سەرخۆشی شەرابی دەمی تۆ بووم و ئەمێستاش
قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم!
#نالی
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
قوربان، سەری تۆ خۆش، کە نەماوە سەری خۆشم!
#نالی
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ماڵ و حاڵت بۆچییە گەر میللەتت لە زیللەت بژیی،
تاجی سەرشۆڕی فڕێدە تۆش وەکوو میللەت بژیی.
#قانع
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
تاجی سەرشۆڕی فڕێدە تۆش وەکوو میللەت بژیی.
#قانع
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەوەتەی کۆچ هەیە، کۆچ ئەکەم
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێخاکم...
#شێرکۆ_بێکەس
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەوەتەی گڕ هەیە، ئەسووتێم
ئەوەتەی ئاو هەیە، ئەخنکێم
ئەوەتەی تیغ هەیە، قوربانیم
ئەوەتەی خاک هەیە، بێخاکم...
#شێرکۆ_بێکەس
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
مرۆڤایەتی ئەمڕۆ پێویستی بە زیندووکردنەوەی خەیاڵی خۆی هەیە، بۆئەوەی باوەڕ بهێنێت کە ئەم سیستمە، بەمجۆرە داخراوە، ئەبەدیی نییە. گرنگترین شت ئەمڕۆ ئەوەیە کە خەیاڵی مرۆڤ بەشی ئەوە زیندووببێتەوە تێبگات، کەپیتالیزم وەک هەموو سیستمەکانی تر، سیستمێکی تێپەڕە، مێژووش ئەگەری ئەلتەرناتیڤی باشتر و مرۆڤانەتری زۆر لهبەردەستدایە. بەبێ سەوزبوونەوەی ئەم بڕوایە ئەستەمە هیچ بەرەنگاربوونەوەیەکی ڕاستەقینە سەر بگرێت.
#بهختیار_عهلی
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
#بهختیار_عهلی
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
بش بووبێ وەفا ئێستە وەجاخی کوێرە
کێ ڕاستە لەوانی دیوتە ؟ یەک بژمێرە !
#هەژار
#خەییام
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
کێ ڕاستە لەوانی دیوتە ؟ یەک بژمێرە !
#هەژار
#خەییام
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی؛
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی؛
ئەمجارەیان لە پێناوتا
کام بەر حەرامە، ئەو دەخۆم
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم
ئەمجارەیان
لمولیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرتدێنم
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
ئەمجارەیان
نیوەشەوێک
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بە پێوە بێ
بەفر تا چۆکان کەوتبێ
با و بۆران و کڕێوە بێ
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵتدەگرم
کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەواڵ نەواڵ دەتڕفێنم
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم
لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر
قەت ناهێڵم
کەسێک هەبێ لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر
هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم
شێعر لە سەر قەدی داران دەنەخشێنم
هەر برووسکێک چەخماخە دا
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم
هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی...
#پەشێو
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی؛
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی؛
ئەمجارەیان لە پێناوتا
کام بەر حەرامە، ئەو دەخۆم
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم
ئەمجارەیان
لمولیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرتدێنم
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
ئەمجارەیان
نیوەشەوێک
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بە پێوە بێ
بەفر تا چۆکان کەوتبێ
با و بۆران و کڕێوە بێ
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵتدەگرم
کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەواڵ نەواڵ دەتڕفێنم
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم
لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر
قەت ناهێڵم
کەسێک هەبێ لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر
هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم
شێعر لە سەر قەدی داران دەنەخشێنم
هەر برووسکێک چەخماخە دا
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم
هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی...
#پەشێو
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
دەنگی کوێخا | Kiwêxa
ئەو وێنەیە لە کاتی وەرگێڕانی قوڕئانی پیرۆز گیراوە. #هەژار_موکریانی دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
#مامۆستا_هەژار ، کۆڵەکەیەکی بناغە پتەوی هونەری کوردی.
نیشتمانم، نووشتەیەکە،
عومری هەزاران ساڵ دەبێ،
کە نوح، بۆی کردم، پێی گوتم
وریابە، کەس نەیکاتەوە،
کە کرایەوە،
بەتاڵ دەبێ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
عومری هەزاران ساڵ دەبێ،
کە نوح، بۆی کردم، پێی گوتم
وریابە، کەس نەیکاتەوە،
کە کرایەوە،
بەتاڵ دەبێ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱