Telegram Web
🔰 کۆمەڵە ئامۆژگارییەك بۆ منداڵ لەسەر چاکەکردن لەگەڵ دایك و باوکی:

٧- ڕێزیان لێبگرە وە داوای هەرشتێكيان كرد پێیان ببەخشە.
٨- کاتێك میوانیان هەبوو لەلای دەرگاکەوە دابنیشە و تەماشایان بکە نەوەکو داوای شتێك بکەن بە نهێنی، شتێك بکە کە دڵخۆشیان دەکات بەبێ ئەوەی داوای بکەن.
٩- مشتومڕیان لەگەڵدا مەکە، ئەگەر تۆ لەسەر حەقیش بویت، هەوڵبدە بۆیان ڕونبکەرەوە بە نەرم و نیانی، ئەگەر ئەوان سوربوون لەسەر قسەی خۆیان ئینکارییان لەگەڵدا مەکە ئەگەرچی هەڵەیش بوون.
(ئەگەر پەیوەندی بە دونیاوە هەبوو،
بەڵام ئەگەر پەیوەندی بە قیامەتەوە هەبوو ئەوا بۆیان ڕوون بکەرەوە بە نەرم و نیانی).

پێکهاتووە لە (١٨) خاڵ
الشیخ محمد سعید رسلان (خوای گەورە بیپارێزێت).
سێ جۆر هاوسەر لە ژیانیان بەختەوەر دەبن ئەوانیش:

❶ ــ ئەو هاوسەرانەی کە هیچ کاتێک بەعاجزی نامێننەوەو درێژە بە توڕەی و عاجزیەکانیان نایەن دڵی یەک ئاشت دەکەنەوەو ئەڵێن خەو ناچێتە چاوم تا ئاشت نەبینەوە نەبینە هۆکاری دڵ خۆشی بۆ یەکتر.

❷ ــ ئەو هاوسەرانەی قەت لەبەر هەژاری و ناخۆشیەکانی ژیان پشتی یەک بەرنادەن لەگەڵ یەک دەبن.

❸ ـــ ئەو هاوسەرانەی قەت لە غیابی ئەوی تریاندا بیر لەکەسێکی ترناکەنەوە وەفاو خۆشەویستی یەکیان لە پێش چاوەو دڵی یەکیان خۆش ئەوێ.

تب:(ناکرێ و ناگونجێ هیچ کات لە هاوسەرگیریدا مەسڵەحەت بوونی هەبێت ئاخر ئەوە ژیانە خۆ یاری نیە هەمیشە ئافرەت پێی خۆشە کەسێک بێتە ژیانیەوە یاری بە قژەکانی بکات نەک هەستەکانی بەڵام زۆر بەداخەوە زۆبەی ئەم سەدەیە لە یاری بەهەست کردن یەکەمی بێ ڕکابەرن )

ئەو جۆرە هاوسەرانە لە بەختەوەرترین خێزانەکانن کە دڵیان کردۆتە شوێنی مانەوەی هاوسەریان و یەک هاوسەر ئەهێنن بەڵام ڕێزی چواری لێ ئەگرن نەک کۆیان کەیتەوەو وابزانن لە ژیانی بەرزەخن ئەوەنە سوێ و ناسۆریان هەبێ!
#ئافرەت_ونـاز

«فإن النساء يحببن الدلال، ويحببن التصريح بالحب، فلا تبخل على زوجتك بذلك فإن بخلت جعلت بينك و بينها حجاباً من الجفوة ونقصاً في المودة».
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئافرەتان حەزیان بەنازە، وە حەزیان بەوەیە خۆشەویستیان بۆ دەرببڕیت، لەبەرئەوە براکەم ڕەزیل مەبە لەوەی بەرامبەر خێزانەکەت وانەبیت، کە ڕەزیلیت کرد پەردەی ئێسك قورسی و کەم و کورتی  لەسۆزو خۆشەویستی لەنێوانتاندا دادەنەیت.

وَصية_الإمام_أحمد لابنه عند زفافه:٤٣٢١.
🌱

*ئـافرەتی سالحیە* 

ئافرەتی موبارەک و ساڵحە: ئەو ئافرەتەیە هانی پیاوەکەی دەدات چاک بێت لەگەڵ دایک و باوکی...
خۆشبەختی بۆ ئەو پیاوەی خوای پەوەردگار ئافرەتێکی ئاوای پێ داوە،  ئا بەڕاستی ئەوە نیعمەتێکە ناکڕدرێت.
دەتوانیت مێردەکەت هەڵبژێریت
بەڵام منداڵەکانت ناتوانن باوکیان هەڵبژێرن کەواتە مێردێکی باش و باوکێکی باشتر هەڵبژێرە بۆ منداڵەکانی داهاتوت
.


شێخ ئیبنو عوسەیمین (ڕەحمەتی خوای لێبێت) فەرموویەتی:

لە ئەدەب و پەروەردەکردنی منداڵ ئەوەیە:

کاتێك دەست دەکات بە گریان وازی لێبێنی بۆ ماوەیەکی کەم بگری

تا پشوو بدات و ئیسراحەت بکات؛ لەبەرئەوەی ئەوەی لە دڵیدایە دەردەچێت.

شرح الممتع
ئەی پیاو نموونـــەبە لەگەڵ خێزانت، چونکە ئەو شایستەیـــە .

پێغەمبەری خوا️ﷺ دەفەرموێت:
(خيركم خيركم لأهله، وأنا خيركم لأهلي)
رواه الطبراني(صحيح).
واتە: باشترین كەستـــان ئەو كەسەیە كە لەگەڵ خێزانەكەی بەباشی هەڵس و كەوت و ڕەفتـــار دەكات، منیش لە هەمووتان زیاتر ڕەفتارم لەگەڵ خێزانەكەم جوان و باشـــە.
ڕەحمەتی خـودا لەو کوڕ و کچەی سـنووری شـەرم و حەیـای خۆیان  دەپارێزن.
کاتێک زەواج دەکەیت بە خێزانت بڵێ عایلەی تۆ هاتن بۆ ئێرە با وەک ماڵی خۆیان ڕەفتار بکەن
وە کە عایلەی منیش هاتن بۆ ئێرە با وەک ماڵی خۆیان ڕەفتار بکەن

واتە با جیاوازی نەکرێت لە نێوان عایلەی یەکدا پاشان دەبینیت کە ڕێژەی کێشەی نێوانتان زۆر کەم دەبێتەوە.

❞ ئامۆژگاری هاوسەری ❝
🔰 کۆمەڵە ئامۆژگارییەك بۆ منداڵ لەسەر چاکەکردن لەگەڵ دایك و باوکی:

١٠- پێمەکەنە بە بەرچاویانەوە؛ ئەگەر هۆکارێك نەبوو بۆ پێکەنین (وەکو ڕێزێك بۆیان).
١١- لە کاتی نان خواردن دەست درێژ مەکە ئەوەی لە بەردەم ئەوانە بیخۆیت، وە دەستیش درێژ مەکە تا ئەوان دەست پێدەکەن بۆ نان خواردن (وەکو ڕێزێك بۆیان).
١٢- لە پێش ئەوانەوە دامەنیشە، وە لە پێشیانەوە مەڕۆ، وە ناویان مەهێنە بە ناوی خۆیان (واتا بڵێ دایە یان باوە، نەك بەناوی خۆیان بانگیان بکەیت)، وە پێیەکانت درێژ مەکە لە ئاستی ئەوان.

پێکهاتووە لە (١٨) خاڵ
الشیخ محمد سعید رسلان (خوای گەورە بیپارێزێت).
Audio
ئایا 👈 تەڵاق 👉 به (نیەت) ڕوودەدات ؟؟ || د. عبداللطيف احمد
زوڵمە لە وەسفی ژنێکدا، کە سەرقاڵی بەخێوکردنی منداڵ و ئاگاداری کاروباری مێردەکەی و ماڵەوەیە،  پێی بڵێن: "بێکار"!
لە کاتێکدا گەورەترین و بەرزترین کار ئەوەیە کە ژنێکی باش و دایکێک ئەنجامی دەدات: ئەویش پەروەردەکردنی منداڵێکی صالحه..
[قەدر زانین گرنگترە لە بەدەستهێنان]

ئێمە هەوڵێکی زۆر دەدەین تا شتێک بە دەست دەهێنین ، کە بە دەستمان هێنا ئیتر سوک دەبێ لەبەرچاومان ، ئەوە ئەو پەڕی گەمژەییە .
هەمو ئەو شتانەی کە ئێستا تۆ خاوەنیت و قەدری نازانی ، بە دەستهێنان یەک جارە و هەر بە دەستیش دێت بەڵام دەبێ ئەوەندە هۆشیار بیت قەدری بزانی ڕێزی بگری خۆشت بوێ ، بۆ ئەوەی بە هەمان ڕادەی تامەزرۆبوون بەردەوام چێژی لێ وەربگری نەک وا بزانی بارێکە بەسەر شانتەوە ..
یانی ناتوانی لە بری ڕق و شەڕ و یەکتر بوغزاندن خۆشەویستی ببەخشیتەوە ! ؟؟
ئاخر بڵێ سەیرێکی گۆی زەوی بکە ئینجا عێراق زووم بکە ، دوای بچۆ کوردستان زووم بکە ، دوای ئەوە ماڵی خۆتان ، ئینجا بڵێ من ئا لەو سوچی گۆی زەویام ، ئیتر ئەم لوتبەرزی و خۆ بە موهیم زانینە چیە !
پێش ئەوەی بمرین فریای تۆزێ خۆشەویستی بکەوین باشە ،
قسەکەم لەسەر ئەوە بوو ئەگەر کەسێک خۆشەویستتان هەیە بە هەموو توانایەکتەوە هەوڵبدە بیپارێزی و لە دەستی نەدەن..
🔰 کۆمەڵە ئامۆژگارییەك بۆ منداڵ لەسەر چاکەکردن لەگەڵ دایك و باوکی:

١٣- ڕامەکشێ لە بەرچاویان ئەوانیش دانیشتبێتن، وە لەسەروی ئەوانەوە دامەنیشە و ئەوانیش لە خوارەوە.
١٤- بەبێ ئیزنی ئەوان سەفەر مەکە، وە ئەگەر کارێکیان پێتکرد بۆیان جێبەجێ بکە، ئەگەر خۆتیش بەدڵت نەبوو (مادەم پێچەوانەی شەرع نەبێت).
١٥- شانازی مەکە بە زیرەکی خۆت لە بەرامبەر ئەوان، لە کاتێکدا ئەوان شتێك نازانن.

پێکهاتووە لە (١٨) خاڵ
الشیخ محمد سعید رسلان (خوای گەورە بیپارێزێت).
لە بەرامبەر وشەی خۆشم دەوێت ھاوژینەکەت چاوەڕوانی چەندین شت دەکات، وەکو :
١- ئامادەبوونی دەروونی
٢- ھەوڵدان بۆ ژیان و گوزەران
٣- ئامانجی ھاوبەش، نەوەک یەکلایەنانە
٤- بەکردار سەلماندن
٥- مامەڵەکردنێکی باش و بەردەوام ...
چەند سودێکی لەباوەش گرتن بۆ هاوسەران

۱. بەریەک کەوتن لەکاتی باوەشدا متمانەبەخۆبوون زیاد دەکات ، دەشبێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەو
دوو کەسە .

۲. پشوو بە
ماسولکەکانت دەدات و قەلەقی جەستە ناهێڵێت و هاوسەنگی لە دەمارە خانەکاندا دێنێتە کایەوە .

۳. فێری بەخشین و وەرگرتن
یمتمانەمان دەکات و بە بنەمایەکی سەرەکی خۆشەویستی دادەنرێت .

٤. ڕێژەی
هۆڕمۆنی ئۆکسینۆسین لەخوێندا زیاد دەکات کە ئەوەش بەرپرسە لەچارەسەرکردنی هەستکردن بەتەنهایی و توڕەیی .

٥. باوەشی درێژ خایەن و گەرمو گوڕ ڕێژەی سیرۆتونین لەخوێندا زیاد دەکات کەماددەیەکی تایبەتە بە بەختەوەربوون و پشودانی زیاتر بەمێشک .

٦. دەبێتەهۆی
ئەوەی ئەوساتەی تێیدا دەژیت هەست بە ئاسودەیی و بەختەوەری بکەی .

۷. کلیلی چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیەکانە .

٨. بەردەوامیدان بە باوەشکردن و لەباوەشگرتن دەبێتە هۆی بەردەوامبونی پەیوەندەکی سۆزداری سەرکەوتوو .

بەهیوای سود.
Audio
هـەمـوو پیـاوێـک بەرپرسـیـارە لـەخێـزانی.! 💙


#مامۆستا_عطاء_پێنجوێنی

https://www.tgoop.com/Bu_Hawsarakan
خوشك و برایان ...

فێربوونی زانستی شەرعی کە دامەزرابێت لەسەر قورئان و سوننەت بە تێگەیشتنی پێشینە چاکەکان (ڕەزا و ڕەحمەتی خوایان لێبێت)
هۆکارێکی گەورەیە بۆ پاك کردنەوەی دڵ و دەرون و سنگ فراوانی و ڕزگاربوون لە فیتنە.

•◆◇◆◇■□■◇◆◇◆•
2024/10/20 21:31:59
Back to Top
HTML Embed Code: