tgoop.com/just_all4h/20177
Last Update:
ئیتر کاتی ئەوەیە دڵ بکوڵێت..
چاو فرمێسک بڕێژێت
دەم بڵێ ؛ لاالەالاللە
نازانم چی بنوسم چی بڵێم!
شارێکی بچوک ٤٠٠ کیلۆمەتری چوارسەد ڕۆژە خۆی ڕاگرتوە بەرانبەر ئاگر و ئاسن و برسێتی
کەچی ترەمپی دەیوس هەڕەشە ئەکات کە تا ڕۆژی شەمە سەعات ١٢ حەماس هەموو دیلەکان ئازاد نەکات دەرگاکانی دۆزەخ بەسەر غەزە و حەماس دەکەینەوە
بەواتای ئەوەی کوشتار بەرزدەکاتەوە بۆ ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هەزار ژن و منداڵ و بەکارهێنانی لێزەر و چەکی کۆکژ لەسەر خاکی غەزە
ئەی کوا هەڵوێستی ٥٧ وڵاتی ئیسلامی؟؟؟
کوا هەڵوێستی ٢ ملیار موسڵمان؟؟
ئێستا کاتی ئەوەیە بڵێین لاالەالااللە
ئێستا کاتی دەرکەوتنی تەوحیدی ڕاستەقینەیە
ئێستا کاتی دەرکەوتنی ئیمانە
بۆچی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەوەندە بێ هیوابوون لە حەماس؟؟
بۆ بێ هیوابون لەوەی بەپارە بیانکڕن؟
بۆ بێهیوابوون لەوەی ڕازیان بکەن بە دەیان پێشنیاری باشی تر و چۆڵکردن و پێدانی ژیانێکی خۆش لەبەرانبەر دانانی چەک و جیهاد؟
ئەزانن بۆ چی ئیسرائیل ئەوەندە بێ هیوایە لە حەماس؟
چونکە مەنهەج و عەقیدە و بڕیارەکانی حەماس دەناسن و دەزانن کە یەک زەڕە پاشە کشە لە مەنهەجی حەماس دا نیە.
من نازانم سوێند بە اللە سەرم لەحەماس سوڕماوە مێشکم ناتوانێک لێکدانەوە بۆ ئەم پیاوە موجاهیدانەبکات!!!
ئاخر لەدوای ٤٧٠ ڕۆژ لە جەنگ و جیهاد و برسیەتی ئەوە تازە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە بەڵام کاتێک ترامپ چەند ڕۆژێکە هەڕەشەدەکات لەغەززەییەکان
هەر ڕاستەوخۆ حەماس وتی ئەوە من دیلەکان ئازاد ناکەم و فەرموو سورەی دەیوس بزانین چیت پێ دەکرێ!!
تخوا خوشک و برایانم پێتان وانیە ئەم پیاوانە هێز و توانای فریشتەکانیان لەگەڵدا نەبێت؟
پێتان وانیە پلە و مەنزڵگای ئیمانەکەیان جیاوازبێت لە موسڵمانانی ئەم سەردەمە؟!
من ناتوانم هیچ لێکدانەوەیەک بۆ موجاهیدانی حەماس بکەم و ووشەکانم وەستاون لەئاست هەڵوێست و جورئەت و چاونەترسی و بەردەوامی ئەو پیاوانە!!!
ڕوداوانێک بەڕێوەن واللە اعلم لەچەند فەرموودەیەک بینیومە کە زۆر ترسناکە بەراستی پێم وایە ڕێک ئێستایە
(( دەڵێن بەم فیتنە لەناو دەچین بەڵام ئەم فیتنە تەواو نابێت فیتنەیەکی تر بەدوایدادێت،، هێشتا فیتنەی دووەمیش تەواو نەبوە فیتنەیەکی دیکە بەدوایدادێت))
تکایە خوشکان و برایانم لەگەڵ موسڵمانان بن ئیتر کات و ساتێکی زۆر ترسناکە ئەو هەموو عیبادەتەی چەن ساڵە ئەیکەیت تکایە ئیتر ئەمڕۆ ڕۆژی تەوحیدەکەتە بەدەنگی بەرز بڵێ لاالەالااللە
فرمێسک بڕێژە بۆ براکانت
دڵت بکوڵێ بۆیان
کوایت لەکوێیت ئەی ئیماندار
وا ڕوداوانێکی گەورە ڕودەدەن…
-کوڕی قیامەت☝️
BY فەلستین غەزە Just allah 🇵🇸
Share with your friend now:
tgoop.com/just_all4h/20177