tgoop.com/frmiskaaaa/1332
Create:
Last Update:
Last Update:
نیمه ئاواڵێ له گۆشه‌ی بێكه‌سیدا غه‌م نه‌بێ
چاكه ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه ، سایه‌ی كه‌م نه‌بێ
لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه ، تێیدا نییه
باسی فرمێسك و هه‌ناسه و شیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ
ره‌نجی دووری دڵبه‌رم بۆ كوشتنی من كافیه
گه‌ر له دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تی دیكه‌م نه‌بێ
ره‌مزی دڵداری له زینی فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
كوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌كوو من ، مه‌م نه‌بێ ؟
شادی جارێكی به میوانی نه‌هاتۆته دڵم
ره‌نگه خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ
خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵك رۆشن بكه‌م
كێ له‌ڕێی خه‌ڵكا وه‌كوو شاعیر ده‌سووتێ شه‌م نه‌بێ ؟
❣مامۆستا هێمن"
خۆڵەمێش🍂
BY دەنگی فرمێسک 🎵🎶🎼
Share with your friend now:
tgoop.com/frmiskaaaa/1332