tgoop.com/ibnjas/1389
Last Update:
کات: سەردەمی پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ.
شوێن: شاری پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ.
ناونیشانی دەقیق: مزگەوتی پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ .
کاری مەبەست: نوێژێکی فەڕز.
ئیمام: خودی پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ .
نوێژخوێنان: هاوەڵانی بەڕێز لە ژنان و پیاوان ـ ڕەزای خوا لە هەموویان ـ.
ڕێنماییەکان:
١ـ باشترین ڕیزی پیاوان ڕیزی پێشەوەیە، باشترین ڕیزی ژنان ڕیزی دواوەیە (چونکە دوورترە لە پیاوەکانەوە)
٢ـ خانمانی بەڕێز تکایە پابەندبن بە پۆشاکی شەرعی و دووربکەنەوە لە بۆن لەخۆدان.
٣ـ برایانی بەڕێز، دوای سەلامدانەوە زوو هەڵمەستن و مەچنە دەرەوە، تا خانمان لەپێشدا بچنە دەرەوە و تێکەڵی ڕوونەدات.
٤ـ خوشکانی ڕێزدار، لە سوجدە تۆزێ درەنگ سەرتان بەرزبکەنەوە، نەوەکو بەشێ لە جەستەی پیاوان بەدەرەوە بێ و بیبینن.
٥ـ ئەگەر ئیمام هەڵەیەکی کرد و پیاوان ئاگادار نەبوون و پێویست بوو ئافرەتێک ئاگاداری بکاتەوە، با ئەزیەت نەکێشێ و دەنگ هەڵهێنێ، بەڵکو تەنها چەپڵە لێدەدات.
سەرچاوە: هەموو ئەمانە لە فەرموودەی صحیحی بێ گومان هاتوون.
دەرەنجام: خۆتان بەراوردی بکەن لەگەڵ ژینگەی زانکۆ و بازاڕ و ڕێکخراو و ...هتد
ئیتر یان ئێمە (یانی: ئێمەیەک کە خۆمان بە نوخبە دەزانین) خەلەلی گەورەمان هەیە، یان ئەوان توندڕەو و وشک بوون (حاشا).
BY سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
Share with your friend now:
tgoop.com/ibnjas/1389