tgoop.com/frmiskaaaa/1361
Last Update:
لە حەدیسی ئەم پاییزەدا
بڕیارم دا
لەگەڵ بارانا بەمەزەنەی
هەموو ئەو قەترانە
کتێبێک بنووسم
پڕ بە باڵای ئازارەکانی کوردستان
بە دیار دەفتر و پێنووسێکەوە
چۆکم داداوە و
گریانێک لە ناخمایه
وشەکانمی ئیزعاج کردووە و
بەیتێ هەناسەی خنکاوم ...ئازاد نابێ
کە نەمتوانی بتنووسم
خەیاڵت لەنجە ئەکات و
باخێکی پڕ کردووە لە سەرزەمینی یادەکانت
دەبێت هەر بەم بێ ئۆقرەیی خۆمەوە
بە زرێبار بلێم کە تەنیام و
قووتم بدات بۆ خۆی
خەمی ئاوا بوونی
پاییزم لێ دێت ئەو نەبێ
هیچ فەسڵێ لە من تێناگات
حەزدەکەم لە پاییزدا بتنووسم
و نەریتی ڕۆشتنت بە ئێوارەی هەینیەوە
هەڵواسم
نیازم وابوو
لە لە قەراخ گەنجێتیم دا دڵتەنگی
بخەمە سەرزەمینێکی ترەوە و
نائارامیم ڕابماڵم ...
ئەوەندە وێرانم هەموو وشەکان
گۆشەگیری ئەکەن لێم و هیچ ناڵێن
بەیعەتیان بە دڵتەنگی تۆوە داوە و
غەمبارن وەک چاوەکانم ...
بەهەرحاڵ
لێرا غەمبارم وشەیەکی بچووکە
بۆ عومری ماندووم و
تەنیاییم قەڕەباڵغە لە تۆ ...!!
خۆڵەمێش
BY دەنگی فرمێسک 🎵🎶🎼
Share with your friend now:
tgoop.com/frmiskaaaa/1361