Telegram Web
.
زۆریش بیرم کردبووی بۆیە بەر لەوەی بڕۆم بۆ سەرگەڵۆ بۆ پێشمەرگایەتی لای کاک وەهاب ، بە باشم زانی سەردانیت بکەم .

بێجگە لەوەی خۆشحاڵ بووم بە هاتنی هاوڕێکەم ... بە نیشاندانی ئەو وەفا و ئەمەکداری یەی هێندەی تر خۆشحاڵی کردم .

(( بەداخەوە بۆچونەکەی شەماڵ ڕاست دەرچوو !! ، دوای ئەوەی لای من گەڕایەوە بۆ سلێمانی و دواتر چوو بۆ سەرگەڵو لای کاک وەهاب بوو بە پێشمەرگە ، ڕاهێنانی پێکرا و بوو بە [ عەدەد دۆشکە ] لەسەر بەرزاییەکی دەوری گوندی سەرگەڵو دانرا ، کە ئەوکات سەرکردایەتی " ی . ن . ک " لەوێ بوو ... بوو بە پارێزەری سەرکردایەتی و دوای دوو سێ مانگ لە ژیانی پێشمەرگایەتی ، لە ڕووبەڕوو بونەوەی لەگەڵ فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری ( سیخۆ ) بە دۆشکە تەقە لێکردبوو ، بۆ پاراستنی سەرکردایەتی و گیانی پێشمەرگە و هاوڵاتیان ، لە کاتی بۆردومانی سەرکردایەتی [ سەرگەڵوو ] فڕۆکەکەش موشەکێکی ئاڕاستەی شوێنەکەی شەماڵ کرد بوو ، بە داخەوە ئامانجەکەی پێکابوو ، بەو شێوەیە بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە شەماڵ شەهید بوو ، کاتێ ئەو هەواڵەم بیست زۆر دڵتەنگ بووم و ئەم وت شەهید شەماڵ دابووی لە دڵی وا هات و سەردانی کردم بەر لە شەهید بونی ، بۆچونەکەی ڕاست دەرچوو بەداخەوە !!!!! .

هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاک و بێگەردی شەهید شەماڵ و تێکڕایی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ))

کەمێ بێدەنگ بوین و ڕووم کردە شەهید شەماڵ و وتم : باشە ئەمە هۆکاری یەکەمی سەردانیەکەت بوو بۆلای من ، پێت نەوتم هۆکاری دووەمت چی بوو ؟

شەهید شەماڵ وتی : هۆکاری دووەمم ئەگەر لە هۆکاری یەکەم گرنگتر نەبێت ، هیچی کەمتر نی یە لە هۆکاری یەکەم .

پێم وت : دەی فەرموو پێم بڵێ هۆکاری دووەمی سەردانیت چی یە ؟

شەهید شەماڵ وتی : هۆکاری دووەمم ڕاسپاردەی کەسێکە و لای من ئەو ڕاسپاردەیە ، گرنگی خۆی هەیە .

پێم وت : فەرموو ڕاسپاردەکە هی کێ یە بیخە ڕوو ؟ .

شەهید شەماڵ پێی وتم : ڕاسپاردەی گوڵە خانە .

بەم هەواڵە زۆرسەرسام بووم و جۆرێ شڵەژان لە باری دەرونیم دروست بوو لێم پرسی : تۆ گوڵە چۆن ئەناسی ؟

شەهید شەماڵ وتی : گرنگ ئەوەنی یە من چۆن گوڵە خان دەناسم ، گرنگ ئەوەی بزانی ڕاسپاردەکەی چی یە بۆت .

منیش پێم وت : فەرموو گوێم لێتە ڕاسپاردەکەی چی یە بیخە ڕوو !! .

شەهید شەماڵ وتی : سەرگوڵ دەیوت بە کامەران بڵێ ، ئێمە زیاتر لە سێ ساڵ پەیوەندی یەکی ئەوینداری پاک و بێگەردمان پێکەوەی بەسەربرد و و گەشتینە دوا قۆناغی ئەوینداریمان و بڕیاری هاوسەرگیرمان دا .

لەو کاتەدا کامەران فەرمانی گرتن و تیرببارانی بۆ دەرچوو لە لایەن تاوانبار ( مولازم موحسین ) ، لەوکاتەی بە نیازبوو شار جێ بێڵی لەگەڵ کاك کەریم هاتنە لام و خواحافیزی لێکردم .

گوڵە خان دەیوت / من خۆم داوام لێکرد پەلەنەکات بۆ بونی بە پێشمەرگە و پێم وت لە شوێنێ نیشتەجێ بێ بۆ ماوەیەکی کاتی تا مەڕاسیمی هاوسەرگیریمان لەو شوێنەبەڕێوە بەرین و دواتر پێکەوە بچینە ژیانی پێشمەرگایەتی .

بەڵام ئەوە من بووم ، بەڵێنەکەم شکاندو تا ئێستا کامەران هۆکاری شکاندنی بەڵێنەکە نازانێ ، بۆیە تەنها ئەمەوێ لەو هۆکارە ئاگاداری بکەمەو ، چونکە ماوەیەکی زۆر لەژێر باری ئەشکەنجەیەکی دەرونی ڔۆژگارەکانی ژیانم بەڕێ دەکەم ، دوای گەیاندنی ڕاسپاردەکەم بۆخۆی ئازادە ، پەیوەندی یەکەمان لێک گرێ بداتەوە یان وەک پچڕاوە بۆ هەمیشە بە پچڕاوی بیهێڵێتەوە .. ئەوەی لای من گرنگە
ئەوەیە کامەران لەبەرامبەر ئەو ڕەفتار و تاوانەم لێم خۆش بێ ، تا لەو دڵە ڕاوکێ یە ڕزگارم بێت !! .

( شەهید شەماڵ بەردەوام بوو ) وتی : گوڵە خان پێی وتم / بە کامەران بڵێ کاتێ ڕۆشت و شاری جێ هێشت زۆر بێ ئۆقرە بووم ، تا ئەوکاتەی کاك کەریم هات و هەواڵی بێ وەیی کامەرانی پێ ڕاگەیاندم !

بەو هەواڵە ئێجگار دڵخۆش بووم و دوای خوێندنەوەی نامەکەی کامەران ئامادەییم دەربڕی بۆ سەردانی .

هۆکار چی بوو بۆ ڕۆژی دوایی ... پاشگەز بوومەوە لەو کارەی دەبوو بیکەم ، دڵنیام کامەرانیش ساڵانێکە دەیەوێ بزانێ چی ڕویداوە و بۆچی بەوجۆرە ڕەفتارم کرد کە نەدەبوو بیکەم ، چونکە هیج کات لەگەڵ کەسایەتی من نەدەگونجا .

بە شەهید شەماڵم وت : بێگومان دەمێکەیە ئەو پرسیارە لای من بە بێ وەڵام و بەهەڵپەسراوی ماوەتەوە !!!! .

شەهید شەماڵ بەردەوام بوو لە قسەکردن : گوڵە خان دەیوت / بۆ ئەو ماوەیەی پەیوەندیمان بوو ، کاک کەریم کە نزیکترین هاوڕێی کامەران بوو لە زۆربەی کەین و بەینی پەیوەندییەکەمان ئاگاداربوو .
.
.
خۆشی دەزانێ منیش فاتمەی هاوڕێم کە نزیکترین هاوڕێمە لەو پەیوەندی یەی نێوانمان ئاگڵدار بوو ... تاکە مەحرەمی ڕازەکانم بوو .

بۆیە ئەو ڕۆژە کاک کەریم هاتە نەخۆشخانە و هەواڵی پێدام ، دوای ڕۆشتنی کاک کەریم بە پەلە خۆم گەیاندە فاتمەی هاوڕێم و لەو هەواڵە ئاگادارم کردەوە و پێم ڕاگەیاند ڕۆژی دواتر لەگەڵ کاک کەریم دەچم بۆ لای کامەران ... فاتمەی هاوڕێم سەرەتا هاوڕام بوو بۆ ئەو کارە و دوای نیوەڕۆ گەڕاینەوە لە دەوام و هەریەکەمان چوینەوە ماڵی خۆمان ... هەمان ڕۆژ عەسرەکەی فاتمە هاتە سەردانیم ، من لە ناو خۆش خەیاڵی و دڵخۆشی خۆم تەواو تێکەڵ بوو بووم .

دوای ماوەیەک وتوێژ لە بارەی چونم بۆ لای کامەران ، فاتمەی هاوڕێم ڕێگری ئەکرد لێم ، کەنەچم بۆ لای کامەران ، سەرەتا بەتوندی ڕووبەڕووی بوومەوە بەڵام ئەو کۆڵی لێنەدام ، تا ئێوارە قسەی بۆ کردم بێ سوود بوو ، دواتر چووەوە لای مێردەکەی و مناڵەکانی ، دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە مێردەکەی شەو هاتەوە لام ، ئەوشەوەش بەدرێژایی شەو تا بەرەبەیان قسەی بۆ کردم ، توانی قەناعەتم پێ بێنێ .

بەهانەی فاتمە لەم کارەدا ئەوەبوو ، دەیوت : تۆ کاتێ براکەت لەدەست دا ، ئەوەندە سەرت کێشا بەدار و دیوارا تا تەواو مێشکت ئازاری پێگەیشت ، ئەوەبوو چەندین ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایتەوە لەژێر چاودێری و چارەسەرکردن ، ئێستاشی لەگەڵدا بێ ناو بەناو کاتێ دوچاری ئەو ئازارە بەهێزە دەبیت دەبێ لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە بۆ چارەسەر وەرگرتن و لە ژێر چاوەدێری پزیشك ، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ تا هەفتەیەك .

دواتر دەیوت : گوڵە گیان کامەرانیش دەبێتە پێشمەرگە و ئەمڕۆ یان سبەی ، ئەویش وەك جوانەمەرگی برات شەهید دەبێت ، بە لەدەست دانی کامەران ، توشی گەورەترین حاڵەتی شۆك دەبی ، ئەوکات یان خۆت ئەکوژی ، یان جارێکی تر هێندە پاڵەپەستۆ ئەخەیتە سەر مێشکت ، مێشکت خۆی ئەزییەتی بووە ... ئەو کات تەواو مێشکت لەدەست ئەدەی ، بۆ ئەوەی ئەوە ڕوو نەدات ، باشترین چارەسەر ئەوەیە کۆتایی بەو پەیوەندی یە بێنی ... گوڵە خان دەیوت : سەرەتا بەتوندی بەرەنگاری بوومەوە بەڵام دوای چەندین کاتژمێر قسەکردنی فاتمە لەو بارەیەوە ، کەوتمە ژێر کاریگەری قسەکانی و قەناعەتی پێکردم و دواتریش ڕێگەی بۆ دانام کەبەیانی کاك کەریم هاتەوە بە شێوەیەکی نەشیاو وەڵامی کاك کەریم بدەمەوە ... بۆ ئەوەی ئەو شێوازە ڕەفتارەی هەرگیز لەگەڵ کەسایەتی من نەئەهاتەوە ، وا لە کامەران بکات بۆ هەمیشە دەست بەرداری من ببێ ، منیش هەروام کرد !! .

شەهید شەماڵ بەردەوام بوو لە گەیاندنی پەیامی گوڵەخان و ئەیوت : کامەران گوڵە خان دەیوت / کاتێکیش هاتەوەبۆ نەخۆشخانە بۆ لام بە بینینی کامەران ئێجگار دڵخۆش بووم ... بەڵام زۆر هەستم بەشەرمەزاری و تاوان دەکرد بەرامبەری ، ئەو مافی خۆی بوو بزانێ بۆچی من ئەوهەڵوێستە نامرۆڤانەیەم لەبەرامبەری پەیڕەو کردووە و منیش لە شەرمەزاری و هەستکردنم بە تاوان بەرامبەر کامەران نەمدەتوانی ڕاستی مەسەلەکەی لەو کاتەدا ، پێی بڵێم ، لە دوا ساتەکانی پەیوەندی یەکەمان ، من کۆتاییم بەو پەیوەندی یە هێنا ، کاتێ دوو ڕێگای بۆ دانام یان کۆتایی هاتنی پەیوەندی یەکەمان ، یان خستنە ڕووی ڕاستی مەسەلەکە ، منیش نەمئەتوانی لەو کاتەدا ، ئەم ڕاستییەی ئێستا دەیخەمە ڕوو ، بیخەمە بەردەست کامەران ، دەمزانی لای ئەو پەسەند نەئەکرا و باوەڕیشی پێ نەدەکردم ... وەک بەهانەیەکی بێ بنەما لێکی ئەدەیەوە ، بۆیە بە ناچاری ڕێگای دووەم هەڵبژارد وکۆتاییم بەو پەیوەندی سۆزدارییە پیرۆزەی نێوانمان هێنا و بەوپەڕی نیگەرانی و گریانەوە ئەو ڕۆژە کامەرانم بۆ هەمیشە جێ هێشت !!!!!

شەهید شەماڵ بەردەوام بوو پێی وتم : گوڵە خان لە دوا پەیامی دەڵێ / چەند ساڵێ گوزەراوە بەسەر ئەو کارەساتەی من بەدەستی خۆم بۆخۆمم سازان ، بەڵام تا دێ ئەشکەنجەی ویژدانیم زیاتر و زیاتر دەبێت و ئازارم ئەدات ، بۆیە دوو داواکاریم لە کامەران هەیە .

یەکەم / لێم خۆش بێ بەرامبەر ئەو تاوانەی دەرحەقی کردم و گەردنم ئازاد بکات ، تا لەوە زیاتر ئەشکەنجە و ئازاری دەرونی نەچێژم !! .
.
.

          دووەم / داواکاری دووەمم بڕیارەکەی لە دەست کامەرانە ، ئەویش ئەوەیە دەتوانێ جارێکی تر پەیوەندی ئەوینداریم لەگەڵدا گرێ بدات و بەتەواوی لێم خۆش بێت و ڕابردوو لە بیر بکات و ئایندەیەکی نوێ لە ژیانمانا دەست پێ بکەینەوە  یان نا ؟!  .

          لەوەڵامدا بە شەهید شەماڵم وت : بۆ داواکاری یەکەمی گوڵە خان دەڵێم / ڕاستە ئەم ماوەیە منیش گەورەترین ئەشکەنجەی دەرونیم چەشتووە ، بەڵام لێی خۆش دەبم و گەردنیشی ئازاد دەکەم چونکە دانی بە هەڵە و تاوانەکەی ناوە .

         بۆ داواکاری دووەم بە گوڵە خان بڵێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە نهێنی دێمەوە ناوشار و ڕوو بەڕوو وەڵامی داواکاریی دووەمی دەدەمەوە ! .

          شەهید شەماڵ زۆر هەوڵی دا پاشگەزم بکاتەوە لەوەی بە نهێنی نەگەڕێمەوە ناو شار ... چونکە مەترسی گرتن و لە ناوچونی بۆمن تێدابوو ، هەرچۆنێ بوو ، توانیم شەهید شەماڵ ڕازی بکەم بەگەڕانەوەم بۆ شار و بینینی گوڵە خان و گەیاندنی دوا پەیامم بە گوڵە خان  .

   بۆ ڕۆژی دوایی شەهید شەماڵم بەڕێکرد و بەرەو شاری سلێمانی گەڕایەوە .

                    مـــاویـــەتـــی

       ≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽

بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )

هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .

╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
  https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
Audio
. 🍃 یــادەوەری 🌱
🌸 بـەشـی چـوارەەم 🌷

🖌 نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا

       ≼≽≼≽≼≽⊕≼≽≼≽≼≽

بـەخـێـربـێـن بـۆڪـەنـاڵـی
( هـەوارگـەی چیرۆک )

هـەوارگەیەك بۆ چیرۆکەکانی [ ڪـامـەران ئـاشــنـا ] و چیرۆکی نوسەران و پەخشی درامای کوردی .

╭━═━≠⊰🌸👇🌸
🌷
  https://www.tgoop.com/chirok2
🌷
╰━═━≠⊰🌸👆🌸
.
.

📒 ✏️ 📕 🖍 📘 🖌

ئەو یادەوەرییانەی هەرگیز لە یاد ناچن !

بـەشـی پـێـنـجـەم و ڪۆتایی


(( یـادی بـەخـێـر ))

دوای چەند ڕۆژێ لە گەڕانەوەی شەهید شەماڵ بۆ سلێمانی ... منیش مۆڵەتم لە شۆڕش وەرگرت و کەوتمە ڕێ بە پیادەڕەوی بەرەو سلێمانی و لە ڕۆژی چوارەم لای ئێوارەکەی گەیشتمە ناوشار و تاکسیەکم گرت و چوومەوە ماڵی باوکم .
کاتێ دایکم و باوکم و خوشک و براکانم منیان بینی زۆر گەشانەوە و دڵخۆش بوون و لەلایەکی تریشەوە زۆر دەترسان لەوەی ڕژێم پێم بزانێ و دەستگیرم بکەن و لە سێدارەم بدەن .

لای ماڵی باوکم وام خستە ڕوو بە کاری شۆڕش هاتومەتە ناوشار و دوای تەواوبونی کارەکانم دەگەڕێمەوە بۆ خەباتی شاخ .

وەك لە پێشەوە باسم کرد گوڵەخان کارەکەی دابەشکردنی خواردن بوو بەسەر نەخۆش دا لە ( قاوش ) ، دوو هەفتە جارێ ڕۆژانی هەینی ئێشکگر دەبوو لە چێشتخانە .

واتە هەینی یەک گوڵە ئێشکگر دەبوو ، هەینی دواتر خاتونە هاوکارەکەی .

لەبیرمە ئەو ڕۆژەی گەشتمە ناوشار [ چوارشەممە ] بوو ، دەستەو دوعابووم ئەو هەینی یەی لە بەردەم دابوو ئێشکگر بێت ، چونکە ئەگەر هەینی دواتر ئێشکگر بوایە ، دەبوو بمێنمەوە بۆ هەشت نۆ ڕۆژ ، ئەوەش لەڕووی ئاسایشەوە بۆ من جێی مەترسی بوو .

ئەوەی شایانی باسە باشترین کاتەکانی ژوانمان لەگەڵ گوڵەخان هەینی بوو ... چونکە لە دوای کاتژمێر ( 11 )ی پێش نیوەڕۆ تا کاتژمێر ( 4 ) ی ئێوارە گوڵە خان کاری نەبوو . ڕیزێ دار سنەوبەر لەحەوشەی نەخۆشخانەکەبوو هەمیشە لای ئەو دارسۆبەرانە هاتو چۆمان دەکرد باسمان لەسەر پێشهاتەکان دەکرد و باشترین جژوانمان بوو .

خۆش بەختانە هەندێ لەو پیرە دار سنۆبەرانە ماوەنەتەوە ... ڕێک دەکەوێتە پشتی بینایەی نەخۆشخانەی ( عەلی کەمال ) و درێژ ئەبێتەوە بۆ حەوشە کۆنەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئەوسا .

ڕۆژی دواتر پێنج شەممە کەسێکم نارد سەیری لیستی خەفارەت بکات بزانێ ، گوڵە خان ئەو هەینی یە لە چێشتخانە ئێشکگرە یان هەفتەی دواتر ئێشکگر دەبێت .

کەسەکە هەواڵی پێدام ئەو هەینی یە واتە ڕۆژی دواتر ئێشکگرە ، دڵخۆش بووم بەو هەواڵە چونکە بۆ من زۆر باش بوو ، تازۆر نەمێنمەوە لەناوشار .

ڕۆژی هەینی لەکاتی گونجاو چوومە چێشتخانەی نەخۆشخانە و خۆم کرد بە ژوورا .

( دەمزانی چ کاتێ بۆی گونجاوە بە کارەوە سەرقاڵ نی یە ) .

بینم وەک جارەکانی تر لەژوورەکەی دانیشتووە بۆ پشوودان و کارەکانی ئەنجام دابوو ، کاتێ گوڵە چاوی پێم کەوت ... زۆر شڵەژا و لەگەڵ ئەوەش بە ڕوویەکی گەشەوە هات بەدەممەوە .

بەدەم خواردنەوەی شیر و نیسکافە و هەندێ هەواڵپرسینی یەکتری ... تایبەتتر هەواڵپرسینی گوڵە لەبارەی چۆنیەتی هاتنە ناوشار و چۆنیەتی گەڕانەوەم و هەندێ پرسیار لەبارەی شۆڕشەوە بۆ من هاتە کایەوە !!! .

هاتینەوە کۆنە هەوار و لەژێر دار سنۆبەرەکان کەوتینەوە هاتوچۆ و قسەکردن ، بە گوڵە خانم وت : پێشتر زیاتر لە سێ ساڵ پەیوەندی یەکی خۆشەویستی زۆر توند و تۆڵمان بەڕێ کرد ، بێگومان چەندین هەڵوێست و ڕەفتاری هەرزەکارانەشمان لە ماوەیەدا دەخستە ڕوو هەندێ جار هەڵچوون و دابڕانی کەم دەکەوتە ، نێوانمان ، بەڵام سۆزی بە تینی ئەوینەکەمان یەکی دەخستینەوە و تاسەر ئەنجام بەو جۆرە کۆتایی هات کە هەردوکمان دەیزانین .

بۆ ئەوەی بە شەماڵ دا هەواڵت بۆ ناردبووم و،داوات کردبوو ، من لێت خۆش بووم و گەردنیشم ئازاد کردووی ، بۆ داواکاری دووەم ، وەک وادەم پێ دابووی وا هاتم ئێستا دەیخەمە ڕوو .

( سەرگوڵ خان تەنها گوێی دەگرت و بەڵێی بۆ دەکردم ) ، پێم وت : سەرگوڵ خان ، ئەو هەموو ماوەیە و تائێستا چی گوزەرا ، با بیسپێرینە ڕابردوو و هەموو ئەو ماوەیە ... بە لاپەڕەیەکی ڕەش دادەنێین و لە ئێستا بەدواوە ... لاپەڕەیەکی سپی بێگەرد هەڵ‌ئەدەینەوە بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندی یەکەمان .

سەرنجی ڕوخساریم دا زۆر گەشایەوە و خەندەیەکی شیرین کەوتە سەر لێوەکانی ، پرسیم : دەزانی چۆن ؟! .

گوڵە بەو پەڕی خۆشحاڵی یەوە پرسی چۆن ؟ ! .

کاتێ بینیم هێندە خۆشحاڵە بە بیستنی ئەوەی من لە مێشکما دامناوە بیخەمە ڕوو ، هەستم بە نائارامی و دڵە ڕاوکێ دەکرد چۆن پێی بڵێم !! ، نەمئەتوانی پێی بڵێم ْ!! ، ماوەیەکی کەم بێدەنگ بووم و زۆرم لە خۆم کرد تا بتوانم پێی بڵێم ، نەم دەتوانی بیڵێم !

سەرگوڵ پێی وتم : کامەران گیان چاوەڕێی وەڵامی تۆم ... بۆ وا بێدەنگ بووی ؟

هەر چۆرێ بوو بوێریم بۆ خۆم فەراهەم هێنا و پێم وت :

پەیوەندی تازەمان بریتی دەبێ لە پەیوەندییەکی پاک و بێگەرد ئەویش ئەوەیە :

( تۆ خوشک و من برا !! )

.
.
گەشتبووینە بەردەم یەکەم سنوبەری حەوشەی نەخۆشخانەکە ... کە لە شەقامەکەوە دیار بوو ... سەرگوڵ ڕێک لە جێی خۆی وەستا ، تەواو ڕەنگی تێک چوو ، چونکە چاوەڕێی ئەو وەڵامە نەبوو ، بەوجۆرەی من ژیانی خۆم بۆ خستبووە مەترسی یەوە .

ئەوەندە هاتە وەڵام و پێی وتم :

( بــۆچــی وات ڪــرد ؟! )

پێم وت : چاوەڕێی من مەکە و بڕۆ شوو بکە ، هەرکاتێ پێویستیت بە هاوکاری من بوو وەک برایەک وام لە خزمەتتا .

زیاتر نەمتوانی خۆم ڕابگرم و ڕووم لێ وەڵگێڕا و ماڵئاواییم لێکرد چاوانم پڕ بوون لە فرمێسک و تا لە دەرگا حەوشەی نەخۆشخانەکە چوومە دەرەوە دڵم تەواو قوڵپی ئەسەند بۆ لەدەست دانی گوڵە .

گەشتمە سەرشەقامەکەو لامکردەوە گوڵە وەک پەیکەرێکی بێ هەست و جوڵە لەژێر سنۆبەرەکە وەستا بوو ... ڕۆشتم و بەیەکجاری جێم هێشت !!! .

دوای ڕۆشتنی شەهید شەماڵ ، زۆر بیرم کردەوە و لەوە دڵنیابووم وەک وتە عەرەبیەکە دەڵێ : { من ٲعترف بالزنبی لا زنب لە} واتە :
‌ ئەوەی دانی بە هەڵە یان تاوانی خۆی نا ، نەهەڵە و نەتاوانی لەسەر نامێنێ ... بۆیە بەو پێ یە دەبوو هەم لێی خۆش بم و هەم دوبارە پەیوەندی ئەوینداری لەگەڵدا تازە بکەمەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ گوڵە ئەنجام بدەم .... ئەمە بڕیارە ڕاستەکە بوو بیدەم ، بۆ ئەو مەبەستە ، سەرەتا بڕیارم دا بچم و کات و شووێنی هاوسەرگیری لەگەڵدا باس بکەم ...

‌ دواتر لەو بڕیارە پەشیمان بوومەوە ، هۆکاری ئەو بڕیاڕە پێچەوانەوە و نەخوازراوەی دام لەبەر ئەوەبوو ، ئەمجارەیان من کەوتمە ژێر کاریگەری قسەکانی فاتمەی هاوڕێی گوڵەخان .

چونکە هەموو ئان و ساتێ چاوەڕێی مەرگ بووین !! ... خۆم بە خۆمم ئەوت : ( وا هاوسەرگیریشم لەگەڵ گوڵەخان کرد و دوور و نزیک شەهید بووم ، ئەبێ گوڵە چی بەسەر بێ لە دوای من ، بە خۆم دەوت / ئێستا چەند ساڵێکە لێک دابڕاوین و هەروا بە دابڕاوی بمێنینەوە باشترە ، دەم وت : (( گـــوڵـــە گـــیـــان )) ئەمە لەبەر ئاییندەی تۆ دەکەم ، دەزانم ئەم بڕیارە سەختە بەڵام چیبکەم ناچارم ، بڕیارێکی لەو جۆرە بدەم !! . ) .

لەوە بەدواوە لەگەڵ خەون و خەیاڵ و یادگارەکانی ڕابردووی سەرگوڵ ، ئەژیام بەردەوام دڵم لای گوڵە بوو ... ساڵی 1988ی زایینی لە کاتی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفال زۆرینەی ڕەهای پێشمەرگە لە سەرکردایەتی دابڕاین ... دوای ئەوەی لە لایەن ڕژێمەوە شکست بە شۆڕش هێنرا و بەشێکی کەم لە پێشمەرگە و پاسەوانەکانی سەرکردایەتی ئاودیوی ئێران کران ، ئێمەش بە دابڕاوی ماینەوە تا هەواڵی سەرکردایەتیمان پێگەیشت ، بەوەی خۆمان ڕادەستی ڕژێم بکەین و سوود لەو لێبوردنە گشتی یەی ڕژێم وەربگرین ، هەرواشمان کرد .

دوای گەڕانەوەم بۆ شاری سلێمانی ، هەمیشە نزام ئەکرد تەنها گوڵە خان شووی نەکرد بێ .

چوومە ماڵی باوکی لە شاڕێی 30 مەتری توی مەلیک و لە دەرگام دا کەسێکی نەناسراو دەرگای لێکردمەوە و پێی ڕاگەیاندم خانوەکەیان ، فرۆشتووە ، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی لێم پرسێن نازانن بۆ کوێ چوون ؟
ئەو خاتونە بەڕێزەی خاوەن ماڵەکەبوو ، پێی وتم نازانێ بۆ کوێ چوون !! .

خانویەکی[ ئیرسی ] کۆنیان هەبوو لەو کۆڵانەی کتێبخانە و چاپخانەکەی شاعیر و نوسەر ( کاکەی فەلاح ) ی لێبوو ... چووم و پرسیاری ئەو خانوەشم کرد پێیان ڕاگەیاندم ئەویشیان فرۆشتووە .

ئنجا چووم بۆ نەخۆشخانە و هەوڵم پرسی ، پێیان وتم : گوڵەخان مۆڵەتی وەرگرتووە ... هەستم بە نیگەرانی و نائومێدییەکی زۆر ئەکرد .

دوای یەک دوو ڕۆژ لە سۆراغ کردنە ... لە ناو بازاڕ گوڵەم بینی ، دەتوت گەورەترێن موژدەی ئەم ژیانەم پێدراوە ، زۆر بە خۆشحاڵیەوە بەرەو ڕووی چووم ... کاتێ بە یەک گەیشتین و دوای سڵاو و هەواڵپرسین ، ویستم بۆی باس بکەم چەندە وێڵ بووم بەدوایا ... کت و پڕ بینیم دەستی کوڕێکی چکۆلانەی ( ۲ - ۳ ) ساڵانی بەدەستەوە بوو ، زۆر سادە لێم پرسی ئەم کوڕەجوانە کێ یە ؟

گوڵە لە وەڵامدا وتی : کوڕی خۆمە !! .

[ بەم وەڵامە توشی شۆک بووم و کسپەیەک دای لە دڵم ]

بۆ ئەوەی گوڵە خان هەستم پێ نەکات ، خۆشحاڵی خۆم دەربڕی بۆ هاوسەرگیری یەکەیان ، دوای هەندێ وتو وێژ لێک دابڕاین .

ئیتر کەوتمە سەرزەنشتی خۆم و لەدڵی خۆمدا دەم وت ئەوەش ئەنجامی بڕیاری هەڵە و دەبێ باجەکەشی هەروابێ .

دوای ئەو پێش هاتە جار و بار لە بازاڕ یەکترمان دەبینی و سڵاو و هەواڵپرسیمان لەیەك ئەکرد .

ساڵان هات و ساڵان ڕۆی ، ئێستا زیاتر لە پانزە ساڵە بە تەواوی گوڵە خانم لێ ون بووە و هیچ هەواڵێکی نازانم ، تەنها جارێکیان هاوڕێیەکم پێی وتم سەرگوڵ خان لەگەڵ خانەوادەکەی چوون بۆ ئەوروپا .
.
.
ئەوەی ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە هەرکاتێ بە شەقامی پیرەمێرد دا ڕادەبوورم و چاوم بەو ڕیزە پیرە دار سنوبەرانە دەکەوێ و بە تایبەت یەکەم دار سنۆبەری پێشەوە ، کە لە شەقامەکەوە دیارە ، کە دوا ژوانی ماڵئاوایمان لێی ئەنجام دا ، بێ ئەوەی بەدەست خۆم بێ ، بۆ ماوەیەک ڕادەوەستم خەیاڵ ئەمباتەوە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو ، لەپڕ بە ئاگادێمەوە و بەردەوام دەبم لە ڕۆشتن .

≈≈≈≈∞≈≈≈≈∞≈≈≈≈

بۆ ئەو مەبەستە دوو ساڵ و دوو مانگ لەمەو بەر ئەم شیعرەم لەوبارەیەوە دانا .

👇👇👇👇👇

شــەو و یــاد

لـە نێو خـەیـاڵـی حەسرەت بار شەو بێدارم
زیـاد لـە 30 سـاڵ ، بـە ئـەویـنـت گـرفـتـارم

چ سـڕێـکـە لـە یـاد نـاچـێـت ئەم ئەوینـە
لـە گـەڵ سـەردەمـی پـڕ کێشە غـەمـی ژیـنـە

لــە شـەقـامـی پـیـرەمـێـردا ڕاگـوزەر کــەم
دڵ دەبـێـتـە خانە خوێ بـۆ مـیـوانـی غـەم

ڕۆمــانـێـڪــە یــادەوەری و یــادی جــاران
یـادی ئـەوینی پـڕ ژان و چـەندین جـێ ژوان

پـیـرە دارێ لـەو شـەقـامـە ئـێـسـتـاش مـاوە
کـاتـی ژوانـی مـن و گـوڵـەی لێ نـوسـراوە

تـەنـهـا شادی لـەم ژیـانـە کـە پێی مـەسـتـم
پــیــرە دارە ڕوگــەی ژیـانـی پــەیـوەســتـم

سی وسێ سـاڵـە ،"ئاشنا" لەو دارەی جـێـمـاوە
ڕائـەچـڵـەکـێ و بـۆ مــاوەیـەك لـێـی ڕامـاوە

ئــاشــنــا

8 / 2 / 2017

≈≈≈≈∞≈≈≈≈∞≈≈≈≈

لەو کاتەی بە تەواوی هەستم کرد گوڵە بۆتە عیشقی لەدەست چووم ، تا ئێستا و تا دوا ڕۆژەکانی ژیانم ... شیعر و نوسینەکانم زۆربەیان بۆ ئەو دەبێت و بە نوسین لەگەڵیا ئەژیم ، چونکە هەر کاتێ گوڵەخانم بیر بکەوێتەوە ئیلهام و زادەی شیعری لە ناخمدا سەرهەڵ ئەدا و منیش دەیخەمە بەردەست ئەدەب دۆستان .

تـێ بـیـنـی /
خۆشەویستانم ئەم یادەوەرییە ڕاستەقینەیە و بەشێکە لە ژیانی من بە ئەمانەتەوە و ڕاستگۆیانە وەک خۆی نوسیمەوە تەنانەت ناوی کارئەکتەرەکانی ئەم یادەوەری یە چیرۆک ئامێزە ناوی کەسایەتیەکان وەک خۆێ خستومەتە ڕوو ، واتە ناوی خوازراوی تیا بەکار نەهاتووە ... هیوادارم کارێکم کردبێ ، ڕێنوێنی بێ بۆ هاوڕێیان و هاوڕێبازانم ، تابتوانین ، یادەوەرییەکانمان بە بوێری و ڕاستگۆیانە وەک خۆی بنوسینەوە .

هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم .

هـــەر شـــــادبــــن

ڪـــــۆتــــایـــــی .

ن / ڪـامـەران ئـاشـنـا
.
Audio
. 🍃 یــادەوەری 🌱
🌸 بەشی پێنجەم وکۆتایی 🌷

🖌 نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشـنـا
.
.

🦋 🌺 🦋 🌺 🦋 🌺

{ چـیـرۆڪـی }

( ماددەی هۆشبەر )

[ بـەشـی یـەکـەم ]

نوسین و خوێندنەوەی /
ڪـامـەران ئـاشــنـا

خۆشەویستانـم ، ئەم بابەتە بەسەرهاتێکی خۆمە و ئەمەوێ بۆتانی بخەمە ڕوو وەکو خۆی بەو هیوایەی سودی هەبێت بۆ هەموو لایەک.

لای هەموان ئاشکرایە ، مادەی هۆشبەر ترسناکترین دیاردەیه و ڕوو لە هەر کۆمەڵگایەک بکات لەبەر یەکی هەڵ دەوەشێنێتەوە .

بە داخ و پەژارەیەکی ئێجگار زۆرەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی دوژمنانی کورد زۆر بەر بڵاو تەنیویەتەوە و پریشکی ئەو بەدبەختیە بەر باشوریش کەوتوە.

بۆیە کاری هەموو لایەکمانە هەریەکەو لە جێی خۆیەوە چۆن بۆی ئەگونجێ و چی پێ ئەکرێ بۆ بەرگرتن لەم شاڵاوی ماڵ وێرانیە قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵبکەین .

خۆشەویستانم بەندەش وەک زۆرێک لە خێزانە ئاوارەکانی باشور و لە کاتی کۆ ڕەوە مێژوییەکەی بەهاری (1991 )زایینی بۆ درێژە دان بە ژیان ڕێمان کەوتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .

بۆچەند ساڵێک لەگەڵ خانەوادەکەم لەم شارە ئازیزانەی ڕۆژهەڵات درێژەمان بە ژیان دا .

[ شاری سەربەرزی بـانـە ... بـۆکـان ... سـەقـز ... دیواندەرە ... مـەریوان ... سەوڵاوا ]

لە دوا وێستگەی ئەو ژیانەی بەسەرمان برد ژیان گەیاندمیە شاری عەرەب نشینی ( ئەهواز ) .

لە ماوەی ئەو چەند ساڵە بێجگە بە ئاشنا بوونم بە داب و نەریت و کلتوری ڕۆژهەڵات و ئێران .

هەروەها ئاشنا بووم بەو دیاردە ترسناکەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتەوە ( ماددەی هۆشبەر ) زۆر هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریم دا لەو بارەیەوە و توانیم هەندێ زانیاری گرنگ لەو بارەیەوە دەست بخەم .... بەڵام هیچیان بەو ئەندازەیە سودیان بۆم نەبوو کە لەم بەسەرهاتە چیرۆک ئامێزە بۆتانی ئەخەمە ڕوو .

بەو هیوایەی سود بەخش بێت بۆ هەموولایەك .

≈≈≈≈⇔≈≈≈≈⇔≈≈≈≈

دوایی گەڕانەوەم لە ڕۆژهەڵات ساڵی ( 1995 )زایینی بۆ باشوری کوردستان .

له ساڵیْ(1997 )ی زایینی واتە [ 23 ] ساڵ لەمەوبەر ، چاوم کەوت بە بەڕێزێکی شاری دیواندەرە و ماوەیەک لە خزمەتیا بووم ... دوای پرسیار کردنم لە دۆستانی ئەو شارەی ماوەی نۆمانگ ماڵم لەوێ بوو .

لە وەڵامی هەواڵ پرسینی هاوڕێیەکم بە ناوی (( جەلالی نەسرینی ))کە تێکەڵاوی خانەوادەیمان هەبوو بەیەکەوە ... میوانەکەم وتی : ئاغا جەلال لەوەتەی وازی لەو مەوادە پیسە هێناوە ، سوپاس بۆ خوا ... خوا پێگەیەکی گەورەی پێ بەخشیوە.

بەو وەڵامە توشی شۆک بووم و بە میوانەکەم وت : بۆچی کاک جەلالیش ئالودەی ماددەی هۆشبەر بوو ؟!

میوانەکەم وتی: بۆچی نەتزانیوە ؟!

لە وەڵامدا وتم : نەوەڵڵا .

[ لە دڵی خۆمدا ئەموت : سەیر لەوەدایە ئەو هەموو ماوەیە لەگەڵ ئەو بەڕێزە تێکەڵ بووم کەچی نەمزانی بوو ئالودەی ماددەی هۆشبەر بووە ]

میوانەکەم لە وەڵامدا وتی : زۆر ئالودە بوو گەشتبووە دوا قۆناغەکانی ئالودەیی و
بەرەو مردن هەنگاوی دەنا واتە ( تەزریقی هێرۆین ) لەو کاتە هەستیارە تەرکی دا .

دوا بە دوایی ڕۆشتنی میوانەکەم ، بڕیارم دا بچم بۆ شاری دیواندەرە بۆ دیدەنی هاوڕێی بەڕێزم کاک جەلالی نەسرینی ... بەو هیوایەی زانیاری باشی لێ وەرگرم ، بۆ ئازیزانی باشور بیخەمە ڕوو .

دوای چەند ڕۆژێ کەوتمە ڕێ بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری دیوارە و بۆ ماڵی کاک جەلالی نەسرینی .

ئـەو ئێوارەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە شارە ئازیزەکەی دیواندەرە لە ماڵی هاوڕێی خۆشەویستم ، کاک جەلالی نەسرینی بووم بە میوان ... جوانترین پێشوازی و میوانداریان لێکردم ، کە بۆ هەمیشە لە یادەوەریمدا ئەمێنێتەوە .

دوای نان خواردانی ئێوارە و لە کاتی چاخواردنەوە لێم پرسی : کاک جەلال بیستومە پێشتر ئالودە بووی بە ماددە هۆشبەر ؟

بە زەردەخەنەیەکی تاڵەوە وتی : بەڵێ .

وتم : چۆن توانیت تەرکی بکەیت ؟

چونکە بیستومە ئەوانەی ئالودە ئەبن بە ماددەی هۆشبەر ناتوانن تەرکی بکەن .

لە وەڵامدا وتی : هیچ شتێک لە ژیاندا نی یە لە دەرەوەی ئیدارەی مرۆڤ بێت ئەگەر کۆششی بۆ بکەیت .
.
.

بەڵێ سوپاس بۆ خوا تەرکم کردووە ، لە کاتێکدا من لە دوا قۆناغی ئالودەبوندا بووم واتە [ تەزریقی هێڕۆین ] و هەنگاوم ئەنا بەرەو مردن .

نەک هەر ئەوەی توانیم تەرکی بکەم ، ئەو ڕۆژەی بڕیاری تەرک دانم دا ، لەگەڵیا دەستم کرد بە وەرزشی (یـۆگـا ) سوپاس بۆ خوا لەسەر ئاستی پارێزگای کوردستان [ سـنـە ] بە پلەی یەکەم دێم لەو وەرزشە ... بۆیە توانیم خۆشم بونیات بنێمەوە .

بەو هەواڵە زۆر دڵخۆش بووم .

پێم وت : ئەوەی ڕاستی بێت من بۆ ئەوە هاتووم زانیاری لە سەر ماددەی هۆشبەرم پێ بدەیت و بیگەێنمە هاونیشتیمانیانم لە باشوری کوردستان .

لە بەرامبەر ئەو دەربڕینەی من ، کاک جەلال بێ دەنگی هەڵبژارد ، دوای ماوەیەکی کەم لە بێدەنگ بوون ڕووی تێکردم و وتی : لەسەر ئیزنت کارێکی زەروورم پێش هاتووە بۆ ماوەی کاتژمێرێک جێت ئەهێڵم .

منیش فەرمووم لێکرد و ڕۆشت و ماڵی جێ هێشت .... لە ژوورەکە بە تەنیا مامەوە ، دوای ڕۆشتنی کاک جەلال بەم جۆرە لێکدانەوەم بۆ دەکرد :

( زۆر سەیرە ، ئەوەم خستە ڕوو لە باشوری کوردستانەوە بۆ ئەوە هاتومەتە خزمەتیان تا زانیاریم لە بارەی ماددەی هۆشبەرەوە پێ ببەخشێ ، ئەو هەموو ڕێگایەم بڕییەوە و هاتومەتە سەردانی کاک جەلال ، کەچی لە جیاتی ئەوەی وەڵامم بداتەوە ، جێی هێشتم )

بە نەگەڕانەوەی کاک جەلال چەندین لێکدانەوە بە مێشکما ئەهات و هەستم بە جۆرێک لە نیگەرانی ئەکرد ، چوون من هاو وڵاتی ئەو وڵاتە و ڕۆژهەڵاتی ئازیز نەبووم ، وام فکر ئەکردەوە ، نەبادا چووبێ ئیتڵاعاتم لێ ئاگادار بکات و بە گرتم بدات ... دواتر دەم وت نا نا هەرگیز کاک جەلال ، لەو پیاوانە نییە کارێکی لەو جۆرەی لێ بوشێتەوە ، ئەی باشە
بۆچی ڕۆشت ؟
بۆ جێی هێشتم ؟
لەوەش دڵنیابووم ماڵی جێ هێشت ، تا دەهات زیاتر پەشێو دەبووم و هەستام و بە ژوورەکەدا کەوتمە هات و چۆ و دڵم زۆر بێ ئۆقرە بوو ، جار و بار لە پەنجەرەی ماڵەکەوە سەیری حەوشەکەم دەکرد ، بەڵکو بگەڕێتەوە و بیبینم ، بێ سوود بوو هەر نەگەڕایەوە و منیش هەروا لە چاوەڕوانیدا مامەوە .

مــا و یــە تـی .

🥀 🍂 🥀 🍂 🥀 🍂


≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈

بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی

📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین

👇👇👇👇

https://www.tgoop.com/chirok2

.
Audio
.
چیرۆکی ماددەی هۆشبەر

( بـەشـی یـەڪـەم )

نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا

≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈

بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی

📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین

👇👇👇👇

https://www.tgoop.com/chirok2

.
.

🐬 💦 🐬 💦 🐬 💦

{ چـیـرۆڪـی }

{ مادەی هۆشبەر }

( بـەشـی دووەم و کۆتایی )

نوسین و خوێندنەوەی /
ڪـامـەران ئـاشــنـا

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ، سپاس بۆ خوا کاک جەلال گەڕایەوە و دانیشت لە بەرامبەرم ، دوای کەمێک دەسماڵێکی بچوکی لە باخەڵی دەرهێنا و کە پێچراوە بوو لەبەردەمی خۆی داینا و دەسمەڵەکەی کردەوە هێندێ گەڵای وشکی تیا بوو جوان جوان وردی کرد و واڵا بێژی کرد .

منیش بە بێ دەنگیەوە سەیرم ئەکرد و ئەم ویست بزانم چی ئەکات .

لەپڕ سەری هەڵبڕی و پێی وتم : بە ئەرکی مەزانە جگەرەیەکم بەرێ ... منیش جگەرەیەکم دایە دەستی .

( ئەو کات جگەرم ئەکێشا )

توتنی جگەرەکەی ڕۆکردە ژێر جگەرەیەک کە لە بەردەمیدا دانرا بوو ئنجا ئەو هاڕاوەیەی لە دەسماڵەکەی بوو جگەرەکەی لێ پڕ کرد و جوان دایگرتەوە و ڕووی تێکردم و جگەرەکەی پێشکەش کردم و منیش لێم وەرگرت و پرسیم ئەمە چی یە ؟

لە وەڵامدا وتی : دایگرسێنە و ئەو جگەرەیە بکێشە .

منیش وتم : باشە ، ئەیکێشم بەڵام نابێ بزانم چی بوو کرتە جێی توتنەکە ؟!

لە وەڵامدا کاک جەلال وتی : ئەوە حەشیشە !

بەو وەڵامە توشی شۆک بووم ، بە پەلە جگەرەکەم فڕێدایە بەردەمی ، هەستم بە نیگەرانیەکی زۆر کرد لەو کاتەدا و کەمێک بە توڕەییەوە پێم وت :

زۆر عەیبە بۆ تۆ ئەتەوێ ئالودەی ماددەی هۆشبەرم بکەیت؟!

کاک جەلال بە زەردەخەنەیەکەوە وتی : پێت وایە هێندە بێ ویژدان بم بمەوێ تۆ ئالودەی ماددەی هۆشبەر بکەم .

قسەکەم لە دەمی سەندەوە و پێم وت : باشە ناتەوێ ئالودە بم بۆچی جگەرەی حەشیشم پێ دەکێشی ؟!

لە وەڵامدا وتی : تۆ داوات لێ نەکردم زانیاریت پێ ببەخشم لە بارەی ماددەی هۆشبەرەوە ؟

لە وەڵامدا وتم : بێ گومان ڕێگایەکی دوور و درێژم بڕییەو بۆ ئەو مەبەستە .

کاک جەلال وتی : ئەگەر باسی بکەم چۆن مرۆڤەکان ئالودە ئەبن .... وەک پێویست لە هزر و مێشکتا نامێنێتەوە ، تا بە کرداری ئەم جگەرەیە نەکێشی ..... ناتوانم هیج زڵنیارییەکت لەو بارەیەوە پێ بدەم .

دوای گفتوگۆیەکی چڕ و پڕ دڵنیای کردم کە بە جگەرەیەک ئالودە نابم ، منیش داواکەیم قبوڵ کرد .

جگەرەکەم کێشا هەستم بەدڵخۆشیەکی لە ڕادەبەدەر کرد ، نە پێشتر و نە تا ئێستاش دڵخۆشی وام بە خۆمەوە نەبینیەوە .... بەبێ بونی هیچ شتێکی خەنداوەر هەر پێ ئەکەنیم .... بەڵێ پێکەنینێکی زۆر دڵخۆشیەکی ئێجگار زۆر مێشکێکی ئارام کە یەکەمجاربوو لە هەموو ژیانمدا هێندە مێشکم ئاسودە بێت .

نازانم ئەو خەیاڵ و مەستیە چەندی خایاند ، بەڵام دیا بوو کاک جەلال دەیزانی کاتێ هاتمەوە باری سروشتی خۆم لێی پرسیم ئێستا چۆنی ؟

منیش پێم وت : زۆر باشم بەڵام ئەو هەموو دڵخۆشیە چی بوو ڕووی تێکردم ؟

کاک جەلال وتی : ئەوە سەرەتای نەگبەتیی و ماڵوێرانیەکەیە .

وتم : چۆن ؟
وتی : تۆ نەهاتوی زانیاریت لە بارەی ماددەی هۆشبەرەوە پێ بدەم ؟!

پێم وت : بێ گومان .

کاک جەلال وتی : دڵنیام زۆر سەرسامی بەو هەموو شادمانی و دڵخۆشییەی لە کێشانی ئەو جگەرە حەشیشەوە بینیت ؟!

وتم : گومانی تیا نی یە زۆر شتێکی سەیر و ناوازە بوو به نیسبەت منەوە چونکە پێشتر هێندە دڵخۆش و ئاسودە نەبووم بە هیچ شێک لەم ژیانە ! .

پێی وتم : بۆیە دەڵێم سەرەتای نەگبەتی و ماڵ وێرانی لێرەوە دەست پێدەکات ... زۆرێک لە مرۆڤەکان لە لایەن کەسێکەوە بە مەبەست یان بێ مەبەست جگەرەیەکی حەشیش ئەکێشین بۆ ماوەیەک زۆر پێی مەست و دڵخۆش ئەبێن ، بێ گومان مرۆڤ بە جگەرەیەک حەشیش ئالودە نابێت ، دوای ئەوە کاتێ توشی کێشە و خەم و خەفەتێک دەبێت بیر لەوە دەکاتەوە ، بۆ لاچوونی غەمبارییەکەی پەنا بباتەوە بەر کێشانی جگەرەیەکی تری حەشیش .

بۆ چەن جارێ ئەم کارە دووبارە دەکاتەوە ، ئیدی ماددەی هۆشبەرەکە بە ڕادەی پێوست لە ناو خوێنەکەیدا جێگیر دەبێت و ئەبێتە هۆی ئالودەبونی کەسەکە و ئیتر بێ کێشانی حەشیش ژیانی کەسەکە بەڕێوە ناچێت ئەتوانین ئەمە بە قۆناغی یەکەمی ئالودە بوون دابنێین .

دوای ئەوەی پێی ئالودە ئەبێت ، بە کێشانی حەشیشەکە هیچ دڵخۆشیەکی وەک سەرەتا بۆ دروست نابێت ، تەنها مەستی دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر کەم ... بەڵام چونکە ئالودە دەبێت و خوێنەکەی لێی داوا دەکات ، هەروەکو جگەرەی توتن ، دەبێت بەردەوام بێت لە کێشانی ، بەڵام جیاوازی حەشیش لەگەڵ توتن لەوەدایە ، دوای چەند ساڵێک کێشانی حەشیش ئیدی ئەو ماددەیە ناتوانێ خواستی تێر بوونی خوێنەکە جێ بەجێ بکات لە ڕووی چڕی ماددەی هۆشبەرەوە .

بۆیە دەبێت کەسی ئالوددە هەوڵبدات ماددە بەهێزتر لە حەشیش بەکار بهێنێت .
.
.
لە قۆناغی دووەمی ئالودە بوون کەسی ئالودە پەنا دەبات بۆ تریاک کە لە کوردەواری خۆمان پێی دەڵێن تلیاک .

" تلیاک چڕی ماددەی هۆشبەری زۆر لە حەشیش زیاترە "

تلیاکیش بەهەمان شێوەی حەشیش لەسەرەتاوە دڵخۆشی و مەستی چێژێکی تایبەت بە کەسەکە دەبەخشێت و دواتر وا نامێنێت .

دواتر تلیاکیش هەمان شێوەی حەشیش ، دوای چەند ساڵێک بەکارهێنان مەفعولی نامێنێت .

بۆیە کەسی ئالودە دەبێت بجێتە قۆناغی سێ یەمی ئالودەبوون (موعتادی ) کە ئەویش بەکار هێنانی گەردی هێڕۆینە .

[هێرۆینیش چڕی ماددەی هۆشبەری زۆر لە حەشیش و تریاک زیاترە ]

ئەمیش هەروەک تریاک و حەشیش بۆ ماوەی چەند ساڵێ بەکاری دەهێنێت و ئەمیش بێ سوود ئەبێت بۆ کەسەکە و خوێنی کەسی ئالودە داوای ماددەی هۆشبەری چڕتر و بەهێزتر دەکات ... بۆیە کەسی ئالوددە دەچێتە قۆناغی چوارەم کۆتایی .

ئەم قۆناغەش هەمان دەوترێت " تەزریقی هێرۆین " واتە بەکارهێنانی هێرۆین لە ڕێی دەرزی لێداەوە .

جیاوازییەکەی لەگەڵ قۆناغەکانی تر ئەوەیە :
لە قۆناغەکانی پێشوو لەڕێی هەڵمژینی ماددەکە یان کێشانی وەک جگەرە بەکار دەهێنرێت ... بەڵام لێرەدا ئەو ماددە چڕ ( مركض ) ئەهێنرێت لەسەر ئاگر ئەتوێنرێتەوە و بە سەرنجێکی دەرزی لێدان ماددەکە ڕادەکێشرێتە ناو سەرنجەکە و لەڕێی دەماری خوێنەوە ڕاستەوخۆ دەکرێتە ناو خوێنی کەسی ئالودە .

بێ گومان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر خانەکانی لەش لە ناو دەبات ... بەڵام ئەم بەکارهێنانە واتە بەشێوەی دەرزی لێدان دەیان جار لەوانەی پێشووتر خانەکانی لەش تێک ئەشکێنێت و لە ناوی دەبات .

هەروەها ئەو دەمارەی خوێنەی دەرزییەکەی لێدەدرێت ناتوانی جارێکی تر لەو شوێنەوە دەرزی دەمار بەکار بهێنرێت ، لەبەر ئەوەی ئەو ماددەیەی بەو چڕییەوە لەو شوێنەوە تێکەڵی خوێن دەکرێت ئەوشوێنە واتە دەماری خۆێنەکە دیوارەکانی توشی ڕەق بوون دەبن لە ئەندازای [ 10 - 8 ] سامتیمەر دەمارەکە وەک ئێسقان ڕەق دەبێت و نوکی دەرزی سەرنج نایبڕێت بۆیە کەسی ئالودە لە دووبارە بەکارهێنانی هێرۆینی تەزریقی واتە بە شێوەی دەرزی لێدان ناچار ئەبێت جێ گۆڕکێ بکات بۆ گەڕان بەدوای دەماری خوێن بۆ ڕەوانەکردنی ئەو مادەییە بۆ خوێن .

ئیتر وای لێ دێت جێی نوکە دەرزییەکە دەماری خوێن لە دەست و قاچ و لەشی نامێنێ لە دوا ساتەکانی ژیانی کەسی ئالودە ملی ئەجەڕێنێ و لەبەرامبەر ئاوێنەیەک لە شادەماری ملیەوە لەڕێی بەکار هێنانی سەرنج و بە شێوەی دەرزی لێدان ماددەکە ڕۆ دەکاتە ناوخوێنەوە .

لێم پرسی : دەبێت کەسی ئالوددە بەو قۆناغانەدا تێ پەڕێت ؟!

کاک جەلال لە وەڵامدا :
وتی نا شەرت نی یە کەسی ئالوددە بەو قۆناغانەدا تێ پەڕێت چونکە ئەو کەسەی ئالودە ئەبێت ، گومانی تیانی یە لە کەسێکی ئالودەوە فێر ئەبێت پێدەچێت ئەو کەسە لە قۆناغی تلیاک یان هێڕۆین بێت ، بۆیه کەسی فێر بوو لەو قۆناغەوە دەست پێ دەکات .

بەڵام شێوەی ئالودە بوون بە قۆناغ بەندی بەم جۆرەیە .

پرسیم : ماددەی هۆشبەر ئەم سێ جۆرە هەیە !

کاک جەلال لە وەڵامدا وتی :
نەخێر زۆر جۆری تریش هەیە لەوانە ( ماراجۆنا ، خەشخاش ، شیشە .... هەتا دوایی )

بەڵام ئەوەی زیاتر بەربڵاو بێت ، بە تایبەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو سێ جۆرەیە !!!!! .

لەدڵی خۆمدا ئەم وت :
بۆیە دوژمنان و ناحەزانی کورد و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، لەڕێی لاوان و مێرد منداڵانی کوڕ و کچی خوێندکاری ئامادەییەکان .

بە شێوەیەکی نهێنی و بە خۆڕایی جگەرەی حەشیش دابەش دەکەن و دەزانن دوای ئەوەی ئالودە بوون ئیدی خۆیان هەنگاو بەرەو ماڵ وێرانی خۆیان دەنێن !! .

بەڕاستی سەرسام بووم بەو باسکردنە بۆیە بڕیارم دا لەگەڕانەوەمدا بۆ باشوری کوردستان ئەم پەیامە بە هاونیشتیمانیانم وەک جێ بەجێکردنی ئەرکێکی سەر شان ڕابگەێنم ..... هەرواشم کردووە و پێشتر لەڕێی گۆڤار و بڵاوکردنەوە و کۆڕ و کۆبوونەوە خستومەتە ڕوو ئێستاش لێرەوە بۆ ئێوەی بەڕێز بە تایبەت گەنجەکانمان ئەیخەمە ڕوو بەو هیوایەی ببێتە پەند بۆ هەمومان و بتوانین سودی لێ وەربگرین .
.
.
لە دوا پەیاممدا دەڵێم هــۆ خەڵکینە ، ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان بە مافی مرۆڤ هەیە بۆ بەرگرتن لەم نەهامەتییە ئێجگار ترسناکە ... چیمان پێ ئەکرێت لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵاییەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانی نوسراو و بینراو و بیسراوەوە کار بۆ ئەم دیاردە خەتەرناکە بکەین .

ئەم ڕەشەبای ماڵوێرانییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوێنێ هەڵی کرد و ئەمڕۆ گەشتۆتە باشوور و سبەینێش دەگاتە ڕۆژئاوا و باکور چوون مەرامی دوژمنانە بۆ ئالودەکردنی ڕۆڵەکانمان لە هەر جێیەک دەستی چەپەڵیان پێی دەگات .

ئەوە ئەرکی ئێمەی ڕۆشنبیرانە چاکی مەردایەتی لێ بکەین بەلادا و خامەکانمان بخەینە گەڕ .

داواکارم لە دایک و باوک و خوشک و براکانم لە هەرشوێنێکی ئەم نیشتیمانە دابەشکراوەن و گوێیان لەم پەیامەی منە ... ئاگاداری ڕۆڵەکانتان بن بە تایبەت لاوەکان و مێرد منداڵەکانتان ئێستا بە فیتی دوژمنان لە ڕێی جگەرە و نێرگەلە " قلیان "ەوە و بە بەرنامەیەکی داڕێژراو بۆ ئەو مەبەستە کار بۆ ئالودە بونی ڕۆڵەکانمان دەکرێت .

دەبێت چیمان پێدەکرێت لەو پێناوە درێغی نەکەین .

هەر شاد و سەرفراز و سەرکەوتوو بن لە ژیان ٳنشاٲلله .

لە گەڵ ڕێز دڵسۆزتان /
ڪـامـەران ئـاشـنـا

هــــەر شــــــادبـــــن .

🌹 🍂 🌹 🍂 🌹 🍂

≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈

بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی

📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین

👇👇👇👇

https://www.tgoop.com/chirok2

.
Audio
.
چیرۆکی ماددەی هۆشبەر

( بـەشـی دووەم )

نوسین و خوێندنەوەی :
ڪـامـەران ئـاشــنـا

≈≈≈≈∮≈≈≈≈∮≈≈≈≈

بـەخـێـر بـێـن بــۆ ڪـەنـاڵـی

📓 هەوارگەی چیرۆك و نوسین

👇👇👇👇

https://www.tgoop.com/chirok2

.
سلاو
#بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان
بۆ بەشداری لە لیست⬇️
@KORDVARE55
🌿❤️🌿❤️🌿❤️🌿
دیداری تایبەت
@DidariTaibat1

هەوارگەی چیرۆك
 @chirok2

شیعرەکانی خاتوو میهرەبان
@mihraban4

ئه‌وین و خه‌یال
@Avinukhayal

ئامێــــــــــزے خـــــەیاڵ.
@amezikhyal

ڕوناڪایی دڵ
‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌@ronakaydel

هەوارگەی شیعر
@hawrge

دڵڕەفینە ڪــەم
@dlrhfhenhkam

ڕیــــــژنەے بــــــاڕان
@rignaybaran

خـــــەم ڕەوینەڪەم
@xamravenakam

هەوارگەی دڵان
@HawaryKurdawary

بــــــاوەشی خـــــەم
@bavasigam..

وێنەیی خۆشـــــــەوێستی
@wenaykhoshavisti'

سوران سه‌قزی
@Soran_Saqqezi

یـــارێ دوڕە وەڵاتــــــــــــم
@yaridorvlatem

خەزانی پایز
@xazanipaizz

منوتو
@dghjkopl

گۆرانی ڕەسەنی کوردی
@Kurd20music

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای
@mohammad_shndrayi_2023

ڵەیــــــــادت ناڪەم
@layadd_nakm

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
@Mostafazadeh2

کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند هادی لاوە
@hadeLawa_page

دیمەن و کەش و هەوای کوردستان
@kashhavaKURDSTAN

کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ
@namopoem

گــــــلـــــــچـــــیـــــــن
 @golghin2021

ئێدریس مەڕانێ
@edris_marani2022

هەستی دڵ
@hastidlll

یادی رابردوو
@Yadirabrdu

اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین
@ahngkordifarsiklip1369

کورد موزیک
@kurd_Music2021

خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ
@Rangavarang3

🌿❤️🌿❤️🌿❤️🌿
2025/01/05 17:06:15
Back to Top
HTML Embed Code: