tgoop.com/dengikiwexa/834
Create:
Last Update:
Last Update:
پێی گوتم چەندەت خۆشدەوێم؟
نەختێک ڕامام. سەرم کز کرد. لەخۆوە لێوم بزووتن : بە قەد هەموو خۆڕاگری ئەو بەندییەی لە ژێر قورسترین زەبروزەنگدا خۆی ڕاگرت و دانی بە هیچ دانەهێنا.
سەرسامانە چاوی تێبڕیم. ئەو وڵامەمی زۆر پێ گران بوو. گوتم ئەدی تۆ منت چەندە خۆشدەوێ؟
بێ ڕاوەستان ، وەک ئەوەی چاوەڕوانی ئەو پرسیارە بێت گوتی بە قەد هەمووی ئەو غەدرانەی داگیرکەرانی کوردستان لەکوردیان کردووە. ...
زۆر سەیر بوو . بە یەک ڕێژە یەکترمان خۆشدەویست.
#عەلی_سۆهرابی
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
BY دەنگی کوێخا | Kiwêxa
Share with your friend now:
tgoop.com/dengikiwexa/834