tgoop.com/eslami09/24311
Last Update:
[ ئاگاداری ئەم سێ شتە ببە ! ]
- «إِنَّ اللهَ كَـرِەَ لَـكُمْ ثَلَاثَـاً: قِيْلَ وَقَالَ، وَإِضَاعَةَ الْمَالِ، وَكَـثْـرَةَ السُّؤَالِ»
رواه البخاری
#واتە : بێگومان الله تعالی سێ شتى بۆ ئێوە پێ ناخۆشە :
① کەسێک هەر قسان بگێڕێتەوە و بڵێ : وا دەڵێن و وایان گوت.
② ماڵ بە فیڕۆدان و زێدەڕۆیی کردن لە خەرج کردنیدا.
③ زۆر پرسیار کردن.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕوونــکردنەوە :
١- هەر قسە و کردەوەیەک الله تعالی بۆ ئێمەی پێ ناخۆش بێت ، پێویستە خۆمان دوور بگرین لە گوتن و ئەنجامدانیان.
٢- زۆر قسە نەکردن و، نەگێڕانەوەى هەر چیڕۆک و ڕووداو و قسەیەک، کە دڵنیانیت لە ڕاست و دروستیەکەى.
٣- زێدەڕۆیی نەکردن لە خەرجکردنى ماڵ، واتە: لە شتێک خەرج نەکرێ کە شوێنى خۆى نەگرێ.
٤- زۆر پرسیار نەکردن لە خەڵک، بە تایبەت کە پێویستت بە زانینى ئەو وەڵامە نەبێ، وەک خۆشەویست ﷺ فەرموویەتى: «مِنْ حُسْنِ إِسْلامِ اَلْمَرْءِ, تَرْكُهُ مَا لا يَعْنِيهِ»رواه الترمذی، واتە : لە جوانى و باشى مسوڵمانەتى ئەوەیە، مرۆڤ پرسیار لە شتێک نەکات کە پەیوەندى بەوەوە نیە.
تێبینی : بەڵام پرسیار کردن بۆ بە دەستهێنانى زانیاریی پێویست، بە تایبەت لە بوارى شەرعیی ڕێگەدراوەو مەدح کراوە، دایکمان عائیشە الله لێى ڕازى بێ دەڵێ: «نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الأَنْصَارِ لَمْ يَكُنْ يَمْنَعُهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ فِي الدِّينِ»رواه مسلم
واتە: باشترینى ئافرەتان ، ئافرەتانى پشتیوانانن ، شەرم و حەیا ڕێگر نەبوو لەوەى (پرسیار بکەن بۆ ئەوەى) لە دین تێبگەن.
فـەرمـوودەڪانـی پێغەمبـەر ﴿ﷺ﴾
BY ئــاینــەکـەم🦋
Share with your friend now:
tgoop.com/eslami09/24311