tgoop.com/chya_ngo/10527
Last Update:
بەناوی وەدیهێنەر و هەڵسووڕێنەی سروشت
ئەوە چ دەردێکە کە دیسان کوردەواریی ماتەمبار کرد؟!
ئەوە چ زامێکە دیسان جەرگی دایکی کوردانی زامدار کرد؟!
کوردستان، شاخ و کێوەکانی بە تاکە پشتیوان و قەڵای لەپساننەهاتوو ئەزانی، کەچی سەدانجار و ئەمجارەیش شاخ و کوێستان و بەفر و ڕنوو، ڕۆڵەکانی ئەکات بە قوربانی. تەنیا شاخەکان پشت و پەنای کوردانن، دیارە باشترین و بوێرترین ڕۆڵەکان لە خەم و شادیدا رووی لێ ئەکەن و ئەویش باش لە ئامێزیان ئەگرێت. دیسانەوە زستان و بەفر و ڕنوو، وانەی یەکبوون و یارمەتیی پێداینەوە. ئەوا ئەبینین لە هەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستانی گەورەوە دڵی هەر تاکێکی کورد، لە کەڵەکەجاڕ و شاخی حەوتاشی بانەدایە. ئەوا ئەبینین ۶ شاخەوانی کورد، ۶ ڕوڵەی کوردستان، بێدەنگ و ئارام لە ناو بەفر و بەستەڵەک و سەرما و هەرەس، لە باوەشی نیشتمان، ئارامیان گرتۇوە و بۆ باوەشی خاکی پاکی دایک ئەگەڕێنەوە.
هاوڕێیانی ڕێزدار و بە ڕوممەتی ئەنجومەنی پاژین!
گرووپی شاخەوانی هێژای سوورکێو!
بنەماڵەکانی بەڕێز و دڵفراوانی کۆچکردۇوان!
هاونیشتمانان و نیشتمانوانانی بەئەمەگی بانەی سەربەرز!
هەواڵی کۆچی تاسەبار و سەنگینی ئازیزانتان لە هەرەسی بەفری چیای کەڵەکەجاڕ، بەدڵ خەمباری کردین؛ بە بۆنەی ئەم کارەساتە پڕناسۆرەوە سەرەخۆشیی و سۆزداربوونی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا ئەکەین. لە مەزن یەزدانی دلۆڤان خۆڕاگریی و ئوقرە بۆ ئێوەی بەڕێز و ئاسوودەیی بۆ ڕۆحی کۆچکردووان ئاواتەخوازین.
#ئەنجومەنی_سەوزی_چیا
11ی ڕەشەمەی 2724
@chya_ngo
BY انجمن سبز چیا

Share with your friend now:
tgoop.com/chya_ngo/10527