tgoop.com/frini_hast/4318
Create:
Last Update:
Last Update:
-گوڵی ڕەش
من بشگریم، بێدەنگ دەگریم
فێر کراوین بێدەنگ بگرین و بمرین
بێدەنگیش گۆرانی بڵێین
بەدزییەوە حەز لە یەکدی بکەین
شەو تا بەیانی چەندین نامەی دڵداری بنووسین و بەیانیش لەگەڵ گزنگی خۆر هەموویان بدڕێنین نەبا تیشکی خۆر بیانخوێنێتەوە
ئێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرئاسا
حەز بە تاریکی دەکەین
لە نەهێنییەکانی خۆمان دەترسین
من دەمرم و بێ ئەوەی کەس بزانێت تۆم خۆش دەوێت
من هەر بە خەیاڵ دەتگرمە ئامێز و.... ماچت دە.... نا ببوورە.... تا ئێرە و بەس... من کەی دەوێرم سەر هەڵبڕم!
#شێرزاد_حەسەن
@frini_hast
BY فڕینی هەست
![](https://photo2.tgoop.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/HxaSITt1FCiOd26URPpUYtxA6MsJXNa65QIsCvCXPq7IQUdsMiHEm-KcjT6DOHZcQyV48Ahzrotr2CejsGTbLKloohs7f3mqVWgmrd_C6MA_ufYQx62yWiRouumKYLdpsWNxgxrjN00gyGP6T-x3QobV7D1hWHuIrWbTokZAMRbfyTrIEhgHze9bX1lUiCunNR-LBgy9703-2G64fN7jCweeqyJ8xjNaDqn1hndoo-9wzeS0kmx4EhmijhfoOV6OhfBbu7KEkU6CAnEfTiYTWE3u0fc1t8ignW6x6QugVIgUaQ18p2gtP_Y_r7FAn_IaRs2b_PPaZR0_RaGJTZiSCA.jpg)
Share with your friend now:
tgoop.com/frini_hast/4318