tgoop.com/frmiskaaaa/1348
Last Update:
ئەی باران ...
زوڵاڵی و تەڕایی خۆت
ڕەوان کە بە سەر پەرێشانی ئێوارانمدا و
مێرگم پڕ کە لە گوڵە شەوبۆ ...
ئەڕواحم شەڵاڵە لە سوپای وەهمێک
کە مەیل و لایەقی
شەوق ئەدا لە غەمەکانم ...ئەخوێنێ ...وسسس
ئەوە تۆ نیت کاتێ گوڵەکانت ئاو ئەدا
زوڵمەتی شەوانەت ئەشکاند و بە هاوینشدا بارانێک لە تەڕایی و تینوویەتیت
ئەدا لە عەرز...
وادەی من بەرەکانی دڵتەنگیە ئەی باران...!
ئەترسم لە ناو غونچەی
گوڵێکدا خەونەکانم واڵا نەبن و
هەورێک نەبێت تۆ ببارێنێ بۆ
گوڵدانەکانم...
وەرە باران ...
وەرە دەشتێکم لە نەعنادا چاندووە ...
لە ژووری تەنیایی مەوە
تاجێک لە وشکایی بیابانەکان
لەسەر ڕیشۆڵەی خەیاڵم نرواوە...وێرانی ئەکات...
وەرە کۆڵانێک پڕ کەین
لە عیشوەی گوڵی یاس...
وەرە باران
ماچ بکەینە زەمانەتی ژیان
سەفەر کەین بە جۆگەلەکانی دڵتەنگیدا...
یادەوەریەکان ڕا دەستی شەقام کەین و
خۆمان خەلاس کەین لە بێ موروەتی یار...
شێوای قژەکانم ڕادەستی گژەبا بکەین و
لە هەموو عەهد و وەفا کان بە دوور بین...
سەیرکە باران کچێک لە تەڕایی تۆدا
خۆشبەختە
وەرە تا گوڵی کراسەکەم وشک نەبووە
لێوانەڕێژم لە خەم...
ئاشنام کە بە قووڵایی زەریا کان
سەر زەوی سەرابێکە لە خۆشی ...
خۆڵەمێش
BY دەنگی فرمێسک 🎵🎶🎼
Share with your friend now:
tgoop.com/frmiskaaaa/1348