Telegram Web
من ھیوایەکی گەورەم بە وەڵام نییە
ھەرکاتێکیش نامە بۆ تۆ دەنووسم پێشبینی ئەوە ناکەم وەڵامم بەیتەوە
وابزانم ھەر بەم شتەش دەڵێن عەشق!
شەقامەکان پڕی خەڵکە
من بێ تۆ شارم لا چۆڵە
شار بۆنی یادگاری لێ ھێت
یادگاریەکانی لەگەڵ تۆ ھەمە
نەوەک نەتوانم بت بینمەوە
بزانە تا کۆتای خۆشمەوێی
لە کەس نەچوەکەم.🖤
بەیانی یان ئێوارە
زۆر جیاوازی نییە
دڵتەنگی ھەینی لە شوێنێک دەستپێکات
کە دەمت پڕ لە قسەیە بۆ وتن
بەڵام کەسێک نییە بۆ بیستنی ..
سلاو نازدارەکەم
گوڵی من،
ناڵێم یادت بەخێر،
چونکە هەردەم لەیادی تۆدام.
یادی تۆ نازانم خێرە یان شەڕ،
ئەوەندە دەزانم،
ئەرکە لەسەرم.
وەک بڵێی من بۆ یادی تۆ دروست بووم،
وەک حەپەکانی دایکم
کە هەرگیز لێی جیا نابنەوە،
یادی تۆیش هیچکات لە من جیانابێتەوە.
دەرگایەکم دەوێت بمباتەوە ناو کۆڵانەکانی خۆشبەختی
دەرگایەک بەسەر برینەکانی یادەوەریمدا دابخرێت
دەرگایەک، بەجۆرێک بکرێتەوە لەناو خۆڵەمێشی تەنیایدا
ھەست بە گەرمای بوونم بکەم ..
بێ تۆ نەمن تاقەتی ژیانم ھەیە و نە ژیانیش تاقەتی مرۆڤێکی وەک منی ھەیە ،سەیری نەبوونت چی مردنێکی دروست کردوە ..
بــێ تــاقــەتـــم؛
لەبەردەمی ھەزاران ڕۆژی دووبارە
خەریکم دەخنکێم.
نازانم چۆن تێتبگەیەنم،
من چەند ڕۆژێکە دڵتەنگم.
تـــۆ لـە کــوێــی؟
مەگەر باوەشێکی تۆ، سڵاوێکی تۆ،
نامەیەکی تۆ، فریای ئەم ھەموو
دڵتەنگییەی مــن بکەوێت🖤!
..
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مرۆڤ نازانێت چی دەوێت،
وابیر دەکاتەوە کە کەسێکی تایبەتی دەوێت،
پاشان کەسێک دەبینێ
کە هیچ یەک لەو سیفەتانەی
خۆی دەیەوێ تێیدا نییە،
کەچی بە بێ هیچ هۆکارێک
«ئاشقی دەبێت»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وای دانێ ئەمشەو من مردم ،
رووت ھەیە
جارێکیتر سێیری ئاسمان بکەی ؟!
.
مانەوە لەگەڵ کەسێکدا،
کە خۆشت دەوێت،
و دەزانی کە لێی دادەبڕێی،
وەکو یاری کردنە لەبەر باران،
چێژ بەخشە بەڵام دواتر،
دركی پێ دەکەی کە نەخۆش دەکەویت :))"
زۆرم خۆشویستی و زوو لەدەستم دایت
ئێستا ئامۆژگاری ئەو دکتۆرەم دێتەوە یاد کە وتی :
خواردنی دەرمانی زۆر ، نەخۆش چارەسەر ناکات
نەخۆش دەکوژێت
ماڵـی تاریک ©
Video

چیمان قازانج کرد لە ئێوە
تاوەکو بترسین لە دەستدانتان ؟
ھاوڕێیەتیتان قسەکردنێک بوو سڕیمانەوە .
ماڵـی تاریک ©
Video

مەڵێ من ناگۆڕێم ڕۆژێ دێت واز لەو شتانە دەینی کە ھۆگری بووی واز لەو کەسانە دەینی کە ھەموو کەست بوون دەستبەرداری خەونێک دەبیت کە ھەمیشە چاوەڕێی بەدی ھاتنی بووی ڕۆژێک لە ڕۆژان لەسەر شۆستەی یادگاریەکان دائەنیشیت و ئەبینیت کە بێ ئەوانیش ئەژیت🖤
ماڵـی تاریک ©
Video
تۆم لەپڕێک بەبێ ئاگای خۆم خۆشویست
لە ڕۆژێکەوە کە بیرم نایە کەیە وەلێ لەو ڕۆژە بوویە ئەوەڵی من !
بەو مانایەی پێش خەبەر بونەوەت بەیانی باشت بۆ بنێرم
بەو مانایەی پێش هەموو کارەکانم بیر لەتۆ بکەمەوە
بەو مانایە ئەوەڵی منیت کاتێک تۆ لەوێ ئازارێکت پێ ئەگات من لێرەوە هەستی پێ ئەکەم
بەو مانایەی بە بێدەنگیت هەست بە کاولبونی دونیا ئەکەم
وە بەڕاستی تۆ ئەوەڵی منیت
تۆ نازانی لە نەبوونت چەندە دڵ پەشۆکاوم
چەندە بە ترسەوە ڕێ دەکەم
نا من ڕانەهاتووم و ڕاناێیم لە دووریت
ئاسمانی من تەمە و تۆ ڕەشەبایەکی بۆ نەهێشتنی!
24 July 2023 02:27 am
2025/02/04 23:56:41
Back to Top
HTML Embed Code: