tgoop.com/dangidehaat/5666
Last Update:
#دەردی_دووری
دەردی دووری زۆر گرانە، دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا، چاوەکەم سووتان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن، ڕووبەندی سەر ڕوو لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن، قەتڵی مەزڵوومان بەسە
مورغی دڵ پابەندی دانە و داوی خاڵە و زولفی خاو
گیری بەندیخانە تا کەی؟ بەندی بێ ئامان بەسە
هەرچی بووم بردی بە تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت
تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما، تاڵان بەسە
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە، گەر تاوان بەسە
ئێستەکەش مەجنوون و لەیلێ هەن لە عەسـری تازەدا
شێت و سەرگەردانی تۆم، حەیرانی تۆم، حیرمان بەسە
گەنجی عیشقت پڕ بە وێرانەی دڵە و من پێم کەمە
تا زیاد بێ چاوەڕێی دیشم، مەڵێ ئیحسان بەسە
گەر قسەی عیشقی گوڵ و بولبول لەلات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان، بەسە
ئاورت بەردا دڵ و گیانی «حەقیقی»، چاوەکەم
دەردی بێ دەرمانە عیشقت، دەردی بێ دەرمان بەسە
#مامۆستا_عەباس_حەقیقی
#دەنگی_دێهات
@DangiDehaat
BY پایگاه خبری تحلیلی دەنگی دێهات« سەقز دێهات»
Share with your friend now:
tgoop.com/dangidehaat/5666