FEER_TECHNO_STAF Telegram 761
Forwarded from بنفسج💜🌸 Naziła Omer
ستافی فێر تێکنۆ
ئاگاداری ئەم جۆرەکەسانەبەو بەهیچ جۆرێک وەڵامی نامەکانیان مەدەوە درێژەی بابەت لەکۆمێنتە☟ #دژە_توندوتیژی_ئەلیکترۆنی #پەرەپێدانی_ڕۆشنبیری_تاک_لە_کۆمەڵگە #_هۆشیاری #feir_techno_staf #_مەهنازعمر
@followers

لە ئینتەرنێت لە زۆر ڕێگەوە دەکرێت دووچاری
فـ .ێڵلێکردن و ز. یان ببیتەوە، بە تایبەت لەڕێی نامەگۆڕینەوە لەگەڵ کەسی نەناسراو و بەشکردنی زانیارییە تایبەتییەکانت. زۆرن کەسانێک کە کەوتوونەتە تە. ڵەوە و بوونەتە قوربانی ئەو شتانە. بۆیە هەرکاتێک تووشی ئەو جۆرە کەسانە بووی یان وڵامیان مەدەرەوە یان بلۆکیان بکە.

گرنگترین ئەو حاڵەتانەی نابێت وەڵامی نامەکانیان بدەیتەوە

ژنی مالیزی و پاکستانی و هیندی و تایلەندی،😀💜 ئەو ژنانەی کە وێنەی پرۆفایلەکانیان لە دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەچێت، زۆرێکیان پێت دەڵێن پارە و سامانێکی زۆرم هەیە، تەنیا وێنەیەکی خۆت بنێرە یاخود یەكتر بناسین، بەهیچ جۆری وەڵامیان مەدەرەوە.

بانکەکان، هەندێک بە ناوی بانکەکانەوە لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەوە پەیوەندیت پێوە دەکەن و پێت دەڵێن کە ئۆتۆمبێلێک یان بڕە پارەیەکت بردووەتەوە لە کاتێکدا تۆ بە هیچ شێوەیەک بەشداریت نەکردوە لە هیچ پێشبڕکێیەک، لەو ڕێیەوە داوای زانیاری بانکی تایبەتیت لێ دەکەن و دووچار و ڕووبەڕووی د. زین دەبیتەوە.

زۆرجار هاوڕێیەکت یان کەسێکی نەناسراو داوای ناردنی پارە دەکات بۆ سەر حیسابێك یان بۆ کەسێكی نەناسراو بەبێ هۆیەکی ڕوون.

کەسێک بەبێ هیچ هۆکارێک یان هۆکاری ناڕوون و نامۆ داوای وێنەی تەسکەرە و کارتی زانیاری یان پاسەپۆرت یان زانیاریەکی تایبەتت لێ دەکات.

کچێك بە پڕۆفایلێکی نامۆ و فەیک یان پرۆفایلەکەی تازەیە، لەناکاو پەیوەندیت پێوە بکات و بڵێ با یەکتربناسین.

کەسێکی نەناسراو کارێکت پێشکەش بکات بە ئۆنڵانین، واتا لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەویش زۆرجار دەڵێن لە ماڵەوە دانیشە و چاوەڕێی هاتنی مووچەکەت بکە یان دەڵێن وەرە شوێنێکی دیاریکراو بۆ هەلی کار واتا پارە لەبەرامبەر هیچ ماندووبوونێک وەرناگری.

کەسێك لینکێکی نەناسراوی نارد یان وێنەیەکی نامۆی نارد بەهیچ جۆرێک مەیکەرەوە.

هەرچی وێنەت هەیە لە گرووپ یان چاتی تایبەتی نێوان هاوڕێکانت بیسڕەوە، چونکە کەس شایەنی متمانە نییە.

tgoop.com/feer_techno_staf/761
Create:
Last Update:

BY ستافی فێر تێکنۆ

Share with your friend now:
tgoop.com/feer_techno_staf/761

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

On June 7, Perekopsky met with Brazilian President Jair Bolsonaro, an avid user of the platform. According to the firm's VP, the main subject of the meeting was "freedom of expression." How to Create a Private or Public Channel on Telegram? Users are more open to new information on workdays rather than weekends. A vandalised bank during the 2019 protest. File photo: May James/HKFP. fire bomb molotov November 18 Dylan Hollingsworth yau ma tei
from us

Telegram ستافی فێر تێکنۆ
FROM American