tgoop.com/drabdullatifalamin/2361
Last Update:
خولی یازەدەهەمی بوخاری
ناوەندی فەرموودەی ئەمین مژدەتان پێدەدات بە ڕاگەیاندنی خولی یازدەهەمی ڕەوشت و زانست بۆ خوێندن و ڕاڤەکردنی پوختەی سەحیحی بوخاری کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە خزمەت فەرموودەکانی پێغەمبەری خوا ﷺ دەبین و بە ڕاڤەی بەڕێز د.عبداللطيف أحمد شیکردنەوەیان بۆ دەکرێت خولەکە لە شاری سلێمانی دەبێت لە گەڕەکی زانکی مزگەوتی زانکۆ و لە بەرواری ٢٨-١١-٢٠٢٤ دەست پێدەکات و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت
چەند تێبینی و ئاماژەیەکی گرنگ:
1. ئامادەبون بۆ هەمووانە
2. خواردن و شوێنی مانەوە بۆ ئامادەبوانی دەرەوەی شار ئامادە دەکرێت.
3. بۆ شداری کردن مەرج نیە ئامادەبووبیت لە خولەکانی تر
4. ئەم زنجیرەیە درێژە پێدەری زنجیرەکانی ترە.
5. زیاتر لە ٣٠٠ سێ سەد فەرموودە ڕاڤە دەکرێت لە پەرتووکی پوختەی صحیح البخاري.
6. ئامادەبوان دەبێ پێداویستی مانەوە بێنن لەگەڵ خۆیان.
7. بۆ ئاگاداربوون لە تەواوی پرس و پێشهاتی خولەکان ئەم لینکە بکەرەوە https://linktr.ee/hadithalameen
8. پەرتوکەکە ئامادەیە و لەکاتی دەورەکە بەردەست دەبێت بۆ بەشداربوان
9. لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامە دەدرێت بە ئامادەبووان
10. لۆکەیشنی مزگەوتەکە https://maps.app.goo.gl/1occH7HJ3KPfkvNQ6?g_st=com.google.maps.preview.copy
11. لەخولەکەدا پێشبڕکێی نوسینەوەی «فائیدەکان» دەکرێت و دەبێت هەر کەسێک کە خوازیارە بەشداری بکات لەم پێشبڕکێیە ڕەچاوی جوانی و ڕوونی لە نوسیندا و دووبارە نەبونەوەی «فائیدەکان»، بکات هەروەها ژمارە بۆ «فائیدەکان»، دابنێت فەوائیدەکانیش لەسەر دەفتەرێک بە جیا بنوسێت دەشتوانن یارمەتی لەمامۆستایان و فێرخوازانی تر وەربگرن براوەش خەڵاتی شایستەی پێدەدرێت.
12. بۆ ئاگادار بوون لە وانەکان دەتوانن بەشدار بن یاخود سەبسکرایبی چەناڵی فەڕمی یوتیوبی بەڕێز دکتۆر عبداللطیف أحمد الأمین بکەن
https://www.youtube.com/@DrAbdullatifALamin
خوای گەورە سەرفراز و سەرکەوتوتان بکات و یارمەتیدەرمان بێت بۆ زیاتر خزمەتکردنی فەرمودەکانی پێغەمبەر ﷺ
ناوەندی فەرمودەی ئەمین بۆ زیندووکردنەوەی ئوممەت بە شوێنکەوتنی سوننەت
BY د. عبداللطيف احمد الأمين

Share with your friend now:
tgoop.com/drabdullatifalamin/2361