tgoop.com/dengikiwexa/856
Last Update:
بەڕێز هیچکاک
پێناسەی ئێوە بۆ بەختەوەری چییە؟
بەختەوەری واتا هەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون و خەم نەخواردن بۆ هیچ
و بیر کردنەوە تەنیا لە شتە داهێنەر و بنیاتنەر و ناڕووخێنەرەکان
و ئەمەش پرسێکی ناوخۆییە
من لە ناخی خۆمدا بەرگەی شەڕ کردن ناگرم هەروەها بەرگەی ئەو هەستانەش ناگرم کە خەڵک بۆ من هەیانە
پێموایە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە بەفیڕۆدانی وزەیە
و لە بنەڕەتدا بێ ئەنجام و بێ بەرهەم
بەو پێیەی من کەسێکی هەستیارم
و ئەگەر کەسێکی نزیک لە من هەڵسووکەوتی خراپ بکات و قسەی توندم پێ بڵێت چەند ڕۆژێک بێزار دەبم
بێگوومان دەزانم هەموومان مرۆڤین و هەست و سۆزی جۆراوجۆر ئەزموون دەکەین
لەوانەش هەست و سۆزە نەرێنیەکان
بەڵام ئەو ساتە کە هیچ هەستێکی نەرێنیتان نییە
و بتوانیت ڕاستەوخۆ سەیری پێشەوە بکەیت
ئەو ساتەیە کە دەتوانیت شتێک بخولقێنی
و ئەمە ئەو بەختەوەرییە کۆتاییەیە کە من بە دوایدا دەگەڕێم
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
BY دەنگی کوێخا | Kiwêxa
Share with your friend now:
tgoop.com/dengikiwexa/856