Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
1352 - Telegram Web
Telegram Web
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
نیمه‌ ئاواڵێ له‌ گۆشه‌ی بێكه‌سیدا غه‌م نه‌بێ
چاكه‌ ئه‌و لێره‌ش وه‌فای هه‌ر ماوه‌ ، سایه‌ی كه‌م نه‌بێ
لاپه‌ڕه‌ی ژینم هه‌موو هه‌ڵده‌یته‌وه‌ ، تێیدا نییه‌
باسی فرمێسك و هه‌ناسه‌ و شیوه‌ن و ماته‌م نه‌بێ


ره‌نجی دووری دڵبه‌رم بۆ كوشتنی من كافیه‌
گه‌ر له‌ دنیادا ئه‌من هیچ مه‌ینه‌تی دیكه‌م نه‌بێ
ره‌مزی دڵداری له‌ زینی فێر نه‌بوو یارم ده‌نا
كوا ئه‌وینداری وه‌فاداری وه‌كوو من ، مه‌م نه‌بێ ؟

شادی جارێكی به‌ میوانی نه‌هاتۆته‌ دڵم
ره‌نگه‌ خه‌ڵوه‌تخانه‌یی خه‌م شوێنی نامه‌حره‌م نه‌بێ
خۆم ده‌سووتێنم هه‌تا به‌زمی خه‌ڵك رۆشن بكه‌م
كێ له‌ڕێی خه‌ڵكا وه‌كوو شاعیر ده‌سووتێ شه‌م نه‌بێ ؟

مامۆستا هێمن"

خۆڵەمێش🍂
Forwarded from 🍂Xolemêş
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کۆڵبەر...
ئەگەر ئەم کۆڵەی من نەبێ،
پاساژەکان، تەلارەکان باڵا ناکەن،
بازرگانان جەژنی دۆلار بەرپا ناکەن
ئەگەر ئەم کۆڵەی من نەبێ،
لێوی منداڵم یەک بزە و
سفرەی ماڵم نان نابینێ
ئەگەر من و کۆڵباری ناچاریم نەبێ
لافاو چی بکاتە بابۆڵە،
بۆ ناو گەرووی ئەم چۆمانە؟
بەفر داخی کانیی خنکاو
بەسەر کێدا هەرەس بێنێ؟
سەرباز چی بکات بە نیشانە؟
ئەگەر ئەم کۆڵەی من نەبێ،
سفرەم برسی و ماڵم بێبەش لە ژیانە...!
ڕەحیم لوقمانی- سه‌قز
Audio
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم، چ بکەم؟!
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم، چ بکەم؟!

لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە، هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم، چ بکەم؟!

لەگەڵ دەستی مەلا ڕێ ناکەوێ زونناری زوڵفی یار
وەکوو «شێخ» ئیختیاری مەزهەبی تەرسا نەکەم، چ بکەم؟!

لە ڕێی ئەو شۆخەدا خۆم کردە خاک و پێی نەنا پێما
دەسا خاکی هەموو عالەم بە سەر خۆما نەکەم، چ بکەم؟!

دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم، چ بکەم؟!

لە چاوا نم نەما بۆ گریە، نۆبەی سەجدە بەردەریە
سیاساڵم نەبارە، نوێژی ئیستیسقا نەکەم، چ بکەم؟!

لە سەر تۆم دوشمنە دنیا، قەزییەم مانع الجمعە
کە تەرکی تۆ نەکەم، تەرکی هەموو دنیا نەکەم، چ بکەم؟!

بەجێ ماوم لە یاران، نابەجێ ماوم. ئەجەل، زوو بە!
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم، چ بکەم؟!

ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا مەحوی!
هەتا قامی قیامەت، ئاهـ و واوەیلا نەکەم، چ بکەم؟!

حەزرەتی مەحوی"
#خۆڵەمێش
Forwarded from 🍂Xolemêş
Forwarded from 🍂Xolemêş
وتی دینت؟ وتم دینت، وتی تەقوا؟ وتم مەیلت
وتی ئایەت؟ وتم خاڵت، وتی قبلەت؟ وتم ئەبرۆ
وتی مەزهەب؟ وتم عەشقت، وتی جەننەت؟ وتم وەسڵت
وتی دۆزەخ؟ وتم هیجرە، وتی ڕاستە؟ وتم تۆ بۆ

🔘مینەجاف
Forwarded from 🍂Xolemêş
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
*موناجاتێک لەگەل پەروێنەر*

ئیلاهی ئاشقی دەرگانەکەی تۆم
لەسەر خوانی کەرەم میوانەکەی تۆم

ئەزانم ڕێگەی ڕزگاریم لەپێشە
هەتا ماوم لەبەر دیوانەکەی تۆم

بە دڵ ڕێبازێ ڕاستی تۆ ئەپێوم
بە هیوای فەرموودەی قورئانەکەی تۆم

سەری کڕنۆشم بۆ ئاڵات نەوی کرد
لە سایەی بەخشش و فەرمانەکەی تۆم

کەم و کووڕیم هەیە یاڕەب ئەزانم
کەرەم فەرموو ،  زەلیل پێوانەکەی تۆم

حەسابی خۆم بە کردەی خۆم مەپێوە
ئیلاهی چاوەڕێی ڕەحمانیەکەی تۆم


شاعیر : ڕەحیم جەوانڕوودی//شکۆ
خوێندنەوە: ئایدا حەیدەری //خۆڵەمێش
Forwarded from 🍂Xolemêş
هیوادارم سەبای ساڵحانێ
سەرگەردان بیت و پەشیمانیت بەربەیتەوە بە گەردەنی کوردستاندا و
کزەی دووریم لە دووریتا بچێتە ئەلبوومی گۆرانیبێژەکان و
تێبگەیت عەشق
هەڕاج کردنی هەیبەتەو
دوورینی بیماریە بە سەر قۆرتەکانی ژیاندا...!

بەشێک لە شێعرم....
خۆڵەمێش...
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
کە خەیاڵی تۆ ئەکەم .
پەنجەکانم دەست ئەکەن بە نووسین و مێشکم دانەدانەی ئەو وشانەی شایەن بەتۆن.
لەناو جیهانی وشەکاندا گوڵ بژێر ئەکات و هەڵیان ئەبژێرێت.
دڵیشم هێندەی مناڵێکی عەجول کە بیانوو ئەگرێت،ئارامی لێ بڕیوم .
هێندە بەخێرای لێ ئەیات کاتێ لەگەڵ تۆ گفتوگۆ ئەکەم .هەندێ جار خەریکە لەسینەمدا دەردێ بۆ ئەوەی زیاتر لێتەوە نزیک بێت
...!
Audio
ئەی تەنیایی...

#خۆڵەمێش
Forwarded from 🍂Xolemêş
بە یار بڵێن ...
گەر هات
ڕەساڵەتی چاوەڕوانیم نەشکێنێ
ئاخر
دەمێکە لە کودەتای نیگاکانیدا
دۆڕاوم ...!

خۆڵەمێش🍂
تۆ لە نوێژی خۆشەویستیدا خزایە نێو دڵم
بۆیە قیبلەم ڕوو بە چاوت ئێستە گۆڕیوە گوڵم

نووکی خامە و شێعری دڵداری وەکوو مەست ومەین
گیانەکەم، مەردی خودا بە لێم مەکە غەدر و زوڵم


#عەتا_ساڵح_پوور
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
تۆ بە عیشق ، خەیاڵی خۆت ئەشۆیت و
لێرەش دڵڕەقیی ئەبارێت ، کلارا !
لە نێوانی عەرشی بێمروەتیی و
هەنارستانی وەفادا
تۆ بڕوانە سەبای لە تۆوە هەڵکردووی ئەوین
چۆن لە مێرگی دڵی منا ئەشنێتەوە ، کلارا !

#جەماڵ_غەمبار
تەنیا و غەریب
لە چوار ڕێیانی گەردوونا ڕاوەستاوم
وەکو باوە ئادەم تەنیا
لە خاکێکی ڕەش خوڵقاوم!
بەهەشتی خوام لەبەر حەوا فڕێ داوە
بەڵام حەوا...
لە دواژوانگەی بەر جەننەتی چاوەکانیا
سێوی کاڵی دڵی بردم
ڕۆیی و ئیتر نەهاتەوە!
ئێستا، تەنیا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی ڕۆحی خۆمدا، سەرگەردانم!
وەک شەپۆلێکی یاخیم و
لە دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوە!
ئێستا لێرە، شاعیرێکم
زامەکانم دەهۆنمەوە
گۆرانیبێژێکی تەنیام و
لە شەوێکی بێ بواردا...
دەنک دەنک
خەمەکانم دەنووسمەوە!

#جەلال_مەلەکشا
Forwarded from نیگاکانت (🍂Xolemêş)
لێرەدام و
ئەوەندە تەنیاییم چنیوە بە
بەڵای ژیانمدا
‌هیچ بە قسمەت نەبووەکەی
ئەم بەروارە
لە شەوانی ڕازو نیازم دا کەمی هێنا...
یادگاری خێڵێکم
لە سەر سنگی ژیان
بە هەوای چاندنی گوڵ ...لە خاچ درام...
هەنارم ...ئەی گوڵاڵەی بەربەیانم
چاوگەشیم کزەو و
زویرم له هەرچێ ڕووناکیە
پەتی خەیاڵم...بێهودەیی دەنووسێ بۆت
گلەییت لێ ناکەم ...تۆ خۆش...
خۆم دەخۆمەوە ، بەسەرشێتی داوەتی
گوڵە پەمەییەکان ، مۆزیک ژەنەکانی حەماسە دەکەم و چەشنی هاوارێک
خۆم به بەردەرگای خودا دەکێشم...
سەری ‌ئاوساوم بنەوێت لە عەرزی بێ کەماڵیدا تۆم لێ مەحف بوو
گلارەکەم
عەشق تاریکە
داهاتوو تاریکە
نیگاکان تاریکە ئاممان ..!
کۆترێ ئەنگوست نەدا له گرێی دڵت
نامورادانە بیڕفێنێ و
گرێی دڵت بپچڕێنێ...
تۆ ئەنووسم بۆ سەدەکانی برین و
قامووسی لەت لەت بووی ڕۆحم
چ ژیانێکە لە مەنتقیەتی جوانیدا ناگونجێ و لەتەکانی لا جوانەو
لە گۆی نامەحرەمیدا لالووتە ...
پەشۆکاوم و حەجمی ڕۆشتنت گەورەبوو عادەتی  نەکردووە نە ئەحواڵم 
نە گوڵەکانم ...نە ئێوارە کە مەغریبان ناناسم ئیتر ...منم و شەل بوونی حەدیسی عەشقم منم و ڕۆشتن بە ژێر باراندا ...کە شەقام و دەر و دیوار گەواهی لە ...
ئەی باران ...
زوڵاڵی و تەڕایی خۆت
ڕەوان کە بە سەر پەرێشانی ئێوارانمدا و
مێرگم پڕ کە لە گوڵە شەوبۆ ...
ئەڕواحم شەڵاڵە لە سوپای وەهمێک
کە مەیل و لایەقی
شەوق ئەدا لە غەمەکانم ...ئەخوێنێ ...وسسس
ئەوە تۆ نیت کاتێ گوڵەکانت ئاو ئەدا
زوڵمەتی شەوانەت ئەشکاند و بە هاوینشدا بارانێک لە تەڕایی و تینوویەتیت
ئەدا لە عەرز...
وادەی من بەرەکانی دڵتەنگیە ئەی باران...!
ئەترسم لە ناو غونچەی
گوڵێکدا خەونەکانم واڵا نەبن و
هەورێک نەبێت تۆ ببارێنێ بۆ
گوڵدانەکانم...
وەرە باران ...
وەرە دەشتێکم لە نەعنادا چاندووە ...
لە ژووری تەنیایی مەوە
تاجێک لە وشکایی بیابانەکان
لەسەر ڕیشۆڵەی خەیاڵم نرواوە...وێرانی ئەکات...
وەرە کۆڵانێک پڕ کەین
لە عیشوەی گوڵی یاس...
وەرە باران 
ماچ بکەینە زەمانەتی ژیان
سەفەر کەین بە جۆگەلەکانی دڵتەنگیدا...
یادەوەریەکان ڕا دەستی شەقام کەین و
خۆمان خەلاس کەین لە بێ موروەتی یار...
شێوای قژەکانم ڕادەستی گژەبا بکەین و
لە هەموو عەهد و وەفا کان بە دوور بین...
سەیرکە باران کچێک لە تەڕایی تۆدا
خۆشبەختە
وەرە تا گوڵی کراسەکەم وشک نەبووە
لێوانەڕێژم لە خەم...
ئاشنام کە بە قووڵایی زەریا کان
سەر زەوی سەرابێکە لە خۆشی ...

خۆڵەمێش
Forwarded from 🍂Xolemêş
Audio
دیعایەی چی دەکەی؟ لێرە منێکی دڵگران ڕووتم
بە تەنیاو  تاقی لەم ماڵە ،  لەگەل بێتاقەتی جووتم

نگینی ئەڵقەی ئەشقی من ، بە دووری ڕەنگی گۆڕاوە
ئەگەر یارم عەیاری پێ دەکا ، ئەڵماسە یاقووتم

لە درگای بێکەسیدا ، چاوەکانم جووتێ کۆلارەن
کە پێشوازی بکەن بێی تۆ ، کەسیرەی ڕێژەیی ڕووتم

سەفەر تاکەی ئەبێ گەشتن ،  لە چاوەڕوانی هەڵواسێ
بە سەر شانی خەمۆ دیومە ، نزیکە داری تابووتم

لەوەی ترساوم کاتێ دێی ، دڵت گەردی خەمان بگرێ
ئەگینا چش لە من ، بەم ناڵە ناڵوو ئاهە ناسووتم

بە سۆزی خۆشەویستی پێت ئەڵێم ، باری شکۆ لەنگە
ئەگەر ئایینە ڕێگر ، دەی وەرە ئەسحابە من  جووتم

رەحیم جەوانڕوودی(شکۆ)
خۆڵەمێش
2024/11/18 15:26:20
Back to Top
HTML Embed Code: