tgoop.com/fasfa7_jamel/1073
Last Update:
[إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌لێن په‌روه‌ردگاری ئێمه ته‌نها (الله)یه، پاشان ئیستیقامه‌یان هه‌یه‌و جێگیر‌و چه‌سپاو و دامه‌زراون له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و كرده‌وه‌ی چاك و جێبه‌جێ كردنی فه‌رزه‌كان [تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ] فریشته‌كانی خوای گه‌وره له كاتی گیانكێشان و زیندوو بوونه‌وه‌و ده‌رچوون له‌گۆڕو چوونه به‌هه‌شت دائه‌به‌زنه سه‌ریان و پێیان ئه‌لێن: [أَلَّا تَخَافُوا] ئێوه مه‌ترسێن ترستان له‌سه‌ر نیه له‌مه‌ودوا ئه‌مین ئه‌بن [وَلَا تَحْزَنُوا] وه خه‌فه‌تیش مه‌خۆن له‌وه‌ی كه له دونیا به‌جێتان هێشتووه له سه‌روه‌ت و سامان و منداڵ و خێزان، چونكه خوای گه‌وره باشترتان پێ ئه‌به‌خشێ [وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ (30)] وه موژده بێ لێتان به‌و به‌هه‌شته‌ی كه ئێوه به‌لێنتان پێ درابوو.
BY إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّـهِ
Share with your friend now:
tgoop.com/fasfa7_jamel/1073