژێک هەر لە کەل وەدەر دەکەوێت، سیلەی لێ دەگرێت و فیشەکێکی پێوە دەنێت. فیشەک لە بەر پێی ئەسپەکە وە عەرزی دەکەوێت. مەحمووداغاش ئەسپەکەی وەردەگێڕێت و هەڵدێت.
لە شەیتان و شۆفاران دەردەکێشێت کە کێ تەقەی لێ کردووە؟ ڕۆژێک ئاغای هەموو دێهاتی ناوچە کۆ دەکاتەوە کە ئەو کوڕە ئیعدام کات. دەنێرێت نۆکەر و تفەنگچی، کوڕە قۆڵبەست دەکەن. ئاغاوات خەریکی نانی نیوەڕۆن و پەتی سێدارە هەڵواسراوە و کوڕە قۆڵبەست ڕاگیراوە کە لە نانخواردن بنەوە و لە سێدارەی دەن.
جەماعەتی نێودێ دەچنە لای کوڕە کە چ دەکەیت و خۆ ئەوە خەریکن ئیعدامت دەکەن. کوڕە هەر دەڵێت: مەحمووداغا نییە؟ خەمتان نەبێت، ئیعدامم ناکات.
دوای نان بۆ دوایین قسە، کوڕە بانگ دەکەنە دیوەخان، کە بۆ وای کردووە.
ئەویش دەڵێت: لە منداڵییەوە هەر دەمبیست مەحمووداغا ترسەنۆکە، منیش زۆرم پێ ناخۆش بوو و دەمگوت، ئاغا، ئاغای من بێت، ناترسێت. بۆ ئەوەی خەڵکیش لەو بابەتە تێ بگەیەنم، گوتم تاقی دەکەمەوە. ئاغام لە کەل وەدەر کەوت، وەبەر فیشەکم دا. ئەسپ لە تۆزدا ون بوو. ماڵتە، ئەو کێوە تەکانی خوارد، مەحمووداغا لەجێی خۆی نەبزووت.
جا دەیگوت مەحمووداغا قسەکەی بەکەیف بوو؛ هاواری کرد: «جا با بۆخۆی بیگیڕێتەوە کە چۆن نەترساوم»!
بەڵێ کوڕە ئێعدام نەکرا؛ بەڵام تا چەند ساڵان کەسپی ئەوە بوو، هەرکات مەحمووداغا میوانداریی دەکرد دەیناردە شوێنی کوڕە کە بۆخۆی بێ بۆ میوانانی بیگێڕێتەوە کە چۆن تەقەی لێ کردووە و ئاغا نەترساوە!
تێبینی: ناوی مەحمووداغا خوازراوە

کاک سەلیم پیاوێکی ساکار و بێفڕوفێڵ بوو. چەند ساڵێکە ماڵی هاتووەتە مەهاباد و لە بەستێنی چۆمی سابڵاغ خانووی ساز کرد. گەڕەکە نوێیەکە هاوکاری شارەداری و پێڕاگەیشتنی پێ نەبڕاوە. نە کۆڵان قیلەتاو کرا، نە ئاوەڕۆی دەر کرا و نە ئاوی خواردنەوە دابین کرا. لەناو حەوشە بیری بۆ ئاوخواردنەوە لێ دا و لە پشتی دیواری ماڵێش، بیری ئاوەڕۆ(فازلاو)ی هەڵکەند.
ڕۆژێک لە ماڵە دۆستێک میوان بوو. گێڕایەوە: ئەوە دوو ساڵە لەو خانووەدام، هاوین و زستان قەت بیرمان وشک نەبووە. شتێکی سەیرە؛ سێ ڕۆژە بە ماشێنی فازلاو، بیری ئاوەڕۆ(فازلاو)یان بۆ خاوێن کردووم، کەچی بیری ئاوخواردنەوەمان هەڵچۆڕاوە و بەیەکجاری وشک بووە!
کابرایەکی قسەخۆشی لێ بوو، گوتی: دەرکت خەرا نەبێ! خۆ ئەتۆ سێ ساڵە گواوت خواردووەتەوە، بۆیە ئاوت هەبووە!

... گێڕایەوە: لە قەندیل پێشمەرگە بووم و فێری ماشێنلێخوڕین کرام و بوومە شۆفیر. ئێوارەیەک ئەمریان کرد بەیانی ساز بم و نەفەر ببەمە سلێمانی. بەیانی زوو بە ماشێنەوە ساز وەک تێلێ لە دەرکی سکرتاریا ڕاوەستام. پاش دەمێک خوالێخۆشبوو، قسەخۆش و نووکتەزان کاک "فەتاح کاویان" هاتە دەر و گوتی: ... بەهێمنی لێ خوڕە. لە ڕێگا گوتم: کاک فەتاح، دە بەرت مرم تووشی قەرەباڵغی و ئاڵۆزیی ئەو شەقامە شلووقانەی سلێمانیم نەکەیت. گوتی: نانا هیچ نییە. گەیشتینە شار و گوتی: بەو فەڕعەدا، بەو کۆڵانەدا، بەو داڵانەیدا وەرسووڕێ. بە دندووک پێوە بووم. کێها شەقام قەرباڵغە تووشی هاتین. وردەوردە دەڕۆیشتین، گوتی: جێگایەکی ببینەوە ڕایگرە، زوو دێمەوە و دوایی دەچینە شوێنێکی دیکە نان دەخۆین و دەگەڕێینەوە.
بە تووی تفەنگێ جێگای بەتاڵ وەگیر نەدەکەوت ڕایگرم. گوتی: دەوری لێ دەوە. وەک ژووشک وێک هاتبووم. بە سەر چۆڵایییەکی قەراغ شەقامدا کەوتم؛ دەتگوت خودا خەنی کردووم. ملی فەرمانم بادا و خەریک بووم خۆم چەپوچیڕ دەکرد، ئەفسەرێکی مرووری(ڕااهنمایی) گەیشتێ. ڕەق ڕاوەستا. چاوم لێ کرد لەپشت سەری تابڵۆ نووسرابوو "ڕاوەستان تەنیا بۆ کەمئەندامانە". گوتم: کاک فەتاح چاو لە تابڵۆ بکە، تووش بووم. لە شانسی من ئەفسەرە کورد بوو. تێی ڕوانی و پرسیی: کەمئەندامی؟
کاک فەتاح مەجالی وەڵامی بە من نەدا؛ گوتی: بەڵێ من کەمئەندامم.
گوتی ببوورە بە چیڕا بزانم کەمئەندامی؟
کاک فەتاح تێ ڕاما و گوتی: بەڕێز، کابرایەک ٢٠ ساڵ کیری هەڵنەستابێت، چۆن کەمئەندام نییە؟!
ئەفسەر چاوەڕوانی ئەو وەڵامەی نەبوو و وەک بەرق بیگرێت دەمێک ڕاما. لەنەکاو قاقایەکی لێ دا و گوتی: تەواوە، ڕایگرن. کارەکانتان بکەن و خواتان لەگەڵ.