"پلانی چۆڵکردن بۆ سینا" شکستی هێنا!
"لە نەتزەریم ناکشێینەوە" شکستی هێنا!
"لە فیلادلفیا ناکشێینەوە" شکستی هێنا!
خەمـ!س لەناو دەبەین" شکستی هێنا!
"هەموو بارمتەکان ئازاد دەکەین!" شکستی هێنا!
غەزز۵ سەرەڕای وێر!نبووبونی شارەکە؛ بە سەربەرزی و سەبر و عیزەتەوە مایەوە!
پێگەی دووربین

کەناڵی ١٤ عیبری لەزاری ئەفسەرێکی باڵای ز!یۆنی: هەموو ئەو کارانەی لەم جەنگەدا کردمان بە ئیمزاکردنی گرێبەستەکە بێهودە بوو!
#یەک_ئومەتین #دووربین
#یەک_ئومەتین #دووربین
جاران منداڵەکانمان ئەوەندە دەترسان کە نەیاندەتوانی بخەون، بەڵام ئێستا لەخۆشیدا خەویان لێناکەوێت!
جیهاد حلس
#یەک_ئومەتین
جیهاد حلس
#یەک_ئومەتین
شاعیری ئازادی ''ئالاء مستەفا علی'' ئەو خوشکە بەڕێزەی سەردانی (ئەحمەد شەرع) ی کردووە، ناوبراو دەرچووی زانکۆی حەلەبە و پێشتر بەهۆی جلوبەرگەکەیەوە چەندین جار توشی کێشە بوە لەلایەن ڕژێمەوە.
هیچ پەیوەندی بە هاوسەری بەڕێزیانەوە نیە!
#پێگەی_دووربین

دووربین :: dorbeen.co
کۆیلەکان بۆچى تێناگەن؟! ن: ئازاد کەرکوکى https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=522&babet=4
کۆیلەکان بۆچى تێناگەن؟!
ن: ئازاد کەرکوکى
بەدرێژایى (٣٠) ساڵی رابردوو، عالەمانییەت و بەناو دیموکراسیخواز خەریکى ماشینەوە و بەتاڵانبردنى سامان و بەرهەمى ژێر خاک و سەر خاکى ئەم هەرێمەن، زۆرینەى بۆ خۆیان و ئاغاکانیان، بەشێکى کەمیشی بۆ کۆیلەکانیان، ئەوە جێگەى سەرسوڕمانە مرۆڤ بەمەودایەکى درێژخایەن، بێدارو وریانەبێتەوە لە غەفڵەت و سەرگەردانى و ماڵوێرانى!
سەید قوتب (ڕەحمەتى خواى لێبێت) لە بابەتە بەناوبانگەکەى کە بەناونیشانى "کۆیلە" نوسیویەتى، لەبەشێکیدا دەڵێت: "کۆیلە ئەو کەسە نییە لەپێناوی بژێویى ژیان و لەژێر مەترسیدا کۆیلەیەتى دەکات، بەڵکو کۆیلە ئەو کەسەیە: هەر کاتێک ئاغاکەى لەدەربارى کۆشکەکەى دەریکرد، دەگەڕێت بە دوایى ئاغایەکى تردا تا کۆیلەیەتى بۆ بکات". ڕێک ئەم بابەتە لەسەر کوردانى باشوور چەسپاوە، هەتا هێزیان تێدابوو کۆیلەى مارکسییەت، شیوعییەت و دیموکراسى بوون، بەدرێژایى زیاد لە سی ساڵ، هەردوو حزبى پارتى و یەکێتى لەژێر هەیمەنەى جووت بنەماڵەدا هەرچى ڕیسوایى و خیانەت و خاکفرۆشى هەیە بەسەر ئەم هەرێمەیان هێنا، چى ئابڕوو هەبوو تکانیان لە کەرامەت و غیرەتى ئەم میللەتە، هەموو کارێکیان بەم خەڵکە کرد، لەشەڕى ناوخۆ، جاشایەتى کرێگرتەیى بۆ وڵاتانى دراوسێ، کەچى ئەم میللەتە هەر بێدارنەبوویەوە و لەو قاڵبى کۆیلەیەتییەى تێدا قەتیسماوە ڕانەپەڕی و خۆى دەربازنەکرد!
ئاخر بیستوومانە کۆیلەیەتى زۆربەى کات لەپێناوی سەروەت و سامان و پلەو پایە دەکرێ، ئەوەتا ئەم زاڵم و دیکتاتۆرانەى ئەم هەرێمە هەموو ئەمانەیان لەم میللەتە گرتۆتەوە، سەرەڕاى پێنەدانى موچەو قوتى ئەو خەڵکە، هاتوون باج و سەرانەى وەها قورسیان خستۆتە سەرشانیان، ئەگەر بمانەوێت بیانژمێرین، ماندوودەبین و پێمان ناژمێررێ، هەر لە باجى کارەبا، ئاو، بیناسازى و تەنانەت ڕێگەوبانیش، باجى قورسی گومرگەکان لەژمارە نایەن، کەچى ئەم میللەتە مەڕ ئاسا سەرى شۆڕکردووەو دوایانکەوتووە، سەرەڕاى ئەوەى خاوەنى هیچ نین و هیچیان پێنادرێ، کەچى لەسەر کۆیلەیەتى خۆیان بەردەوامن!
ئێستایش کە بەچاوى خۆیان و بە ئاشکرا بینییان مەعدەن و ئەسڵى ئەم دوو بنەماڵەیە چییە و چۆنە، لێیان بێئومێدبوون، بەڵام کۆیلە ئاسا بەدواى ئاغایەکى تردا دەگەڕین، تا کۆیلەیەتى بۆ بکەن، لەکوردایەتییەوانانى بێدینى باشور دەستیانبەربوو، ئێستا هاتوون چەپڵە لێدەدەن و خۆیان بەقوربانى ئاغاکانى خۆرئاواى کوردستان دەکەن، ئەوان خۆیان تاکو توانییان کۆیلەی ئێران بوون، پاشان ڕوسیا و ئەمریکا، ئەم خەڵکەیش بوون بە کۆیلەى ئەوان!
ئەوەى لاى من زۆر جێگەى پێکەنینە تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، خەڵکانێک بەشانوباڵى مەزڵوم کۆبانى هەڵدەداو جوێن و سوکایەتییان بە مەسعود بارزانى دەکردو بە جاشى تورکیایان لەقەڵەمدەدا، ئەوەتا مەزڵوم و مەسعود وا لە ژوورە تاریکەکاندا خەریکى هەڕاجکردنى کوردایەتى و خاک و وڵاتن، لاى من سەیرە ئەم خەڵکە ئێستا چیدەڵێن؟ ئەوەتا ئەوان پێکەوە کۆبوونەتەوە!
یان ئەو کۆیلانەى لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا، سەگ ئاسا شەڕیان لەپێناوی بافڵ و مەسروردا دەکرد، ئەوەتا ئەوان دەستیان لەناو دەستەو لەسەر مێزەکان سێوو پرتەقاڵ دەخۆن! ئەى ئەوانەى شەڕتان بۆ دەکردن، ئێستا ئێوە چیتان بۆ ماوەتەوە؟ وازدەهێنن لەکۆیلەیەتى؟ یان سەید قوتب وتەنى: بەدواى ئاغایەکى تردا دەگەڕێن، تا کۆیلەیەتى بۆ بکەن؟!
https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=522&babet=4

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیداری پێگهی دووربین لهگهڵ بهڕێز مامۆستا عهبدوڕهحمانی فهتاحی (خوای بێهاوتا بیانپارێزێت).
هێزەکانی داگیرکەر دەستیان بە کشانەوە کرد لە میحوەری نیتساریم
پێگەی دووربین
کەناڵی ١٢ی عیبری ئاشکرای کرد، هێزەکانی سوپای داگیرکەری ئیسرائیلی دەستیان بە کشانەوەی سەربازی کردووە لە میحوەری نیتساریم لە کەرتی غەززە. ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ پلانی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززە.
لە کاتێکدا کە سەدان هەزار هاوڵاتی فەلەستینی لە باکووری کەرتی غەززەوە ئاوارەی ناوچەکانی باشوور بوون، بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای داگیرکەر، لە دواترین پێشهاتدا سوپای زایۆنی بەناچاری دەکشێتەوە.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
الحمدللە کە ئەو سەرکەوتنەمان بینی.
کاروانی شەهیدان بەردەوامە
پێگەی دووربین
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی فەرمیی کەتیبەکانی جوامێرانی عیزەدین قەسسام هەواڵێکی گرنگی بڵاوکردەوە کە تێیدا شەهید بوونی کۆمەڵێک لە دیارترین و کاریگەرترین سەرکردەکانی بەرگری ڕاگەیاند.
لە سەروی هەموویانەوە موجاهیدی گەورە و سەرکردەی مەیدانی، موحەممەد ئەلضیف کە سەرۆکی ئەرکانی گشتی کەتائیب بوو، لەگەڵ چوار لە باشترین و لێهاتووترین هاوڕێکانی شەهید بوون:
- موجاهیدی پایەبەرز مەروان عیسا، جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی کە سەرکردەیەکی بەتوانا و خاوەن ئەزموون بوو
- پاڵەوان غازی ئەبو تەماعە، فەرماندەی بەشی چەک و پێداویستییەکانی شەڕ کە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی هێزی بەرگریدا هەبوو
- موجاهید ڕائد ثابت، فەرماندەی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان کە بە وردبینی و لێهاتوویی ناسرابوو
- موجاهید ڕەفەح سەلامە، فەرماندەی ئازای لیوای خان یونس کە نموونەی بوێری و فیداکاری بوو
شەهیدکرانی ئەم جوامێرانە زیانێکی گەورەیە، بەڵام خوێنیان دەبێتە هێز و وزەیەکی نوێ بۆ بەردەوام بوون لە جیهادو تێکۆشان.
خوای گەورە شاهێدیی و شەهیدییان قەبوڵ بفەرموێت و بە بەزەیی بێسنووری خۆی شادیان بکات و شوێنیان بەهەشتی بەرین بێت. بێگومان ئەوان چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی سەربەرز.