Telegram Web
● ﴿ولا تحسبنّ﴾ ئەم ووشەیە لە هەمو قورئاندا بۆ ئەم دو چینە بەکار هاتووە •

●یەکەم:-﴿ولا تحسبنّ الذين قُتلوا في سبيلِ اللهِ أمواتًا بَل أحياءٌ عندَ ربّهم يُرزقون﴾

●واتە :-وا گومان نەبەی کە ئەوانەی لە پێناو اللە دا شەهید بون مردون بەڵکو ئەوان زیندون لای پەروەردگاری خۆیان لە ناو نیعمەتدان

●دووەم:-﴿ولا تحسبنّ اللهَ غَافلًا عمّا يعمل الظالمُون إنّما يؤخِّرُهم ليومٍ تشخص فيهِ الأبصار﴾

●واتە:-واگومان نە بەیت ئەوانەی ستەم کارن اللە سبحانەوتعالی لێیان بێ ئاگایە ،بەڵکو اللە پاشان دەخات بۆ ڕۆژێک چاوەکان ئەبڵەق دەبن لە توندی سزایان لەڕۆژی قیامەتدا

●یا اللە کوفری جیهان موسولمان شەهید دەکەن و لەوپەڕی ستەمدان، چەند ئارام بە خشە وەعدی اللە کە حەقە
[ سەلەف لە دە ڕوژی ذي‌‌ الحجەدا ]📙

• محمدی کوری سیرین : دە ڕۆژەکە هەمووی بەڕۆژوو دەبوو ( نۆمینەی حاجیان ) ، کە ئەو رۆژانەش تەواو دەبوون دوای ڕۆژەکانی تەشریق (جەژن) نۆ ڕۆژ لەسەر یەک رۆژووی نەدەگرت هەروەک چۆن بەرۆژوو دەبوو .

[ راوه ابن أبي شيبة في المصنف ]📙

• سعید کوری جبیر ئەفەرموێ :☟☟
ئەگەر بگەیشتایە دەرۆژەکە هەوڵ و کۆششێکی زۆری ئەدا لە ئەنجام دانی تەواوی پەرستشەکان تاوەکو وای لێدەهات کە لەتوانای نەدەما .

[ راوه الدارمي في المسند ]📙

• هەر لە سعیدی کوری جبیر کە دەفەرمووێ : ڕووناکیەکانتان مەکوژێنن لە دە شەوەکە ، پێی خۆشبوو کردنی پەرستشەکان تێدا ، وە دەیفەرموو : ئەهلەکانتان خەبەر بکەنەوە وە پاشێیو بکەن بۆ ئەوەی بەڕۆژوو بن لە رۆژی عەرەفە.

[الحلیة ] 📙

• وە لە حەسەنی بەسڕیەوە فەرموویەتی : گرتنی رۆژێک لە دە رۆژەکە وەک دوو مانگ وایە .

[راوه عبد الرزاق في المصنف ]📙

• وە ئەوزاعی دەفەرمووێ : پێم گەیشتووە کە کار و کردەوە کردن لە رۆژێک لە دە رۆژەکە وەک جیهاد لەپێناو خوای گەورە وایە ، لە ڕۆژەکەی بە ڕۆژوو دەبێت وشەوەکەی پاسەوانی دەکا .

• وە لە ئەنەسی کوری مالیک ڕەزای خوای لێبێت دەفەرمووێ : دەوترا لە دە ڕۆژەکە هەر رۆژی بە هەزار رۆژە ، و رۆژی عەرەفە بە دە هەزار رۆژە واتە : لە فەزڵ وگەورەییدا .

[ راوه البیهقي في شعب الایمان ]

• باوکی عوسمانی نەهدی دەفەرمووی - :

" پێشینان سێ دەییان بە بەرز رادەگرت :

-دەی کۆتایی لە رەمەزان ،
-ودەی سەرەتا لە ذي الحجە ،
-ودەی سەرەتا له موحەرەم ".

[ لطائف المعارف ..📙
تابعي تابعین سفيان الثوري دەفەرموێ:

{ إِنَّمَا يُتَعَلَّمُ الْعِلْمُ لِيُتَّقَى اللَّهُ بِهِ }

فێری زانست ئەبین بۆ ئەوەی لە پەروەردگار بترسین و تەقوای پەروەردگار بکەین.

جامع بيان العلم [ ١١٥٩ ] 📚
﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده‌ شه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی قوربان...

هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧
شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨
یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩

دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠
سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١
چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢

پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣
هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤
شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥

خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و
یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین...🤲🤲
كُن عالِما ام مُتَعَلِيما🤍 pinned «[ سەلەف لە دە ڕوژی ذي‌‌ الحجەدا ]📙 • محمدی کوری سیرین : دە ڕۆژەکە هەمووی بەڕۆژوو دەبوو ( نۆمینەی حاجیان ) ، کە ئەو رۆژانەش تەواو دەبوون دوای ڕۆژەکانی تەشریق (جەژن) نۆ ڕۆژ لەسەر یەک رۆژووی نەدەگرت هەروەک چۆن بەرۆژوو دەبوو . [ راوه ابن أبي شيبة في المصنف…»
عطاء نۆ ڕۆژی ذي الحجة بەڕۆژوو دەبوو و زۆری لە خۆی دەكرد.

«ابن أبي شيبة في المصنف : ٩٢٢٢»

وعن الحسن قال: صيام يوم من العشر يعدل شهرين.
ڕۆژووی ڕۆژێك لە دە ڕۆژی ذي الحجة بەرامبەر دوو مانگە .

«رواه عبد الرزاق في المصنف»

#ذو_الحجة
خراپترین کەس لە ڕۆژی عەڕەفەدا...

عبداللەی کوڕی موبارەک دەفەرمووێت: بەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفە چووم بۆ لای سوفیانی سەوری لەسەر ئەژنۆکانی بوو دەگریا، پێم وت: کێ خراپترین کەسە لەم ڕۆژەدا؟
فەرمووی: ئەو کەسەی گومانی وابێت لەم ڕۆژەیا خوای گەورە لێی خۆش نابێت.
(لطائف المعارف)

#عەڕەفە
#دوعای عەرەفە

قال ﷺ: «خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ».

( لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ، ولَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَديرٌ )

📗:سنن الترمذي : ٣٥٨٥
الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد
چۆنت دەوێ بژی بەڵام لە گوێڕایەڵی الله.
i[ کاتی گیرابوونی دوعا لە ڕۆژی هەینیدا ]
پێغەمبەری خــوا (ﷺ) فەرموویەتی :
« ٳنَ في الجُمعە سَّاعة لاَ یُوافِقها عَبد مُسلمِ یَسٲل اللَّه فیهَا شَیئاَ ٳلاَّ ٲَعْطَاه ،وَهيِ بَعدَ العَصْر ».
واته: ڕۆژی جومعە -ساتێکی تێدایە- هیچ موسڵمانێک نییە دوعا وپاڕانەوەکەی لای خوا بەر ئەو کاتە بکەوێت، مەگەر داوای هەرچیەک بکات پێی دەبەخشێت.
[ رواە ٲحمد : ۷٦۳۱ ]
وە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەربارەی ئەو دەمەی ڕۆژی جومعە کە دوعای تێدا گیرا دەبێت فەرموویەتی :
« فالتَـمسـوها آخر ساعَة بَعـد العَصْر ».
واتە : دەست بە کۆتا کاتژمێرەکانی دوای عەسرەوە بگرن ( پێش خۆرئاوابون ).
ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێت:

ئه‌و ڕۆژه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ پێی نایه‌ ناو
شاری مه‌دینه‌ هه‌موو شتێك ڕوناك بوویه‌وه‌

ئه‌و ڕۆژه‌ی كۆچی دوایی كرد هه‌موو شتێكی مه‌دینه‌
تاریك بوو 💔,

خودایه‌ له‌و دونیا بێبه‌شمان نه‌كه‌ی له‌ بینینی ڕوخساری پاكی موباره‌كی ﷺ🤲🏻,,
هەندێک لە زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت دەیانگوت :

‏"خوُّفوا المؤمنينَ باللَّه ٬ والمنافقين بالسُّلطان ٬ والمُرائين بالنَّاس".

واتە: كەسانی باوەڕدار بە خودا بترسێنن ، وە کەسانی دووڕو بە دەسەڵاتداران ، وە ڕیابازەکان بە خەڵکی .

****************************
‏مختصر شعب الإيمان (٩٨).
عَنْ خَلَّادِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ قَالَ: سَأَلْتُ سعيد بن جبير أَيُّ الْحَاجِّ أَفْضَلُ؟، قَالَ: مَنْ أَطْعَمَ الطَّعَامَ، وَكَفَّ لِسَانَهُ.

خەللاد دەڵێت: پرسيم له تابعى سعيدى كورى جبير ئەو كەسەی حەجی كردووە كامەیان باشترینە؟، فەرمووی: ئەوەیان كە خواردن دەبەخشێتە خەڵك، وە زمانی خۆی گرتووە.

[ مصنف عبد الرزاق ٨٨١٦ ].
چاکترین کردوە لە شەو و ڕۆژی هەینی سەڵاوات دانە لەسەر پێغەمبەری خوا -صلی الله علیه وسلم-

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.

@TaRiQ_AlHUDA
قال زيد بن ثابت - رضي الله عنه -:
إني لأكْرَه أن أُرَى في مكان يُسَاء بي الظن.

وقال الربيع بن أنس:
مكتوب في الحكمة: من يَصْحَب صاحِب السّوء لا يَسْلَم، ومن يَدْخُل مَدَاخِل السّوء يُتّهم، ومن لا يَمْلِك لسانه يَنْدَم.

صەحابەی بەڕێز زەید کوڕی ثابت - رضي الله عنه - فەرموویەتی: من پێم ناخۆشە كە لە شوێنێكدا ببینرێم كە جێگای ئەوە بێت گومانم خراپم پێ ببرێت.

رەبیع کوڕی ئەنەس دەڵێت: لە داناییدا نوسراوە: ھەركەس ھاوەڵێتی کەسی خراپ بكات ئەوا سەلامەت نابێت، وە ھەركەس بچێتە شوێنی خراپەوە ئەوا تۆمەتبار دەكرێت، وە ھەركەسیش زمانی خۆی نەگرێت و زاڵ نەبێت بەسەریدا ئەوا پەشیمان دەبێتەوە.

[ شعب الإيمان للبيهقي (١٣٤-١٣٣/٩) ].
<< خۆ بەکەم زانین یەکێکە لە خەسڵەتەکانی ئەهلی بەهەشت ... خۆبەزلزانینیش یەکێکە لە سیفەتەکانی ئەهلی دۆزەخ >>

عن حارثة بن وهب الخزاعي رضي الله عنه قال سمعت رسول الله ﷺ يقول :
أَلا أُخْبِرُكُمْ بأَهْلِ الجَنَّةِ؟ قالوا: بَلَى، قالَ صَلَّى اللَّهُ عليه وسلَّمَ: كُلُّ ضَعِيفٍ مُتَضَعِّفٍ، لو أقْسَمَ علَى اللهِ لأَبَرَّهُ، ثُمَّ قالَ: ألا أُخْبِرُكُمْ بأَهْلِ النَّارِ؟ قالوا: بَلَى، قالَ: كُلُّ عُتُلٍّ جَوّاظٍ مُسْتَكْبِرٍ[متفق عليه]

واتە : ئــایە پێتا ڕانەگــەینم ڪێ ئەهلی بەهەشتە ؟ فەرموویان بەڵێ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
هەموو لاوازێك و بێ دەسەڵاتێڪی خۆ بەکەم زانن بەرامبەر بەخوا ، ئەگــەر سوێند بخوات لەسەر خوا ڪە ئەو شتەی بۆ بڪات خوای گــەورە شتەڪەی بۆ دێنێتە دی،

پـــاشان فەرموی ئایە پێتان ڕانەگــەیەنم ڪێ ئەهلی ئاگرە؟ فەرمویان بەڵێ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
هەموو ڪەسێڪی زمان زبر و لوت بەرزو خۆ بەگــەورە زان.
قال ابن عون: كنت عند القاسم بن محمد إذ جاءه رجل، فسأله عن شيء، فقال القاسم: لا أحسنه، فجعل الرجل يقول: إني دفعت إليك لا أعرف غيرك، فقال القاسم: لا تنظر إلى طول لحيتي وكثرة الناس حولي، والله ما أحسنه، فقال شيخ من قريش جالس إلى جنبه: يا ابن أخي الزمها فوالله ما رأيتك في مجلس أنبل منك اليوم، فقال القاسم: والله لأن يقطع لساني أحب إلي من أن أتكلم بما لا علم لي به.

ابن عون دەڵێت: لەلای قاسم ـی کوڕی محمد بووم پیاوێک هات و پسیاری شتێکی لێکرد، قاسم گوتی: نازانم و باشنیم تێیدا، جا پیاوەکە گوتی: من بۆ لای تۆ هاتووم و بێجگە لە تۆ کەسی تر ناناسم، قاسم گوتی: سەیری ئەوە مەکە خەڵکم زۆر لەدەورە و ڕیشم درێژە، سوێند بە پەروەردگار نازانم و باشنیم تێیدا، جا پیرە پیاوێکی قوڕەیشی لە تەنیشتیا دانیشتبوو پێی وت: ئەی برازاکەم دەست بەم گوفتارەتەوە بگرە، سوێند بە پەروەردگار لە هیچ مەجلیس و کۆڕێكدا وەک ئەمڕۆ گەورەو جوامێرانەتر نەمدیویت، قاسم گوتی: سوێند بە پەروەردگار گەر زمانم بە بڕین بچێت باشترە لەلام لەوەی کە قسە لە شتێک بکەم کە زانست پێی نیە.

[ جامع بيان العلم وفضله ].
پێشەوا سفيان بن عيينة - رحمه الله - دەڵێت:-

قيل لبعض الحكماء: ما لكم أحرص الناس على العلم؟، قالوا: لأنا أعملُ الناس به.

وترا بە ھەندێک لە دانایان: بۆچی ئێوە لە ھەمووان زیاتر سورن لەسەر زانست؟، وتیان: چونکە ئێمە لە ھەمووان زیاتر کاری پێدەکەین.

[ حلية الأولياء - ترجمته ].
2024/07/01 11:06:24
Back to Top
HTML Embed Code: