tgoop.com/ferbunydarmann/66
Last Update:
{نــــــــیـــو بــــــــــەنــــــــــج }
بریتیە لەسرکردنی بەشی خوارەوەی لەش لە ناوکەوە بەرەو خوارەوە . ئەویش لە رێگای پێدانی مادەیەکی سرکەر وەک مارکاین لە رێگای پشتەوە بۆ ئەو شلەیەی کە دەوری درکەیەک دەدات یاخود بەناو ئەو بۆشاییەی کە لە نێوان درکە پەتک دەدات ئەو پەردەیەی کە دەوری دەدات ئەویش بە ھۆی دەرزیەکی تایبەتەوە کەناوی سپاینەڵ نــــیدڵــــە .
وە ھەموو ئەمانەش بۆ ئەوەی نەخۆش ھەست بە ئازار نەکات لە کاتی عەمەلیات بەکار ھێنانی نیو بەنج بەزۆری وەکو تەکنیک بەکار دێت لەگەڵ ئەمانەشدا بەزۆری بەکاردێت بۆ خوار ناوکەوە .
١ عەمەلیاتی شکاوی کە لە ئێسکی ران - ئەژنۆ - یان گۆرینی جومگە
٢ عەمەلیاتی منداڵبوون
٣ ھەناسەدانی باش نییە
٤ ئەو عەمەلیاتانەی کە لە میزەرۆ ئەکرێت
« ســــــوودەکانی نـــــیو بەنج »
١ نەخۆش ھۆشی تەواوی دەبێت
٢ ھەناسە دانی ناوەستێت ، پێویستی بە ھەناسەی دەستکرد نییە
٣ کۆنترۆل کردنی ئازار بەشێوەیەکی باشتر ، وەک لە بێھۆشکردنی گشتی .
٤ گەرانەوەی جووڵەی ریخۆلە بەشێوەیەکی خێراتر
٥ نەبوونی مەترسیەکانی بێھۆشکردنی گشتی
٦ کەمکردنەوەی رێژەی ئەو دەرمانانەی کە لەکاتی بێھۆشکردنی گشتی دا لە دەمار دەدرێت کە زیانی لاوەکی ھەیە
«خــــراپیـــــەکانی»
١ دابەزاندنی فشاری خوێن کە زۆربەی کات روودەدات
٢ سەر ئێشە و رەق بوونی ماسولکەکانی مل
٣ کۆبوونەوەی خوێن لەو شوێنەی کە نیوبەنجەکەی لێدەکرێت کە زۆر بە کەمی روودەدات
٤ ھەوکردنی پەردەی مێشک کە پێی دەوترێت ( سعایا) کە بە رێژەیەکی زۆر کەم لەوانەیە رووبدات ئەویش لە ئەنجامی نەبوونی تەحقیمی باش و پاک و خاوێنی لە شووێنی دەرزی نیوبەنج .
#🙂
BY 👨⚕️👩⚕️💉💊فێربوونی دەرمان
Share with your friend now:
tgoop.com/ferbunydarmann/66