tgoop.com/httpswtajwanekan/9575
Last Update:
هەندێ جار کاتەکانت #زۆر_بەسەختی_تێدەپەڕێت
بەجورێك هیچ کەسێك ناتوانێت لەوە تێبگات کە چ ئازارێك لەناو دڵ و مێشکت گوزەر دەکات ،و
چۆن بەهێواشی ناخت وێران دەکات ،
ئەوە زۆر گرنگ نییە کە لێت تێنەگەن و نەیانەوێت هەواڵێكت بزانن و نزیك بن لێت لەو کاتە سەختەدا
سەختتر ئەوەیە لەدوورەوە لێت بڕوانن و بێ هەواڵ
لەسەرت بڕیار بدەن کە بۆچی وایت .!
تێدەگەم کە هەموو کەسێك بەشی خۆی خەم و ئازاری هەیە ٫ هەر بۆیە بەهیچ جۆرێك گلەی ئەوەم لەسەر کەس نەماوە کە بۆچی بێدەنگی هەڵبژاردووە بەرامبەرم لەکاتێکدا زۆر زۆر پێویستم بەوە هەبووە بۆ دەقەیەك لەگەڵم بێت !.
زۆر جار ئەو ڕستەیە زۆر جوان گوتراوە دێتەوە فکرم کە ئەڵێ " خەتا لەوان نەبوو ٫ خەتا لەخۆت بوو کە هەمیشە بوویت "
هەر بۆیە لە زۆر جار لە تێڕوانینی خۆمانەوە سەیری بەرامبەرمان کرد و پێمان وابوو وەك ئەوەی ئێمە بووین ، ڕۆژێك دێت بۆ پێویستییەکانی ئێمەش ئەوان دەبن .!
لەدوورەوە بە ساردی لەکیبۆردەکەوە بۆم مەنوسە
بالە دڵەوە ئەوەت لێ ببینم ..
"نەمویست هەبن ،
تەنها ئەمەوێ وا بیر نەکەنەوە کە ئیتر نیم" .!
لەکۆتاییدا هەموو شتێك بەویستی خودا باش ئەبێت ..💜
✿⊱•┈┈•┈┈•
" شەریفۍ " 🦋❤️
BY ˼ وتەی زێڕین ˹
Share with your friend now:
tgoop.com/httpswtajwanekan/9575