tgoop.com/biology_poli12/9026
Last Update:
تکایە سبەی کە چویتە هۆڵی تاقیکردنەوە بە ناوی خوا دەستپێبکە و چەند جارێک پرسیار بخوێنەوە و لێی تێبگە دواتر دەستبکە بە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان
نامەوێ بتانترسێنم بەڵام ئەو لیژنەیەی ئەم چەند ساڵەی دوای پرسیاردائەنێن، پرسیاری جیاواز و فکری زۆریان داناوە و تەنانەت لە تاقیکردنەوەی بەرایی ئەمساڵ پرسیاری فکری جیاوازیان دانابوو بەتایبەت لە بەندەکانی 7 و 8 و 9، قورس نین بەڵام فکرەکانیان تازەیە و واپێویست ئەکات پرسیارەکە بە وردی بخوێنیتۆ و پەلەی تیانەکەی
• ئەمانە پێشبینیە و ڕەنگە هیچی وانەبێت 👀
- وێنەی جومگەی ئەژنۆ
- وێنەی دڵ یان یەکێک لە وێنەکانی (سییە سوڕ یان کۆئەندامە سوڕ)
- وێنەی چەشتن و بۆنکردن
- وێنەی ژێرلانک و ژێر مێشکە ڕژێن
- یەکێک لە وێنەکانی بەدەستهاتەکانی کوخ یان وەڵامدانەوە هەوکردنەکان یان تاقیکردنەوەکەی هێرشی و چەیس
- وێنەی یەکێک لە هەنگاوەکانی وەرگێڕان
- ئەگەر لە بەندی 6 وێنە بێتەوە لە کەرتی 2 دێتەوە بەتایبەت مێیە کۆئەندامی زاوزێ 🤷♂
- ڕەنگە پرسیارێک لە بازدان بێتەوە وێنە یان نوسین
- وەک هەمیشە تۆمارێکی ڕەچەڵەک دێتەوە، لەوانەیە بپرسێ ئەگەری چەندە تووشبوو یان هەڵگر یان ساغ پەیدابێ
خوای گەورە سەرکەوتووتان بکات
BY Zindazany
Share with your friend now:
tgoop.com/biology_poli12/9026