tgoop.com/fergay_kurdi/9320
Create:
Last Update:
Last Update:
#زاگڕۆسانە لە کوردستان دەستی پێ کرد
هەڵمەتی زاگڕۆسانە بۆ پاراستنی ژینگە و ژینایی و ئاوەدانی کوردستان لە ڕێکەوتی ۱ی سەرماوەز دەست پێ دەکا و تا ۲۵ی سەرماوەز بەردەوام دەبێ.
هەر نیشتمانپەروەرێک بە یادی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری، کە بە لایەوە فرە خۆشەویسته، ئەرکە لەسەری نەمامێک (بەڕوو، بادامەتاڵە، گۆیزەکوێرە، گێوژ، سنجو و هتد) بچەقێنێ و بەرپرس بێ کە دوای چەقاندنەکە لە وەرزەکانی بەهار و هاوین ۲ حەوتوو جارێک سەردانی بکا و ئاو و ئەگەر پێویست بێ کودی بدا تا وشک نەبێ و بەهێز بێ و بەجوانی گەشە بکا.
گرینگ نییە لەکوێ نەمامەکەت دەچەقێنی، لەسەر ڕێگایەک یا لە داوێنی شاخ و چیا یا تەپکە یا بەردەم ڕووبارێک، گرینگ ئەوەیە لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان بێ و نیشتمانمان ئاوەدان بکاتەوە و وەبیر هێنەرەوەی شەهیدانی سەربەرزمان بێت.
🌿🌲🌱🌳
BY فێرگەی زمانی کوردی
Share with your friend now:
tgoop.com/fergay_kurdi/9320