Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
خۆشەویستم
تاسەی دووریت
بوو بە هەلاج
سێدارەی کرد
بە جێژوانی دڵداری و ماچ!

#مەلەکشا


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
پێی گوتم چەندەت خۆشدەوێم؟
نەختێک ڕامام. سەرم کز کرد. لەخۆوە لێوم بزووتن : بە قەد هەموو خۆڕاگری ئەو بەندییەی لە ژێر قورسترین زەبروزەنگ‌دا خۆی ڕاگرت و دانی بە هیچ دانەهێنا.
سەرسامانە چاوی تێبڕیم.  ئەو وڵامەمی زۆر پێ گران بوو. گوتم ئەدی تۆ منت چەندە خۆشدەوێ؟
بێ ڕاوەستان ، وەک ئەوەی چاوەڕوانی ئەو پرسیارە بێت گوتی بە قەد هەمووی ئەو غەدرانەی داگیرکەرانی کوردستان لەکوردیان کردووە. ...
زۆر سەیر بوو . بە یەک ڕێژە یەکترمان خۆشدەویست.

#عەلی_سۆهرابی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ژیان نیشتمانێکم قەرزدارە کە تێیدا بیربکەمەوە لە ژیان کردن نەک لە نیشیمان


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
شەوە..
شکانەوەی پێکەنینە، لێکدانەوەی گرینە
کێ چووزانێ چها ڕەمزە، پشت ئەم دیوارە بەردینە

#هەڵۆ


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئەی حوققەیی شەهد و شەکەرت ئابی حەیاتم
مردم، بە بەدەن بێنەوە بەو ئابە، حەیاتم
ئاهوو کە دەکا جیلوە چ شیرینە نیگاهی!
یەعنی بە فیدای غەمزەیی دوو چاوی سیاتم

#وەفایی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ناوت، چوار خشتەکیە و
دەنگت چوارینە
چاوەکانت، چاوگەی مەسنەوین یا خۆ چیرۆکێکی درێژ...
خۆت بە غەزەل دەبینم و
قژەکانت بە قەسیدە
بەڵام
ئەگەر بۆ من بی،
ئەبیە ڕۆمانێکی ئەوینی
هەتا هەتایی..

#خۆشناو



دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
من خراپ بووم، ئێوه‌ چاک بن، لێم گه‌ڕێن با بێمه‌وه‌

#هێدی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
لەبەر چاوی جیهان بینم، جیهان تاریک بوو نەمزانی

#وەفایی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
پەپوولەی تەواوی دونیات بۆ قەرز کەم
هێندە گوڵی هێشتا کەمە

#پەریوز_زەبیح_غوڵامی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
هەزار ماچی نیشتمانەکەی خۆم کرد
و ئەو یەک ماچی نەکردمەوە.
بە زۆر نییە!
خۆشەویستی ئاڵا نییه دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە!

#شێرکۆ_بێکەس


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
خۆشەویستم
تاسەی دووریت
بوو بە هەلاج
سێدارەی کرد
بە جێژوانی دڵداری و ماچ!

#جەلال_مەلەکشا


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئاخ ئەی زامی بێبەزەییم
نیشتمانم جانتای گەشت نییه و
من گەشتیار نیم
من ئەویندارم و
خاک ئەوینی منه...


#مەحموود_دەروێش


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
لە دوگمەی سوخمە دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باخی سێوان

لە خەوفی تەلعەتی ڕۆژ هەروەکوو شێت
بە ڕووزەردی هەڵات و کەوتە کێوان

دو چاوی من کەوا کەیلی سوروشکن،
دەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان

مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان

شەرابی لەعلی ڕوممانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچێکی لێوان

#نالی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
شەڕ ئازارەکانی دنیا گەورەتر دەکا!
شەڕ ئەگەر دژی هەموو خراپەکانیش بێت، دواجار بەجۆرێکی‌تر زەوی پڕ دەکاتەوە لە ئازار. شەڕ ئەگەر ئەوپەڕی دادپەروەرییش بێت، هەمیشە زەوی لێوانلێو دەکاتەوە لە خەم...

#بەختیار_عەلی


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
من و تۆ وەک خوڕە و هاژەی ڕووبارین🤍


دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
بۆنی پرچی باراناویت،
شەوەکەی گوڵاوپڕژێن کرد
ماچم کردی و هەموو گیانم
نوقمی ڕووناکی و گوڵاو بوو
گەر بیرت بێت، له هۆش خۆم چووم
مانگ له نێو زیندانی هەورا
بەرەڵا بوو ...


#ڕەفیق_سابیر

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
ئێستا من و جێژوانێکی چۆڵ و هۆڵ
و چەند وێنەیەکی دوو کەسی و
دڵێکی پڕپڕ لە خەم و
کۆمەڵێ شێعری فرەوێژ
کە شەو و ڕۆژ
لە تۆ دەدوێن!

#ک_د_ئازاد

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
خۆشەویستم گەر دەمزانی
هێلانەی دڵ دەکەی بەتاڵ،
من سەدان ساڵ
نەمەدرکان خۆشم دەوێیت..
ئەوسا من تاکوو مردن
هەر بە هیوای پێگەیشتن،
بەرەو دونیای خۆشەویستیت پەسا پەسا  وەڕێمدەخست  قافلەی خەیاڵ!


#پەشێو

دەنگی کوێخا | Kiwêxa 🌱
2024/12/30 22:44:39
Back to Top
HTML Embed Code: