Telegram Web
بۆ هاوسەرەکان
Video
واتاکەی: 👆👆
﴿وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ﴾ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له‌م سووره‌ته‌دا له‌م قورئانه‌ پیرۆزه‌دا باسی (مه‌ریه‌مى كچى عیمران) بۆ خه‌ڵكی بكه‌

﴿إِذِ انْتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا﴾ كاتێك كه‌ دووركه‌وته‌وه‌و تاك بووه‌وه‌ له‌ كه‌سوكاری بۆ عیباده‌ت كردنی خوای گه‌وره‌ چووه‌ لای ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقدس).
﴿فَاتَّخَذَتْ مِنْ دُونِهِمْ حِجَابًا﴾ له‌وێ په‌رده‌ی هه‌ڵخست بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نه‌یبینێ له‌ كاتی عیباده‌ت كردنی خوای گه‌وره‌دا، بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ عیبادەتی خوای گەورە و ڕوو لە خوای گەورە بکات.
ئەی باوەڕداران
ئەمە دەرسی تێدایە بۆ هەموومان بەتایبەتی بۆ ئافرەتان.
ئەوە مەریەمە هەموو کاتەکانی خۆی یەکلایی کردبووەوە بۆ عیبادەتی خوای گەورە یان زۆرێك لە کاتەکانی بۆ عیبادەت
بەڵام هەندێك لە ئافرەتان خوای گەورە هیدایەتیان بدات، کاتێك دیاری ناکەن کە خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ خوای گەورە لە شەو و ڕۆژێکدا ئەگەر بۆ چەند ساتێکی کەمیش بێت بۆ ئەوەی قورئانی تێدا بخوێنێت.
بەڵکو پێمان گەیشتووە حاڵی هەندێك لە ئافرەتان کاتێك نوێژ دەکەن لەناو منداڵەکانیان نوێژ دەکەن کە دەنگە دەنگ دەکەن و قسە دەکەن.
ئەی خوشکی موسڵمان چۆن خشوعت دەبێت لە نوێژەکەت، چۆن ڕوو لە خوای گەورە دەکەیت
کە گوێت لە فڵان کەس بێت قسە دەکات، وە منداڵێکیان گاڵتە دەکات، وە منداڵێکیان دەگرێت.
بۆیە پێویستە لەسەرت وە لەسەر هەموو موسڵمانان کاتێك بیانەوێت نوێژ بکەن با لە شوێنێکی تایبەت نوێژەکەیان بکەن، جگە لە نوێژی جەماعەت نەبێت.

#أحمد_الطيار.
ماڵەڪان لەسەر بنەمای جوانی ئافرەت وسەروەت وماڵی پیاو دانانرێن..
بەڵڪو بنەمای ماڵەڪان لەسەر ڕێز بنیات دەنرێت..

ئەو پیاوەی تەنها لەدوای جوانی ئافرەت دەگەڕێت  و ئەو ئافرەتەی تەنها لەدوای پارەی پیاو دەگەڕێت فیترەتیان
تێڪ چووە

ئافرەت بۆ پیاو ئەمانەتە.. پیاویش بۆ ئافرەت ئەمانە..
هاوسەرگیری

پێویستی بەئافرەتێکی تێگەیشتووە کەخاوەن ڕەوشت وبەرپرسیارەتی و ئەقڵێکی کامڵ بێت ،
ڕاهاتبێت لەسەر ئارامگری و گوێڕایەڵی، نەوەک کچێکی هەرزەکاری ڕەفتار منداڵ کەتاکە خەمی خۆهەڵکێشان بێت بەسەر هاوڕێکانیدا بەئەنگوستیلەو جلی بوکێنی و بڵاوکردنەوەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ،هاوسەرگیری پێویستی بەئافرەتێکە پەروەردەکراو بێت لەسەر قورئان و سوننەت خاوەن عەقیدەیەکی پاک و سلیم بێت دوور لەشیرک و گومڕایی .بۆئەوەی هەر کێشەیەکیان تووش بوو بۆچارەسەریەکەی بگەڕێنەوە خزمەت قورئان و سوننەت ،نەوەك لەسەر کێشەی بێ ماناو بچووک هەموو ڕۆژێك سەنگەرت لێبگرێ و داوای طلاق و جیابوونەوە لەهاوسەرەکەی بکات.
💧 ئەگەر ژن یان پیاو صاڵح و چاك بن نیعمەتێکی گەورەیە:
شێخ ڕەسلان (خوای گەورە بیپارێزێت) فەرموویەتی:

ئەگەر ژن چاك بێت، ئەوە نیعمەتێکی گەورەیە کە بە پیاو دەبەخشرێت،
وە ئەگەر پیاویش صاڵح و چاك بێت، ئەوا نیعمەتێکی گەورەیە بە ژن دەبەخشرێت،
خۆ ئەگەر هەردووکیان صاڵح و چاك بن، ئەوا ئاسوودەیی چاوەکانە..

الشيخ رسلان
ئافرەت پێویستی بە خۆشەویستیە کە پیاوێک پێی ببەخشێ ...
وە پیاویش پێویستی بە ڕێزە کە ئافرەرێک ڕێزی بگرێ ...
کاتێك ئافرەتێکی طالبة العلم زەواج ئەکات!
جانتای بوکێنیەکانی بە کتێبەکانی پڕئەکاتەوە..

لە جانتای #طالب_علمدا میكیاج نابینی بەڵكو ئـەوەی دەیبینی كتێبە.
ئـەوان میكیاج هەڵناگرن ،
#كتێب هەڵدەگرن لەجێگەی تازەكردنەوەی میكیاج #ئیمانەكەیان تازەدەكەنەوە.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەتا کەسێکت بە دڵ نەبوو ئەقڵت نەیگرت شووی پێمەکە/مەیهێنە مەیکە بە هاوسەرت،
ژیانی هاوسەرێتی ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نییە ،هەتا لە حەیاتت ماوی ئەبێ لەگەڵ ئەو کەسە شەو و رۆژ بکەیتەوە ،،
دڵت ئەگەر نەیگرت و خۆشەویستیت لە دڵەوە بۆی دروست نەبوو لەبەر خاتری باوک و دایک مەیهێنە/شووی پێمەکە، بزانە کێ دەکەیتە دایکی منداڵەکەت یا باوکی منداڵەکەت ..

واز لە شەهادە و پلە پایە و دەوڵەمەند و هەژاری  بێنە گرنگ رێکوپێک و بە ئەخلاق و لە خودا ترس بێ، ئینجا دڵت لەگەڵی مورتاح بێ .
پـیاوێـك بە شانازییەوە دەیـوت:
کـە خێزانم دەبینم حیجابەکەی دەپۆشیێت
پێش ئەوەی بچیـنە دەرەوە،
دەبینم نووری مێینەبوونی خامۆش دەبـێـت و
نووری باڵاپۆشیەکەیشی هەموو ئاسۆکـان دەگرێـتەوە...

تەنیـا خۆم ئـەوە دەبـیـنم، جوانیەکەی لەلام دەردەخـات و
لە غەیری من دەیشارێتەوە،
هەر دەڵێی هەموو دونیا هی منـە..
♨️ | غەیبەت ! ♨️

⭕️ غەیبەت: ئەوەیە باسی کەسێك بکەیت لە شتێکدا تیایا بێت، بەڵام پێی ناخۆش بێت، ئیتر ئەو غەیبەت کردنە بە زمان بێت، یان بە نوسین، یان بە ئاماژەکردن بە چاو، یان بە دەست، یان بەسەری ئاماژە بکات هەمووی دەگرێتەوە.
🔺هەموو باسکردنێك دەگرێتەوە کە موسڵمان پێی ناخۆش بێت، ئەوا غەیبەتە بە یەك دەنگی زانایان.
♨️ هەروەکو چۆن غەیبەتکردن حەرامە، بەهەمان شێوە گوێگرتن لێی، وە ڕازیبوون پێی حەرامە.

📚 حاشية الروض لابن قاسم ٤٢٧/٣

 •••━═══💥📘📕📗💥═══━•••
#تاوانە_گەورەکان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وتیان بۆچی ناهێڵیت هاوسەرت بچێتە دەرەوە
ژن دەتوانێت مێردێکی دەوڵەمەند بەجێبهێڵێت ...
وە دەتوانیت هاوسەرە قۆزەکە بەجێبهێڵیت ...

بەڵام ....
هەرگیز ناتوانێت ئەو مێردە بەجێبهێڵێت کە میهرەبانە لەگەڵیدا !!
ئەو مێردەی کە وای لێکرد هەست بە سەلامەتی بکات و بەبێ ئەو ناتوانێت بژی !!
ئەو مێردەی لە ساتەکانی بێهێزیدا پشتگیری دەکرد و فرمێسکەکانی دەسڕییەوە !!
ئەو مێردەی لە دەستێوەردانی خێزانەکەی و خێزانەکەی لە ژیانی خۆی و ژیانیدا پاراستی !!

دڵەکان بە پارە و هێز و قۆزی ناکڕدرێن دڵەکان بە چارەسەری باش دەکڕدرێن ..💕
ئەو ئافرەتەی کە بەدەم گوێگرتنی قورئان کارو باری ماڵ دەکات دوو ئەجرو پاداشتی بۆ هەیە وە دەستی دەکەوێت

یەکەم:ئەجری گوێگرتنی قورئان

دووەم:ئەجری کارکردن لە ماڵەکەی خۆی🧡
شێخ صالح الفوزانن
⚪️ماڵ و منداڵت ‌پارێزارو بکە...

زانای شەرع زان ابن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەر بێت دەفەرمووێت....

هەر کاتێک  دانیشتوانی ماڵ وخێزان زیاتر قورئان بخوێننەوە و فەرموودەکانی پێغەمبە صلی الله علیه وسلم زیندوو بکەنەوە  زیکر و یادی خوا زیاتر بکەن ئەوا زیاتر لە شەیتان و وەسوەسەکانی بە دوور دەبن.

وە هەر چەندە ماڵێک سەرقاڵ بن بە گۆرانی و مۆسیقا  ئەوا زیاتر ڕێخۆشکەر دەبن بۆ هاتنی شەیتان و جنۆکەکان بۆماڵ و ئاژاوە لە نێوانیاندا....


📖الفوائد العلمیە من الدروس البازیە ١/١٤٢📖
“خوشكی شیرینم ئـێمە لەسەردەمێكین پێی ئـەوترێت “سەردەمی فیتنە” ئـەوەی لەسەر من و تۆ پێویستە داخستنی دەرگاكانی فیتنەیە، ئـەگەر دەرگاكەت هەتا درزێكی تێدا بهێڵیتەوە بۆ فیتنە “دڵنیابە” ڕۆژێك بەهێزی فیتنە دەیشكێنێت و توشت دەكات، دەرگاكانت دابخەو هیچ سوچ و كەلبەنێكی لێوە مەهێڵەوە بۆ هاتنە ژوورەوەی”

“ئـەگەر بۆ ماوەیەكیش بێت “دەرگای” فیتنە لەسەر هەموومان كراوەتەوەو بڕێكیشمان بەشتێك بۆ خۆمان شەرعاندمان و چووینە ناویەوە و هەندێكمان خودا هیدایەتی داو لێی دەرچوو هەندێكی ترمان تێیدا توشی تەواووی تاوانەكان بوو”

“ئـامان هەر دەرگایەكت لێ كراوەتەوە لە فیتنە خێرا دایخە”
چەند ئامۆژگاریەک بۆ ژن ومێرد :
یەکەم : #گوێڕایەڵی_خودا بکەن و #ئامۆژگاری یەک بکەن ، وشوێنی فەرمانەکانی خودا کە لەقورئان وسننەتدا هاتووە بکەون ، و بەدوای عادەتێک نەکەون کەلەنێو خەڵکدا باوە وخەڵک بەنەزانین ئەنجامی دەدەن .
دووەم : هەریەک لەژن ومێرد پابەند بن بەئەنجام دانی #فەرز و واجبەکانی یەکتر ، ونابێ ئافرەت داوا لەپیاو بکات لەگەڵ پیاودا یەکسان بێت ، وەهەروەها نابێت پیاوان ئەو دەسەڵاتەی کەخودا پێی داون ئیستغلالی بکەن وستەم لەئافرەتان بکەن .
سێیەم : وپێویستە لەسەر ئافرەت بەپێی توانا #گوێڕایەڵی_مێردەکەی_بکات ولەفەرمانی دەرنەچێت گەر پێچەوانەی فەرمانی خودا نەبوو ، ئەمەش یەکێکە لەو فەزڵەی خودا کە بە پیاوانی بەخشیوە .
الشیخ محمد ناصر الدين الألباني رحمه الله
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شەو و ڕۆژی هەینی زۆر صڵاوات بدە لەسەر ئەو کەسەی کە دەیفەرموو: خۆزگا براکانی خۆم ببینیایە:

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ".
2024/10/20 23:29:42
Back to Top
HTML Embed Code: